16 کارمەندەی بەندەرەکەی بەیرووت بە تۆمەتی خەمساردی دەستبەسەرکران. ئەو کارمەندانە تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ کە لە هەڵگرتن و کۆگاکردنی ئەو ماددانەی بوونە هۆی تەقینەوەکە خەمسارد بوون.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 507 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و 14 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە و 132 تووشبووش چاکبوونەتەوە. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٣) 1. کەرەنتین: (٤١ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین) ٤٢٨ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٤ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (٣١٨ دهۆك). 2. پشکنین: (٢٥٢٢ پشکنینی نوێ) (٧١٢ هەولێر)، (٤٣١ سلێمانی، ٢٢٥ گەرمیان، ٣٢٥ ڕاپەڕین)، (٨٠٤ دهۆك)، (٢٥ هەڵەبجە) 3. تووشبوو: (٥٠٧ تووشبووی نوێ) (٢٤٤ هەولێر) (٧٠ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ٥٩ ڕاپەڕین) (٩٢ دهۆك) (١٤ هەلەبجە) 4. چاکبوون: (١٣٢ چاکبوون) (٨٩ هەولێر) (٣٤ گەرمیان) (٩ هەلەبجە) 5. مردن: (١٤ مردن) (٦ هەولێر) (٥ سلێمانی، ١ گەرمیان) (٢ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین ٢١٤٠٨ هاوڵاتی (٢٠٩٨٠ دەرچوو) پشکنین ٢١٨٦٩٤ (٩٢٠١٧ هەولێر، ٦٩٠١٣ سلێمانی، ٥٥٦٠٢ دهۆك، ٢٠٦٢ هەڵەبجە) تووشبوون ١٦٠٨٤ (٥٦٦١ هەولێر، ٨٩١٩ سلێمانی، ٩٩٤ دهۆك، ٥١٠ هەڵەبجە) چاکبوون ٩٨٤٣ (٣٤٢٦ هەولێر، ٥٥٦٢ سلێمانی، ٤٠٥ دهۆك، ٤٥٠ هەڵەبجە) ڵەژێر چارەسەر ٥٦٣٠ (٢٠٨١ هەولێر، ٢٩١٦ سلێمانی، ٥٨١ دهۆك، ٥٢ هەڵەبجە) مردن ٦١١ (١٥٤ هەولێر، ٤٤١ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٦ی ئاب ٢٠٢٠
بڕیارە لەم مانگە سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆببێتەوە. فەرهاد عەلائەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەنتەرى راوێژكاری عێراقی وتی "دوای دیاریكردنی وادەی كۆبونەوەی موستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە 20ی ئەم مانگە، گەڕی دووەمی دانوستاندنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا دەستپێدەكات". وتیشی " گەڕی دووەمی دانوستاندنی ستراتیژی نێوان بەغداو واشنتن گرنگی زۆری هەیە بۆ دەستنیشانكردنی رۆڵی ئەمریكاو هێزی هاوپەیمانان لە عێراق، پێشبینیش دەكرێت مشت و مڕێكی زۆری لەلایەن ئەو لایەن و كەسانە لێبەكەوێتەوە كە دژی دانوستاندنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكان".لە 11/6/2020 دانوستاندنی ستراتیژی عێراق ئەمریكا دەستی پێكرد و تیشكخرایە سەر بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی عێراق و ئایندەیان، سەرەڕای تاوتوێكردنی بواری ئابووری و تەندروستی.
ئەمڕۆ 140 هاووڵاتی عێراقی بەشێوەی ئارەزوومەندانە لەوڵاتی یۆنانەوە گەڕانەوە بۆ عێراق، کە لە نێویاندا 40 کورد هەن.ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری پەنابەران بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 140 هاووڵاتی عێراقی بەشێوەی ئارەزوومەندانە لەوڵاتی یۆنانەوە گەڕانەوە بۆ عێراق، لەنێویاندا 40 هاوڵاتی هەولێر و سلێمانی هەن، هەروەها هەر پەنابەرێكی عیراقی بەشێوەی ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە بڕی 2 هەزار یۆرۆی پێدەدرێت.سەرۆكی دەزگای لووتكە وتیشی" لە كۆبونەوەی نێوان باڵیۆزی عیراق لە یۆنان و وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی ئەو وڵاتە لەسەر رەوشی پەنابەرە عیراقییەكان، باس لە خراپی ڕەوشی پەنابەران و گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا و دۆزینەوەی چارەسەر كراوە ". ئاری جەلال دەڵێ " بڕی ئەو هاوكارییە سەرجەم ئەو كۆچبەر و پەنابەرانە دەگرێتەوە ، كە لە پێش رێكەوتی (1-1-2020) چونەتە ناو خاكی ئەو وڵاتە".
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەفەرمی مانەوەی ئەلێکسیس سانچێزی لە ڕیزەکانی راگەیاند. یانەی ئینتەرمیلان ئەم هەواڵەی راگەیاندووە و دەڵێت" بەخۆڕایی و بە گرێبەستێکی هەمیشەیی ئەلێکسیس سانچێز بووەتە یاریزانی یانەکەیان". هاوکات یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی رۆیشتنی یەکجارەکەی یاریزانەکەی راگەیاند. سانچێزی 31 ساڵان دوو ساڵ یاری بۆ یانەی مان یونایتد کرد، لەو ماوەیەدا 5 گۆڵ و 9 ئەسیستی بۆ سوورپۆشەکان هەبووە.
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتە 19,049,917 ملیۆن و 49 هەزار و 917 کەس و ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتە 712هەزار و 474 هەزار کەس. هەروەها زیاتر لە 12ملیۆن و 228هەزار و 265 تووشبوو لە جیهان چاکبوونەتەوە.
له سیسته‌می سیاسی‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانێ سیاسییه‌كان وسفركردنه‌وه‌یان، وەكوو چارەیەك پەنا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌برێت. به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه ناكۆكی دەكەوێتە نێوان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان، زۆرجار سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمارپێكه‌وه، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنێك، پێش واده‌ی دیاریكراوی خۆی كه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان وده‌ستوور دیاریكردوه.هه‌رچی تایبه‌ت بێت به هه‌ڵبژرادنی پێشوه‌خت له عێراقدا، ده‌توانین بڵێین ئەمە یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه كه لە پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا بڕیاری لێدراوە. له دوای 2006وه، یه‌كه‌مجاره ناكۆكییه سیاسیه‌كان ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌وا په‌نا بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ببرێت. ئه‌گه‌ر چاوێك به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2019 و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا بخشێنین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت یاسا و یاسادانه‌ری ده‌ستووری، بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان رێكنه‌خستووه. واته هیچ جیاوازیه‌كیان له نێوان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و هه‌ڵبژاردنی كاتی ئاسایی نەكردووە. بۆیه ده‌بینین زۆرترین ناكۆكی و بیروبۆچون له‌سه‌ر كاتی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عێراق درووستبووە. لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه قووڵه‌ی كه تووشی پرۆسه‌ی سیاسی بووەو، ئه‌وه‌ش روون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێتە فریادڕه‌سی عێراقییە‌كان و كۆتایی بە گرفته‌كان دێنێت یاخود، به‌فۆرمی نوێی سیاسی دووبارە دەبێتەوە؟هەروەها تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر گرنگترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.هه‌ڵبژاردن كێشه‌یه یان چاره‌سه‌رهەڵبژاردنێكی نوێی پێش واده‌ی یاسایی خۆی، یه‌كێك بوو له داخوازی خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانه‌كانی عێراق كه له كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستی پێكرد. خۆپیشانده‌ران پێیانوابوو كە بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی سیاسی له عێراقدا، پیویسته ئه‌و سیسته‌مه هەڵبژاردنه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه ئه‌م په‌رله‌مانه “بێده‌سه‌ڵاته”ی به‌رهه‌مهێناوه كە ناتوانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌جیندای حزبی وسیاسی، هیچ پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانیی هه‌بێت، به‌لام بیریان چوو كه هەڵبژاردن ناتوانێت پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا به نیشتمانی بكات. بۆیه هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێرداوی شكستخواردوو (زورفی وعەلاوی) به‌لێنی ئه‌وه‌یان دابوو كه هەڵبژاردنی پێشوه‌خت له پێشینه‌ی كاره‌كانی كابینه‌كه‌یان بێت ئه‌گه‌ر متمانه به‌ده‌ست بێین، به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانی ئه‌و متمانه‌یه به‌ده‌ست بێین. مسته‌فا كازمیش كه ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانه، یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی كاری كابینه كاتیه‌كه‌ی، وەكوو ئه‌نجامدان وسه‌رپه‌رشتیكردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و پیشوه‌ختی دور له ده‌ستوه‌ردانی بیانی و هه‌رێمی دانابوو. كازمی له ژێر فشاری خۆپیشانده‌ران و شه‌قامی ناڕازیی عێراقی واده‌ی هەڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی دیاریكرد به‌ڵام، پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كە هەڵبژاردنێكی نوێ چی له بابه‌ته‌كه ده‌گۆڕێت؟ به‌ڕای من، هەڵبژاردنه‌كان ناتوانێ وڵات له قه‌یرانه قووڵه‌كانی رزگار بكات، چونكه هەڵبژاردنه‌كه له باشترین شێوه‌یدا، له هەڵبژاردنی رابردوو پاكتر نابێت. ئەمەش بریتیه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان رێبازی سیاسه‌تكردن به‌ڵام، به‌ڕێگایه‌كی تۆزێك جیاوازتر!گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كهله راستیدا دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنه‌كه زۆر دوور نیه له كاتی یاسایی خۆی كه مانگی 5ی 2022ه. واته ته‌نها 11 مانگ هەڵبژاردنه‌كه پێش ده‌خرێت به‌لام، ئه‌م هەڵبژاردنه چوار رێگری گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه ئه‌نجامدانی له‌و واده‌یه‌دا ئه‌سته‌م ده‌كات. ئەوانیش بریتین له:1-ته‌واونه‌كردنی یاسای هەڵبژاردنه‌كان: یه‌كێك له گرنگترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، ته‌واونه‌كردنی یاسای هەڵبژاردنه‌كان و یه‌كلایی نەبوونه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییه قووڵه سیاسیه‌یە كه لەباره‌ی بازنه‌ی هەڵبژاردنه‌كان لە ئارادایە. ئەم بابەتە بۆ گفتوگۆی لایه‌نه‌كان و گه‌یشتن به ریكه‌وتنێك بۆ ته‌واوكردنی یاساكه جێهێڵراوە، چونكه دوو بیروبۆچوون له‌باره‌ی بازنه‌ی هەڵبژاردن هەن كه یەكیان داوای فره‌بازنەیی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان دەكات و ئەوی دیكەشیان له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی داوای فرە بازنەیی دەكات، واته هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌یه‌كی هەڵبژاردن بێت. به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ناكۆكییه، ئه‌سته‌مه حكومه‌ت بتوانێت له‌و واده‌یه‌ی كه دیاریی كردووه هەڵبژاردن بكات.2-هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان : یه‌كێكی دیكە له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هەڵبژاردن، هه‌ڵسوكه‌وتكردنه له‌گه‌ل په‌رله‌مانی ئێستا. بۆ هەڵبژاردنی پێشوه‌خت، پێوسته ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا كاتی هەڵبژاردنه‌كان دیاریبكرێت، به‌ڵام ئێستادا ناكۆكییه‌كی توند له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌گشتی و خودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران بە تایبەتی لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیراندا هەیە لەباره‌ی شێوازی دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنه‌كان. محەمەد حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێیوایه، رێگای ده‌ستووری بۆهەڵبژاردن، بریتیه له مادده‌ی 64ی ده‌ستوور، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیران به پشتبه‌ستن به مادده‌ی (7/2)ی یاسای هەڵبژاردنه‌كان، كاتی هەڵبژاردنه‌كەی دیاریكردووە. ئه‌مه‌ش ناكۆكییه‌كانی قووڵتركردۆته‌وه كه بوه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هەڵبژاردن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كە زۆرێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دژی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌ر‌لەمانن چونكه، ترسیان هه‌یه له‌به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی خۆیان له هەڵبژاردنی داهاتوودا. بۆیه هه‌تا پێیان بكریت، به‌ربه‌ست درووست دە‌كه‌ن تا هەڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا نه‌كرێت و ئه‌م خوله‌ی خۆیان ته‌واو بكه‌ن. ئه‌وه‌ی لیره‌دا گرنگه بگوترێت، ئه‌وه‌یه كه پاش په‌سه‌ندكردنی یاسای هەڵبژاردنه‌كان، ده‌كرێت سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران پێكه‌وه په‌ر‌لەمان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وە و، كاتی هەڵبژاردنه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌بێ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی یاسای هەڵبژاردنه‌كان، ئه‌سته‌مه په‌رله‌مان هه‌لبوه‌شێته‌وه و هەڵبژاردنیش بكرێت.3-ته‌واو كردنی شه‌رعیه‌تی دادگای فیدرالی یاخود ده‌ركردنی یاسای دادگای بالای فیدراڵی: دادگای باڵای فیدراڵی تاكه لایەنە كه به‌پێی ده‌ستوور تایبه‌ته به په‌سه‌ندكردنی ده‌رئه‌نجامی هەڵبژاردنه‌كان. بەڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایە كە ئه‌م دادگایه‌ی ئێستا به‌پێی ده‌ستوور درووست نه‌بووه. به‌ڵكو پیش نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی سیسته‌مێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراقەوه له سالی 2004دا درووستبووە. بۆیه پێویست بوو یاسایه‌كی نوێ بۆ دادگای فیدراڵی ده‌ر بكرێت كه پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له ده‌ستووردا دیاریكراوه. بەڵام تا ئێستا ئه‌و یاسایه به‌هۆی ململانێی نێوان هێزه سیاسیه‌كان ده‌رنه‌چووه و دادگاكه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. هەڵبەت ئه‌م دادگایه گرفتێكی دیكەیشی بۆ درووست بووه كە ئه‌ویش خانه‌نشین بوونی یه‌كێك له ئه‌ندامانی دادگاكه‌یه كه تا ئیستا جێگاكه‌ی پڕنه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش كێشه‌ی شه‌رعی بوون یان نه‌بوونی بۆ دادگاكه درووست كردوه.4- گرفتی تەكنیكی : سه‌ره‌ڕای هەبوونی چه‌ندین به‌ربه‌ستی جه‌وهه‌ری كه ئاماژه‌مان به هه‌ندێكیان كرد، هه‌ندێك به‌ربه‌ستی تەكنیكیش له‌به‌رده‌م ئه‌و هەڵبژاردنه‌دا هه‌ن كە گرنگترینیان بریتیه له دابینكردنی بودجه‌ی هەڵبژاردنه‌كان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كە عێراق به قه‌یرانێكی قووڵی ئابووریدا گوزه‌ر ده‌كات كه ته‌نانه‌ت توانای دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی نیه دەیەوێ له‌ڕێگه‌ی یاسای قه‌رزی گشتییه‌وه روبه‌ڕووی ئه‌و قه‌یرانه ببێته‌وه. ئه‌مه سه‌رەڕ‌ای بڵاوبونه‌وه‌یه‌كی خراپی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و خەرجكردنی بودجه‌كی زه‌به‌لاح بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه. هه‌روه‌ها گرفته‌كانی كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنه‌كانیش له‌هه‌ردوو رووی لۆجستی و مرۆییه‌وه هەن كە تا ئێستا چارەسەرنەكراون. ئه‌و كۆمیسۆنه تائیستا متمانه‌ی په‌ر‌لەمانی وه‌رنه‌گرتوه و هه‌یكه‌لی كۆمیسۆنه‌كه‌ش ریكنه‌خراوه. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كە پێوستی به ژماریه‌ه‌كی زۆری كارمه‌ند بۆ راهینان و شاره‌زابوون له‌سه‌ر هەڵبژاردنه‌كه هەیە. چونكه به پێی یاساكه بێت، هەڵبژاردنێكی جیاوازه و پێوستی به‌راهێنانی كارمه‌ند هه‌یه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هەڵبژاردنه‌كه.كورد وه‌ك ته‌ماشاكه‌رتا ئیستا كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی كه خۆی له دامه‌زراوه‌كانیدا ده‌بینێته‌وه، هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر هەڵبژاردنی پێشوه‌خت نه‌كردووه. ئه‌مه‌ش مانای وایه كە گرفتیكی ئه‌وتۆی نیه ئەگەر هەڵبژاردن پێش بخرێت یان له‌كاتی خۆیدا بكرێت. ئه‌وه‌ی به‌نیسبه‌ت هیزه سیاسیه‌كانی كوردستانه‌وه گرنگه، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی یاسای هەڵبژاردنه‌كانه به‌گشتی و دیاریكردنی بازنه‌ی هەڵبژاردنه‌كانه. پێناچێت هه‌ردوو هێزه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كەی هه‌رێم (پارتی و یه‌كێتی) حه‌ز به فره‌بازنەیی له‌سه‌ر ئاستی پاریزگاكان بكەن. بۆیه به‌لایانه‌وه گرنگه ئەوە یه‌كلایبكه‌نه‌وه نه‌ك مه‌سه‌له‌ی پێشخستن و پاشخستنی هەڵبژاردنه‌كان. خاڵێكی دیكەی جێگه‌ی بایه‌خی كورد، هه‌رچه‌نده تا ئێستا كه‌مته‌رخه‌مییان لێ كردووە، مه‌سه‌له‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی باری ناهه‌موارو نائاسایی ناوچه جێی ناكۆكییه‌كانه. ئەو ناوچانە ئێستا له‌به‌رده‌م سڕینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆی دیموگرافیدان. بۆیه پێویسته به‌ر له هەڵبژاردن كۆتایی به‌و بارودۆخه بهێنرێت كه له‌وناوچانه‌دا هەن. بۆئه‌وه‌ی زۆرترین كورد به‌شداری له‌هەڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كانیش ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی بكرێت و باری سه‌ربازی له‌و ناوچانه كۆتایی پێبهێنریت. چونكه ئه‌گه‌ر باره‌كه به‌رده‌وام بێت، پێگه‌ی كورد لاوازتر ده‌بێت و دووریش نیه ئه‌و پێگه‌یه بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ئاینده‌دا كە بێگومان ئه‌وه‌ش به زیانی كورد ده‌شكێته‌وه. گرنگیشه پارتی و یه‌كیتی به‌ر له هەڵبژاردن گرفتی پۆستی پاریزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، تا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر هەڵبژاردنه‌كان هه‌بێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020/08/06 گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان و بەپیادە بە کۆڵانە وێرانبووەکانی ئەو شارەدا گەڕا. لەکاتی سەردانەکەیدا چەندین کەس لە چواردەوری کۆبوونەوە و وەکو ناڕەزایەتییەک بۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی خۆیان هاواریان دەکرد "شۆڕش ، شۆڕش - هاوکاریمان بکەن". هەروەها سلۆگانی "گەل رووخاندنی رژێمی دەوێت"یان بەرزکردەوە. لە یەکێک لە دیمەنەکاندا کە میدیای لوبنان بڵاویکردووەتەوە ئافرەتێک بە دەستکێش و دەمامکەوە باوەشی بە ماکرۆندا کردووە. ماکرۆن لە سەردانەکەیدا رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی لوبنان گرت و رایگەیاند، پلانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو وڵاتە دەبێ.
دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعشی لە سنووری پارێزگای کەرکووک راگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8/2020، دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوو "تیرۆریست"ی داواکراویان بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیرکردووە، کە بەناو مەفرەزەی ئەمنی رێکخراوی داعش بوونە لە ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای کەرکووک و دواتریش دراونەتە دادگا. هەواڵگری عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، لە سنووری نێوان چیای حەمرین و ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەددین، هێزەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر کیسێکی تەقەمەنی چەکدارانی داعش، کە 10 بۆمبی تێدابووە.
جەلیل گادانی، لە نوسەر و سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی کوردستانئەمڕۆ لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لە راگه‌یه‌نراوی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدک) دەربارەی كۆچی دویی جەلیل گادانی دەڵێت: ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، بەڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، گیانی له‌ده‌ستدا. جەلیل گادانی، لە ساڵی 1934 لە شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، یەكێك لەو تێكۆشەرە دێرینانەیە كە لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا لە مەھاباد مێرمنداڵ بووەو لەو كاتەوە تێكۆشانی سیاسی دەستپێكردووە. یەكەمین قوتابخانەی نھێنیی شەوانە لە ساڵی 1944 لە ماڵی جەلیل گادانی دروستبووە، ساڵی 1972 بەكالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسی لە زانكۆی تاران وەرگرتووە و ساڵی 1948 بووەتە ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستان و چەندین دەیە بەرپرسیارییەتی جیاوازی لەو حیزبە بەدەستەوە بووە.
ئیمانوێڵ ماكڕۆن، سەرۆكی فەڕەنسا گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان سەرۆكی فەڕەنسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن. بەسەردانێك گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان و ڕایگەیگەیاند: وڵاتەكەی پشتیوانی ماددی و مەعنەوی لوبنان دەكات و بە هەموو شێوەیەكیش پشتیوانیان دەبێت لەگەڵ گەیشتنەكەی بۆ بەیروت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی ” لوبنان تەنها نییە”
رێكخراوێكی گەورەیی لۆبی كردنی ئیسڕائیلی لە ئەمریكا، پێشنیاریی بۆ ئیلهان عومەر كچە ئەندامی موسوڵمانی كۆنگرێسی ئەمریكا كردووە دوو بارە خۆیی كاندید بكاتەوە بۆ پۆستەكەی سەرۆكی ڕێكخراوەكە بە دەنگی ئیسڕائیلی ڕاگەیاندووە: رێكخراوەكەی پێشنیازیی كردووە كە ئیلهان عومەر خۆیی كاندید بكاتەوە بۆ پۆستی ئەندامیەتی كۆنگرێسی ئەمریكا چونكە كەسێكی شیاوە و كارەكانی زۆر باش بەڕێوەبردووە. وتوشیەتی: پێوستە كەسی شیاو تێگەیشتوو لە شوێنی باش دابێت ، چونكە ئەو خاتوونە لە كات‌و شوێنی خۆیدا بڕیاریی گرنگ و پێویستی داوە و توانیویەتی بەباشیی مامەڵە لەگەڵ پیشە و كارەكەیدا بكات. ئیلهان عومەر،ڕە چەڵەك خەڵكی سوماڵە و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریكایەو لەسەر حزبی دیموكراتەكان، بەنوێنەرایەتی ویلایەتی مینیسۆتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكایە و بەردەوام رەخنە لە هەڵوێست و سیاسەتەكانی ترەمپ دەگرێت، ئەوەش سەرۆكی ئەمریكای نیگەران كردوە.