بیروڕا

لە نزیک ماڵی موقتەدا سەدر تەقینەوەیەک ڕوویدا

16-08-2020
لە نزیک ماڵی موقتەدا سەدر تەقینەوەیەک ڕوویدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تەقینەوەیەك لە نزیك ماڵی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە ناوچەی (حەنانە)ـی شاری نەجەف روویدا.

پۆلیسی پارێزگاکە رایگەیاند، تەقینەوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ 2020/8/16 بە دووری نزیکەی 50 مەتر لە ماڵی موقتەدا سەدر روویدا، بەڵام موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئامانجی تەقینەوەكە نەبوو.

پۆلیسی نەجەف زیاتر ئاشكرایكرد کە تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبێکەوە ڕوویداوە كە بە ئۆتۆمبیلێكەوە لكێندرابوو، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.