Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
بیروڕا
15-08-2020

وەزارەتی تەندروستی: لە هەفتەیەكدا 65 كەس بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماریی یەك هەفتەیی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: لە یەك  هەفتەدا 2343 كەس توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون و 65 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە

بیروڕا
14-08-2020

بایرن میونخ سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد

لە یاری چارەگی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامیۆنزلیگ) یانەی "بایرن میونخ"ـی ئەڵمانی، سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد. ئەمشەو ھەینی 2020/8/14 یاری نێوان "بایرن میونخ"ـی ئەڵمانی و "بارسیلۆنا"ـی ئیسپانی بەڕێوە چوو و تێیدا یانەی بایرن میونخ بە ھەشت گۆڵ بەرامبەر دوو گوڵ، یارییەکەی لە یانە ئیسپانیەکە بردەوە.

بیروڕا
14-08-2020

تورکیا: ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرز دەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی توركیا، لەسەر بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەو وڵاتە راگەیاند و تێیدا ھاتووە کە زیاتر لە پێنج هەزارو 920 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لە دەستداوە. فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ھەزار و 226 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراوە و 22 كەسیش گیانیان لە دەستداوە. ھەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا گەیشتووەیە 246 ھەزار و 861 كەس و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە بۆ پێنج ھەزار و 930 كەس بەرزبووەتەوە.  فەخرەدین کوجا، ئاماژەی بەوەشكرد لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 923 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاكبوونەتەوە و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە توركیا ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە، ژمارەیان گەیشتووەتو 228 ھەزار و 980 كەس. 

بیروڕا
14-08-2020

ھێرشکرایە سەر ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا

شانەی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتووەتەوە خوارەوە و کەسێک برینداربووە، ھەروەھا سێ کاتیۆشای دیکە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە و جگە لە زیانی مادی، ھیچ زیانێکی گیانی نەنووە. ھەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ هەینی 2020/8/14 مووشەکێک لە ناوچەی عەلی ساڵحی بەغداوە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کراوە و لە تەنیشتی خانوویەک کەوتووەتە خوارەوە و منداڵێک بریندار بووە. 

بیروڕا
14-08-2020

ئەوروپا 400 ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕێت

یەكێتی ئەوروپا گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی بواری دەرمانی بەریتانی واژۆ دەكات بۆ كڕینی 400 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا. كۆمپانیای "ئەسترازینیكا"ـی بەریتانی بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان و كەرەستە پزیشكییەکان، لە راگەیاندراوێكیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا گرێبەستێكیان واژۆ كردووە بۆ پێدانی 400 ملیۆن ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە بڕیارە بەرهەمی بهێنێت. بەرپرسێكی كۆمپانیایەکە ڕایگەیاند، تا ئێستا خواست لە سەر ڤاكسینەكەیان گەیشتووە بە سێ ملیار داواكاری و بەشێکی زۆری داواکارییەکانیش لە لایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا بووە.

بیروڕا
14-08-2020

عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوار هه‌زار و 13 كەس تووشی كۆرۆنا بوون‌". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ـى ئابی 2020 لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عێراقدا ھاتووە، لە دوێنێوە زیاتر لە نزیکەی 20,500 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش چوار هه‌زار و 13 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون،‌ كە 411 یان لە هەولێر، 173 کەسیان لە سلێمانی، 83 یان لە دهۆك و 235 كەسیان لە كەركووك تۆمار كراون. لە ڕاگەێندراوەکەدا ھاتووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هه‌زار و 921 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە كە 122 كەسیان خەڵكی هەولێرن، 42 هاووڵاتییان خەڵكی سلێمانین و 93 كەسیشیان لە كەركووكن و 43 كەسی دیکەش خەڵكی دهۆكن. وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كردووە کە 68 هاوڵاتیی تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە و 13 كەسیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن. كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسى كۆرۆنا لە عێراق، ئێسته‌ 168 هەزار و 290 كەس تووشی كۆرۆنا بوونه‌، لەو ژمارەیەیش 120 هەزار و 129 كەس چاكبوونەتەوە و پێنج هه‌زار و 709 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

بیروڕا
14-08-2020

پەرلەمانتارێکی پارتی تووشی کۆرۆنا بوو

پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تووشبوونی خۆی بە كۆرۆنا راگەیاند دەڵێت "بەهۆی تێكەڵاوبوونی لەگەڵ خەڵك، تووشی پەتاكە بووە". شیروان دوبردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەسەر پارێزگای نەینەوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، بەهۆی تێكەڵاوبوون و بەركەوتنی لەگەڵ چەند هاووڵاتییەك، نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا دەركەوتووەو دوای ئەنجامدانی پشكنین، ئەنجامەكەی پۆزەتیف دەرچووە. پەرلەمانتارەكە ئاماژەشی بەوەكرد كە رەوشی تەندروستی جێگیرە و خۆی كەرەنتینە كردووە.

هەواڵ
14-08-2020

وەزارەتی تەندروستی: 667 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکران

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧٠) ١. کەرەنتین: (١٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)١٧٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (٧٨ سلێمانی)، (٩٨ دهۆك). ٢. پشکنین: (٣٢٩٩ پشکنینی نوێ)(١٩١٢ هەولێر)، (٤٣٢ سلێمانی، ١٢٤ گەرمیان، ٣٩٥ ڕاپەڕین)، (٤١٦ دهۆك)، (٢٠ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٦٦٧ تووشبووی نوێ)(٤١١ هەولێر)(٦١ سلێمانی، ٢١ گەرمیان، ٧٧ ڕاپەڕین)(٨٣ دهۆك)(١٤ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٢٠٧ چاکبوون)(١٢٢ هەولێر)(٢٩ گەرمیان)(٤٣ دهۆك)(١٣ هەڵەبجە) ٥. مردن: (١٣ مردن)(٧ هەولێر)(٦ سلێمانی)ئاماری گشتی:کەڕەنتین ٢١٦٧٠ هاوڵاتی (٢١٤٩٤ دەرچوو)پشکنین ٢٤١٤٤٨ (١٠٢٠٨٣ هەولێر، ٧٤٤٥٧ سلێمانی، ٦٢٦١٣ دهۆك، ٢٢٩٥ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٠٠٠٢ (٨٠٠٤ هەولێر، ٩٧٥٦ سلێمانی، ١٦١٩ دهۆك، ٦٢٣ هەڵەبجە)چاکبوون ١١٠٢٨ (٤١٠١ هەولێر، ٥٧٧٨ سلێمانی، ٦٢١ دهۆك، ٥٢٨ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٨٢٦٢ (٣٦٨٤ هەولێر، ٣٥٠٨ سلێمانی، ٩٨٧ دهۆك، ٨٣ هەڵەبجە)مردن ٧١٢ (٢١٩ هەولێر، ٤٧٠ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٤ی ئاب ٢٠٢٠

بیروڕا
14-08-2020

پەرلەمانتارێكی پارتی ھەڵوێستی حزبەکەی لەسەر فوئاد حوسێن راگەیاند

ڕێبین سەلام، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 2020/8/14 تەئکید لەسەر نووسراوی دەستگیركردن بۆ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە دەكاتەوە و دەڵێت "ئامانجی سیاسی لە پشتە". لە لێدوانێكیدا بۆ بەغداد ئەلیەوم، رێبین سەلام، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەركردنی نووسراوی دەستگیركردن بۆ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئامانجی سیاسی لە پشتە. ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەشكردوە كە حیزبەکەی دژی لێپرسینەوەی دادوەری نیە، بەو مەرجەی لەسەر ھەموو لایەنێک جێ بەجێ بكرێت، نەوەك تەنھا حزبێكی سیاسی. ڕێبین سەلام دۆسیەكەشی بە ئاراستەكراو لە قەڵەمداوە و دەڵێت "دەستەی نەزاهەی عێراق لە لایەن هەندێك هێزی سیاسی بەڕێوەدەبرێت". لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە نووسراوێكی فەرمیدا، دەستەی دەستپاكی عێراق، لەسەر سكاڵای 30 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بانگهێشتی فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی كردووە، بە پێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراق كە ماددەكە تایبەتە بە لێپرسینەوە لەو فەرمانبەر و راسپێدراوانەی خزمەتی گشتی دەكەن.

هەواڵ
14-08-2020

ئۆتۆمبێلێک سووتا

ئۆتۆمبێلێک لە نزیک مزگەوتی "گعێتل"ـی لە شاری هەولێر سووتا.

بیروڕا
14-08-2020

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومانکرد

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2020/8/14 فڕۆكه‌ جەنگییەکانی توركیا  لە گوندی ئەرەدنای سەر بە قەزای بامەڕنێ، ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج. هەر بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئۆتۆمبێلەکە سەر بە پارتی کرێکاران پەکەکە بووە و ‌سێ سەرنشینی تێدابوو کە دوانیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و یەکێکیشیان بریندارە و تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە کە شه‌وی ڕابردوو له‌ گوندی ره‌شانكێی سەر با ناحیەی زاوێتە لە سنووری پارێزگای دهۆك، فڕۆكه‌ بێفڕۆکەوانەکانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی دیکەیان بۆردومانکرد سێ کەس تێیدا گیانیان لە دەستدا.

هەواڵ
14-08-2020

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 45 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 42 دۆلار. لە مانگی نیسانی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەكساس لە بازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستی خۆیان تۆماركرد و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە خوار 20 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا، هەروەها نەوتی خاوی تەكساس گەیشت بە -39 دۆلار.

1 2 ... 1086 1087 1088 ... 1142 1143