بیروڕا

پەرلەمانتارێکی پارتی تووشی کۆرۆنا بوو

14-08-2020
پەرلەمانتارێکی پارتی تووشی کۆرۆنا بوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تووشبوونی خۆی بە كۆرۆنا راگەیاند دەڵێت "بەهۆی تێكەڵاوبوونی لەگەڵ خەڵك، تووشی پەتاكە بووە".

شیروان دوبردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەسەر پارێزگای نەینەوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، بەهۆی تێكەڵاوبوون و بەركەوتنی لەگەڵ چەند هاووڵاتییەك، نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا دەركەوتووەو دوای ئەنجامدانی پشكنین، ئەنجامەكەی پۆزەتیف دەرچووە.

پەرلەمانتارەكە ئاماژەشی بەوەكرد كە رەوشی تەندروستی جێگیرە و خۆی كەرەنتینە كردووە.