Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
هەواڵ
05-08-2020

شۆفێرێک لە منداڵێک دەدات و دواتر فڕێی دەدا

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەكەیان لە منداڵێكیان داوە، بە بیانووی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە ڕێگە فڕێیان داوە. پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا وتی " بنكەی پۆلیسی باداوەی سەر بە بەشی ڕۆژهەڵاتی پۆلیسی ناوشار لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) كە دانیشتووی گەڕەکی باداوەن، دەستگیر كردووە. ئاماژەی بەوەش کردووە، كە تۆمەتبارەكان بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆباما) لە منداڵێكی تەمەن شەش ساڵانیان داوە بە ناوی (دواڕۆژ کارزان خەسرەو) دواتر گوایە منداڵەکە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێکی نزیک لە ڕووداوەکە فڕێیان داوە. بە گوتەی پۆلیس تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بۆیە بەپێی ماددە (23ی هاتوچۆ) بەند کران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.

هەواڵ
05-08-2020

هاوسەری ڕامی عەیاش بەر تەقینەوەکەی بەیرووت کەوتووە

لە تەقینەوەکەی شاری بەیرووتی پایتەختی لوبناندا، دالیدای هاوسەری ڕامی عەیاش هونەرمەندی ناوداری لوبنانی برینداربووە. دالیدا بۆ ڕایی کردنی کارێک چووەتە ناوچەی ئیشرافییەی نزیک شوێنی تەقینەوەکە، لەکاتی تەقینەوەکەدا ئەو باڵەخانەیەی ئەوی تێدابووە دەڕووخێت و بەهۆیەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە. لەکاتی رووداوەکەدا عەیاش و منداڵەکانی لەماڵەوەبوون و سەلامەتن. شێنێ محەمەد

بیروڕا
05-08-2020

عێراق وتوركیا كۆدەبنەوە

بۆچارەسەركردنی كێشەكانی ئاو لە نێوان هەردوو وڵاتدا وا بڕیار هەریەكە لەعێراق و توركیا كۆببنەوە و كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن. لە بارەیی كۆبونەوەكەوە ، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند: کۆبونەوەیەکی چاوەڕوانکراو بەمەبەستی دانوستان لەسەر یەکلاکردنەوەی دۆسییەی ئاو لەگەڵ تورکیا ئەنجامدەدرێت. عەونی زیاب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند: "مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقی راسپاردووە بە سەرۆکایەتیکردنی شاندی دانوستانکاری عێراق، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنێکی تورکیا بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کێشەی ئاوی روباری دیجلە و فوڕات.، بۆ ئەوەی بتوانن كێشەكانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بكەن."  وتیشی:  وەزارەت ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان بەتایبەتی لەسەر دۆسیەیەکی گرنگ و فراوانی وەک دۆسیەی ئاو کە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هاونیشتمانیانەوە هەیە"، دەشڵێت، "عێراق پێویستییەکی زۆری بەئاو هەیە، هەربۆیە لە دەرەنجامی نەگەیشتن بەهەر رێکەوتنێک زیانێکی زۆری بەردەکەوێت."

هەواڵ
05-08-2020

لە تورکیا و یۆنان تەرمی دوو کۆچبەری کورد دۆزرانەوە

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، تەرمی دوو کۆچبەری کورد لە دەریاکانی یۆنان و تورکیا دۆزرانەتەوە. ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لە چەند ڕۆژی رابردوودا تەرمی دوو کۆچبەری کورد لە وڵاتەکانی تورکیا و یۆنان بەهاوکاری دەزگای لووتکە دۆزرانەوە کە لە دوو رووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست دابوو. ئاری جەلال وتی"دوای ئەوەی کە دەزگاکەمان لەلایەن کەسوکاری قوربانییەکانەوە ئاگادارکرایەوە لە بوونی دوو حاڵەتی لەو جۆرە، دەستبەجێ نوێنەرانمان لە وڵاتانی تورکیا و یۆنان بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان  بە گەڕان کرد بەشوێن تەرمی ئەو دوو قوربانییەدا. لەپاش دوو شەو و دوو رۆژ لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمی یەکێکیان لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە دۆزرایەوە. هەروەها تەرمی دیکەشیان هەر لە پاش دوو شەو و دوو ڕۆژ لە گەڕان، لەلایەن لە وڵاتی یۆنان لە نزیک شاری ساڵۆنیک لە جەنگەڵێکدا دۆزرایەوە. گەنجەکان خەڵکی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانن، یەکێکیان ناوی سەیوان ساڵح-ەو تەمەنی 30 ساڵە، خەڵکی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ئەوی تریش ناوی شکار محەممەدە، تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی قەڵادزێیە لە باشووری کوردستان. ئاری جەلال دەڵێ" بڕیاروایە لە ئایندەیەکی نزیکدا راپۆرتی پزیشکیی تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان بکرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان".

بیروڕا
05-08-2020

نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ گەلی لوبنانداین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی رووداوەكانی بەریروتی پایتەختی لوبناوە، لەتویتێكدا هاوخەمیی خۆیی ئاڕاستەی گەلی لوبنان كردوو ڕایگەیاند: گەلی كورد هاوخەمی گەلی لوبنانە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورددستان، لە تویتێکدا پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ خەڵکی لوبنان دەربڕی، هاوخەمی گەلی كوردیی گەیاندە گەلی لوبنان سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی تەقینەوەکانی لوبنان نووسیویەتی، هاوسۆزی خۆمان بۆ قوربانییانی تەقینەوە وێرانکەرەکەی بەیروت دەردەبڕین و هاوسۆزی خۆمان بۆ خێزان و هاوڕێیانی قوربانیان دەردەبڕین. ئێوارەی دوێنێ 4-8-2020  دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەناو بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 100 كەس كوژران و 400 كەسیش بریندار بوون.

بیروڕا
05-08-2020

مەسرور بارزانی: دڵمان لای گەلی لوبنانە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هاوخەمی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەیروت و قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەو شارە دەربڕی و ڕایگەیاند، دڵمان لای گەلی لوبنانە و لەگەڵیانداین. لە تویتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، دڵمان لای هەموو ئەو کەسانەیە تەقینەوەکە کاریگەری کردووەتە سەریان  و وتیشی ، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان لەم کاتە سەختە دووپات دەکاتەوە. بەهۆی دوو تەقینەوە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، 30 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش برینداربوون و تاکو ئێستا بە فەرمی هۆکاری تەقینەوەکان ئاشکرا نەکراوە. ئێوارەی دوێنێ 4-8-2020  دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەناو بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 100 كەس كوژران و 400 كەسیش بریندار بوون.

بیروڕا
05-08-2020

جۆنسن: رووداوێكی دڵتەزێن لە بەیرووت ڕوویدا

سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا، ڕایگەیاند، هاوخەمی گەلی لوبنان و داواكەكەین بەزووترین كات نهێنی رووداوەكەی  بەیرووت ئاشكرا بكرێت.  سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیا، بۆریس جۆنسن، ڕایگەیان:زۆر دڵگران بوون بە بیستنی رووداوەكەی بەیروتی پایتەختی لووبنان و هیواداریشن بەزووترین كات تاوابنارانی ئەو رووداوە بدۆزرێن ئێوارەی دوێنێ 4-8-2020  دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەناو بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 100 كەس كوژران و 400 كەسیش بریندار بوون.

بیروڕا
05-08-2020

ماكۆرۆن: گەلی فەرەنسا هاوخەمی لوبنانە

سەركۆی فەڕەنسا بەهۆیی تەقینەوەكانی شاریی بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: گەلی فەرەنسا هاوخەمی لەگەڵ گەلی لوبنان ڕادەگەیەنێت و پشتیوانیان دەبین. ئیمانوێڵ ماكۆرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە پەیامێكدا ڕایگەیاند: هاوخەمی گەلی لوبنانیین و داوا لە لایەنە پەیوەندی دارەكان دەكەین  بەزووترین كات هۆكاریی ئەو رووداوانە بدۆزنەوە و تاوانبارەكانیان بەسزا بگەیەنن.       ئێوارەی دوێنێ 4-8-2020  دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەناو بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 100 كەس كوژران و 400 كەسیش بریندار بوون.

بیروڕا
05-08-2020

پنتاگۆن: هێشتا دڵنیانین تەقینەوەكەی لوبنان بەهۆیی چییەوە بووە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ، پنتاگۆن ڕایگەیاند: ئەمریكا هێشتر دڵنیا نییە لەوەی كە تەقینەوەكانی بەیروتی پایتەختی لوبنان چ جۆرە تەقینەوەیەك بوون. سەرچاوەیەك لە ناو پنتاكۆن بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە:ئەوان هێشتا دڵنیا نین لەوەی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشێکەوە روویدابێت، یاخوود تەقینەوەی ماددە كبریتیەكانە وەك باس دەكرێت. سەرچاوەكەی پنتاگۆن وتوشیەتی: ئەو دۆخەی لە بەیروت دروست بووە دۆخێكی نائارام و بێزار كەرە بۆ خەڵكی وڵاتەكە و بەشێكی زۆر لە خەڵكیش بە هۆیی ڕووداوەكە وە توشی گرفت بوون. ئێوارەی دوێنێ 4-8-2020  دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەناو بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 100 كەس كوژران و 400 كەسیش بریندار بوون.

بیروڕا
05-08-2020

دۆناڵد ترەمپ: تەقینەوەكانی لوبنان بەهۆیی بۆمبەوە بووە

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ڕایگەیاند: ئەوەی لە لوبنان روویداوە تەقینەوەی بۆمب بووە نەوەك تەقینەوەی ییارییە ئاگرینیەكان. دۆناڵد ترەمپ،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند:  تەقینەوەکانی لوبنان بەهۆی بۆمبەوە بووە، پێمان وانییە تەقنەوەیی یارییە ئاگرینیەكان بووبێت، چونكە  دەنگێكی بەهێز و ئاگرێكی گەورەیی هەبوو. ترەمپ ئاشکرایکرد کە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە تەقینەوەکانی لوبنان قسەی کردووە و ئەوان پێیان راگەیاندووە، هۆکاری تەقینەوەکە بۆمب بووە نەک تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان. سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وتیشی:  فەرماندەکان لە من باشتر دەزانن، ئەوان پێیان وایە ئەوە هێرشبووە کراوەتە سەر بەیروت.

گشتی
05-08-2020

نرخی نەوت 45دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوتی برێنت بەرزترین نرخی تۆمارکرد و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوت بە 45.15 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا. هاوکات نرخی نەوتی تێکساسیش بە 42.30 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا. نزیکەی ساڵێک دەبێ نەوت بەو نرخەی ئێستا مامەڵەی پێوە نەکراوە.

هەواڵ
05-08-2020

عێراق فڕۆکەیەک هاوکاری نارد بۆ لوبنان

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە حەسەن دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنانەوە کردووە و بە گوێرەی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی عێراق"کازمی هاوخەمی بۆ گەلی لوبنان دەربڕیوە و وەکو هاوکارییەکیش بۆ ئەو وڵاتە بڕیاریداوە فڕۆکەیەک هاوکاری پزیشکی بەپەلە رەوانەی ئەو وڵاتە بکات". پاشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەمە، دوو تەقینەوەی بەهێز لە نزیک بەندەری بەیرووت روویاندا، تەقینەوەی دووەمیان هێز و دەنگێکی یەکجار گەورەی هەبوو، سەرچاوە تەندروستییەکانی لوبنان گوتیان، لە ئەنجامی هەردوو تەقینەوەدا نزیکەی 100 کەس کوژراون و 3700 کەسیش بریندار بوون. کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی رایگەیاند، لە تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممەی بەیرووتی پایتەختی لوبناندا، 10 هاووڵاتیی عێراقی برینداربوون، بەڵام برینەکانین سەخت نین.

1 2 ... 1099 1100 1101 ... 1142 1143