رێكخراوێكی گەورەیی لۆبی كردنی ئیسڕائیلی لە ئەمریكا، پێشنیاریی بۆ ئیلهان عومەر كچە ئەندامی موسوڵمانی كۆنگرێسی ئەمریكا كردووە دوو بارە خۆیی كاندید بكاتەوە بۆ پۆستەكەی
سەرۆكی ڕێكخراوەكە بە دەنگی ئیسڕائیلی ڕاگەیاندووە: رێكخراوەكەی پێشنیازیی كردووە كە ئیلهان عومەر خۆیی كاندید بكاتەوە بۆ پۆستی ئەندامیەتی كۆنگرێسی ئەمریكا چونكە كەسێكی شیاوە و كارەكانی زۆر باش بەڕێوەبردووە.
وتوشیەتی: پێوستە كەسی شیاو تێگەیشتوو لە شوێنی باش دابێت ، چونكە ئەو خاتوونە لە كاتو شوێنی خۆیدا بڕیاریی گرنگ و پێویستی داوە و توانیویەتی بەباشیی مامەڵە لەگەڵ پیشە و كارەكەیدا بكات.
ئیلهان عومەر،ڕە چەڵەك خەڵكی سوماڵە و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریكایەو لەسەر حزبی دیموكراتەكان، بەنوێنەرایەتی ویلایەتی مینیسۆتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكایە و بەردەوام رەخنە لە هەڵوێست و سیاسەتەكانی ترەمپ دەگرێت، ئەوەش سەرۆكی ئەمریكای نیگەران كردوە.