Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13721 بابەت
هەواڵ
20-05-2025

مەسرور بارزانی لەگەڵ کۆنگرێسمانێک لە واشنتن کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمەریکا کرا.کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

هەواڵ
20-05-2025

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان: سەرۆکی حکوومەت بە دەستێکی پڕەوە لە ئەمریکا د...

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە ئەمریکا، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە چەندین دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی باشی دەبێت و بە دەستێکی پڕ بۆ ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە." سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، د.محەمەد شوکری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەمریکا لە بواری وەبەرھێنان، بازرگانی، دارایی و سیاسەت وڵاتێکی باڵایە، پەیوەندی ھەرێم و ئەمریکاش گرنگە، لەو سەردانەیدا سەرۆکی حکوومەت بە داوەتنامەیەکی فەرمیی بۆ ئەمریکا، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا دەبینێت و ئەنجامی باشی دەبێت." د.محەمەد شوکری گوتیشی "بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەت لە بابەتی وزە لە ئەمریکا ئەنجامی باشی بۆ ئابووری ھەرێمی کوردستان دەبێت، جگە لەوەش لەگەڵ چەندین سەرمایەدار و وەبەرھێنەری ئەمریکی کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە ھەرێمی کوردستان گۆڕەپانێکی باشە بۆ وەبەرھێنان، چەندین دەرفەتی جۆراوجۆری ھەیە بۆ کەرتی ئابووری و ژێرخانی ئابووری و کەرتەکانی بانکی، گەشتوگوزاری، پیشەسازی، کشتوکاڵ، خوێندنی باڵا، تەندروستی و وزە. بۆیە چاوەڕێ دەکەین ئەو سەردانەی سەرۆکی حکوومەت ئەنجامێکی زۆر باشی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەبێت و بە دەستی پڕ بگەرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان." دوێنێ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگھێشتی حکوومەتی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، گەیشتە واشنتن، بڕیارە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات."

هەواڵ
20-05-2025

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا جەخت لە هەموو ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی دەکاتەوە وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق کە بە ڕوونی ماف و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستانی دەستنیشانکردووە، لە هەمانکاتدا دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو دوو ڕێککەوتننامەیەی وەزارەتەکەمان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros کردوویەتی ، ڕێککەوتننامە و گرێبەستی نوێ نین بەڵکوو پێش چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و ڕەواییان دا ناوە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و تەنیا کۆمپانیای ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی وگرێبەستییەکانی هاتوو لە ڕێکەوتننامەکان و هەردوو کۆمپانیا ئەمەریکییەکەش، چەندین ساڵە پەرە بە وەبەرهێنان دەدەن لە بواری نەوت وگاز و لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانن و وەبەرهێنەری نوێ نین.ئامانج لەو ڕێککەوتننامە و گرێبەستانەش، پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییە لە ڕێگای زیادکردنی بەرهەمی گازی سروشتیی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای بەردەوام بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق . وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیحکومەتی هەرێمی کوردستان2025/5/20

هەواڵ
19-05-2025

بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی دوو رێککەوتننامەى گرنگ لە ئەمریکا واژۆ دەک...

دوو رێککەوتن بە بەهای دەیان ملیار دۆلار لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی لەبواری وزە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆ دەکرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتۆن سەرپەرشتی و چاودێريی رێوڕەسمی واژۆکردنی دوو رێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات. هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرگی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن، کە بەهاکەیان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان دەبێت.

هەواڵ
19-05-2025

زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی پێنج

ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان بۆ بەغدا نێردراوە." سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییش دەڵێت، "ئێستا خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچە و داهاتی نانەوتین تاوەکو بۆ بەغدای بنێرین." رۆژی دووشەممە، 19ی ئایاری 2025، سۆران عومەر رایگەیاند: "تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و دوای گەیشتنی لیستی مووچە دەست بە وردبینی دەکرێت." هاوکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گوتی: "چەند رۆژێکە تەرەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان بۆ بەغدا نێردراوە، ئێستا خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار و داهاتی نانەوتین." ئەو سەرچاوەیە گوتی: "دوای ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستمان دابەشکرد کە لەسەر داهاتی ناوخۆیە، ئیدی داهاتی نانەوتی بەغداش دیاری دەکەین و بە زووترین کات بۆ بەغدای دەنێرین و هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو پێش جەژن مووچەی مانگی ئایار دابەش بکرێت." 13-05-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەکو شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. هەر ئەو رۆژە لیستی مووچە بڵاوکرایەوە.

هەواڵ
19-05-2025

بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی: سەردانەكەی مەسرور بارز...

”هەرێمی كوردستان بە تەواوی لە مامەڵەكردنی عێراق نیگەرانە“ نوورەدین وەیسی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندن و ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، باس لە گرنگیی سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (رۆژی شەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥) دەكات بۆ واشنتنی پایتەختی ئەمریكا. وەیسی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا روونی كردەوە، ئەم سەردانە كە بە بانگهێشتی فەرمییە و بە یەكەم سەردانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتۆن دادەنرێ لە سەردەمی سەرۆك ترەمپ، وێستگەیەكی دیكەیە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و دەرفەتێكیشە بۆ تاوتوێكردنی دۆسییە بنەڕەتییەكان. لەمبارەیەشەوە وەیسی ئاماژەی بە ئاڵنگارییەكانی ئێستای پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا كرد.ئەو ڕاوێژكارە جەختیشی كردەوە: ”سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتن وێستگەیەكە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قوڵییەكان لەگەڵ ئەمریكا و لە كاتێكی هەستیاردا دێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی گرنگ و هاوبەش كە هاوبەشیی نێوان هەردوولا بەهێز دەكات و خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان دەكات.“هەروەك تیشكیشی خستە سەر بەرنامەی سەرۆكی حكوومەت و رایگەیاند، كە مەسرور بارزانی دیداری دەبێ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریكا و ئەندامانی باڵای كۆنگرێس، جگە لە چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بیرمەندان و وەبەرهێنەرانی ئەمریكی. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ”سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە كۆڕبەندی تایبەت بە وزە دەكات، چاوەڕوانیش دەكرێت واژۆ لەسەر ژمارەیەك لێكتێگەیشتن و رێككەوتن لە بواری وزەدا بكات لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكانی ئەمریكی، بەمەبەستی بەهێزكردنی تواناكانی هەرێمی كوردستان و جەختكردنەوە لەسەر پێگەی هەرێمی كوردستان لە نەخشەی وزەی جیهانیدا.“ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ”ئەم سەردانە لە كاتێكی هەستیاردا دێت، كە هەرێمی كوردستان زۆر دڵگرانە لەو مامەڵەیەی حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەیكات، بەتایبەت لە بابەتی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و دۆسیەی نەوت. سەركردایەتیی كوردستان حكوومەتی فیدڕاڵ بە بەرپرسیار دەزانێ بەرامبەر بەو ئاڵنگارییە داراییانەی ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە، بەتایبەت بابەتی درەنگ ناردنی مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەكان. دەشڵێت: “پابەندنەبوونی بەغدا بە رێككەوتنەكانی نێوان هەردوو حكوومەت، چ ئەوانەی بنەمای پێكهێنانی حكوومەتی ئێستای عێراقن و چ ئەوانەی بنەمای بەرنامەی حكوومەتن كە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە و عێراق پاشگەزبووەتەوە لەو سازان و هاوبەشییەی كراوەتە بنەما و متمانەی نێوان هەردوولا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر عەقڵیەتی بەناوەندكردنی دەسەڵات، كە رەتی دەكاتەوە دان بە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستاندا بنێت.“وەیسی پێیشی وایە، ”ئەم سیاسەت و هەڵسوكەوتەی حكوومەتی فیدڕاڵ تەكتیكە بۆ بێهێزكردنی پێگەی دەستووریی هەرێمی كوردستان لە رێی فشاری ئابووریی بەرنامە بۆ داڕێژراوەوە كە بووەتە هۆی درەنگ گەیشتنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی گرفتی دارایی بۆ هەرێمی كوردستان. هەروەها ئەو سیاسەتەی وەزارەتی دارایی عێراق دەیگرێتەبەر لە دژایەتییكردنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمەش لەو عەقڵیەتە مەركەزییەوە هاتووە كە دەیەوێ سیستەمی فیدڕاڵی بەركەنار بكا و لە پێگەی دەستووری و فیدڕاڵیی هەرێمی كوردستانیش كەم بكاتەوە كە لە دەستووری عێراقدا دەنگی لەسەر دراوە، ئەمەش بە تەواوی لای گەلی كوردستان رەت دەكرێتەوە.“راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تیشكی خستە سەر ئەوەش كە ”بابەتی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، لەپێش هەموویانەوە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە پەیوەندیی بە ژیانی هەموو خێزانێكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، یەكێكە لە خاڵە سەرەكییەكانی گفتوگۆكان. بەداخەوە حكوومەتی فیدڕاڵ سیاسەتی بیانووهێنانەوە و درەنگ ناردنی مووچە و شایستەكان بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان پیادە دەكات وەك كارتی فشار، سەرەڕای پابەندبوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو ئەو ئەرك و رێوشوێنە دەستوورییانەی كەوتوونەتە سەری.“جەختیشی كردەوە، ئەو سیاسەتەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕەنگدانەوەی عەقڵیەتی بەمەركەزیكردنی دەسەڵاتە لە بەغدا، كە چوارچێوەی دەستووری بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حكوومەت پێشێل دەكات، ئەگەرچی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەرچی زانیارییەكی پێویست بووبێ پێشكەشی كردووە، هەرچەندە كوردستان وەك هەرێمێكی دەستووری و فیدڕاڵی پێویستی بە میكانیزمی جیاواز هەیە لەگەڵ پارێزگاكان. لەبارەی وزە، نوورەدین وەیسی لە لێدوانەكەدا ئاماژەی بەوە داوە: ”دوو ساڵ زیاترە و سەرەڕای ئەو زیانە گەورەیەی بەر هەرێمی كوردستان و ئابووریی عێراق دەكەوێ، كە بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێنرێ، كەچی هێشتا حكوومەتی فیدڕاڵی لەمپەر لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دادەنێ، ئەویش بەمەبەستی ئەوەی هەرێمی كوردستان بخاتە دەرەوەی نەخشەی وزەی جیهان و رێگر بێ لەوەی مافە دەستوورییەكانی خۆی لە ئیدارەدانی سامانەكان و پێشخستنیان پیادە بكات. ئەم تەگەرەخستنە بەردەم تواناكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەیە لە تواناكانی هەرێمی كوردستان لەو بوارە كەم بكەنەوە، لەپێناو هەژموونی خۆیان بەسەر سامانی وڵات بە شێوەی مەركەزی، ئەم سیاسەتەش مانای داسەپاندنی واقیعێكی نوێیە لەسەر هەرێمی كوردستان و بۆ ئەمەش كارتی دارایی وەك فشار دژ هەرێمی كوردستان بەكار دەهێنن تاوەكوو دەستبەرداری مافە دەستووری و مافەكانی گەلی كوردستان بێت بە گشتی.“وەیسی بەتوندی سەركۆنەی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایەی ڕاگەیاندنی كرد، كە لایەن و بەرپرسان لە عێراق بۆ وروژاندنی رای گشتیی عێراقی دژی هەرێمی كوردستان دەینێن، ئەویش بە شاردنەوەی ڕاستییەكان و گەیاندنی زانیاریی هەڵە و پروپاگەندەی بێ بنەما بەوەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقی بۆ دەڕوا و لەسەر حیسابی ئەوان دەژی. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە ئەو مووچەیەی ناوە ناوە عێراق بە درەنگەوە بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێ، وەك منەت و خێری بەغدا بە خەڵكی كوردستانی وێنا دەكات، لەڕاستیشدا هەموو ئەوەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەینرێ كەمترە لە 5%ی بودجەی عێراق، لە كاتێكدا بە گوێرەی دوایین سەرژمێریی عێراق، بەشی هەرێمی كوردستان نابێ كەمتر بێ لە 14%ی بودجەی فیدڕاڵی. لە كۆتاییشدا نوورەدین وەیسی هیوای خواست كە ئەم سەردانە گرنگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتۆن و ئەو گفتوگۆیانەی دەیكات، ببێتە هۆی بەهێزبوونی زیاتری هەرێمی كوردستان و ڕوانگەی هەرێمەكەش بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر ڕوون ببێتەوە، جگە لەوەی پشتیوانیی زیاتر بۆ گەلی كوردستان و دۆزە رەواكەی وەدەست بێت و پەیوەندیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمریكای هاوپەیمانی بەهێزتر بێت بە جۆرێك كە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بكات. گوتیشی: ”با ڕاشكاو بین، بەردەوامبوونی ئەم شێوەی مامەڵەیە لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵییەوە كە لەسەر بنەمای عەقڵیەتی ناوەندییە، دۆخەكە بە ئاراستەی گرژییەك دەبات كە خواستراو نییە، رەنگە ئەمەش كاریگەریی نەرێنی و قووڵی لەسەر تەواوی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دروست بكات و هەڕەشە لە سەقامگیریی گشتی بكات. لەسەر ئەم بنەمایە، بەردەوامبوونی ئەم عەقڵیەتە ناوەندییە لە ئیدارەدانی دەوڵەت وادەكات كە بونیاتنانی شەراكەتی راستەقینە و بەردەوام بابەتێكی قورس بێت و ئەو متمانەیە كەم بكاتەوە كە گەلی كوردستان هەیانە. بۆیە ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی حكوومەتی فیدڕاڵییە بۆ راستكردنەوەی ئاراستەكان لە ڕێگەی هەنگاوی كرداری و بەپەلە بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخەی هێناویەتە ئاراوە و سەرلەنوێ پردی متمانە لەگەڵ گەلی كوردستان دروست بكاتەوە. هۆشداری دەدەین كە ئەگەر ئەم كارە نەكات، لێكەوتەكەی لەسەر یەك لایەن نابێت، بەڵكوو رەنگدانەوەی لەسەر عێراقیش دەبێت.“

هەواڵ
17-05-2025

مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن

ئەمڕۆ شەممە 5/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن. لەم سەردانەدا بڕیارە سەرۆکی حکومەت، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات. هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمەریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی دەکات. تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، تایبەتە بە پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە. سەرۆکی حکومەت ، هەروەها بەشداریی لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن دەکات بە ناونیشانی “داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان”. کە ڕوانین و دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتە ڕوو و و تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا.

هەواڵ
17-05-2025

پارتی قۆناغی دووەمی گۆڕانکارییەکان دەسپێدەکات

پارتی دیموكراتی كوردستان دوای گۆڕانكاری لە چەند بەرپرسیاریەتییەكی لقەكانی، لە قۆناغی داهاتوودا دەست بە گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی ئیداری دەكات كە لەلایەن كادرانی پارتییەوە بەڕێوە دەبرێن.  ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو پارتی، راگەیاند، قۆناغی یەكەمی گۆڕانكارییەكان ئەوەبوو كە لە بەرپرسیاریەتی چەند لقێكدا كرا و ئەوەیش بە پێویست زانرا، چونكە پارتی بڕوای وایە دەبێت حزبەكە بەردەوام لە نوێبوونەوەدا بێ بەهۆی ئەوەی گەورەترین حزبی كوردستانە.  سەرچاوەكە ڕوونیشی كردەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڕانكارییەكانی بە چەند قۆناغێك دەكات، قۆناغی داهاتوو گۆڕانكارییە لە چەند پۆستێكی ئیداری بەتایبەت ئەو پۆستانەی خزمەتگوزارین و راستەوخۆ بەریەككەوتنیان لەگەڵ خەڵكدا هەیە. ئەو سەرچاوەیە وادەی گۆڕانكارییەكەی بە دیاریكراوی نەزانی، بەڵام دووپاتی كردەوە كە ئەگەر هەیە گۆڕانكارییە ئیدارییەكان پێش یان دوای هەڵبژاردنی عێراق بكرێن. پارتی دیموكراتی كوردستان گەورەترین هێزی كوردستانە و یەكێكە لەو حزبانەی كە زۆرترین جەماوەری كوردستان لە دەوری كۆبوونەتەوە و بەردەوام چاوەڕوان دەكرێت خزمەتی گەورە بكات.

هەواڵ
16-05-2025

مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەهمەن حوسێن دەکات

پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنیایی بە بنەمەڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
16-05-2025

دەتەوێت بزانی پارەی مانگانەی کارەباکەت چەندە؟

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی کارەبای 24 کاژێری پەسند کرد، بەشێک لە هاونیشتمانییان تێگەیشتن لە هاوکێشە بیرکارییەکەیان بەلاوە ئاڵۆز بوو. چیدی پێویست ناکات بیربکەیتەوە، چەند کیلۆوایت بەکاردەبەیت بنووسە و راستەوخۆ پێت دەڵێت مانگانە بایی چەندە؟ سەرەتا جۆری هاوبەشییەکە دیاریی بکە؛ بۆ نموونە ماڵانە، بازرگانییە یان کشتوکاڵی؟ دواتر بڕی کیلۆوایتەکە بنووسە؛ بۆ نموونە ئەم مانگە 600 کیلۆوایتت بەکاربردووە. راستەوخۆ پسوولەکەت بۆ دەخەمڵێنێت.  لەم لینکەوە ببینە و بزانە چەند ئاسانە. بینێرە بۆ هاوڕێ و کەسوکاریشت. زانیاریی پێویست لەبارەی بڕیارەکەی حکومەت رۆژی 14-5-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و رەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی سەبارەت بە پڕۆژەی "رووناکی" بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای 24 کاژێری بۆ هاوبەشانی تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی پەسندکرد. حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە سێ مانگی سەرەتای بەکارهێنانی کارەبا لە پڕۆژەی رووناکیدا، بە رێژەی 50٪ بۆ 15٪ پاڵپشتیی بەکارهێنەران دەکات و بڕی پارەی کارەبا کەمدەکرێتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجی ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ کارەبای سەنتەری پارێزگاکان بکرێتە 24 کاژێری.

هەواڵ
16-05-2025

لە سلێمانی بەشداربوانی هەژماری من سێ هێندە زیادی کردووە

ژمارەی بەشدار بووانی هەژماری من لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەی مانگێکدا بۆ سێ هێندە زیادی کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی ئازار کەمتر لە ۱۰ هەزار کەس لە ڕێگای هەژمارەی من مووچەیان وەردەگرت. بەڵام بۆ مووچەی مانگی چوار ژمارەکە بۆ زیاتر لە سێ هێندە بەرز بووەتەوە و ۳۰ هەزار و ٥۰۰ کەس لە هەژماری من مووچە وەردەگرن. لەمانگی ڕابردوو مووچەی ۳۱۳ هەزار کەس خرایە سەر ئەی تی ئێمی هەژماری من بۆ ئەم مانگە ٥۲ هەزار کەس زیادی کردووە و گەیشتوەتە ۳٦٥ هەزار کەس. ٥۷ هەزار کەسی تر کارتی بانکیان وەرگرتوەتەوەو لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا کارا دەکرێن و ژمارەی بەشدار بووان دەگاتە ٤۱۹ هەزار کەس. چاوەڕوان دەکرێت تا پێنج مانگی تر هەموو فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی لەهەژماری من مووچە وەربگرن و دواتر وارسی شەهیدان و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی بخرێتە سیستەمەکەوە. ژمارەی مووچە خۆرانی سیستەمەکە لە پارێزگای هەولێر ۲۲۰ هەزار و ٤۰۰ کەسی تێپەڕاندوە و لە پارێزگای دهۆک ۱۱٤ هەزار و ۳۰۰ بەشدار بوو و لە سلێمانی ۳۰ هەزار و ٥۰۰ کەس بەشدار بووە.

هەواڵ
15-05-2025

پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆک بارزانی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025 لە هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەستی پێ كرد، لە كۆنگرەكەدا سەرۆك بارزانی گوتارێكی پێشكەش كرد. پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆک بارزانی: قوتابییان و لاوان ڕۆڵێكی زۆر كاریگەریان هەبووە لە شۆڕشی ئەیلوول، لە شۆڕشی گوڵان هەتا لە شەڕی داعش. من دڵنیام لەمەودواش دەتوانن ئەو ڕۆڵە باشتر و زیاتر ببینن. جەنابی بارزانی وەسفی ئێوەی كردووە، (سەری ڕم و شوورەی پۆڵایین) ئەگەر باش بیری لێ بكەنەوە ئەمە مانای زۆرە، سەری ڕم دەبێ هەمیشە لە هێرشدا بێت، شوورەی پۆڵایینیش دەبێ هەمیشە ئامادە بێت بەرگریی بكات. ئنجا یەكگرتنی هەردووكتان ئێستا زۆر زۆر ئەم ئەركە ئاسانتر دەكات و سەركەوتووتر دەكات، چونكە یەك بڕیار دەبێ و پێكەوە دەبن و یەك تەواوكەری ئەوەی تر دەبێ. شەڕی ئێستا زۆر مەترسیدارترە، شەڕی بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەرە لەناو كۆمەڵگەی ئێمە، ئەو شەڕەمان لەگەڵ دەكەن. شەڕی نەهێشتنی بیروباوەڕە، شەڕی نەهێشتنی ئەوەیە كە تاكی كورد ئیتر بڕوای بە خۆی نەبێت، ئومێدی نەبێت، بۆیە ئەم شەڕە زۆر سەختتر و مەترسیدارترە. بەشێكی زۆری بەرگریی لەم شەڕە ترسناكە دەكەوێتە سەر شانی ئێوە. دەبێ گەنجەكان پەروەردە بكەن، دوور بكەونەوە لەو شتانەی كە زیان بە خۆیان و خانەوادەیان و حزبەكەیان و میللەتەكەیان دەگەیەنێت، ئەوەی تووشی ماددەی هۆشبەر بوو چوو، بەڵام ئەوەی بازرگانیی پێوە دەكات، ئەمە تاوانبارە، ئەوانەی تر قوربانین ئەوانەی تووش دەبن. بۆیە دەبێ ئەم بابەتە زۆر بە جددی وەربگیرێت و دەبێ زۆر بە توندیش موكافەحەی ئەم دیاردە مەترسیدارە بكرێت. ئەوەی تر دەبێ گەنجەكانمان پەروەردە بكرێن بە بیری ئینتیما بۆ نیشتمان. ئەگەر كەسێك هەستی ئەوەی نەبێت كە ئەم خاكە پیرۆزە، هەستی ئەوەی نەبێت كە چەند شەهید و قوربانیه دراوە بۆ پاراستنی ئەم خاكە، میللەتێك ئەگەر خاكی نەبوو میللەتێكی بێ قیمەتە، خاكیش ئەگەر میللەتی نەبێ، خاكیش دیسان بێ قیمەت دەبێت، بەڵام چ خاكێك و چ میللەتێك، خەڵكێك كە ئەو خاكە بە پیرۆز بزانێت، خاكێكیش كە ئەو خەڵكە بە پیرۆز بزانێت، كوردستان وابووە و دەبێ وا بمێنێت، ئێستا دەیانەوێ نە پیرۆزیی خاكەكەمان بۆ بهێڵن و نە بیروباوەڕی خەڵكەكەمان بهێڵن، مەترسیی گەورە ئەمەیە. لەسەر سێ مەبدەئی سەرەكی ئێمە ڕێككەوتین كە عێراقی تازە دابمەزرێتەوە، ئەویش (هاوبەشی، سازان و هاوسەنگی)، ئەم سێ بنەمایە بوو كە ڕێككەوتین لەسەری. بە هەموو نیەتێكی پاكەوە و بە هەموو هێز و توانایەك هەوڵمان دا كە عێراق، عێراقێكی فیدڕاڵی و لەسەر ئەو بنەمایانە پێك بێت. چونكە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ حوكمی دیكتاتۆری، حكومی دیكتاتۆری سەری نەگرت، سەد ساڵ دیكتاتۆریەت حوكمی كرد، دوایی ڕووخا، نە عێراق خێری لە خۆی دیت، نە دیكتاتۆرەكانیش توانییان شتێك بەدەست بێنن و ئاخیری سەرشۆڕییان بۆ مایەوە. ئەگەر لایەنێك تەسەوڕ بكات خۆی زۆرینەیە و بە حوكمی زۆرینەی خۆی ئیرادەی خۆی فەڕز دەكات، بەخوا عێراق خێر لە خۆی نابینێت و سەریش ناكەوێت ئەو بۆچوونە، ئەگەر پێكەوە بین، دەتوانین هەموو یارمەتیدەری یەكتر بین و پشتیوانی یەكتر بین. وایان لێكردووە كە ئەننەما خەبات و تێكۆشانی ئەم میللەتە، ئەو هەموو ساڵانە، ئەو هەموو سەركردە قارەمانانە، ئەو هەموو گەورانە، ئەو هەموو شەهیدە، ئەو هەموو ئەنفال و كیمیابارانە، هەمووی لەبەر ئەوە بووە كە داوای مووچەیان كردووە. ئەگەر مەبەست مووچە بوایە ئەو دەوڵەتانەی پێشتر دەستی كوردیان ماچ دەكرد و مەمنوونیش بوون، بەداخەوە ئەمە بە چاوساغی و بە ڕێنمایی هەندێك لایەنی ناوخۆ. بەغدا دەبێ مامەڵە لەگەڵ شەرعیەتی هەرێم بكات، لە ئۆكتۆبەری رابردوو هەڵبژاردن بووە و هەڵبژاردنیش سەنگی هەموو لایەكی پیشان داوە. ئەگەر چەند كەسێك لەبەر هەر مەبەستێك بێت یان لەبەر هەر هۆیەك بێت كە خۆیان قەناعەتیان پێیە، بچن شكایەت بكەن، یان گلەیی بكەن یان دەعوا بكەن، تەعامول لەگەڵ ئەوانە بكەن، ئەمە خەرقی دەستوورە، خەرقی شەرعیەتە، خەرقی هەموو شتێكە. ئەگەر مەبەست ئەوەیە كە فیدڕاڵیەت نەماوە، با بە سەراحەت پێمان بڵێن ئێمە قەناعەتمان بە فیدڕاڵیەت نەماوە و لەبەر ئەوە دەبێ حكومەتی مەركەزی بێت، ئەو وەختە ئەوەی قبووڵی دەكات، قبووڵی دەكات، ئەوەی قبووڵیشی نەكات، بڕیاری خۆی دەكات. بەڵام ئەو تەعامولەی ئێستا لەگەڵ هەرێم دەكرێت، تەعامولی ئەوە نییە هی فیدڕاڵی بێت. جارێكی تر من تەئكید دەكەمەوە، گەڕانەوە بۆ ئەو سێ بنەمایە و دەستوور، ئەو موشكیلانە هەمووی چارەسەر دەكرێت. ئەم شێوە ڕەفتارەی كە لەگەڵ مووچە، لەگەڵ میللەتی كورد دەكرێ و لەگەڵ خەڵكی كوردستان دەكرێ، لەمەودوا وەكوو مانگەكانی پێشتر كردوویانە، بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نییە. من ئەمە بە ئیهانەی دەزانم بۆ خوێنی شەهیدان، بۆ خەباتی گەلی كوردستان، بۆ مێژووی پڕ سەروەریی ئەم میللەتە. ئەم میللەتە لەبرسا شۆڕشی نەكردووە، تۆ كەرامەت و ئیرادەت هەبێت، هەموو وەختێك پارە دەبێ، بەڵام كەرامەت و ئیرادەت نەما، پارە چ قیمەتی هەیە، ئەمە دەبێ چارەسەر بكرێ و كەس ناتوانێ هەموو مانگێك ئیتر ئەی فڵان ئیمزای كرد و ئیمزای نەكرد، موافەقەتی كرد و موافەقەتی نەكرد. ئەوەی كە هەموو هەدەفی مووچە بێت و پارە بێت فەرموو با بچێت بۆ خۆی چ بڕیارێك دەدات لەگەڵ ئەوان، ئەوانەی كە كەرامەت و ئیرادەیان لا مەبەستە و پاراستنی مێژووی پڕسەروەریی شەهیدانی كورد و كوردستانیان لا مەبەستە، ئەوانیش بڕیاری خۆیان دەدەن. من تەوەقوعم دەكرد، خاستەن ئەوانەی ئێستا لەسەر حوكمن لە بەغدا، تەوەقوعم دەكرد بە غیابی ئێمە ئەوان بەرگریی لە حەقی میللەتی كورد بكەن، چونكە زۆر نان و نمەكمان پێكەوە بووە. تەوەقوعم دەكرد خۆیان بێن بڵێن ئێمە دەمانەوێ برینەكانی ئەنفال و كیمیاباران و وێرانكردنی چوار پێنج هەزار گوند و ئەمانە هەمووی ساڕێژ بكەینەوە، نەوەكوو بێن بە بڕینی نانی ئەو خەڵكەی كە تووشی ئەو هەموو كارەسات و مەعاناتانە بوون، بێن نانیشیان ببڕن، ئەمە لای ئێمە زۆر جێی سەرسوڕمان بوو بەڕاستی. پێویستە لەسەر حكومەتی بەغدا و لەسەر هەموو لایەنەكانی تر تەعامول لەگەڵ ئەو شەرعیەتە بكەن كە خەڵكی كوردستان داویەتی.ئەوەی كە لە كاتی هەڵبژاردن باسم كرد، ئێستاش دووبارەی دەكەمەوە، یەك هەرێم، یەك پەرلەمان، یەك حكومەت و یەك پێشمەرگە. پرۆسەی ئاشتی لە توركیا. دوو سێ جار پێش ئێستا، دیسان هەوڵ درا بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئێمە ئاگادار بووین و دەوریشمان هەبوو تێیدا. بەڵام بەڕاستی ئەوەی ئێستا كە هەیە، جیاوازە لەگەڵ ساڵانی پێشوو.مادام ڕێگەی ئاشتی هەیە ئێمە بە هەموو توانایەك پشتگیریی لە ئەم پرۆسەیە دەكەین و هەرچی لەسەر ئێمە پێویست بێ و پێمان بكرێ، ئێمە حازرین بیكەین. لە سووریا هەوڵێكی زۆرمان دا كە كورد یەك دەنگ بن و یەك هەڵوێست بن لەگەڵ دیمەشق، ئەوانیش ڕێگەی ئاشتی بگرنە بەر، ئەوانیش خەریكن. ئێمە هەست بە ئێش و ئازاری هەموو میللەتان دەكەین، نەك هەر هی ئێمە. هی ئێمە ئەوەندە زۆرە، بەڵام هی خەڵكیش كەم نییە. لەبەر ئەوە تەمەنا دەكەم ناوچەكە هەمووی بەرەو ئاشتی بچێت، بەرەو حیوار بچێت، بەرەو تەفاهوم بچێت. ئیتر لە جیاتی ئەوەی پلان لە دژی یەكتری بگێڕن و مەوادی هۆشبەر بۆ یەكتر بنێرن، قومبەلە و سارووخ بۆ یەكتر بنێرن، ئیتر تەكنەلۆژیا بۆ یەكتری بنێرن، پەیوەندیی بازرگانی بەهێز بێت، پێكەوە هەوڵ بدەن چی باشە بۆ هەموو لایەك ئیتر ئەو سیاسەتە بگرنە بەر، سیاسەتی هاوكاری و هەماهەنگی.

1 2 ... 107 108 109 ... 1143 1144