Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
گشتی
11-08-2020

نرخی نەوت 45 دۆلاری تێپەڕاند

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە سەروو 45 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا. رخی نەوت برێنت 7 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 45 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 14 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 42 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەواڵ
10-08-2020

پوتین هەواڵە خۆشەکەی لەبارەی ڤاکسینەوە راگەیاند

ڤیلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا سەرکەوتنی وڵاتەکەیی لە دروستکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا راگەیاند پوتین وتی" ڤاكسینه‌كه‌مان سه‌لامه‌ت و كاریگه‌ره‌ و هیوا ده‌به‌خشێته‌ جیهان و كۆتایی بە کۆرۆنا،‌ ماسك و دابڕان له‌ یه‌كتر ده‌هێنێت".

هەواڵ
10-08-2020

سابیر کوردستانی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

هونەرمەند سابیر کوردستانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. هاوڕێ سابیر کوردستانی، کوڕی هونەرمەند سابیر کوردستانی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سابیر کوردستانی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاتژمێر 10:30ئەمشەو کۆچی دوایی کردووە. سابیر کوردستانی نزیکەی 10 رۆژ پێش ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبوو، لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی ئاسا لە سلێمانی چارەسەری وەردەگرت.

هەواڵ
10-08-2020

عەبدولڕەحمان سدیق پۆستێکی باڵای لە حکومەت وەرگرت

عەبدولڕەحمان سدیق، وەکو سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو. دەقی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکە:   ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/8/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سديق واژۆ كرد تا وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بێت. له‌ وته‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سديق له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا، ستايشى شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزى بۆ پاراستنى ژينگه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژينگه‌پارێزى هه‌ر له‌دواى ڕاپه‌رينى ئازارى 1991ـه‌وه‌ تا كاتێك دواى ساڵى 2003 له‌ به‌غدا له‌ پۆستى وه‌زيرى ژينگه‌ى حكوومه‌تى عێراقيى فيدرالدا بوو له‌و بواره‌دا پێشكه‌شى كردووه‌، هه‌روه‌ها هيواى خواست كه ‌هه‌موو تاكێكى كوردستان هه‌ست به‌رپرسياريه‌تى به‌رامبه‌ر به‌ ژينگه‌ بكات و بيپارێزێت.

هەواڵ
10-08-2020

حکومەتی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە

حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتیی حەسەن دیاب دەستی لەکارکێشایەوە. کەناڵی مەیادینی نزیک لە حیزبوڵڵا هەواڵەکەی پشت ڕاستکردووەتەوە و بڕیاریشە ئەم ئێوارە سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئێوارەی ئەمڕۆ وتارێک پێشکەش بکات. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا 4 وەزیری حکومەتی لوبنان دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.

هەواڵ
10-08-2020

داهاتی یەک مانگی مەرزەکانی عێراق 100ملیار دینارە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رایگەیاند، بۆ پاراستنی مەرزەکان و سەرجەم ئەو كۆنتێنەرانەی ماددەی كیمیاییان تێدایە گواستراونەتەوە شوێنێكی دوورەدەست، مانگی رابردوو داهاتی مەرزەکان گەییشتۆتە نزیكەی 100 ملیار دینار. عومەر وائلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنووریەكانی عێراق رایگەیاند، لەسەر بڕیاری مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەستەی دەروازە سنووریەكان دەستیكردووە بە پێكهێنانی لێژنە لە مەرزەکان بەسەرۆكایەتی بەڕٍێوەبەری دەروازەكان و ئەندامێتی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بۆ پشكنینی هەموو ئەو كۆنتێنەرانەی ماددەی كیمیاییان تێدایە و بە هۆكاری جیاجیا لە دەروزازەكان ماونەتەوە". وائیلی دەشڵێ" لە پێناو پاراستنی مەرزەکان و ئاساییشی خەڵک دەستكراوە بە چۆڵكردنی مەرزەکان لە كۆنتێنەرەكان و گواستنەوەیان بۆ شوێنێكی دوور ، بەندەرە دەریاییەكان زۆرتری فشاریان لەسەرە و زۆرترین كۆنتێنەر لە بەندەرەكان دادەگیرێن. سەبارەت بە بڕی داهاتی مەرزەکانیش عومەر وائیلی وتی "سەرەڕای نەهێشتنی باجی گومرگی و بەخشینی زۆربەی كاڵاكان و داخستنی زۆربەی مەرزەکان بەهۆی كۆرۆنا، داهاتیان لە مانگی تەمووزی رابردوو گەییشتۆتە نزیكەی 100 ملیار دینار".

هەواڵ
10-08-2020

ژنێک واتسئاپی مێردەکەی کۆپی دەکات و 9مانگ چاودێری دەکات

ژنێکی سعودی تەکنیکێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی گفتوگۆکانی مێردەکەی بەکاردێنێت و واتسئاپەکەی بەجۆرێک کۆپی دەکات کە سەرجەم زانیارییەکانی لە مۆبایلەکەی خۆشی دەردەکەوێت. پیاوەکەش بە تۆمەتی ئاشکراکردنی نهێنی کەسی سکاڵای یاسایی لەسەر ژنەکەی تۆمار دەکات. رۆژنامەی مەواتن-ی سعودی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی ئەو ژن و مێردە و دەڵێت: دۆسیەکەیان لە دادگایە، ئەو ژنە توانیویەتی ماوەی نۆ مانگ لە رێگەی مۆبایلەکەی خۆیەوە سەرجەم زانیارییە کەسییەکانی مێردەکەیی دەستبکەوێت لە رێگەی واتسئەپەوە. پیاوەکە ئەو کارەی ژنەکەی بە سیخوڕیکردن و دەستبردن بۆ زانیاری کەسی لە قەڵەمداوە و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکردووە و ئێستا داوای جیابوونەوە دەکات. خالید ئەبوڕاشید، راوێژکاری یاسایی لە سعودییە لەوبارەیەوە دەڵێ" کاری ئەو ژنە دەچێتە چوارچێوەی تاوان و ئاشکراکردنی نهێنی کەسی، بۆیە پێویستە یاسا بە ساڵێک زیندانی و 500هەزار ڕیاڵ سزای بدات".

هەواڵ
10-08-2020

لافاو دوورگەیەکی یۆنانی داپۆشی

لافاو دوورگەیەکی یۆنانی داپۆشی و خاپووری کرد، بەوهۆیەشەوە هەزاران کەسی ئاوارە و بێ ماڵوحاڵ بوون. لە رۆژی شەممەوە بارانێکی بە لێزمە و لافاو لە دوورگەی ئیڤیا دروستبووە، لافاوەکە قوڕولیتەیەکی زۆری لەسەر شەقامەکان کۆکردووەتەوە و  ماڵی خەڵکیشی پڕکردووە. پۆلیسی بەرگریی شارستانی ئەو دوورگەیە بە هەلیکۆپتەر بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەسووڕێنەوە کە نقومی قوڕو لیتەبوون، تائێستا بەهۆی لافاوەکەوە  پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بێسەروشوێنن.

هەواڵ
10-08-2020

وەزارەتی تەندروستی: 508 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 508 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 17 کەسیش بەو ڤایرۆسە مردوون. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (١٦٦) 1.            کەرەنتین:                                (٥٧ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین) ٢١٢ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (١٠٢ دهۆك). 2.            پشکنین:                  (٣٠٣٥ پشکنینی نوێ) (١٦٠٨ هەولێر)، (٤٠١ سلێمانی، ١٦٥ گەرمیان، ٤٣١ ڕاپەڕین)، (٣٨٥ دهۆك)، (٤٥ هەڵەبجە) 3.            تووشبوو:                                (٥٠٨ تووشبووی نوێ) (٢٧٨ هەولێر) (٩٧ سلێمانی، ٢١ گەرمیان، ٦٢ ڕاپەڕین) (٣٢ دهۆك) (١٨ هەڵەبجە) 4.            چاکبوون:                                (١٦٦ چاکبوون) (١٠١ هەولێر) (٣٢ گەرمیان) (٢٣ دهۆك) (١٠ هەلەبجە) 5.            مردن:                      (١٧ مردن) (١٣ هەولێر) (٢ سلێمانی، ١ گەرمیان) (١ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین ٢١٦٠٢ هاوڵاتی                     (٢١٣٩٠ دەرچوو) پشکنین    ٢٢٩٢١٧                                                (٩٦٠٨٦ هەولێر، ٧١٢٦٣ سلێمانی، ٥٩٦٩٦ دهۆك، ٢١٧٢ هەڵەبجە) تووشبوون ١٧٥٤٧                                                (٦٤٨٣ هەولێر، ٩٢٧٣ سلێمانی، ١٢٣٦ دهۆك، ٥٥٥ هەڵەبجە) چاکبوون ١٠٣٠٩                                   (٣٦٩٨ هەولێر، ٥٦٥٢ سلێمانی، ٤٧٨ دهۆك، ٤٨١ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٦٥٨١                           (٢٦٠٠ هەولێر، ٣١٦٧ سلێمانی، ٧٤٩ دهۆك، ٦٥ هەڵەبجە) مردن ٦٥٧                                              (١٨٥ هەولێر، ٤٥٤ سلێمانی، ٩ دهۆك ، ٩ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).  وەزارەتی تەندروستی         حکومەتی هەرێمی کوردستان    ١٠ی ئاب ٢٠٢٠

هەواڵ
10-08-2020

سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەست لەکار دەکێشێتەوە

میدیای لوبنانی ڕایگەیاند، حەسان دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان پاش کەمێکی تر دەست لەکار دەکێشێتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ماری کلۆد، ژنە وەزیری دادی لوبنان دەستی لەکار کێشایەوە، بەڵام وەزیری ناوخۆی لوبنان رایگەیاند، دەست لەکار کێشانەوە ڕاکردنە لە بەرپرسیارێتی.

هەواڵ
10-08-2020

سبەی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەی سێشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، کۆبوونەوەکە لە شارۆچکەی دووکان دەکرێت، شاندەکەی پارتی پێکهاتووە لە هوشیار زێباری، مەحمود محمەمەد و عەلی حوسێن، شاندی یەکێتیش پێکهاتووە رزگار عەلی، خەسرەو گوڵ محەمەد و شاڵاو عەلی عەسکەری.

گشتی
10-08-2020

یۆرۆپالیگ دەستپێدەکاتەوە

ئەمشەو یارییەکانی قۆناغی 8ـی یۆرۆپالیگ دەستپێدەکەن و دوو یاری بەڕێوەدەچن. لە قۆناغی هەشتدا، مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەرامبەر کۆپنهاگنی دانیمارکی یاری دەکات و ئینتەرمیلانی ئیتالیش رووبەڕووی بایرن لیڤەرکوزنی ئەڵمانی دەبێتەوە. ئینتەرمیلان لە دوایین 9 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا نەدۆڕاوە و لە دوایین 5 یارییدا گۆڵی لێنەبووە. مانچێستەر یونایتدیش لە دوایین 23 یارییدا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا تەنیا یاریی دۆڕاوە.

1 2 ... 1092 1093 1094 ... 1142 1143