Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
بیروڕا
06-08-2020

چیرۆكی 16 ساڵ خۆشەویستی سەرۆك وەزیرانی فنلەندا

 سەرۆك وەزیرانی فنلەندا دوایی 16 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ  گەنجێكی فنلەندی هەبوو، دوایی ئەوەی منداڵێكی كچیان لەیەكتر بوو، دواجار بڕیاریاندا  هاوسەر گیریی بكەن سانا مارلین، سەرۆك وەزیرانی گەنجی تەمەن 34 ساڵ، كە سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیایە، ئاشكرایی كرد هاوسەرگیریی لەگەڵ خۆشەویستەكەیدا كردووە كە ماوەی 16 ساڵە پەیوەندی خۆشەویستیان پێكەوە هەیە و كچێكیشیان هەبوووە. مارین لە سەر لاپەڕەی خۆی لە ئینستگرام، وێنەی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردەوە، كە پێش 16 ساڵ لە زانكۆ ناسیویەتی و نووسیویەتی: سوپاس بۆ راوەستانت لەگەڵ مندا. ھەروەھا لە تێكستێكی ھاوپێچ لەگەڵ وێنەكەدا گوتوویەتی: من دڵخۆشم و سوپاسگوزارم، چونكە ژیانی خۆم ھاوبەش دەكەم لەگەڵ پیاوێك كە خۆشم دەوێت. زۆرشتمان بەیەكەوە بینی و بەشداری خۆشی و ترشی یەكترمان كرد، پشتیوانی یەكترمان كرد لە ھێوری و لە باوبۆراندا.

بیروڕا
06-08-2020

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 6-8-2020 نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیە  دەبێت نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 303 هەزار  دینارنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 348 هەزار دینارنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 386 هەزار دینار 

بیروڕا
06-08-2020

سوپایی پاسداران بۆ حزبەكانی ڕۆژهەڵات: بیر لە چالاكی سەربازیی نەكەنەوە

فەرماندەیەكی باڵایی سوپایی پاسداران ، هەڕەشە لە حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات و دەڵێـ ئەگەر هەر چالاكیەكی سەربازیان لە سنورەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەبێت بەتوندی وەڵامیان دەدەنەوە و هێرشی توند دەكەنەسەریان. حەبیب شەهسەواری، فەرماندەی سوپای پاسداران لقی ورمێی سوپایی پاسداران رایگەیاند،:بەرپرسان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت خۆیان لەو دژبەرانەی کۆماری ئیسلامی بەدوور رابگرن"دەشڵێت::سەلامەتی و پارستنی گیانی خەڵكی و  ئاسایش لە نانی شەومان گرنگترە و ئەگەر دژبەرانی کۆماری ئیسلامی بیانەوێ لەگەڵ ئەمن و ئاسایش یاریی بکەن ئەو ایاریان پێدەكرێتەوە

بیروڕا
06-08-2020

عێراق: سێ سەرباز كوژران

لە هێرشی چەكدارانی داعشدا بۆ سەر سوپایی عێۆاق لە پارێزگای سەڵاحەدین و لە ناوچەی متێبیجە کوژران و دوانی دیکەش برینداربوون. سەرچاوە ئەمنییەکان  بۆ میدیا عێراقیەكان ئاشکرایانکردووە، سەربازەکان سەر بە فەوجی دوو، لیوای ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدینن و هێرشەکەش لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجام دراوە. كوژرانی ئەو سێ سەربازە عێراقیە لە كاتێكدایە كە بەردەوام فرۆكەكانی هاوپەیمانان لە ناوچەكانی خوارووی عێراق و دیالە و سەلاحەدین بەردەوام چەكدارانی داعش بۆردومان دەكات و لە تازەترین زیانیاریشدا باس لەوە دەكرێت كە 8 چەكداریی داعش كوژراون

بیروڕا
06-08-2020

لوقمان حەوێز ئەندامێكی کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس بۆ باڵكێش: جیهان لەب...

ئەندامێكی کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس، لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتتدا لەگەڵ تۆڕیی میدیایی باڵكێش، باس لە گۆڕانكاریی و دۆخی كەشوو هەوا و زەوی و هەروەها ئەو گۆڕانكارییە گەردوونیانەدەكات كە لە پێش و دوایی كۆرۆناوە روو لە جیهان دەكات باڵكێش:: گۆڕانكاریەكانی گەشو هەوای جیهان لەچ ئاستێكدایە ئایا پلەی گەریمی زەوی چەند و بۆچی بەرز بوەتەوە؟؟ لوقمان حەوێز: لەدوای شۆڕشی پیشەسازیەوە بەهۆی زۆربوون و تەقینەوەی کار و چالاکیەکانی مرۆڤ و زۆربوونی کارگەکان و هۆکارەکانی گواستنەوە و دواتر دروستکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا پەنا برایە بەر بەکارهێنان و سوتانی سوتەمەنیە بەبەردبووەکان کە خۆی لە خەڵوزی بەردین و نەوت و گاز دەبینێتەوە، ئەمەش بووە هۆی بەرهەمهێنانی بڕێکی ئێجگار زۆر لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بە تایبەتی و کۆمەڵێک گازی تر کە هەموویان دەبنە هۆی قەتیسبوونی گەرمی لە نێو بەرگە هەوای زەوی، ئەمەش بووە هۆی دەرکەوتنی دیاردەی گۆڕانی کەش و هەوا کە بەشێوەیەکی سەرەکی خۆی دەبینێتەوە لە بەرزبوونەوەی تێکرای پلەکانی گەرما لەسەر ڕووی هەسارەی زەوی، لە ئێستادا تێکڕای پلەکانی گەرما نزیکەی یەک پلە و نیو بەرزبۆتەوە، ئەمە تێکڕای بەرزبوونەوەکەیە واتە لە هەندێک ناوچە زیاترە وەکو جەمسەری باکور، لە هەندێک ناوچەی تریش کەمترە، بەداخەوە لە ئێستادا هەنگاوێکی جیددی نەگیراوەتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی ئەم دیاردەیە، ووڵاتە هەرە کاریگەرەکان وەکو ئەمەریکا و ڕووسیا و چین و هیندوستان و بەرازیل جۆرێک لە بێباکیان تیادا دەبینرێت لەو ڕووەوە، بۆیە بەداخەوە داهاتووێکی باش نابینرێت لە ئێستادا سەبارەت بە کۆنتڕۆلکردنی ئەم دیاردە ترسناکە، ئەگەر هەر بەم شێوەیە بەردەوام بین لە بەرهەم هێنانی ئەو گازانە ئەوا تاوەکو ناوەڕاستی ئەم سەدەیە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەدەست دەردەچێت و تا کۆتایی سەدەش دیاردەکە دەگاتە قۆناغێکی زۆر ترسناک. باڵكێش: ئایا سروش بەهۆی هێرشەكانی كۆڕۆناوە گۆڕانكاریی تێدا هاتووە چۆن و بۆچی؟؟ لوقمان حەوێز: بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکیەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان و مانەوەی زۆربەی مرۆڤەکان لەماڵەوە لە مانگەکانی شوبات و ئادار و نیسان هەروەها تا ڕادەیەک مانگی ئایاریش، لەو کاتانەدا لە سەرانسەری جیهان لەشارە گەورەکان بەتایبەتی هەوای شارەکان زۆر ڕوونتر و پاکتر بۆوە، بڕی گازە ژەهراویەکان کە بەهۆی پیشەسازیەکان و هۆکارەکانی هاتووچۆوە دەردەچوون زۆر کەمبوونەوە، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا بە گشتی دۆخەکە گەیشتەوە ئاستی جارانی، بە بۆچوونی من ئەم ڕووداو و دیاردەیە پێی ووتین ئەگەر واز لە سوتاندن و بەکارهێنانی سوتەمەنیە دژە ژینگەییەکان بهێنین و سەرچاوەی نوێبووەوە بەکاربێنین وەکو بۆ نمونە وزەی خۆر ئەوا بەرگە هەوای گۆی زەوی و ژینگەش بەگشتی پاک دەبێتەوە و دەبوژێتەوە، ئەمەش بێ گومان کاردانەوەی ئەرێنی گەورەی دەبێت لەسەر تێکڕای سیستەمی ژینگەیی و هەموو زیندەوەران و ڕووەکەکان بێ گومان بە مرۆڤیشەوە. باڵكێش: سیستمی ژینگەیی  جیهانی لە ئاست  گەشەی دانیشتوان و ژیانی خەڵكدایە؟ لوقمان حەوێز: لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی مرۆڤ گەیشتووە بە نزیکەی هەشت ملیار مرۆڤ، پێداویستیەکان بە تایبەتی لەڕووی خۆراکی پێویست و هەروەها پێداویستیە سەرەکیەکانی تریش کە لەڕێگەی کارگەکان و پیشەسازیەکانەوە دابین دەکرێن، هەروەها بەرهەمهێنانی ووزە لە بەرزبوونەوەیەکی زۆر خێرادایە، سەرچاوەکانی ئاوی سازگار لەگەڵ ئەوەی زۆرن بەڵام بەهۆی پیسبوون ئەوانەی بەکەڵک دێن لەکەمبوونەوەن، بۆیە لەئێستادا پاڵەپەستۆیەکی زۆر لەسەر هەموو ئەو سەرچاوە ژینگەییانەیە کە بۆ پێداویستیەکانی مرۆڤ بەکاردەهێنرێن، بەڕاستی ئەگەر لەلایەک بەرزبوونەوەی دانیشتوان هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت و لەلایەکی تریشەوە پیسبوونی ژینگەش بەردەوام بێت ئەوا ئەگەری دروستبوونی قەیرانی گەورە و ترسناک لەئارادایە بەتایبەتی لەڕووی دابینکردنی خۆراکە بنەڕەتیەکان هەروەها ئاوی سازگاری پێویست بۆ کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵە خۆماڵیەکان، دەبێت مرۆڤ بۆ چەند دە ساڵێکی داهاتوو کۆمەڵێک پلانی سەرتاسەری جیهانی هەبێت بۆ هەڵبژاردنی باشترین ڕێگاکان بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتیەکان، هەروەها کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی گۆڕانی کەش و هەوا، ئەگەر ئەوە نەکات ئەگەری سەرهەڵدانی کورتهێنان هەیە لەبەروبومەکان ئەمەش لەوانەیە قەیرانی کۆچکردن و هەڵگیرسانی شەڕی لێبکەوێتەوە. باڵكێش:  ئێستا زۆربەی وڵاتان كەشتی گەل دەنێرنە بۆشای ئاسمان و سەرمانگ هۆكاریی ئەمە چییە؟؟ لوقمان حەوێز: پشکنینەکانی بۆشایی ئاسمان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ، ئەویش قۆناغی بەبازرگانیکردنی بۆشایی ئاسمانە، لەم چوارچێوە کۆمەڵێک کۆمپانیای ئەمەریکی وەکو سپەیس ئێکس و ڤیرجین گالاکتیک و بلو ئۆریجین دەیانەوێت لە دە بۆ پانزە ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی بەربڵاو گەشتیار بنێرن بۆ بۆشایی ئاسمان، هەروەها سوود وەربگرن لە دەرهێنانی کانزا لە هەسارۆکەکانی نێو کۆمەڵەی خۆر، حکومەتی فیدڕالی ئەمەریکا بەر لە چەند مانگێک فەرمانێکی دەرکرد بەو پێیە دەستی ئەو کۆمپانیایانە واڵا دەکات بۆ ئەوەی هەرچی پێیان دەکرێت لەم ڕووەوە بیکەن. هەرچی گەشتەکانە بۆ سەرمانگ کە ناسا لە بەرنامەیدایە لە ساڵی ٢٠٢٤ دەستیان پێبکاتەوە و تا ساڵی ٢٠٣٠ پتر لە ١٠ گەشت بکات بە مرۆڤەوە بۆ سەر ڕووی مانگ بۆ ئەوەیە بنکەیەکی بەردەوام دروستبکەن لەسەر مانگ بۆ ئەنجامدانی لێکۆلینەوە و بەکارهێنانیشی لە گەشتی مرۆڤ بۆ هەسارەی مەریخ کە لە پلانی ناسادایە بۆ ناوەڕاستی سیەکانی ئەم سەدەیە واتە نزیکەی پانزە ساڵ دوای ئێستا. ووڵاتی چینیش هەمان ئامانجەکانی ناسای هەیە لەئەنجامدانی ئەو گەشتە ئاسمانیانەی ئێستا ئەنجامی دەدات، بەهەمان شێوە هیندوستان و ئیسرائیل، هەموو ئەو ووڵاتانە دەیانەوێت پێگە و بەشیان هەبێت لەم بەبازرگانی کردنەی بۆشایی ئاسمان لە داهاتووێکی نزیک. باڵكێش: ژینگە و سیستمی وڵاتە دواكەوتوەكان  بۆچی لە ئاستێكی خراپدایە و چۆن دەبێت چارەسەر بكرێت؟؟ لوقمان حەوێز: بە بۆچوونی من ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار، یەکەم نەبوونی سەقامگیری سیاسی لەو ووڵاتانە، ئەمەش بۆتە هۆی سەرهەڵدانی گەلێک کێشەی تر وەکو گەندەڵی و شەڕە ناوخۆییەکان، بێ گومان هەموو ئەمانە کاردەکەنە سەر ئەوەی بواری گرنگیدان بە ژینگە ببێتە بوارێکی زۆر لاوەکی. هۆکاری دووەمیش بریتیە لە خەمساردی ووڵاتە دەوڵەمەند و پێشکەوتووەکان لە یارمەتیدانی ووڵاتە هەژار و دواکەوتووەکان بۆ گرنگیدان بە بواری ژینگە بە تایبەتی، لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی پڕۆسەی ڕیسایکلینگ یان دووبارە بەکارهێنانەوە لە زۆربەی ووڵاتە هەژارەکان، بەداخەوە دەبینین ئەو ووڵاتانە بوون بە شوێنی خاشاکی کاڵای ووڵاتە پێشکەووتووەکان. باڵگێش: ئایا ناسا توانیویەتی لە گەشتە ئاسمانییەكانیدا بە  ئاو خاك بگات لەسەر مانگ؟ لوقمان حەوێز: بەبێ هیچ گومانێک ناسا لەچوارچێوەی گەشتەکانی ئەپۆڵۆ بۆ سەرمانگ لە نێوان ساڵی ١٩٦٩ بۆ ساڵی ١٩٧٢ شەش گەشتی بە مرۆڤەوە ئەنجامدا بۆ سەر ڕووی مانگ، وەکو بەڵگەیەکی لایەنی سێیەمیش بۆ دڵنیاییکردنەوە لە ئەنجامدانی گەشتەکانی ناسا بۆ سەر مانگ لەم چەند ساڵەی دواییدا مانگی دەستکردی کاگۆیای ژاپۆنی کەبۆ دوو ساڵ بە دەوری مانگ سوڕایەوە و نەخشەیەکی سێ لای وردی بۆ هەموو ڕووی مانگ دروستکرد،  توانی پاشماوەی گەشتەکانی ئەپۆڵۆ لەسەر مانگ بدۆزێتەوە و کۆمەڵێک وێنەی ئەو پاشماوانەی گەشتەکان بڵاو کردەوە. باڵكێش: نوێترین پلانی ناسا بۆ چونە دەرەوەی گۆیی زەوی چییە ؟ لوقمان حەوێز: ناسا لە دوای ساڵێ ٢٠٢٤ دەست بە گەشتەکان دەکاتەوە بۆ سەر مانگ و لە هەر گەشتێکدا چەند کەشتیەوانێک دەنێرێت بۆ ئەوێ، تا ساڵی ٢٠٣٠ بنکەیەکی بەردەوام لەسەر مانگ دروست دەکات، لە ناوەڕاستی سیەکانیش بەتەمای ناردنی مرۆڤە بۆ سەر هەسارەی مەریخ، بیرۆکەی دروستکردنی بنکەیەکی بەردەوامیشی هەیە لەسەر هەسارەی مەریخ تاوەکو ناوڕاستی ئەم سەدەیەش، هەروەها ئامانجی درێژایەنیش ئەوەیە کە چەند کۆمەڵگایەکی بچوکی مرۆڤ دروستبکات لەسەر هەسارەی مەریخ و مانگی تایتان کە مانگێکی هەسارەی زوحەلە، تا ئەو کاتەش بێ گومان بەرنامەکانی پشکنینی هەسارەکانی تری کۆمەڵەی خۆر هەر بەردەوام دەبن. باڵكێش:  زیاننە سروشتی و جۆگرافیای و ژینگەیەكانی   تەكنەلۆژیای فایف جی چییە و چۆنە؟؟ لوقمان حەوێز: بە دڵنیاییەوە بابەتی زیانەکانی تۆڕی مۆبایلی نەوەی پێنجەم سەدا سەد هەڵبەستراوە و هیچ بنەمایەکی زانستی نیە، تیشکەکانی ئەو تۆڕە هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە لەگەڵ تۆرەکانی نەوەی دووەم و سێیەم و چوارەم. باڵكێش: پلەی گەرما لە هەرێمی كوردستاندا زۆر بەرزەو ژینگەو سروشتیش باش نییە دەبێت چۆن  لەمە بڕوانین و نوێترین پلان بۆ ئەمە چییە؟ لوقمان حەوێز: لە کوردستان پێویستە کۆمەڵێک هەنگاو بگیرێتە بەر بۆ پاراستن و چاککردنی دۆخی ژینگە ئەمانە گرنگترینیانن، یەکەم: پاککردنەوەی شار و شارۆچکەکان لە خاشاک و هەوڵدان بۆ دروستکردنی کۆمەڵێک وێستگەی کاریگەر و بەتوانا بۆ ڕیسایکلینگ واتە دووبارە بەکارهێنانەوە و دروستکردنەوە لە خاشاک . دووەم: کەمکردنەوەی دوکەڵ و گازە زیانبەخشەکانی هۆکارەکانی هاتووچۆ لەڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینی ساڵانە یان لایەنی کەم دوو ساڵ بۆ هەموو ئۆتۆمبیل و ماشێنەکان بەتایبەتی بارهەڵگرەکان. سێیەم: دورخستنەوەی کارگەکان و وێستگەکانی پاڵاوتنی نەوت لە شار و شارۆچکەکان. چوارەم: گلدانەوەی سەرچاوە ئاویەکان بە دروستکردنی بەنداو ئەگەر بچوکیش بن هەروەها پاراستنی ئەو سەرچاوانە لە پیسبوون. پێنجەم: لەهەمووی گرنگترهەڵمەتی بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەییە، لەو هەڵمەتە کە پێوسیتە بەردەوام بێت لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکان و قوتابخانەکانەوە پێویستە جەخت بکرێت لەسەر زۆرکردنی سەوزایی و ڕێزگرتن لە دار و درەخت و گرنگیدان بە ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان هەروەها پاک ڕاگرتنی ژینگە. هەروەها پێویستە ساڵانە ڕۆژێک لەلایەن حکومەتەوە تەرخان بکرێت وەکو ڕۆژی ژینگە کە تایبەت بێت بە کوردستان، لە دوەری ئەو ڕۆژە بۆ ماوەی دوو هەفتە هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە چڕتر بکرێنەوە، دەتوانرێت لە ڕۆژەشداهەڵمەتی پاککردنەوەی هەموو کونجێکی شار و شەقامەکان لە هەموو شار و شارۆچکەکان و ڕوواندنی نەمام ئەنجام بدرێت، پێویستە هەوڵ بدرێت هەموو هاووڵاتیان بەشداری پێبکرێن لەم هەڵمەتە بەتایبەتی قوتابیان، پێویستە بەرپرسانیش لە هەرە بەرزترین ئاستدا بەشدار بن لەو هەڵمەتە و ئەوانیش لەگەڵ هاووڵاتیان بەشدار بن لە پاکرکدنەوەی کوچە و شەقامەکان وڕواندنی نەمام.

بیروڕا
06-08-2020

دۆمێنیک ڕاب: شەش ملیۆن دۆلار هاوكاریی بەیروت دەكەین

وەزیریی دەروەی بەڕیتانیا ڕایگەیاند ، بەهۆیی رووداوەدڵتەزێنەكەیی بەیروتەوە، بڕیارمانداوە 6.6 ملیۆن دۆلار هاوكاریی مادیی لوبنان بكەین. دۆمێنیک ڕاب ڕایگەیاند:  لە کاتی پێویستیدا لەپاڵ گەلی لوبناندا دەوەستین، بەخێرایی وەڵام دەدەینەوە و یارمەتیان دەدەین، گەڕان و فریاکەوتن و یارمەتیە مرۆیی و تەندروستیەکان لەگەڵ ئەو 6.6 ملیۆن دۆلارەدا پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکرێت." وتیشی " ئەوەی گرنگە لەم کاتەدا ئەوەیە پشتیوانیەکەمان تایبەتە بەو پێویستیە دیاریکراوانەی کە هەر ئێستا سەرۆک وەزیری لوبنان باسی لێوەکرد، تاوەکو ئێستا بەدیاریکراوی ژمارەی ئەو هاوڵاتیە بەڕیتانیانەی کە لە تەقینەوەکەدا بریندار بوون یاخود گیانیان لەدەستداوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بیروڕا
06-08-2020

پۆستەكانی ترەمپ بلۆك دەكرێن

 هەردوو تۆڕیی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و تویتەر، دوو پۆستی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەیی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە بۆلۆك دەكەن. كاتك  دۆناڵد ترەمپ  سەرۆكی ویلایەت یەكگرتوەكانی ئەمریكا چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند: کە منداڵان توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا نابنئەم لێدوانەشی لە فەیسبووك و تویتەر بڵاو كرایەوە،  لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و تویتەر دانرا، بەڵام ئەو دوو تۆڕە پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپیان بەهۆی ئەوەی زانیارییەکانی نێو پۆستەکە پشتڕاستنەکراوەتەوە بلۆک کرد. ئەوە لەكاتێكدایە كە ژمارەیی توشبوون بەڤایرۆسیی كۆڕۆنا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تادێت روو لە زیادبوون دەكات و ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و فلۆریدا رۆژانە بەرزدەبێتەوە. ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتی فلۆریدا بە تەنیا 500 هەزار کەسی تێپەراندووە. دواین ئامارەكان بە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا پێماندەڵێت ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا نزیک دەبێتەوە لە پێنج ملیۆن تووشبوو، کە 161,601 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 2,540,137 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

بیروڕا
06-08-2020

ئەمریكا بڕیاریی نوێ دژیی ئێران دەردەكات

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بۆ ئەوەی دوو بارە سزایی توند بەسەر كۆماریی ئیسلامی ئێراندا بسەپێنێت، پڕۆژە بڕیاریی قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەك بە و وڵاتە دەباتە ئەنجومەنی ئاسایش و ڕوسیاش دەڵێت ڤیتۆیی دەكەین. لە ئێستداویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئامادەكاری دەكات، بۆ ئەوەی پڕۆژە بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی پێدانی چەك بە ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشنیاز بكات، لەكاتێكدا رووسیا رایگەیاندووە، ئەو بابەتە هیچ پێویست بە تاوتوێكردن ناكات، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ڤیتۆكردنی ئەو هەنگاوەی ئەمەریكا. بەپێی پڕۆژەكە : "هێرشی سێپتەمبەری ساڵی رابردووی ئێران بۆ سەر سعوودیە و هێرشەكانی سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووی هورمز ئیدانە دەكەین". لە بڕیارنامەكەدا ئەمریكا داوالە وڵاتانی دونیادەكات كە  "لەناو وڵاتەكانیان و لە رێگەی هاووڵاتییەكانیانەوە و هەروەها لە رێگەی كەشتی و فڕۆكەكانیانەوە رێگە نەدەن هیچ جۆرە چەكێك بە ئێران بفرۆشرێت، چ بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، تەنیا ئەو كەلوپەلانە نەبێت، كە لە چوارچێوەی پێداویستیی مرۆییدان و بەر لە 30 رۆژ لیژنەی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش رێگەی پێداون".

بیروڕا
06-08-2020

دۆناڵد ترەمپ: ئێمە نازانین چی روویداوە لە بەیرووت

 سەرۆكی ئەمریكا لەماوەیی دوو ڕۆژدا دوو لێدوانیی جیاواز لە بارەیی رووداوەكەی بەیروتەوە دەدات و دەڵێت ئێمە نازانین لە بەیرووتی پایەتختی لوبنان چیی روویداوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند ئەوان نازانن ئەو رووداوە چییە و چۆنە كە لە بەریرووت ڕوویداوە، ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ وتی: بەپێی ئەو زانیاریانەیی من لە فەرماندە سەربازیەكانی وڵاتەكەمم وەرگرتووە ئەو رووداوەی بەیروت تەقینەوەی بۆم بووە نەوەك تەقنەوەس كبریت. ئێوارەی دوێنێ 4-8-2020  دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەناو بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 100 كەس كوژران و 400 كەسیش بریندار بوون.

بیروڕا
06-08-2020

نرخی دراوە جیهانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-8-2020 نرخی دراوە جیهانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت نرخی 100 دۆلار بە 123هەزار و 900 دینار نرخی 100 یۆرۆ بە 145 هەزار دینار نرخی 100 پاوەن بە 158 هەزار و 500 دینار نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار 750 دینار نرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینار

بیروڕا
06-08-2020

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە 6-8-2020 نرخی نەوت لە بازاڕە جبهانیەكاندا گۆڕانكاریی بەسەردا هات و بەرز بوویەوە و لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 45 دۆلار فرۆشرا ناوەندەكانی مامەڵة كردن بە فرۆشتنی نەوت لە جیهاندا باس لەوەدەكەن  بەهۆیی بەرزبونەوەی خواست لەسەر نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بە 42 دۆلار و 16 سەنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 45 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەیان پێوەدەکرێت و هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئۆپێک بۆ 44 دۆلار و 27 سەنت بەرزبووەوە. ئەو بەرزبونەوەیش لە كاتێكدایە كە ببە بەروارد بە دوێنێ، نرخی هەردوو جۆری نەوتەکە بە رێژەی 1% بەرزبوونەتەوەو دوێنێ نرخی نەوت كەمتر لەو نرخە بووە كە بەرە بەیانی ئەمڕۆ مامەڵەی پێوە كراوە بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە كاتێكدایە بەهۆی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە و هەروەها بەهۆی كەرەنتینەكردنی جیهانەوە نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست لە جیهاندا دابەزیی

بیروڕا
05-08-2020

روژئاڤا: رێككەوتنی سیاسی و ئابوری نەوت

دانپێنانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كونگرێس بەوەی ‎كومپانیایەكێ  ئەمریكی ‎رێكەوتنی نوژەنكردنەوە و مودێرنكردنی كێلگە نەوتی یەكانی روژئاڤای ‎لە گەل ئیدارەی روژئاڤا ڤاژو كردوتەوە سەر لە نوێ سەرەنجی ھەموانی بو ئەم راستی یە راكێشا و پرس دێتە كردن، ئەرێ ئەمریكا ستراتێژیەتێكی رونی ھەیە بەرامبەر بە سوریا و كورد؟ ‎ راسستی یەكی حاشاھەلنەگرە كە لە دوای دەركەوتنی شورشی سوریا، و بەرفراوان بونی ، سوریا بووە بە یەكێك لەو ناوچانەی ‎زلھێزەكانی جیھانی و ھەرێمایەتی و ھێزە بەكرێگیراوەكان، ‎ھەر یەكەو لە پێناو ‎ جورە دەستكەوتێك دەچوە پال‎‎ ھاوپەیمانی لە گەلل لایەنەكانی دیكە.‎ سامانە سروشتی یەكانی سوریا یەكێكن لەو فاكتەرانەی كە لایەنەكانی ھانداوە بە گەرموگوری یەكی زورترەوە تێكەلاو بن لە قەیرانی سوریا. بویە، رێككەوتنی روژئاڤا – كومپانیای ئەمریكا، لێرە  چەند بابەتێك و پرسێك بومان رون دەكاتەوە:‎ یەكەم، بێ رەزامەندی بالاترین مەرجەعی سیاسی ئەمریكا، ئەم رێكەوتنە نەدەچو بواری جێبەججێكردن، دوویەم، لە سەر ئاستی بیروكراسی یەتی وەزارەتی دەرەوەش كە مایك پومپێو سەركردایەتی دەكات، لەم بارەیەوە ئالوگوری پێویستی سیاسی لە گەل پێاوی یەكەمی بەرێوبەرایەتی روژئاڤا، ژنرال مەزلوم كوبانێ كراوە‎، كە خوی بەرامبەر ئەندامانی كونگرێس دانیپێناوە.‎ سێیەم، كونگرێس ‎ھیچ تێبینی نەرێنی‎لەم باریەوە نەھێناوە پێشچاو ‎نسبەت بە رەزامەندی واشینگتون‎. یەكێك لە فاكتەرە یارمەتیدەرەكانی ئەم پرسە، ‎سەرەدانیكردنی ئەم دوایەی جنرال مەككێنز، بالاترین بەرپرسی لەشكەری ئەمریكا لە روژھەلاتی ناوەراست  بو لایی مەزلوم كوبانێ جێگای سەرەنجە. ئەمە ئاماژە بەوە دەكات ‎لە روی ئاسایشی یەوە، ئامادەكاری بو ئەم پرسەش كراوە و دەكرێت‎. گرینگی ئەم پرسە لەوەدایە كە ‎لە ئاستی دەسەڵاتی سیاسی یەوە ‎گلوپی سەوز بو كومپانیایی ئەمریكی‎ لێدراوە. ئەمەش ‎دەبێتە فاكتەری بوژێننەر و لە داھاتو دا ‎ھانی كومپانیاكانی دیكەی ئەمریكی بدات كە بە دوای جێی پێەك بو خویان  لە روژئاڤا بگەرن.  ھەلوێستی توركیا خالی یەكەمی توركیا، ‎ئەم پێنگاوەی ئەمریكا بە ناتەندروست و پشتگیر بو رێكخراوێكی تیروریستی لە قەلەم دەدات، كە جیھان و كورد ھەر ھەمویان پێچەوانەی توركیا، ھێزە كوردی یەكان بە شەركەر و سیمبولی ئازادی و بەرگەری لە مرۆڤایەتی پێناسە دەكەن، و چاونەترسی و لێھاتویی لە سەركردایەتی بە تایبەتی شەر‎ڤانە ژنەكانی كورد بونەتە جێگای سەرەنجی جیھان، و خالی دویەم بەلاخی وزارەتی دەرەوە ئەم ھەلسوكەوتی ئەمریكا بە  ‎ " پێچەوانەی یاسا نێو دەوڵەتی، ھێرشكردن بو سەر سەروەری خاكی سوریا و یەكگرتووی خاكی سوریا" پێناسە دەكات. جێگای خویەتی ئاماژە بەو راستی یە بكرێت كە لە دوای بریاری پاشەكشەكردنی ھێزەكانی ئەمریكا لە سوریا لە دوای پەیوەندی تلفونی لە گەل ئەردوغان، كە جیھان و بەرپرسانی ئەمریكای توشی شوك كرد، لە بادانەوەیەك  بو كەمتركردنی گوشارەكانی ناوخو،  ترامپ ‎‎ئەمەی بە گوێ جیھانی دا ‎ئەمریكا بەشێك لە ھێزەكانی خوی لەو دەڤەرانە دەھێلێت كە كێلگە نەوتی یەكانی سوریا لێیە و لە ژێر كونترولی ھێزەكانی سوریای دیموكراتن. تروماپ ھەر ئەو كات ئاماژەی بەوە كرد ‎، "من ئەو نییەتەم ھەیە كە ئەم كێلگە نەوتی یانە بدەمە دەستی ‎ ئێكسون موبایل بو ئەوەی  بە شێوەیەكی باشتر كارەكان بەرێوە بەرێت و داھاتەكەشی بو پێشخستنتی دەڤەرەكە خەرج بكرێت". گرێدراو بەم بابەتەوە جێگای وەربیرھێنانەوەیە، دیارە بەرپرسانی توركیایە ‎زاكیرەیان كورتە، ئەمە ھەر ئەو سەرۆككومارەی توركیا ئەردوغان بو كە لە مانگی ئاداری 2019 پروژە پێشنیاری پشێكێشی  ترامپی كرد‎ پێكەوە كێلگە نەوتی یەكان ئیدارە بكەن!  خێرە ئەو كاتە بریارەكە دژی یاسایی نێو دەوڵەتی، سەروەری خاكی سوریا و نەبو كە توركیا خاوەن پێشنیارەكە بو؟ بویە، كاتێك ئەمریكا وەڵامی ئەرنێنی بو ئەم خواستەی ئەردوغان ‎ روی كردە روسیا بو ئەوەی گوشار لە سەر ئەمریكا دروست بكات ‎خەونی خوی بێنێتە دی.  پرسێكی دیكە نسبەت بە توركیا ئەوەیە كە ئەم رێككەوتنە، وەكو گرێمانە، بەرپپرسانی ئەمریكا پەسەندی یان نەدەكرد، ھەلوێستی سوریا ئەگەر سێكتەری نەفتی سوریا لە دەستی بنەمالەی ئەسەدا بووە، بەلام لە دوای قەیرانەكە ئەو دەست و ئەو دەستی پێكراوە، لە نێوان بەرەی نوسرە و ھێزەكانی سوریای ئازاد و لە دوای 2013 وە لە دەستی داعش و لە دوای رێزگاركردنی دەڤەرەكە لە دەستی داعش لە لایەن ھێزەكانی سوریای دیموكرات، كێلگە نەوتی یەكان و گازی سوریا كەوتوتە دەستی بەرێوبەرایەتی كوردی كە 70% نەفت و گازی سوریا لە ئێستا لە ژێر دەستی ئیدارەی كوردی دایە. نەفتی سوریا ئەو كاتەی لە ژێر دەستی داعش و ئێستاش لە ژێر دەستی ئیدارەی كوردی لە رێگای لایەنی سێیەم، بازرگان حسام ئەلقەترجی، ئەندام پارلەمانی سوریا و سەرۆكی گروپێكی چەكداریشە، بو رژێمی سوریا كراوە، كە ئاماژە بەوە دەكرێت ھەر بەرمیلێك بە  30 دولار بە رژێمی سوریا فروشراوە، و ئەویش بو بازارەكانی جیھانی فروشتەوە یانیش بو دابینكردنی پێداویستی ناوخو. داتاكانی بریتانیا ئاماژە بەوە دەكەن كە ھەتا سالی 2008 رژێمی سوریا روژانە نێزیكی 401 ھەزار بەرمیل نەوتی یان بەرھەم ھێناوە. بویە لە دەستدانی داھاتی نەوت، دەوڵەتی سوریا لە یەكەم ھەلوێستی  ئەم رێككەوتنەی بە نا شەرعی لە قەلەم داوە و خاوەن ھیچ بنەمایەكی یاسایی نییە، و ئەمریكای بە" دزینی نەوتی سوریا" تومەتبار كردوتەوە. ھەتا ئێستا نەوتی روژئاوا بە رێگا جیاوازەكان رێگای خوی بو بازارەكانی جیھانی پەیدا كردوتەوە. لەم‎ نێوەندەدا بازرگانانی ئەمریكا و ئیسرائیلی ھەولیان داوە كە جورە پەیوەندی یەك لە گەل ھسد دروست بكەن كە ھسد و واشنتگون پێكەوە گرێبدەن و لە كوتایش داھاتێكیان دەستكەوێت. بە پێی زانیاری پسپورەكان  لە ئەگەری مودێرن كردنی كێلگە نەوتی یەكان روژئاڤا دەتوانرێت روژانە 125 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم بھێنرێت. ئەوەی راستی بێت سەبارەت بە پرسی نەوەتی روژئاڤا، لوبی یەكی گەورەی بازرگانەكانی نەوت لە واشینگتون بەرێوەچووە، ھەتا ئەوەی كە گەیشتوتە خالی كوتایی.  و رێككەوتنەكە دەتوانێت خالێكی وەرچەرخانی بەھێز بێت لە پەیوەندی ئەمریكا و ھسدە.  ناكرێت ئەو  ‎پەیوەندی  یە بەھێزەی لە نێوان ‎پێنتاگون و ھێزەكانی سوریای دیموكرات ھەی بە كەم مەزندە بكرێت، ھەرچەندە كە پێنتاگون بریارەكانی سەركردایەتی سیایس جێبەجێ دەكات، بەلام رولی پێنتاگون لە پاشەكشەكردن و گورینی بریاری ترامپ، نابێت لە بیر بكرێت، چونكە پێنتاگون یەكێكە لەو دامەزراوەانەیپشكی ھەیە لە دارشتنی سیاسەتی دەرەوە ە ئاسایشی ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا، كە بە نیسبەت بە كورد، پێنتاگون پێچەوانی كاربەدەستانی وزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە زورتر پرو- توركن، ھەلسوكەوتی كردوتەوە.   ستراتێژی ئەمریكا ترامپ لە دوای بریاری پاشەكشەكردن و پەشیمان بونی، و بریاری پاراستنی كێلگگە نەوتی یەكان،  بێ بەشكردنی ‎رژێمی سوریا بووە لە سەرەچاوەی داھاتی ئابوری ‎. بویە، ئەمریكا بە رێكەوتن لە گەل ئیدارەی روژئاڤا لە بواری نەوت و جێگیركردنی كومپانیایەكی ئەمریكی، بە فیعلی رژێمی ئەسەدی بێ بەش  كرد لە یەكێك لە سەرەچاوە گرینگەكانی. ‎پێشوتر ئیدارەی روژئاڤ مەجبور بو لە پێناو ئیدارەكردنی ئابوری، لە رێگای كەسی سێیەمەوە نەفت بفروشێت بو رژێمی سوریا. ئێستا ئەم رێگایە ھاتە داخستن، و ئیدارەی روژئاڤا دەتوانێت بەم ھەنگاوە خوی لە رژێم دورتر بكات، واتە رەنگە زەمانەتێكی سیاسیشی لە ئەمریكا وەرگرتبێت، كە چیدیكە دانوستاندن لە گەل رژێمی سوریا نەكەن بە ھوی گەرەنتی كردنی سەرەچاوەی داھاتی دارایی‎. ئەگەر لە روی لوجستیكی یەوە،  كێشەكە چارەسەر نەكرابێت، كە توركیایە. باشترین رێگا بو بازارەكانی جیھانی نەفتی روژئاڤا، توركیایە. بویە، مەزندەی ئەوە دەكرێت كە توركیا پەسەندی پروژەكەی گردبێت و پشكیشی لەم رێككەوتنە مسوگەر كردبێت.   بویە، رێككەوتنی نەوتی ئەمریكا—روژئاڤا پێشھاتێكی نوێیە، و گرینگە. یەكێەك لە خالە گرینگەكانی ستراتێژی ئەمریكا سەبارەت بە پرسی سوریا ئەوەیە كە ئاگری‎ ناكوكی نێوان توركیا و ئیدارەی روژئاڤا دامركێنێت، واتە، چارەسەركردن و دروستكردنی پەیوەندی نێوانیان. ئەمریكا لەم بارەیەوە خاوەن ئەزمونە، بو ئەمریكا، ھەم توركیا وەكو ھاوپەیمان گرینگە، ھەمیش ئیدارەی روژئاڤا وەكو ئەكتەرێك كە ئەمریكا وەكو " ھاوبەش"ی  ستراتێژیك لە شەری تیرودا پێناسەی كردوتەوە. وەبەرھێنانی ئەمریكا لە روژئاڤا لە ئێستاوە لە پرسی لەشكەری بو ئابوری و سیاسی وەكو كێسەلە بەرێەوە دەچێت، و ئەمریكا نایەوێت پەلە بكات، بەلكو دەیەوێت كات بە ھەردوو ھاوپەیمانەكانی بدات، بو ئەم بابەتەش ھەلسەنگاندن دەكات. ئەوەی ئێستا ئەمریكا دەیكات رێك ئەوەیە كە دەیەوێت پرسەكان لە كونترول دەرنەچن. كوكەرەوە،  ھەمو ئەمانە ئەوەمان پێ دەلێن، ‎ئەمریكا بە تەما نییە واز لە سوریا بێنێت و بو كوردیش یەكێكە لە باشترین دەفەتەكان لە پێناو پتەوكردنی پەیوەندی لە گەل واشینگتون. ‎ھەرچەندە ئەگەر بەراوردێك لە گەل ھەلسوكەوتی ئەمریكا لە گەل پرسەكانی دیكەی جیھان بكرێت، نابێت گرەو لە سەر گەرەنتی یەكی بەردەوامی بونی ئەمریكا لە روژئاڤا بكرێت بو پاراستنی كورد یانیش كێلگە نەوتی یەكان. نابێت ئەمە لە بیر بكرێت بەشێكی زوری مانەوەی ئەمریكا لە سوریا پەیوەندی بە ئاسایشی ئیسرائیل و ھەژەمونی ئێرانە لە ناوچە ھەیە و ئەمریكاش بو ئەم مەبەستە گرینگی بە روژئاڤای كوردستان‎ دەدات. لەم گەمەیەدا، ئەوە كوردە ‎دەبێت لێزانانە ھەلسوكەوت لە گەل پێشھاتەكان بكات لە پێناو مسوگەركردنی‎ داھاتوی خوی لە روی دەستكەوتی سیاسی لە سوریا. بویە، دەكرێت ئەمە بگوترێت بونی كومپانیا نەوتی یەكانی ئەمریكا لە روژئاڤا، دەبێتە ھوی ئەوەی ئەمریكا بە گرینگی یەكی زورترەوە لە پروسەی سیاسی كە داھاتوی سوریا  دیار دەكات، نێزیك بێتەوە. بو ئەم مەبەستش، ھاتنی كومپانیای ئەمریكی، پێگەی ئیدارەی روژئاڤای كوردستان لە دانوستاندنەكان بەھێز دەكات. لایەنەكانی ئوپوزیسیون چیدیكە ناتوانن رێگر بن یانیش دژایەتی بەشداری ئیدارەی روژئاڤا لە پروسەی ژنێڤ نەكەن، بوچی؟ ھەر لایەنێك بێتە سەر دەسەڵات لە سوریا، پێویستی بە داھاتی نەوتی سوریای ھەیە، و بە ھەبونی ئەم نەوتە لە ژێر دەسەڵاتی كورد، لایەنەكان مەجبورن پێداچونەوە بە ھەلوێستە سیاسی یەكانی خویان بەرامبەر بە كورد بكەن، ئەمە لایەك، لایەنێكی دیكە ئەوەیە، كە پروسەی یەكگرتنی ھێزە كوردی یەكانی روژئاڤا پێویسی بە پشتگیر جدی ھەیە و دەبێت لایەنە سیاسی یەكانی ھەرێمی كوردستان بو ئەم مەبەستە نەك تەنیا ھان بەلكو‎ دەبێت گوشاریش دروست بكرێت لە پێنناو رێكخستنی ناو مالی كورد لە سوریا. خالی سێیەم ئەوەیە، كە پێویستی ھەولی جدی بدرێت ھەیمەنەی توركیا لەم دەڤەرە كەم بكرێتەوە، كە رێگرە لە رێكخستن و یەكگرتووی كورد و ئەمەش پەیوەندی بە لایەن سیاسی یەكانی كوردستانەوە ھەیە. ‎زانیاری یەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە لە رێككەوتنی نەوت دا سێ لایەنی سەرەكی ھەن كە بەشداری سەرەكین، یەكەمیان خاوەن تەجروبە و بەرژەوەندی لە نەفتی سوریا، دوویەمیان خاوەن پەیوەندی لە گەل واشینگتون و سێیەمیان خاوەن كومپانیایی ئاسایش/سێكیوریتی. ئەمەش وا دەكات كە رێككەوتنەكە ھەر سێ لایەنی سیاسی، ئاسایش و پسپوری لە ژێر چەترێك دا لەم بارەیەوە كوبونەتەوە.  ئەوەی راستی بێت، لەم پرسەدا ھەرێمی كوردستان رولێكی بەرچاوی ھەیە، كە خوی لە ھەر سێ كەسایەتی  ئاماژە پێكراو دا كودەكاتەوە. بویە، سەبارەت بە توركیا، ئەوەی چاودێری كاروبواری توركیای كردبێت بە تایبەتی ئەردوغان،  وەكو سەركردەیەكی سیاسی خاوەن تایبەتمەندی جیاوازە، ‎ئەردوغان  لە رێگای كومبونەوە جەماوەری یەكانی‎ شەقام دەجولێنێت لە پێناو ‎دروستكردنی نارەزایەتی زەمینە بو جێبەجێكردنی پلانەكانی خوی دروست دەكات. ‎ بویە دور نییە ‎لە قوناخێك لە قوناخەكانی داھاتو، ئەردوغان ئەم پرسە دەكاتە مژارێكی گوفتگو و ناكوكی رای گشتی توركیا لە پێناو جێبەجێكردنی ستراتێژی یەكی دارێژراو.  بە دیتنی ئەردوغان ‎ ئەمریكا ھەولەكانی خوی چركردوتەوە بو دروستكردنی " ھەرێمێكی فدرالی" كوردی لە سوریا. بە تایبەتی ‎ دوای ئەوەی كە  لایەنە كوردەكان ‎بە " ئوكی" بارزانی (مەسعود بارزانی)‎ ھەولەكانی یان چركردوتەوە بو رێكخستنی ناو مالی كورد لە سوریا. لە بیرمان نەچێت، ئەردوغان چەندین جار دوپاتی كردوتەوە كە ھەرێمی كوردستانی عێراق دروست نەدەبو ئەگەر ئەو سەرۆكایەتی توركیای دەكرد لەو كاتە، و ئێستاش ھەمو ھەولی دەدات كە ھەم تەجروبەی روژئاڤا لە ناو بەرێت و ھەمیش ھەرێمی كوردستان ئەگەر لە ناو نەبەرێت، ئەوا بە شێوەیەك لاواز بكات، كە مردنی لە داھاتو دا زور ئاسانتر بێت.  

1 2 ... 1098 1099 1100 ... 1142 1143