مەھدی عەلی مەعرووف، ھاونیشتمانییەکی شاری سلێمانییە، بۆ چاکبوونەوەی لاھوری شێخ جەنگی، لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا گایەکی کردە قوربانێ
کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە دووکات کۆتاییهات و راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەنراوەکە پارتی و یەکێتی لەسەر شەش خاڵ رێککەوتوون و کۆبوونەوەی داهاتووشیان لە ئاستی مەکتەبی سیاسیی‌دا، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەبێت. دەقی راگەیەنراوەکە: راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 11ی ئابی 2020 رۆژی سێ شه‌ممه، رێكه‌وتی 11ی ئابی 2020، شاندی تایبه‌تی گفتوگۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دوكان كۆبوونه‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایان خسته به‌رباس و گفتوگۆ و بڕیاری پێویستیان له باره‌وه وه‌رگیرا. یه‌كه‌م/ هه‌ردوولا كۆكبوین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه له 4ی ئاداری 2019 ئیمزاكراوه و له هه‌موو روێكه‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له بابه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوكاری حكومه‌ت و ئۆرگانه‌كانی بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ته‌ندروستیه‌ی كه په‌تای كۆڕۆنا دروستی كردووه و هه‌روه‌ها باری ئابووری و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و باشتركردنی. دووه‌م/ هه‌ردوولا كۆك بووین له پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆحوكمڕانی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند زانرا رێككه‌وتنی ئیداری نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێبكرێت و هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێك گرفتێك بێته پێش به ته‌فاهوم و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا به ڕه‌چاوكردنی لایه‌نه به‌شداره‌كانی دیكه له حكومه‌ت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێتته‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كان له ئاینده‌دا. سێیه‌م/ راگه‌یاندنی هه‌ردوولا خۆیان به‌دوربگرن له شێوازی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرژ و زبر له‌هه‌موو جۆره كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن. چواره‌م/ هه‌ردوولا كۆكبووین له په‌له‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگی ئه‌لف له خاڵی شه‌شه‌می رێككه‌وتنی سیاسی نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌ت و پسۆڕ له هه‌ردوولا پێكدێت بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان. پێنجه‌م/ سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق، بۆ هاوهه‌ڵوێستی هه‌ردوولا كۆكبووین كه ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به هاوبه‌شی و به راوێژ له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ردوولا له حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه بكه‌ن و پێشنیاری گونجاو بده‌نه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی. شه‌شه‌م/ بۆ سودوه‌رگرتن له‌كات و زوتر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت. یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
چەند (درۆن) فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو فەرماندەی باڵا کوژران. ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، کاتژمێر 3:45ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 11.8.2020 ، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بەرزاییەکانی برادۆست، ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە چەند پاسەوانێکی سنوور کوژراون کە عەمیدێک و عەقیدێکیان تێدایە. ئیحسان چەلەبی وتیشی:" بەهۆی سووڕانەوەی بەردەوامی فڕۆکە تورکییەکان تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی کوژراوەکان بدۆزرێنەوە".
ئازاد محەمەد ناسراو بە (جوتیارە نمونەییەكەی ھەڵەبجە) وێنەی چەند جۆرە بیبەرێكی بڵاوكردووەتەوە كە بەرھەمیھێناون.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٧) ١. کەرەنتین: (١٢ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین) ١٩٧ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (٨٧ دهۆك). ٢. پشکنین: (٣٠٣٠ پشکنینی نوێ) (١٢٦٥ هەولێر)، (٥١١ سلێمانی، ٢٢٤ گەرمیان، ٣٣٢ ڕاپەڕین)، (٦٦٣ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٦٥٣ تووشبووی نوێ) (٣٩٨ هەولێر) (٦٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان، ٦٦ ڕاپەڕین) (٨٨ دهۆك) (١٦هەڵەبجە) ٤. چاکبوون: (١٧١ چاکبوون) (٩٥ هەولێر) (٣٨ گەرمیان) (٣٠ دهۆك) (٨ هەڵەبجە) ٥. مردن: (١٣ مردن) (٩ هەولێر) (٣ سلێمانی) (١ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین ٢١٦١٤ هاوڵاتی (٢١٤١٧ دەرچوو) پشکنین ٢٣٢٢٤٧ (٩٧٣٥١ هەولێر، ٧٢٣٣٠سلێمانی، ٦٠٣٥٩ دهۆك، ٢٢٠٧هەڵەبجە) تووشبوون ١٨٢٠٠ (٦٨٨١ هەولێر، ٩٤٢٤ سلێمانی، ١٣٢٤ دهۆك، ٥٧١ هەڵەبجە) چاکبوون ١٠٤٨٠ (٣٧٩٣ هەولێر، ٥٦٩٠ سلێمانی، ٥٠٨ دهۆك، ٤٨٩ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٧٠٥٠ (٢٨٩٤ هەولێر، ٣٢٧٧ سلێمانی، ٨٠٧ دهۆك، ٧٢ هەڵەبجە) مردن ٦٧٠ (١٩٤ هەولێر، ٤٥٧ سلێمانی، ٩ دهۆك ، ١٠ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١١ـی ئاب ٢٠٢٠
شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان ژمارەیەک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان و پاسەوانی سنووری عێراقی روویدا و فەرماندەی فەرماندەیی پاسەوانی سنووریش دەڵێ" شەڕەکە بەهۆی لێک تێنەگەیشتنەوە بووە" عەمید روکن حەماد دزەیی، فەرماندەی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت " شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سەنگەرەکانی پاسەوانی سنووری نزیکبووبوونەوە و بەوهۆیەوە دەنگەدەنگێک لەنێوان هەردوولادا دروستبوو و دواتریش هەندێک تەقە کرا، بەڵام زیانی گیانی نەبوو. دزەیی وتیشی:" گەریلاکان ناوچەکەیان جێهێشتووە و پاسەوانی سنووریش لە ئەرکی ئاسایی خۆیدایە".
https://www.facebook.com/balkesh.kurdish/videos/299693414476717
دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ مێردی سێوان قادر دەرکرد. بە بڕیاری دادگا، مێردەکەی سێوان تاوانبارە بە سووتاندنی سێوان و سێ منداڵەکەی. 16-12-2018 سێوان قادر و سێ منداڵەکەی لە رووداوێکدا لە چەمچەماڵ سووتان و منداڵەکان گیانیان لەدەستدا، دوای چەند رۆژێکیش لە مانەوەی لە نەخۆشخانە، سێوان قادر وتی "هاوسەرەکەی ئەو تاوانەی بەرامبەریان کردووە" دواتر بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەستدا.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببنەوە. کۆبوونەوەکە لە شارۆچکەی دووکان دەکرێت، شاندەکەی پارتی پێکهاتووە لە هوشیار زێباری، مەحمود محمەمەد و عەلی حوسێن، شاندی یەکێتیش پێکهاتووە رزگار عەلی، خەسرەو گوڵ محەمەد و شاڵاو عەلی عەسکەری. بەگوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت.
خانمە هونەرمەندی کورد نادیە یاسین، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و شۆخ و شەنگ دەرکەوت. نادیە نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و بۆ فانەکانی نووسیوە "هێڵۆو". نادیه یاسین كه له وڵاتی كه‌نه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له ساڵی ١٩٩٩وه كاری هونه‌ری ده‌كات و خاوەنی یەک ئەلبوومێکی گۆرانییە بە ناوی (تۆم لە بیرە).
کۆڵۆنێڵ ساندەرز، ئەو پیاوەی کە لە ژیانیدا کەمترین سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام لە تەمەنی 88 ساڵیدا بووە ملیاردێر. https://www.facebook.com/balkesh.kurdish/videos/2807865545985520
هەردوو یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆلیگ. ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگەی خۆی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بباتەوە، گۆڵەکانیش لەلایەن یاریزانان بارێلا و لۆکاکۆوە تۆمارکران. ئینتەر لە قۆناخی پێش کۆتایی رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان بازلی سویسری و شاختاری ئۆکراینی دەبێتەوە، یارییەکەش لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەکرێت. لە یارییەکی دیکەدا یانەی مانچێستەر یونایتد بە زەحمەت بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی کۆپنهاگنی بردەوە، گۆڵەکەش یاریزان برونۆ فێرناندێز بە لێدانی سزا تۆماری کرد. لە قۆناخی پێش کۆتاییدا یانەی مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان هەردوو یانەی سێڤییای ئیسپانی و وۆلڤەرهامپتۆنی ئینگلیزی دەبێتەوە کە ئەمشەو دەکرێت.