Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
هەواڵ
05-08-2020

لەبارەی رووداوەکانی شنگال؛ ڕۆژنامەنووسێکی یەکێتی فەرماندەیەکی خۆیان بە...

بەرپرسێکی پێشمەرگە کە سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، لەبارەی رووداوەکانی شنگال و کەوتنی شارەکە بە دەستی داعش دەڵێ"کاتی هێرشەکەی داعش ئێمە لەوێ بووین و توانیمان 11هەزار ئێزدی ڕزگار بکەین" بەڵام ڕۆژنامەنووسێکی سەر بە هەمان حیزب کە وەک خۆی دەڵێ سەردانی شنگالی کردووە، ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە هیچ پێشمەرگەیەک لەکاتی هێرشەکاندا لە سنوورەکە هەبووبێ. عەمید قادر خۆرانی، فەرماندەیەکی پێشمەرگەیە و سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، لەبارەی رووداوەکانی مانگی ئابی 2014 لەکاتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر شنگال و دوروبەری، وتارێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردۆتەوە و دەڵێ" ئەو هێزانەی پاشەکشیان دەکرد لە سنوری شنگال و ( سنونێ ) بەلای ئێمە دا تێدەپەڕین بۆ سحێلا بەبێ وەستان، نزیکی نیوەڕۆ لەلایەن ڕێکخستنەکانی یەکێتی و خەلکی یەکێتی لە سنوری ( شنگال و سنونێ و خاناسۆر ) پەیوەندیم پێوە کرا کە بارودۆخ زۆر خراپە کەس نیە بەرگری بکا ، گوتیان ئێمەو خەلک کە بە هەزارانن دێین بۆ ( ربیعە ) ئەگەر ئێوە لەوێ بمینێن ئەگەر نا داعش لە ڕێگای ( عوێنات ) بێت بۆ ( ربیعە ) هەمومان دەکەوینە بەردەستی داعش و کۆمەلکوژمان دەکەن ، وتم "ئێمە لێرەین و دەشمینێین هەموو خەلک بڕوا من ناڕۆم ئەگەر سەری خۆشم لەسەر دانابێ" قادر خۆرانی زیاتر دەڵێ" خەلکی ( شنگال و سنونێ و خاناسور ) بەرەو ئێمە بەڕێکەوتن،  هێزەکانی داعش لەو کاتەدا لە ڕێگای ( عوێنات ) پێشڕەویان کرد بۆ لای ئێمەو تەقە دەستی پێ کرد لە شوێنی خۆیان ڕامانگرتن، هێزەکانی لای ئێمەش لە ( ربیعە ) خۆیان کۆکردەوە بۆ ڕۆیشتن.  داوام لێکردن بمێننەوە لەبەر ئەوەی خەلک لە ڕێگایە بۆلای ئێمە دێ ناکرێ شوێنەکە چۆلکەین بۆ داعش هەرچەند گوتم بێ سودبوو . ئەو فەرماندەیەیی یەکێتی باسی شکاندنی فەرمانی سەربازی خۆی دەکات و زیاتر دەڵێ" ئاگاداری سەروی خۆم کردەوە لەوەی هێزەکانی لای ئێمەش پاشەکشێ دەکەن ، گوتیان ئێستا وەلامت دەدەینەوە بزانین چۆن دەبێ .دوای نیو سعات تەلەفۆنیان بۆ کردمەوە گوتیان هێزەکەت پاشەکشێ پێ بکە ، گوتم چۆن پاشەکشێ دەکەم خەلک بەڕێوەیە بۆ لای ئێمە داعشیش وا دوبارە هاتەوە پێشێ ، گوتیان فەرمانت پێ دەکەین پاشەکشێ بکە ، گوتم خەلکی ژن و مندال و مەدەنی بەڕێوەن بەبێ شەڕو بەرگری لێیان بەهیچ شێوەیێک پاشەکشێ ناکەم لەبەر ئەوەی بەرپسیار دەبم لەبەرامبەر خوا و خەلک. دوای ( ۱۰ ) خولەک دوبارە پەیوەندیان کردەوە کە پاشەکشێ بکەم گوتیان فەرمانەو جێبەجێی بکە ، گوتم بۆ بەرگری و پێشڕەوی هەرکەسێک فەرمان بکا بە قسەی دەکەم و بە بەرپرسی خۆمی دەزانم بەلام بۆ پاشەکشێ بێ بەرگری و شەڕ فەرمانی هیچ کەسێک جێبەجێ ناکەم و کەس بە بەرپرسی بالای خۆم نازانم، گوتم نە منالێکی کورد نە بستێکی خاکی کوردستان بەبێ شەڕ ڕادەستی داعش ناکەم ، ئەوەبوو داواین لە جێگرەکەم کرد کە سەر بە یەکەی ( ٨٠ ) بوو خۆی و پێشمەرگەکانی پاشەکشێ بکەن ئەوانیش پاشەکشیان کردو بەجێیان هێشتم. "داعش لەو کاتەدا پەلاماری داین و ئێمەش بەرگریمان کرد و داوام لە فەرماندەکانی ( YPG ) کرد هێزی زیاتر بێنن لەبەر ئەوەی هێزەکانی لای خۆمان لە پاشەکشێدان و خەلکی هاولاتیش لە سنوری شنگال بەڕێوەیە و داعشیش دەیهەوێ ( ربیعە ) بگرێ ، ( YPG ) لەماوەیێکی کورت هێزەکانیان زیادی کردو هێزی ئاسایشی ڕۆژئاواش هاتن و گەیشتنە لامان، سەر ئەنجام توانیمان گیانی زیاتر لە ( ۱۱۰۰۰ ) یانزە هەزار برا ئێزیدیەکانمان ڕزگار بکەین لە کۆمەل کوژی" بەڵام سەرتیپ جەوهەر، ڕۆژنامەنووسی دیاری سەر بە یەکێتی کوردستان "کە وەکو خۆی دەڵێ لەوکاتەدا سەردانی مەیدانی شنگالی کردووە" لەوبارەوە وتارێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ" لەدوێنێوە هەراو هەڵایەكی زۆر هەبوو لە فەیسبوك لەسەر ئەوەی كێ ئێزدییەكانی رزگاركردووە. بەحوكمی بۆخۆم بەدواداچوون و سەردانی ناوچەكەم كردووەو خۆم ئاوارەكانی ئێزدی سەرشاخ و فەرماندەكانی پێشمەرگەو پەكەكەم لەشنگال بینیوەو راستەوخۆ لەدوای رزگاركردنی شنگال سەردانی زۆربەی شوێنەكانم كرد. دەمەوێ‌ چەند راستییەك هەیە وەكوخۆی بیخەمە روو كە پێویستە هەموومان بیزانین". سەرتیپ جەوهەر کە بە ڕۆژنامەنووسێکی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی ناسراوە  وەکو وەڵامێک بۆ ئەو فەرماندەیەی یەکێتی دەڵێ" پێشمەرگە هەرهەمووی رایكرد، هیچ فەرماندەو پێشمەرگەیەك نەمایەوە بەناوی پێشمەرگە بەرگریی بكات، ئەوەی لەفەیسبوك دەیبینین كە خەڵكانێك باس لەرزگاركردنی ئێزدیەكان دەكەن، هیچ بنەمایەكی نییەو ناتوانن یەك شایەتی بۆ قسەكان بێننەوە. راستییەكەی بەشێك لەپێشمەرگە كە ژمارەیەكی كەم بوون لەبەرئەوەی هەردوو دیوی رەبیعە واتە رێگای رەبیعە بەرەو سنون و رێگای رەبیعە بەرەو مەحمودیەیەیان لێگیراو فریای راكردن بەرەو هەرێم نەكەوتن، ناچار خۆیان گەیاندە دەروازەی رەبیعە كە پێشتر هێزەكانی یەپەگە دەستیان بەسەر خەستەخانەكەو كۆمەڵگای فەرمانگەكان و دەروازەكەدا گرتبوو. ئەو پێشمەرگانە خۆیان دەخیلی یەپەگە كردو ماوەیەك لەوێ‌ مانەوە، بەڵام دوای ئەوەی داعش گەیشتە ئەو ناوچانە و هەوڵی داگیركردنی دەروازەكەیدا ئەو پێشمەرگانە كە نزیكەی 30 پێشمەرگەیەك و چەند ئەفسەرێك بوون تەنها چەكی كڵاشینكۆفیان پێبوو هیچ چەكێكی قورس پێنەبوو. رەنگە بەشدارییەكی سنورداریان كردبێت لەچەند كاتژمێری یەكەمی هێرشەكە و هیچیتر. لەوێ لەچەند گرتە ڤیدیۆیەكی تەلفزیۆنەكانی پەكەكەدا دەركەوتوون و قسە دەكەن، ئەوانە بۆخۆیان رایانكردبوو تەنها چەند رۆژێك لای یەپەگە مانەوە". هەروەها دەشڵێت "هیچ فەرماندەیەكی پێشمەرگە ئێزدییەكانی رزگار نەكردووەو لێقەوماوانی ئێزدی لەدەروازەی رەبیعە نەچوونە ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان، نەیانتوانی بگەنە ئەو دەروازەیەو داعش رێگاكانی گرت".

گشتی
05-08-2020

باشترینەکانی سێریائا؛ بەبێ ڕۆناڵدۆ

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا باشترین یاریزانەکانی خولی سێریائای دیاریکرد، بەڵام ڕۆناڵدۆ لەنێو لیستەکەدا نییە. پاولۆ دیبالا خەڵاتی باشترینی بردەوە، كریستانۆ رۆناڵدۆش لەگەڵ ئەوەی لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا 31 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركرد، بەڵام ئەو یاریزانە هیچ خەڵاتێكی پێنەدرا. باشترین باریزانی خولەكە - دیبالا لە یۆڤانتۆس باشترین گۆڵپارێز - چێزنی لە یۆڤانتۆس باشترین بەرگریكار - ستیڤان دی فری لە ئینتەر میلان باشترین یاریزانی هێڵی ناوەند - گۆمێز لە ئەتڵەنتا باشترین یاریزانی لاو - دیگان كۆلۆسیڤیسكی لە پارما

هەواڵ
05-08-2020

ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی بەیرووت؛ 100کوژراو و 4000بریندار

سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی لوبنان هۆکاری تەقینەوە گەورەکانی لوبنانیان ئاشکرا کرد و دەڵێن" هۆکارەکەی ٢ هەزار و ٧٥٠ تۆن لە نیتراتی ئەمۆنیۆمی هەڵگیراو بووە کە ماوەی شەش ساڵە کۆگا کراون. میشێل عەون، سەرۆکی لوبنان رایگەیاند" جێگەی قبوڵکردن نییە ئەو بڕەی نیتراتی ئەمۆنیۆم بێ هیچ رێوشوێنێک هەڵبگیرێ، بەڵێن دەدەین بەرپرسیاران بە توندترین شێوە سزا بدەین، پێویستە بۆ ماوەی دوو هەفتە باری نائاسایی رابگەیەنین" عەون داوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەکات هاوکات عەباس ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی لوبنان رایگەیاند:" ٢٧٠٠ تۆن لە ماددەی ئەمۆنیۆم لە نێو بەندەرەکەی لوبناندا هەبووە، لە رێگەشدا بووە بەرەو ئەفریقا ببرێت". نیتراتی ئەمۆنیۆم ماددەیەکی کیمیاییە و زۆرتر لە بواری کشتوکاڵیدا بەکاردێت، تێکەڵەیەکی مەترسیدارە و دەکرێت ببێتە هۆی تەقینەوەی بەهێز. تاێستا لە تەقینەوەکانی بەیرووت نزیکەی 100 کەس کوژراون و 4000 کەسیش بریندارن.

بیروڕا
04-08-2020

لە نێوان کازمی و سەدامدا!

دوێنێش سەددام حوسێن جلی کوردی لەبەر دەکرد، دەھاتە نێو بازاڕ و شەقامەکانیشەوە، مامەڵەی لەگەڵ پیر و پەکەوتە و کرێکار و دەسگێڕەکانیش دەکرد، دەیان گرتەی ڤیدیۆیی ھەیە کە بە لوتبەرزییەکی زۆرەوە گوێ بۆ گەورە و بچوك دەگرێت، بەڵام ھەموو ئەمانە ڕووی ڕەشی کۆمەڵکوژی و دیکتاتۆرییەتی ئەویان سپی نەکردەوە، لای خەڵکی ھوشیار ئەم نمایشە سیاسییانە دڕندەیی ئەویان پڕ بەزەیی نەدەکرد. ھەموو ئەمانە "ئەدایەکی رەمزین" کە لە ھەموو سیستەمێکی سیاسیدا بوونی ھەیە بە ڕادەی جیاواز. ڕادە و زیادەڕەویکردن لەم ئەدایە بە گوێرەی سیستمە سیاسییەکە دەگۆڕێت و زیاتر پیاوە سیاسییە پاوەنخوازەکان پەنای بۆ دەبەن، خودی ئەمە دروستکردنی ڕواڵەتی سیاسییە لە بری ناوەڕۆك. ھەوڵدانە بۆ دورینی بەرگێکی جوان لە پێناو داپۆشینی جەستەیەکی ھیلاك و پڕ نەخۆشی. ئەمرۆش کازمی ھەمان ئەو عەقڵیەتە جێبەجێ دەکات و دیسانەوە خەڵکێکی زۆر ھاوسۆز دەکات بە خۆیەوە. لەپاڵ دەیان کێشەی قوڵ و گەورە کازمی دەیەوێت لە رێگەی چەند جوڵەیەکی سەرنج ڕاکێشەوە، دڵبەندی خەڵکی بەدەست بھێنێت. لە ناو سیستەمێکی دیموکراسی پەرلەمانی و وڵاتێکی دامەزراوەیی ئەم زێدەڕەویکردنە لە نواندن، جگە لە خۆ ئیبراز کردن و تەرویجی شەخسی ھیچی تر نیە. ئەم ئەدا رەمزییەی کە ئەمرۆ وەکو بانگەشەی پێشوەختەی نافەرمی دەردەکەوێت لە لایەن کازمییەوە، ھەم ئیستیغلالی وەزیفەیە و ھەم نواندنێکی خەڵەتێنەر و بێ مانا کە توانای شاردنەوەی ئەو ھەموو شکستەی حکومەتی عێراقی نیە.

گشتی
04-08-2020

ڤیدۆ.. تەقینەوەیەکی بەهێز بەیرووتی هەژاند

تەقینەوەیەکی بەهێز بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند. ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند و بەهۆیەوە چەندین کەس کوژران و برینداربوون. تا ئێستا ژمارەی قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە. https://www.youtube.com/watch?time_continue=13&v=4L7ENnV-4h0&feature=emb_title

هەواڵ
04-08-2020

بەریتانیا فڕۆکەیەک دروستدەکات سێ هێندەی دەنگ خێرایە

کۆمپانیای ڤیرجین گالاکتیک- ی بەریتانیا لە داهێنانێکی نوێدا دروستکردنی فڕۆکەیەکی خێرای نوێی ڕاگەیاند، کە خێراییەکەی سێ هێندەی خێرایی دەنگ دەبێت. ریچارد برانسن سەرۆک و دامەزرێنەری گرووپی کۆمپانیاکانی ڤیرجین وتی"بە هەماهنەگی لەگەڵ کۆمپنایای رۆلس رایسی بەریتانیا بۆ بەرهمهێنانی ئۆتۆمبیل، توانیویانە دیزاینی ئەو فڕۆکە نوێیە تەواو بکەن. ئەم کارە نوێییە ڤیرجین گرووپ  دوەمین کاری هاوشێوەیە لەو بوارەدا، دوای ئەوە لە ساڵی 2003 فڕۆکەی جۆری کۆنکۆرد دروستکرا کە خێراییەکی دوو هێندەی خێرایی دەنگ دەبێت.  ئەم فڕۆکە نوێیە دەتوانێت تاکو 19 کەس هەڵبگرێت و بە خێراییەکی زۆر بفڕێت. ئەم  فڕۆکەیە کە بە کەشتی ئاسمانیش ناوی دەبرێت دەتوانێت لە فڕۆکەخانە ئاساییەکانەوە بفڕێت و لەوێش دواتر بنیشێتەوە.

بیروڕا
04-08-2020

ئەردۆغان و ئاسۆی كێبەڕكێی هەرێمایەتی

لە دوای بەھاری عەرەبی، سوریا یەكەم دەوڵەت بوو كە بە فیعلی بووە ھۆی دەستوەردانی توركیا لە روی لەشكەری یەوە.‎ چەندین ھوكار بو ئەم مەبەستەی توركیا ھاندەر بون بو دەستوەردانی لەشكەری: ‎یەكەم،  گورینی رژێم، یەكێك لە خواستە سەرەكی یەكانی ئەردوخان بو، دویەم، ‎جێگیركردنی ‎دەسەڵاتێكی ئیسلامی—ئیخوانی، سێیەم، خنكاندنی بزوتنەوەی نەتەوەی كورد كە لە سوریا‎، چوارەم  لاوازكردنی پێگەی ئێران‎. بەلام، دەستوەردانەكانی ئێران، ‎حزب اللە و سوریا و روسیا خەونەكانی ئەردوغانی سەروژێر كرد. ھەروەھاش لە دەستدانی متمانەی ئوباما بە ھوی شكەستەكانی ‎ھێزە ئیسلامی و ئوپزیسیونەكانی سوریای نیشتەجێ لە ئەنقەرە. ھەمو ائەمانە ھێزی پالنەر بون بو دەستوەردانی لەشكەری توركیا لە سوریا لە پال ئەوەش پشتگیریكردنی ھێزە توركمانی و ئیسلامی و توندرەوەكانی ھاوشێوەی بەری نوسرە و ھتد. ‎ پشتكردن لە ھێزە ئیسلامی یەكانی و روكردن لە كورد لە لایەن ئەمریكاوە، ‎ناكوكی یەكانی نێوان توركیا و ئەمریكای قولتر كرد.بێ ھودە بونی گوشارەكانی ئەردوغان  بو سەر ئەمریكا لە دژی كورد، ‎ئەردوغان چووە پال پروسەی سیاسی ئاستانە و سوچی. لەم رویەوە ئەردوغان بە لێھاتویی توانی ‎بەرژەوەندی یەكانیتوركیا لە نێوان ئەمریكا و روسیا ‎جێگیربكات.  لە ھەمان كات ‎ئەردوغان بە بەرفروانكردنی سنوری ناكوكی یەكان بو ناو لیبیا و دەریای ناوەراست، بەرەی دژبەرەكانی بەرفراوانتر كردوتەوە. ‎ لە لایەكی دیكەوە ‎بونی ھێزی لەشكەری توركیا لە سەر زەوی و پشتگیری كردنی ‎لەشكەری، لوجیستیكی و مادی لە ھێزە بەكرێگیراوەكان لەم رویەوە پەراوێزخستنی توركیای بو‎واشینگتون، ‎موسكو، ئوروپا و وڵاتە عەرەبی یەكان، دژوار دەكات.  لە قەیرانی سوریا، توركیا بوتە خاوەن تەجروبەیەكی یەكجار گەورەی دیپلوماسی و ستراتێژیك، بویە لە روی دیپلوماسی یەوە چارەسەری قەیرانی لیبیا بو توركیا ئاسانتر دەبێت. ھێزە ھەرێمایەتی، جیھانی یەكان ‎مەجبورن لە گەل ئەردوغان كار بكەن، بوچی؟  ھەمو ئەو قەیرانانەی كە لە دەورەبەری توركیا ھەن و توركیا بەشدارە، سەرەرای ئەوەی كە ھەمو ئەكتەرەكان لە ھەلسوكەوتە سەرئێشەكانی توركیا نارازین، بەلام چونكە ھەتا ئێستا بەرەیەكی یەكگرتوو لە دژژی توركیا پێك نەھاتوتەوە، ئەردوغان بەردەوام دەبێت لە سەر گەمەی سیاسی و لەشكەری خوی لە لیبیا و سوریا.  مەترسی پێكدادانی توركیا-مسر لە لیبیا كاریگەری گەورەی لە سەر ئاسایشی روژھەلاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقیا دەكات. لە ئەگەری پێكدادانی نێوان توركیا-مسر، گرینگە نەخشەی ئەكتەرە گرینگەكانی جیھانی و ھەرێمایەتی بێنین بەرچاو. مسر ھەم بو ئەمریكا، ئوروپا وئیسرائیل گرینگە و بربرەی پەیماننامەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل- عەرەب دێتە ھەژماردەن. بویە، ئیسرائیل، ئوروپا و ئەمریكا ئامادە نین لە دژی مسر بچننە بەرەوەی توركیا. روسیا بە ھەمان شێوە، مسر وەكو ھاوپەیمانێك بو خوی دەبینێت. مسر دەتوانێت لە روی ئابوری یەوە گورزێكی گەورە لە توركیا بدات بە داخستنی كەنالی سوئێز بە روی ھەمو جورە كەشتی یەك كە لە نێوان توركیا ‎-ئاسیا و روژھەلاتی ئاسیا كالای بازرگانی دەبن و دەھێنن. لەم  كایە ھەرێمی كوردستانیش لە روی ئابوری یەوە توشی زەرەر دەبێت‎. دوای ھەلوێستەكانی كومكاری عەرەبی بەرامبەر بە تەداخولاتی توركیا لە جوغرافیای عەرەبی، لە ولاتانی عەرەبی كار لە سەر رای جەماوەر دەكرێت لە دژی توركیا و بگرە ھەلوێستی سیاسیش بە دوای خوی دا دنێت، كە توركیا گورزێكی گەورەی ئابوریشی بەر دەكەوێت. مسر و ھەندێك ولاتی عەربی لە ئەگەر پێكدادن لە گەل توركیا سل لەوە ناكەن كە پشتگیریەكانی یان بو پ.ك.ك. و كوردانی سوریا زیاتر بكەن و لەم رویەش بتوانن توركیا مەجبور بە پاشەكشە بكەن.  بونی توركیا و روسیا لە مێحوەرەكانی قەیراناوی سوریا، لیبیا و ئەرمەنی-ئازەربایجان، وا لە ھەردو وڵات دەكات كە رێگایەكی مامناوەندی پەیدا بكەن بو تێپەراندنی ناكوكی نێوانیان. لە لایەكی دیكەوە، بەشێكی زور لە وڵاتانی دەڤەرەكە بە ھەلسوكەوتەكانی توركیا قەلسن، بە تایبەتی فرانسا، یونان و مسر. ‎ ھەردو دەوڵەتی روسیاو توركیا بەشێكی زوری تێكەلاوی یان لە پرسی لیبیا بێجگە لە پاراستنی بەرژەوەندی یە ئابوری یەكانی داھاتو لە لیبیا، بو ئەم راستیە دەگەرێتەوە كە ھەردوكیان ویستی دروستكردنی بنكەی لەشكەری یان لە لیبیا ھەیە ، بویە ھەولی ئەوە دەدەن رێككەوتنی ئەمنی- ستراتێژی لە گەل لیبیا ڤاژو. توركیا لە گەل سەراج و روسیا لە گەل حەفتار. ‎بو روسیا، گرینگی ‎پێگەی لەشكەری دەبێتە پشتیوانی یەكی گەورە بو پێگەی لە سوریا‎ لە سەر دەریای ناوەراست. بەمەش روسیا دەتوانێت ببێت بە مەترسی بو سەر سنورەكانی باشوری ناتو. ستراتێژی نویێ روسیا بریتی یە لەوەی كە باشترین سود لە گورانكاری یەكانی كە لە ستروكتوری ھێزی جیھانی و ھەرێمایەتی رویدەدات ‎وەربگرێت. توركیا ھاوشێوەی روسیا بە دروستكردنی بنكەیەكی لەشكەری لە لیبیا لە روی ستراتێژی كی یەوە دەبێتە فاكتەری تێكدەر لە رەوانگەی مسر ەوە بە تایبەتی كە بنكەی دیكەی ھەیە لە سومالیا و بەمەش ئاسایشی نەتەوەی مسر بە جدی دەكەوێتە مەترسی یەوە. بویە، مسر ھەمو ھەولێك دەدات شتێكی وەھا رو نەدات. یەكێك لە فاكتەرەكانی دیكەی بونی ‎بنكەی لەشكەری توركیا لە لیبیا بو ھاوپەیمانی ناتو گرینگە، و پێگەی توركیا لە ناو ئەم ھاوپەیمانێتی یە بەھێزتر دەكات.  ھەرچەندە توركیا لە ئێستادا لە زورتر لە بەرەیەك لە ناكوكی دایە، بەلام ئەمە نائێتە مانای ئەوەی كە توركیا لە پێگەیەكی لاواز دایە، بەلكو توركیا لە راستی دا بەھێزە. توركیا دەزانێت، یانیش ئەو گەمەی كە توركیا دەكات بو ئەوەی نییە كە خوی بیخاتە ناو شەرێكی راستەقینە لە گەل یونان.‎ توركیا باش دەزانێت لە ئەگەرێكی وەھا ‎ناتو پشتگیری لە یونان دەكات. لەم رویەوە پێگە و ھەلوێستی ئەمریكا گرینگە، بە تایبەتی كە ئێستا ئەمریكا لە بەندەری ئەلێكساندپولیسی یونان خەریكی دروستكردنی بنكەیەكی گەورەی لەشكەری یە، كە توركیا بەم پێنگاوی ئەمریكایە، زور دڵگرانە. لە ھەمان كاتیش ھاوپەیمانە ستراتێژیكی توركیا لە روژھەلاتی ناوەراست كە ئیسرائیلە، ناتوانێت بێ ھەلوێست بێت بەرامبەر توركیا بە ھوی دروستبونی بەرژەوەندی ھاوبەشی ئابوری لە گەل یونان كە سەرەچاوەگازەكانی ناو دەریای ناوەراستە. ‎بویە، لە ھەلسەنگاندنی پرسەكان دا توركیا ھەتا ئەو رادەیە دەروات كە بتوانێت پێگەی‎بەھێز بكات لە پێناو دەستكەوتی زورتر، نەك دوران.  جیوستراتێژیكی توركیا لە جیھانی عەرەبی لە جوغرافیای جیھانی ئەرەبی، دوو پرسێ سەرەكی ھەن كە پێێویستە لە بەر چاو بگرین، ئەویش ئاینە- گرێدانی نەتەوەی یە. توركیا ئێستا لە ھەمو كاتێك باشتر سود لە ھەردو فاكتەری ناوبراو دەبینێت لە پێناو بەھێزكردنی پێگەی خوی لە ناو جوغرافیای عەرەبی. لە ھەمو وڵاتانی عەرەبی، بەشێكی پێكھاتەی توركمانەكان دەژین، و لە سەردەمی ئاكپارتی دا توركیا گریننگی یەكی بەھێزی داوە بە پێكھاتەكانی توركمان. توركمانەكان توری نفوزی توركیان بو وڵاتانی عەرەبی لە روی ئابوری  و كولتوری یەوە. دەزگای تیكای توركیا كە سەر بە سەرۆك كومارە، بەشێكی زوری چالاكی یەكانی بو ئەم كارە تەرخان كردوتەوە. لە سوریا توركیا پشتی بە توركمانەكان قایم بو، لە لیبیا نێزیكەی 25 % ھاوڵاتیانی  لیبیا كە لە بەشی رەژئاڤای لیبیا نیشتەجێن، توركمانن و پەیوەندی یەكی چریان ھەیە بە توركی و ھتد. لە روی سود وەرگرتن لە فاكتەری ئاینی، بە ھاتنی ئاكپارتی بو سەر دەسەڵات، ئەردوغان ھەولی ئەوەی داوە كە سەركردایەتی ئێخوانەكان بگرێتە دەست و ئێستاش توركیا بوتە ناوەندی ئێخونەكانی جیھان. لە دوای كودەتای سودان، بەشێكی زوری سەركردایەتی ئێخوانی یەكان بەرەوە توركیا ھەلھاتن و توركیا بە پێدانی پاسپورت، پشتگگیر ئابوری و لوجیستیكی، بو بەرژەوەندی خوی بەكاریان دەھێنێت. بە شێوەیەكی گشتی لە روی سیاسی یەوە، ھەر دوو ئەكتەری‎ توركیا و قەتەر ھەن، كە سەركرادیەتی سوننەی عەرەب دەكەن و مەترسین بو سەر بەری دیكەی سوننە كە ع. سعودیە و مسر سەرەپەرەشتیان دكەن. ئەمە ئێستا بوتە یەكێك لە فاكتەرەكانی ‎ناكوكی ‎نێوان سوننە-سوننە. ‎ھەردوكیان كێبەركێ دكەن لە سەر پرسی سەرۆكایەتی بەرەی سوننە.  لە خوێندنەوەی بو سیاسەتی دەرەوەی ئەردوغان گرینگە تێگەیشتنێكی وردمان ھەبێت لە ھەلسوكەوتەكانی ئەردوغان، و دورەپەرێز بین لە‎ لێكدانەوە لە سەر بنەمای سوزداری یانیش دوژمنداری بو ئەم ھەلسوكەوتانە بكرێت. ‎لە سەردەمی ئاكپارتی، توركیا توانی دزە بكاتەوە ناو مالی عەرەب و بە دروستكردنی ھاوپەیمانی ئایدولوژی لە ژێر چەتری ئێخوان موسلیمن جێگای خوی بكاتەوە‎. ئەوە ئێستا لە دوای بەھاری عەرەبی و سەركەوتنی محمەد مورسی لە مسر و ھاتنی سەركاری غەنوشی لە تونس و ھەولی دروستكردنی ھاوپەیمانی لە گەل لایەنە ئیسلامی یەكان سودان وەكو " توری بوحەیری" و لە سومالیا بە پشتگیریكردن لە ‎موحمەد عبدولاھی فارماجوی، ئەردوغان سومالیای كردوتە دەرگای چونەوە بو ئەفریقیا‎. ئەوەی توركیا لە ماوەی ئەم دوو دەیە بو سومالیای كردوتەوە، وڵاتانی عەبەری نەیانتوانیوە، بەلكوش دورەپەرێز بون لە پشتگیری لە سومالیا. بویە لە داھاتوش سومالیا ھەر وەكو یەكێك لە ھاوپەیمانەكانی توركیا لە دەڤەری قەرنی ئەفریقیا دەمێنێت. وەبەرھێنانی توركیا لە سومالیا فرەرەھەندی یە، و لە دوایین رێكەوتنی ‎نێوان توركیا و سومالیا، سومالیا مافی دەرھێنانی غازی سومالیای بە كومپانیا توركی یەكانی داوە، كە مەزندە دەكرێت كاریگەری گەورەی ھەبێت لە سەر جیوپولیتیكی قەرنی ئەفریقیا و بەھێزكردنی پێگەی سومالیا. ‎ئێستا ئەردوغان بە كوكردنی ئیخوانەكانی ئەفریقیا بە تایبەتی لە سودان و سومالیا ھەر ھەمویان بو  بەرەكانی شەر لە لیبیا دەنێرێت. ئێستا توركیا بوتە بە سەنتەر و دارێژەری سیاسەتی ئیخوانەكان و ئەردوغان سەركردایەتی ئەم رەوتە دەكات. گورینی كەسایەتی ئایا سوفیا بێ ھو نەبو، ھەرچەندە پێچوانەی بوچونەكانی پێشوی ئەردوغان بۆ بو رای توركیا، بە تایبەتی ئەردوغان ترسی لەوە ھەبو كە كاردانەوە لە سەر ئاستی وڵاتانی مەسیحي بەرامبەر بە مزگەوتەكانی موسلمانان بێتە ئارا.  بویە، قەیرانەكانی كە یەخەی رووژھەلاتی ناوەراست، باكورو ئەفریقیا، قەرنی ئەفریقیا گرتوتەوە،‎ بونیاتی سیاسی دەوڵەت  و ھێزی لەم دەڤەرەی توشی گوران كردوتەوە. ‎دەرئەنجامی ئەم قەیرانانە، دەوڵەتان و گوشار لە سەر ئەكتەرە ناوخوی یەكان دەكات ‎ھەولی پاراستنی بەرژەوەندی یەكانی یان بدەن لە رێگای‎دروستكردنی ھاوپەیمانی ناوخوی، ھەرێمایەتی یانیش جیھانی. ژینگەی دوای روخانی دیواری بەرلین لە سێ دەیەی رابوردوو ‎لە روی ناكوكی یەوە جیھان توشی گوران بوتەوە بە واتایەكی دیكە ‎زوربەی شەرەكان، شەری ناوخوی ولاتانن نەك شەری نێوان ولاتان. ژینگەیەكی وەھا ئاماژەیە بە خواستی گورانكاری لە رژێمی سیاسی  و سەر لە نوێ بونیاتنانەوەی دەولەتێك كە نیونەرایەتی گشت پێكھاتەكان بكات، بە واتایەكی دیكە، بونیاتی سیاسی وڵات بەرەوە گورانكاری پێنگاو دەنێت. ئامرازەكانی گورانكاری یەكی وەھا بریتین لە سەر لە نوێ وێناكردنی " ناسنامە"ی دەوڵەت و پێكھاتەكان. سروشتی ژینگەیەكی وەھا گوشار لە سەر ‎دەوڵەتان دەكات كە ھەولی دروستكردنی ھاوپەیمانی لە گەل ھێزە لوكالی یەكان یانیش دروستكردنی ھەندێك ھێز لە ژێر چەتری " ئایدولوژیای دیاركراو" بدرێت لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی یەكانی یان. بو نمونە دروستكردنی ھێز لە سەر بنەمای دینی، بەشێكی گرینگی ژینگەی قەیراناوی روژھەلاتی ناوەراستە. ‎ئەگەر ھەندێك ئەمەیان ناوناوە " شەری بە وەكالەت (كوردیەكەشی: ‎برێكار Proxy) ، رەنگە قوتابخانەی ریالیستی پەیوەندی نێو نەتەوەی یانیش سیاسەتی جیھانی، ئەمەیان لە چوارچێوەی چەمكی " bandwagon " جێگیر بكات. ‎ واتە‎  ھەولدان بو پێكەوەگرێدانی ئاسایشی وڵاتێك بە وڵاتێكی دیكەوە، یانیش واڵاتێك بە ئەكتەرێكی خوجێی و بە پێچەوانەش دروستە. وێنەكە بەم شێوەیە كە دەوڵەت لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی یەكانی خوی ھەولی پشتگیری لوجیستیكی، ئابوری و سیاسی بو لایەنی برێكارەكە دەستەبەر دەكات. بەرامبەر ئەمە ‎لایەنی برێكار دەبێتە ئامرازێك لە پێناو دابینكردنی ئاسایش و بەرژەوەندی یەكانی دەولەتی پشتگیر لە كوی گشتی تەنگەژەكە ھەتا دەگاتە پروسەی سیاسی. ئەمە ھەتا راددەیەكی باش ‎دەوڵەتانی لە پێكدادانی ‎ راستەوخو ‎بپارێزێت. بویە، زوربەی شەرەكانی ئێستا لە روژھەلاتی ناوەراست كە چالاكن، ھەر ھەمویان لە رێگای گروپە برێكارەكانەوە بەرێوە دەبردرێن. ئەم شەرانە ھەتا ئەو رادەیەك چالاك دەەبن كە لایەنە سەرەكی یەكان دەگەنە رێككەوتنامەیەكی سیاسی بو كوتایی ھێنان بە ناكوكی نێوانیان.

هەواڵ
04-08-2020

ژاپۆن ماسکێک دروست دەکات کە 8 زمان وەردەگێڕێت

کۆمپانیایەکی ژاپۆنی دەستیکردووە بە بەرهەمێنانی جۆرە ماسکێک کە دەتوانێت وەرگێڕان بۆ هەشت زمان بکات. کۆمپانیای دوونەتی ژاپۆنی ئەم داهێنانەی کردووە و  بەرهەمەکەی ناوناوە CMask، ئەم بەرهەمە دیجیتاڵییە بە  بە بلووتوزی مۆبایل پەیوەست دەکرێت و پەیوەندی تەلەفۆنیش دەکات، هەروەها قسە وەردەگێڕێت و توانای ناردنی نامەشی بۆ مۆبایل هەیە. ماسکەکە لە پلاستیک دروستکراوە و ئەوەندەی ماسکێکی ئاساییە، سەرۆکی کۆمپانیاکە دەڵێ "چاویان لەوەیە ئەم ماسکە بە وڵاتانی چین وئەمریکاو ئەوروپا بفرۆشن" ماسکەکە نرخی 40 دۆلارە .

بیروڕا
04-08-2020

شێركۆ بێكەس كێیە؟

شێركۆ بێكەس كوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ كورد فایەق بێكەسە‌، لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لەشاری‌ سلێمانی لەدایكبوە‌و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆكهۆڵمی پایتەخی سوید بەهۆی شێرپەنجەوە كۆچی دواییكردوە. لە ١٩٨٦ وڵاتی عیراقی بە جێهێشت. لەساڵەكانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە سوید ژیاوەو پاشان گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان، شێركۆ بێكەس بە یەكێك لە شاعیرە نوێخوازەكانی‌ هاوچەرخی‌ كورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلكە‌و دیوانی‌ شیعرییەو زۆرێك لە شیعرەكانی بۆ چەندین زمانی زیندوی جیهانی وەرگێڕدراون‌، ساڵی ١٩٨٧ لە‌ سوید "خە‌ڵاتی تۆخۆڵسكی" وە‌ردە‌گرێت. خە‌ڵاتە‌كە‌ی لە‌لایە‌ن سە‌رۆك  وە‌زیرانی ئە‌و دە‌می سوید ئیگڤار كالرسۆنە‌وە‌ پێشكە‌ش دە‌كرێت و لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمەش لەیەكەم كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، لەساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی كۆمەڵێ كەس و هاوڕێكانی "دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند؛ لەساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرهەمەكانی لە هەشت هەزار پەڕە لە چاپ دا. ژیان شێركۆ بێكەس لە گەڕەكی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایكبوە، یەكەمین شیعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاوكردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەكەمین پەرتوكی شیعری خۆی بە ناوی "تریفەی هەڵبەست" لە بەغدا لە چاپدا، لەساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ كۆمەڵێك لە شاعیرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێكیان بۆ گۆڕانكاری لە شیعری كوردی و بەتایبەت بە لای شیعری نوێی كوردییەوە بڵاوكردەوە. ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی "تۆخۆڵسكی" پێ بەخشرا و شیعرەكانی بۆ زۆر زمان وەرگێڕدران. لەساڵی ١٩٩٨وە هەتا كۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەكانی ئەمریكاو كەنادا بوو، لە هەمان ساڵدا بە یارمەتی كۆمەڵێك كەس و هاوڕێ "دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند. لەساڵی ٢٠٠١ ناوەندی‌ چاپ و راگەیاندنی‌ (خاك) خەڵاتی‌ پیرەمێردی‌ شاعیری‌ پێ بەخشی لەساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرهەمەكانی لە هەشت هەزار پەڕەدا لە چاپ دا. شیعر شێركۆ بێكەس یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شیعری نوێی كوردی و هونەری كوردی بە زمانی شیعری نوێ ناساند، شیعرەكانی زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاك كردوە. وەسێتنامە من نامەوێت لە هیچ كام لە گرد و گردۆڵەكەكاندا بنێژرێم كە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەكەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوەو دوەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناكەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆكی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەكەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن كە لە پاركی ئازادیداو بە تەنیشت مۆنۆمێنتەكەی شەهیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەكەم بە مردوییش نزیكی ئەو خەڵكە‌و ژن ‌و پیاو‌ی شارەكەم‌ و دەنگی مۆسیقا ‌و گۆرانی ‌و هەڵپەڕكێ‌ و یانە جوانەكانی ئەو پاركە بم. با كتێبخانەكەم‌و دیوانەكانم و وێنەكانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەكەم، با كافتریایەك‌ و باخچەیەكی بچكۆلانە لەو شوێنەدا هەبێت بۆئەوەی شاعیران‌ و نو‌سەران‌ و كچ ‌و كوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستاوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پاركە بكەم‌ و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریكەی دیلان ‌و ئەڵڵا وەیسیەكەی مەردان ‌و سرودی (خوایە وەتەن ئاواكەی)ـەوە ئاڵای كوردستانم تێوە پێچرابێ ‌و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەكەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەكەمدا تابلۆی جوانی هونەرمەندانی شارەكەم هەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم‌ و بەناوی (بێكەس)ەوە خەڵاتێكی ساڵانە تەرخان بكرێ ‌و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری هەڵبژێردراوی ئەو ساڵەو خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ كە جێیدەهێڵم. https://www.youtube.com/watch?v=EGn3nE1KnzM یەكێك لە بەرهەمە شعریەكانی شێركۆ بێكەس

بیروڕا
04-08-2020

ئیسڕائیل: لە یەك ڕۆژدا 1800 كەس توشی كۆڕۆنا بوون

 توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ئیسڕاءیل تا دێت  ڕوو لە زیاد بوون دەكات و لە  ماوەی 24 كاتژمێردا 1801 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون ئاژانسەكانی هەواڵ لە ئیسڕائیل ڕایانگەیاند: لە ماوەی ڕۆژیی ڕابردوودا كە پشكنین بۆ ڤایرۆسیی كۆڕۆنا كراوە لە ناو شارەكانی ئیسڕائیل 1801 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و ژمارەیەكی بەرچاویش بۆ نەخۆشخانە ڕەوانە كراون. ئەوە لەكاتێكدایە تا دێت ژمارەیی گیانلەدەستدان لە وڵاتە بەرزدەبێتەوە و لە ئێستادا گیانلەدەستدان بە كۆڕۆنا ڤایرۆس لەو وڵاتە گەیشتوەتە 554 كەس

بیروڕا
04-08-2020

هەرێمی كوردستان: پلەی گەرما نزم دەبێـتەوە

بەپێی ڕاگەیەنراو پێشبینیەكانی كەش و هەوای هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما كەم دەبنەوە. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٧ بە ٢٨ و دهۆک ٤٤ بە ٣٠ و کەرکوک ٤٣ بە ٢٨ پلە دەبێت. ئەوە لەكاتێكدایە پێشبینیەكان دەڵێـن سبەینێة لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤١ پلە و نزمترین ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٦ بە ٢٧ پلە، دهۆک ٣٨ بە ٢٤ کەرکوکیش ٤٣ بە ٢٩ پلە دەبێت.

بیروڕا
04-08-2020

پێنس: هاوڵاتیانی ئەمریكا ئەو ڕاستییە دەبیین كە ترەمپ چی بۆ كردوون

جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: ئەو دڵنیایە ئەمریكیەكان ئاگاداریی ئەو ڕاستییەن كە سەرۆكی ئەمریكا چی بۆ گەلەكەی كردووە و چەندە دڵسۆزانە كار دەكات. مایك پێنس جێگریی سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆنفرانسێكدا لەبەردەم هەزاران لایەنگریی پارتەكەیی ڕایگەیاند: ئەوان ئەو ڕاستییە باش دەزانن كە گەلانی ئەمریكا دەزانن سەرۆك دۆناڵد تەرمپ چی بۆ ئەمریكا و ئەمریكیەكان كردووە، ئەوەش مایەیی خۆشحاڵیە و دەكرێت بڵێن ئەمریكایەكان ترەمپیان قبوڵە. پێنس وتیشی: دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا لەسەرتایی دەستبەكاربوونیەوە  كاریی بۆ ئەوە كردووە ئابوریی وڵاتەكە و ئابوریی تاكەكەس  لە هەرێمە جیاوازەكاندا زۆر باش ببێت و هەلی كاریی زۆریی بۆ خەڵكی ئەمریكا بەبێ جیاوازیی رەخساندووە.

1 2 ... 1100 1101 1102 ... 1142 1143