بیروڕا

ئورمیە : كۆڵبەرێكی كورد كوژرا

15-08-2020
ئورمیە : كۆڵبەرێكی كورد كوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سوپایی پاسدارانی ئێران ،لە  سنووری  شاریی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار کراون.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند:  سەرلەبەیانی ڕۆژی شەمە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی گوندی (کوران)ی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە بەهۆیەوە كۆڵبەرێك كوژراوە و دوانی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی ئەو بەڵكانەی رێكخراوەكە لەسەر كوشتن و برینداركردنی كۆڵبەران تۆماریی كردووە،  لە ماوەی مانگی گەلاوێژ لە سنوورەکانی مەریوان، بانە، نەوسوود، چاڵدێران و ئورمیە ٥ کۆڵبەر کوژراون.