بیروڕا

مەسرور بارزانی: دڵمان لای گەلی لوبنانە

05-08-2020
مەسرور بارزانی: دڵمان لای گەلی لوبنانە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هاوخەمی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەیروت و قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەو شارە دەربڕی و ڕایگەیاند، دڵمان لای گەلی لوبنانە و لەگەڵیانداین.

لە تویتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، دڵمان لای هەموو ئەو کەسانەیە تەقینەوەکە کاریگەری کردووەتە سەریان  و وتیشی ، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان لەم کاتە سەختە دووپات دەکاتەوە.

بەهۆی دوو تەقینەوە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، 30 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش برینداربوون و تاکو ئێستا بە فەرمی هۆکاری تەقینەوەکان ئاشکرا نەکراوە.

ئێوارەی دوێنێ 4-8-2020  دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەناو بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 100 كەس كوژران و 400 كەسیش بریندار بوون.