Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13721 بابەت
هەواڵ
15-05-2025

پەیامی مەسرور بارزانی بۆ ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردس...

بەبۆنەی شەست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان و داکۆکیکردنیان لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پێزانینێکی زۆرمان بۆ مامۆستایانی کوردستان هەیە، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە پەروەردەکردن و فێرکردنی نەوەکانماندا دەگێڕن.ئومێدەوارم مامۆستایانی کوردستان، لەسەر بنەمایەکی باش و پەروەردەیەکی دروست و هزری نیشتمانپەروەری و خۆشویستنی کوردستان، نەوەیەکی داهێنەر و زانستخواز و ژینگەدۆست پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کارایان لە پێشخستن و بەرەوپێشبردنی کوردستاندا هەبێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2025/5/15

هەواڵ
14-05-2025

ڕێكکەوتننامەی ئیبراهیم لەنێوان ئیسرائیل و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی واژۆ ک...

ڕێكکەوتننامەی ئیبراهیم یان رێككەوتننامەكانی ئیبراهیم (ئەبراهام - بە عەرەبی: اتفاقات إبراهیم، بە عیبری: הסכמי אברהם) کۆمەڵێک ڕێکكەوتننامەی دیپلۆماسییە کە لە ٢٠٢٠دا لەنێوان ئیسرائیل و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی و موسڵمان واژۆ کرا. ئەو ڕێکكەوتننامانە بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان ئەم وڵاتانە و ئیسرائیلی ئاسایی کردەوە، کە زۆربەیان لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی عەرەب - ئیسرائیلەوە دانیان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نەنابوو. یان پەیوەندیی دیپلۆماسییان لەگەڵدا نەبوو (١). ڕێکكەوتننامەكە سەرەتا لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠دا لەنێوان ئیسرائیل و میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) ڕاگەیەندرا، پاشان لە ١٥ی ئەیلەولی ٢٠٢٠دا، ڕێکكەوتننامەکان بەفەرمی لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن واژۆ کران. دواتر بەحرەین چووە ناو ئەو ڕێکكەوتننامەیە و لە دواییشدا سوودان و مەغریب بەشدارییان کرد. مێژووی سەرهەڵدانی بیرۆکەی رێككەوتننامەی ئیبراهیم (ئەبراهام) بیرۆکەی ڕێکكەوتننامەی ئیبراهیم، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩دا کاتێک گەشەی کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی (دۆناڵد ترامپ) بە هاوکاریی (جارەد کوشنەر) زاوای سەرۆک، "پلانی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، یان "دەستەوارەی سەدە"ی خستە ڕوو. ئەم پلانە بەشێک بوو لە ستراتیژیەتێکی فراوانتر بۆ دروستکردنی پەیوەندیی نوێ لە ناوچەکەدا. پێشووتر، لە ٢٠١٨-٢٠١٩دا، پەیوەندیی نهێنیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو، بەتایبەت ئیمارات، پەرەی سەندبوو. ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکكەوتننامەكە بەرهەمی چەندین ساڵ بزاڤی دیپلۆماسیی نهێنی بوون، بەتایبەت لەسەر دوو بابەتی سەرەکی چڕ ببوونەوە، یەکەمیان: مەترسیی هاوبەشی ئێران. دووەمیان: دەرفەتی هاوکاریی ئابووری و سەربازی و مرۆیی و تەکنەلۆژی (٢). ناوی (ئەبراهام) یان (ئیبراهیم) لە ڕێکكەوتنەکەدا ناوی ڕێکكەوتنەکە لە ناوی حەزرەتی "ئیبراهیم" پێغەمبەرەوە وەرگیراوە کە فیگەرێکی هاوبەش و بنەڕەتییە لە هەر سێ ئایینی ئاسمانی: (ئیسلام، یەهوودی و مەسیحی). هەڵبژاردنی ناوی ئیبراهیم بۆ ڕێکكەوتنەکە، بە مەبەستی پیشاندانی زەمینەی هاوبەشی کولتووری و ئایینیی نێوان گەلانی ناوچەکەیە، چونکە ئەبراهام/ئیبراهیم وەک "باوکی باوەڕداران" و هێمای ئاشتی و لێبوردەیی لە ئایینەکاندا دادەنرێت (٣). هەروەها ڕێکكەوتنەکە بە مانای پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینە ئیبراهییمییەکان دێت لە ناوچەکدا. هەروەها ناوی ڕێکكەوتنەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتانی بەشداربوو میراتێکی هاوبەشی ئایینییان هەیە و دەکرێت ئەو میراتە ببێتە بنەمایەک بۆ ئاشتی و هاوکاری لە داهاتوودا، هەروەها ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مێژووی ناکۆکیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی تێپەڕێندرێت (٤). ئەم پڕۆژەیە لەلایەن حکوومەتی ئیسرائیل و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە پشتگیری دەکرێت، سەرەڕای پێشوازیی سعوودییە و وڵاتانی کەنداو لە پڕۆژەکە، بەڵام چەندان وڵات و ئەکتەری نادەوڵەتییش دژی ئەم پڕۆژەن و ڕەخنەی توندیان لێ دەگرن. لەوانەش ئێران و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و میلیشیاکانی (وەک حووسیەكان و حەماس و حزبوڵا و گرووپە چەكدارییەكانی عێراق) و بەشێک لە حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن، پڕۆژەکە هەوڵێکه بۆ زیندووکردنەوەی هەژموونی ئیسرائیل و جوو لە ناوچەکەدا و دژی ئایینی ئیسلامە! ئایا ئیبراهیم ڕێکكەوتنێکی سیاسی و ئابوورییە، یان ئایینی؟ ڕێکكەوتننامەی ئیبراهیم سەرەتا و پێش ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم چییە؟ ئایا زیانی هەیە بۆ وڵاتانی موسڵمان و ئایینی ئیسلام؟ نالی كۆچەری ڕێكکەوتننامەی ئیبراهیم یان رێككەوتننامەكانی ئیبراهیم (ئەبراهام - بە عەرەبی: اتفاقات إبراهیم، بە عیبری: הסכמי אברהם) کۆمەڵێک ڕێکكەوتننامەی دیپلۆماسییە کە لە ٢٠٢٠دا لەنێوان ئیسرائیل و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی و موسڵمان واژۆ کرا. ئەو ڕێکكەوتننامانە بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان ئەم وڵاتانە و ئیسرائیلی ئاسایی کردەوە، کە زۆربەیان لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی عەرەب - ئیسرائیلەوە دانیان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نەنابوو. یان پەیوەندیی دیپلۆماسییان لەگەڵدا نەبوو (١). ڕێکكەوتننامەكە سەرەتا لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠دا لەنێوان ئیسرائیل و میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) ڕاگەیەندرا، پاشان لە ١٥ی ئەیلەولی ٢٠٢٠دا، ڕێکكەوتننامەکان بەفەرمی لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن واژۆ کران. دواتر بەحرەین چووە ناو ئەو ڕێکكەوتننامەیە و لە دواییشدا سوودان و مەغریب بەشدارییان کرد. مێژووی سەرهەڵدانی بیرۆکەی رێككەوتننامەی ئیبراهیم (ئەبراهام) بیرۆکەی ڕێکكەوتننامەی ئیبراهیم، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩دا کاتێک گەشەی کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی (دۆناڵد ترامپ) بە هاوکاریی (جارەد کوشنەر) زاوای سەرۆک، "پلانی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، یان "دەستەوارەی سەدە"ی خستە ڕوو. ئەم پلانە بەشێک بوو لە ستراتیژیەتێکی فراوانتر بۆ دروستکردنی پەیوەندیی نوێ لە ناوچەکەدا. پێشووتر، لە ٢٠١٨-٢٠١٩دا، پەیوەندیی نهێنیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو، بەتایبەت ئیمارات، پەرەی سەندبوو. ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکكەوتننامەكە بەرهەمی چەندین ساڵ بزاڤی دیپلۆماسیی نهێنی بوون، بەتایبەت لەسەر دوو بابەتی سەرەکی چڕ ببوونەوە، یەکەمیان: مەترسیی هاوبەشی ئێران. دووەمیان: دەرفەتی هاوکاریی ئابووری و سەربازی و مرۆیی و تەکنەلۆژی (٢). ناوی (ئەبراهام) یان (ئیبراهیم) لە ڕێکكەوتنەکەدا ناوی ڕێکكەوتنەکە لە ناوی حەزرەتی "ئیبراهیم" پێغەمبەرەوە وەرگیراوە کە فیگەرێکی هاوبەش و بنەڕەتییە لە هەر سێ ئایینی ئاسمانی: (ئیسلام، یەهوودی و مەسیحی). هەڵبژاردنی ناوی ئیبراهیم بۆ ڕێکكەوتنەکە، بە مەبەستی پیشاندانی زەمینەی هاوبەشی کولتووری و ئایینیی نێوان گەلانی ناوچەکەیە، چونکە ئەبراهام/ئیبراهیم وەک "باوکی باوەڕداران" و هێمای ئاشتی و لێبوردەیی لە ئایینەکاندا دادەنرێت (٣). هەروەها ڕێکكەوتنەکە بە مانای پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینە ئیبراهییمییەکان دێت لە ناوچەکدا. هەروەها ناوی ڕێکكەوتنەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتانی بەشداربوو میراتێکی هاوبەشی ئایینییان هەیە و دەکرێت ئەو میراتە ببێتە بنەمایەک بۆ ئاشتی و هاوکاری لە داهاتوودا، هەروەها ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مێژووی ناکۆکیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی تێپەڕێندرێت (٤). ئەم پڕۆژەیە لەلایەن حکوومەتی ئیسرائیل و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە پشتگیری دەکرێت، سەرەڕای پێشوازیی سعوودییە و وڵاتانی کەنداو لە پڕۆژەکە، بەڵام چەندان وڵات و ئەکتەری نادەوڵەتییش دژی ئەم پڕۆژەن و ڕەخنەی توندیان لێ دەگرن. لەوانەش ئێران و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و میلیشیاکانی (وەک حووسیەكان و حەماس و حزبوڵا و گرووپە چەكدارییەكانی عێراق) و بەشێک لە حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن، پڕۆژەکە هەوڵێکه بۆ زیندووکردنەوەی هەژموونی ئیسرائیل و جوو لە ناوچەکەدا و دژی ئایینی ئیسلامە! ئایا ئیبراهیم ڕێکكەوتنێکی سیاسی و ئابووری، یان ئایینی؟ ڕێکكەوتننامەی ئیبراهیم سەرەتا و پێش هەموو شتێک پڕۆژەیەکی سیاسی - ستراتیژی و ئاشتی و ئابوورییە. لە ڕووی سیاسییەوە، ڕێکكەوتنەکە بەشێکە لە گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا. وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل نیگەرانیی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە پەرەسەندنی هەژموونی ئێران و میلیشیا بریکارەکانی لە ناوچەکەدا. ئەم ڕێکكەوتنە بەرەیەکی نوێی ستراتیژی پێکدێنێت کە ڕووبەڕووی هەژموونی ئێران دەبێتەوە (٥). ڕێکكەوتنەکە هەروەها سیاسەتی ئەمریکای لە ناوچەکەدا گۆڕی، بەوەی کە پەیوەندیی ئیسرائیل - عەرەبی لە پرسی فەلەستین جیا کردەوە، کە پێشتر وەک پێشمەرجێک دادەنرا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان (٦). ڕەهەندی ئابووری بە گوێرەی توێژینەوەکان، ڕەهەندی ئابووری پاڵنەرێکی سەرەکیی ڕێکكەوتننامەكان بووە. لە یەکەم ساڵی دوای واژۆکردنی ڕێکكەوتننامەكان، بازرگانیی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات گەیشتە نزیکەی (یەك ملیار) دۆلار. پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ بازرگانیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ڕێکكەوتننامەی ئیبراهیم ساڵانە بگاتە ١٠ - ١٢ ملیار دۆلار (٧).بوارەکانی هاوکاریی ئابووری بریتین لە:- تەکنەلۆژیا و داهێنان.- گەشتیاری و گواستنەوە.- وزە و ئاو و ئاودێری.- تەندروستی و پەروەردە.- وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ. ئایا ڕێکكەوتننامەكە هیچ کاریگەرییەکی خراپی هەیە لەسەر ئایینی ئیسلام؟ ڕێکكەوتننامەی ئیبراهیم بە شێوەیەکی سەرەکی پڕۆژەیەکی سیاسی - ئابوورییە، نەک پڕۆژەیەکی ئایینی. هەڵبژاردنی ناوی ئیبراهیم یان "ئەبراهام" نوێنەرایەتیی زەمینەی هاوبەش دەکات، نەک هەوڵێک بۆ کاریگەری دانان لەسەر ئایینی ئیسلام، یان گۆڕینی باوەڕ و ئایینزای موسڵمانان. توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕێکكەوتنەکە زیانی ڕاستەوخۆی بۆ ئایینی ئیسلام نییە، بەڵکوو بابەتێکی سیاسی و ئابوورییە و ئەوانەی دژایەتیی دەکەن، لە گۆشەنیگای جیاوازی سیاسییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن (٨). گرنگیی ڕێكکەوتنەکە بۆ وڵاتانی عەرەبی و کورد وڵاتانی عەرەبیی بەشداربوو لە ڕێکكەوتننامەكانی ئیبراهیم چەندین قازانجیان دەست کەوتووە: - سوودی ئابووری: دەستگەیشتن بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئیسرائیلی و ئەمریکی و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی سەرچاوە ئابوورییەکان (٩).- هاوپەیمانیی ستراتیژی: بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و دروستکردنی بەرەیەک دژی هەژموونی ئێران (۱۰).- پێشکەوتنی تەکنەلۆژی: هاوکاری لە بوارەکانی ئاودێری، کشتوکاڵ، چەک و سایبەر سیکیوریتی (١١). ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان گەورەترین گۆڕانکاریبە سیاسییەکانی ساڵانی ڕابردوو، ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم خاڵی پێوانەیەکی گرنگە لە ڕێکخستنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێستا ئەم ڕێککەوتنە ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ بەڕێوە دەچێت، هەوڵێکە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و هەندێک وڵاتی عەرەبی، وەک میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین و سعوودییە، بەڵام کاریگەرییەکانی ئەم پڕۆژەیە زۆر لەوە فراوانترە و دەکرێت بەردەوام بێت و شێوازی کارلێکی سیاسی و ستراتیژی لە ناوچەکە بگۆڕێت. کورد.. دەرفەت یان مەترسی؟ لە مێژوودا گەلی کورد بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ خراوە. بەتایبەتی ساڵی ١٩١٦دا، لە ڕێککەوتننامە سایکس - بیکۆدا، خاكی رەسەنی کورد بەسەر چوار وڵاتدا دابەش کرا و بووە هۆی ئەوەی کورد بۆ سەدەیەک لەنێوان سیاسەتی وڵاتانی ناوچەکەدا بمێنێتەوە. ئێستا، لە کاتێکدا جیهان بەرەو کۆتاییهاتنی کاریگەریی سایکس - بیکۆ و سەرهەڵدانی دیزاینی نوێی سیاسی دەڕوات، بەمەش دەرفەتی نوێ لەبەردەم گەلی کورددا کراوەتەوە.چاودێران پێیانوایە، ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم دەکرێت دەرفەتێکە بۆ گۆڕانكاری. لە کاتێکدا هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە خەریکی پێکهێنانی هاوەپیمانی و پەیوەندیی نوێن، کورد نابێت وەک سەدەی ڕابردوو تەنیا تەماشاکار بێت، بەڵکوو پێویستە لە ڕێگەی دیپلۆماسی و یەکگرتوویی ناوخۆییەوە خۆی بەرەو دەسەڵاتێکی بەهێز و بەرگریکار ببات. نها لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە، تورکیا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد باشتر بکات. هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی دەکرێت ڕێگایەکی نوێ بۆ گفتوگۆی نێوان حکوومەتی تورکیا و کورد بکاتەوە. ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتی دوای چەکدانانی پەکەکە، ئەگەر تورکیا هێزەکانی لە ناوچەکەدا بکشێنێتەوە. لە هەمان کاتدا، بەهێزبوونی پێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی هەرێمایەتی و نیودەوڵەتییدا، دەکرێت ببێتە هۆی گۆڕانکاریی گەورە لە سیاسەتی ناوچەکە. ئەگەر ئەم پڕۆسەیەی ئاشتی سەرکەوتوو بێت، کوردستان دەتوانێت لەناو ئەو گۆڕانکارییانەدا ڕێگایەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە. چاودێران پێیان وایە، داهاتووی کورد لە ناوچەکەدا دەگۆڕێت، وەک چۆن ئەمڕۆ کورد لە هەندێک ناوچەدا هێزی سیاسی و سەربازیی بەهێزی هەیە، وەک هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان. ئەم هێزانە هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمریکا و هاوپەیمانان و بەشداری دەکەن لە هەر گۆڕانکارییەکی هەرێمایەتی، بۆیە کوردیش پێویستی بە هاوەپمانیی بەهێز هەیە.ئەم سەردەمەی کوردی تێیدایە سەردەمێکی هاوچەرخ و جەوهەرییە. کورد دەتوانێت لەناو ئەو گۆڕانکارییانەدا پێگەیەکی ڕاستەوخۆی خۆی دابنێت و هەنگاوی پێشکەوتوو بۆ پاراستنی ماف و ئاسایشی خۆی بنێت. سەرچاوەکان: ١. Abraham Accords Peace Institute. (2022). Economic Impact Assessment: The First Year of the Abraham Accords. Washington, DC. Al-Qaisi, M. (2021). The Abraham Accords: Religious Symbolism or Political Substance? Journal of Middle Eastern Politics*, 45(3), 112-128. ۲. Bengio, O. (2021). Kurdish Options in an Era of Abraham Accords. Middle East Policy, 28(1), 72-84. ۳. Cafiero, G. (2021). The UAE and Israel: Economic Dividends of the Abraham Accords. Middle East Institute Policy Brief. ٤. Cook, S. (2022). Kurdish Interests and the Abraham Accords: Opportunities and Challenges. International Affairs Review, 33(2), 218-236. ٥. Feldman, S. (2021). Abraham as a Symbol of Peace in the Abraham Accords. Middle East Studies Journal, 56(2), 78-92. ٦. Feuer, S. (2021). The UAE-Israel Breakthrough: Bilateral and Regional Implications and the Role of the United States. The Washington Institute for Near East Policy. ۷. Guzansky, Y., & Feuer, S. (2021). The Abraham Accords at One Year: Achievements, Challenges, and Recommendations for Israel. Institute for National Security Studies. ٨. Hassan, O. (2022). The Abraham Accords and Palestinian Rights: A Critical Analysis. Journal of Palestine Studies, 51(3), 25-41. ۹. Hermann, T. (2021). The Abraham Accords: Historical Context and Future Prospects. Middle East Quarterly, 28(2), 1-12.۱۰. Kamrava, M. (2022). The Geopolitics of the Abraham Accords. Asian Journal of Middle Eastern and Islamic Studies, 16(1), 1-15. ۱۱. Krieg, A. (2022). Shifting Alliances in the Middle East: Iran, GCC and the Abraham Accords. Security Studies, 31(2), 264-289.

هەواڵ
14-05-2025

مەسرور بارزانی سەردانی ئەمەریکا دەکات

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سەردانی ئەمەریکا دەکات و ژمارەیەک دیداری گرنگی دەبێت.چوارشەممە، 14-05-2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە پڕۆژەی ڕووناکی، مووچەی فەرمانبەران، پەیوەندییەکانی هەولێر – بەغدا، سەردانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا و چەند پرسێکی دیکەی کرد.پێشەوا هەورامانی لە بەشێکی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا باسی لە پەیوەندییەکانی هەولێر و واشنتن کرد و ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمەریکا دەکات.بە گوتەی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەردانەکەیدا، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ژمارەیەک کۆبوونەوە و دیداری گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا دەبێت و دواتر وردەکاریی سەردانەکە ڕادەگەیەنن.ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی 11-04-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دابوو، "سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی."حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردبوو،، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و رۆڵێکی گرنگیشی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە.دوایین سەردانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا، بۆ ڕۆژی دووشەممە، 26-2-2024، دەگەڕێتەوە. لەو سەردانەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری پێشووی ئەمەریکا کۆ بووەوە.لە دیدارەکەدا بلینکن بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی گوت: "ئەمریکا هاوبەشییەکیی درێژخایەنی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە و هاوبەشیمان لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش، بەرژەوەندیی هاوبەش و مێژووی پێکەوە قوربانیدانی هاوبەش بنیاتنراوە، ئەوە شتێکە ئەمەریکا بە جیددی لێ دەڕوانێت و بۆ خودی خۆشم وەک شتێكی مەزن تەماشای دەکەم".

هەواڵ
13-05-2025

مەسرور بارزانی سەردانی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، سەردانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکای کرد و لەلایەن ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا پێشوازی لێکرا. سەرۆکی حکومەت و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا بەشەکانی باڵەخانەکەیان بەسەرکردەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە بەشێوەیەکی فەرمی بکرێتەوە.

هەواڵ
13-05-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵاتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵاتی لە جیهان کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و جەخت لە برەودانی زیاتر بە کولتووری تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە. 1 2 3

هەواڵ
13-05-2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڵەستین دەكات

ڕۆژی سێشەممە 13ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ماهر ئەلكەركی كونسوڵی گشتیی نوێی فەڵەستین لە هەولێر كرد. لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی فەڵەستین وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین سڵاوی سەرۆك مەحمود عەباس سەرۆكی فەڵەستین و سەركردایەتی و گەلی فەڵەستینی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختیشی لە بایەخی بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا كردەوە. هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڵەستین لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی ڕەوای گەلی فەڵەستین هەر لە سەردەمی سەرۆك یاسر عەرەفات هەتا سەرۆك مەحمود عەباس و جەختیشی لەوە كردەوە كە دۆزی گەلان ئەگەر لە هەندێ وێستگەشدا تووشی نوشست یان وەستان ببن بەڵام هەرگیز كۆتایی نایەن، هیواشی خواست كە كۆتایی بە ئەو كارەسات و نەهامەتیانە بێت كەبەسەر گەلی فەڵەستیندا هاتووە و دۆزی ڕەوای گەلی فەڵەستین بە ئاشتی و چارەسەرێكی ڕەوا و هەمیشەیی بگات.

هەواڵ
12-05-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌ڵەستین دەکات

ئه‌مڕۆ دووشەممە 5/12، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە باڵيۆز ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى، كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌ڵەستين له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت وێڕاى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.کونسوڵی گشتیی فەڵەستین، سڵاو و ڕێزی مەحموود عەبباس (ئەبو مازن)ی سەرۆکی فەلەستینی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژه‌ى بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان فەڵەستین و کوردستان کرد و ‌جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، دوايين پێشهاتەکانی دۆخى غه‌ززه‌ تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی سیڤلی غەززە و پاراستنى مافە ڕەواکانی گه‌لى فه‌له‌ستين و ئاسایش و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەواڵ
12-05-2025

مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە پێشخستنی ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کور...

*سەرۆکی حکومەت کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای (دابین)ی كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە 5/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای (دابین)ی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە مەراسیمەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت خۆشحاڵیی خۆی بەوە دەربڕی كە پرۆژەكە لە ماوەی خۆیدا بەئەنجام گەیشتووە و دەستخۆشی لە جێبەجێكارانی ئەو پرۆژەیە كرد كە گرنگییەكی زۆریان بە بابەتی ژینگەپارێزی داوە. ئەوەشی خستە ڕوو كە كوردستان شوێنێكی گونجاوە بۆ پەرەپێدان بە كەرتی پیشەسازی، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە هاندان و پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی ئەم جۆرە پرۆژانە تاوەكوو بكەونە خزمەتی خەڵكی كوردستان.سەرۆكی حكومەت باسی لەوەش كرد كە لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە زیاتر لە هەزار و دووسەد هەلی كار بۆ خەڵكی ناوچەكە رەخساوە، ئەمەش بەشێكی ترە لە بەڵێنی حكومەتی هەرێم كە بە پاڵپشتیی كەرتی تایبەت، هەلی كاریش بۆ خەڵكی كوردستان دابین دەكات. ئەمەش دەقی گوتارەكەیە: بە ناوی خودای گەورە و میهرەبانئامادەبوانی هێژامێوانانی قەدرگران زۆر زۆر بەخێر بێن و زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بەشدارین لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی ئەم كۆمپانیا گەورەیە، ئەم شوێنە كە پێش دوو ساڵ ئێمە هاتین لێرە بەردی بناخەی دروستكردنی كارخانەی چیمەنتۆمان دانا كە لە لایەن (دابین گرووپ) و (پاوەر چاینا) هەم دیزایین كراوە و هەم ئەركی جێبەجێكردنیش لە ئەستۆی ئەوان بووە.كەمتر لە دوو ساڵ ئێمە لێرە بووین و لە ماوەی خۆیدا ئێستا ئەنجامەكەی دەبینین، جێی دەستخۆشییە كە بەڕاستی كارێكی لەم چەشنە و بەم جۆرە و بەم خێراییەیان ئەنجام داوە. جێی سەربەرزی و شانازییە كە دەبینین توانای ناوخۆیی لەگەڵ هاوكاریی دۆستەكانمان لە دەرەوە كە دەتوانن كەرتی پیشەسازی بەم جۆرە لە كوردستان بینا بنێن و دەستپێكێك بێت بۆ هەنگاوی گەورەتریش لە داهاتوودا.ئەوەی جێی دڵخۆشییە دەبینین لێرە گرنگییەكی زۆر بە بابەتی ژینگەپارێزی دراوە و فیلتەری ئەم هەموو دووكەڵ و ئەم هەموو گازەی كە بەپێچەوانەوە دەبووە كێشەیەكی سرووشتی، ئێستا ئەمە چارەسەر كراوە. دەستخۆشی لە جێبەجێكارانی ئەم پرۆژەیە دەكەم كە بابەتی ژینگەپارێزییان لەبەرچاو گرتووە و هیوادارم هەموو شوێنێكی تریش ئەمەیان لەبەرچاو بێت و بەشێكی سەرەكیی كار و پیشەیان، ئەوە بێت كە چۆن ئێمە ڕێز لە سرووشتی خۆمان بگرین و ژینگەی خۆمان بپارێزین.بەرهەمی ئەم كارگەیە زیاتر لە دوو ملیۆن و نزیكەی سەد هەزار تۆنی ساڵانەی چیمەنتۆیە كە بێگومان ئەمە بەشێكی زۆری پێداویستیی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی عێراقیش دابین دەكات. چەندین پرۆژەی تری هاوشێوەش لە كوردستان هەن، ئەمەش ئاماژە بەوە دەدات كە كوردستان شوێنێكی گونجاوە بۆ پەرەپێدان بە كەرتی پیشەسازی و ئێمە بەردەوام دەبین لە هاندان و پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی ئەم جۆرە پرۆژانە كە بكەونە خزمەتی خەڵكی كوردستان.ئەوەی جێی دڵخۆشییە دیسان، بیستمان كە زیاتر لە هەزار و دووسەد هەلی كار بۆ خەڵكی ناوچەكە رەخساوە، ئەمەش بەشێكی ترە لە بەڵێنی حكومەتی هەرێم كە بە پاڵپشتیی كەرتی تایبەت، ئێمە هەلی كاریش بۆ خەڵكی كوردستان دابین دەكەین. دەستخۆشیتان لێ دەكەم بۆ ئەم كارە جوانانەی كە دەیكەن. هەر لە تەنیشت ئەم پرۆژە گەورەیە، پرۆژەیەكی تری گەورەی گەشتیاری لێرە هەیە هی بەنداوی گۆمەسپان، كەواتە ئەو بەڵێنانەی كە حكومەتی هەرێم داویەتی بۆ پەرەپێدان بە كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزاری، خەریكە ئێمە بەرهەمەكانی وردە وردە دەبینین و بەشێكی زۆریان جێبەجێ دەكرێن. بەڵام ئەمە دەستپێكە و هەنگاوی سەرەتاییە، كوردستان زۆر زۆر دەوڵەمەندە و دەرفەتی زیاتر هەیە كە ئێمە بتوانین لە هەموو بەشەكانی تری كوردستان، لە هەموو شوێنەكانی تر، لە هەموو شار و شارۆچكەیەك، گرنگیی بە پێشخستنی ژێرخانی ئابووری بدەین، لەو شوێنانەی پێویست بێ كەرتی پیشەسازی گرنگی پێ دەدەین، لەو شوێنانەی پێویست بێ كەرتی گەشتوگوزار گرنگی پێ دەدەین و كەرتی كشتوكاڵیش هەروەكوو خۆشتان دەزانن ماوەیەكی زۆرە ئێمە وەبەرهێنانێكی زۆرمان كردووە و هانی جووتیارەكانمان داوە كە ئەوانیش بەردەوام بن لە پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ.ئەم بەشانە هەمووی بەیەكەوە جارێكی تر ئەوەم بەبیر دێنێتەوە كە سیاسەتی حكومەتی هەرێم بۆ هەمەچەشنكردن و فراوانكردنی داهاتی هەرێمی كوردستان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری، سیاسەتێكی دروست و رەوا بووە و بەردەوام دەبین لەوەی كە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ و دەرەوەش زیاتر بكەین، تاوەكوو زیاتر گرنگیی بە پێشخستنی كوردستان بدەین و بووژانەوە لە كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت.تاكوو سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەكەدا بەردەوام بێت، كوردستان بێگومان زیاتر هەنگاو بەرەو پێشكەوتن دەنێت و ئێمە هەموو ئاواتمان ئەوەیە كە خەڵكی ئێمە، خەڵكی كوردستان، ئەو كەسانەی سەردانی كوردستانیش دەكەن، بە ئارامی و بە ئاسایش و بە دڵنیایی بژین و ڕوو لە ئایندەیەكی گەشتر بكەن.جارێكی تر دەستخۆشی لە جێبەجێكارانی ئەم پرۆژە گەورەیە دەكەم، دەستخۆشی لە (دابین گرووپ و پاوەر چاینا) دەكەم، هیوادارم هەمیشە سەركەوتوو بن و چاوەڕێ دەكەین پرۆژەی هاوشێوە و پرۆژەی تریش لە بەشەكانی تری ئەم كوردستانە خۆشەویستەمان جێبەجێ بكرێن.سوپاس بۆ ئامادەبوونتان و هەر سەركەوتوو بن، كوردستانمان هەر ئاوەدان بێت.

هەواڵ
11-05-2025

هاوڵاتیانی دهۆک خۆشحاڵی خۆیان بۆ پرۆژەی ڕووناکی دەربڕی

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک ، پڕۆژەی نيشتمانیی کارەبای 24 کاتژمێری ( ڕووناکی) بەسەر کردەوە. سەرۆکی حکومەت لە گەڕەکی بەرۆشکێ لە شاری دهۆک ، سەردانی چەند ماڵ و دوکان و فرۆشگە و نانەواخانەیەکی کرد کە ماوەیەکە لە چوارچێوەی پڕۆژی ڕووناکی ، کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری و لە نزیکەوە، گوێی لە سەرنج و تێبینی هاووڵاتییان لە سەر پڕۆژەکە گرت. هاووڵاتییان خۆشحاڵی خۆیان بە ئەنجامدانی پڕۆژەکە نیشاندا و دەستخۆشیان لە حکومەت کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە نیشتمانییە کە هەموو کوردستان دەگرێتەوە. سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پڕۆژەیە لە هەموو کوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەوەی تا ئێستا کراوە لە سەنتەری شارەکان بووە و بڕیارە تا کۆتایی 2026 ، هەموو پارێزگە و ناوچە و شارو گوندەکانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.سەرۆکی حکومەت داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی کارەبادا نەکەن و بە پێی پێداویستی خۆیان بەکاری بهێنن و بەفیڕۆی نەدەن و هاوکاری حکومەت بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ ئەوەی حکومەتیش بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان.سەرۆکی حکومەت، دڵنیاییشیدا، کە نرخی کارەبا بۆ زۆرینەی هاووڵاتییان نرخێکی گونجاو دەبێت و کەمتر دەبێت لەو نرخەی ئێستای کارەبای موەلیدە و کارەبای نیشتمانیی بەیەکەوە. تا ئێستا 600 هەزار هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی و کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند بوونە و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە، ژمارەکە بگاتە یەک ملیۆن سوودمەند لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.لە کۆتایی ئەمساڵیش ، سەنتەری سەرجەم شارەکان دەبێتە 24 کاتژمێری و کۆتایی 2026 یش هەموو هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبێت .هەروەها حکومەت چەندین ئاسانکاریی وهاریکاریی تایبەت بە کارەبا بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت.

هەواڵ
11-05-2025

بۆ گرتنی هەر سەگێک پارە بە هاوڵاتیان دەدرێت

بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە هەولێر دەڵێت، لەمەودوا هەرکەس بیەوێت سەگ بگرێت و بیگەیێنێتە شێڵتەر بۆ بەخێوکردن، گرێبەستی بۆ دەکەن و دواتر بۆ گرتنی هەر سەگێک سێ هەزار دیناری پێ دەدەن. ژیار جەلال، بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە گوتی: "هەرکەس ماتۆڕسکیلی سێ تایەی هەیە یان ئۆتۆمبێل و خوازیارە لە هەڵمەتی گرتنی سەگدا بەشدار بێت، دەبێت سەردانمان بکات بۆ ئەوەی گرێبەستی بۆ بکەین". ئەوانەی دەیانەوێ لە هەڵمەتەکەدا بەشداربن، دەبێت بارهەڵگرەکەیان بکەنە قەفەس بۆ گرتنی سەگەکان؛ بەو شێوەیە نەبێت گرێبەستیان بۆ ناکرێت. بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر گوتی: "ئەو کەسانەی بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن، کۆتایی هەفتە چەند سەگیان گەیاندبێتە شێڵتەری هەولێر بۆ هەریەکەیان سێ هەزار دیناری پێ دەدرێت". بەگوێرەی پێشبینییەکانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، لە سنوورەکەدا نزیکەی 31 هەزار سەگی بێلانە هەن. ژیار جەلال دەڵێت: "لەو ژمارە سەگەی پێشبینی دەکرێت هەبن، نزیکەی 16 هەزاریان لە شێڵتەردا راگیراون و نزیکەی 15 هەزاریان لە دەرەوەن".

هەواڵ
10-05-2025

کەشناسی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی خۆڵبارین بڵاوکردەووە

کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە كە پێشبینی دەکرێت سبەی یەکشەممە، 11-5-2025، ئاسمان ساماڵ بێت لە دوایی نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو. هەروەها ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای گەرمی باکوری ئەفریقا سبەی یەکشەممە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر ئەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.وتوشیەتی، لە دوسبەی دوشەممەوە، کاریگەری ئەو گەرمایە لە سەر ناوچەکانمان کەمدەبێتەوە ئەوەش لەئەنجامی نزیکبونەوەی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا و ناجێگیربونی کەشوھەواش لەناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری ھەورە بروسکە و نمە باران لەھەندێ شوێندا ئەبێت.ئەوەشی خستۆتەڕو، بۆ رۆژی سێشەممە، کاریگەری ئەو ناجێگیرییە زیاتر ئەبێت و ئەگەری چالاکبونی بای رۆژئاواو  باشوری رۆژئاوا ئەبێت بەخێرایی 15-40کم/ک بەھۆیەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین لەناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای عێراقەوە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە بەتایبەتی زیاتر ناوچەکانی باشوری ھەرێم و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە و کەش تا رادەیەک فێنک ئەبێتەوە.بەپێی قسەی ئاراس جەبار، بەگشتی کاریگەری ئەم حاڵەتە تا کۆتایی ھەفتە رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی ئەبێت و ناوبەناویش لەشوێن و کاتی جیاوازدا بەتایبەت رۆژی پێنجشەممە ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت و ئەگەری تاوە باران ئەبێت و بارانەکە بۆ زۆربەی ناوچەکان کەمە بەڵام لەھەندێ شوێندا بە دیاری نەکراوی بارانی بەخوڕ و تەرزەش ئەبارێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 35 پلەی سیلیزی سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی دهۆک : 35 پلەی سیلیزی کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی سۆران : 32 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران :24 پلەی سیلیزی گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی

هەواڵ
10-05-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن دەک...

ئەمڕۆ شەممە 5/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هیتۆشی ئیشیزوکا بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد. سەرۆکی حکومەت ، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەرکاربوون و دەربڕینی پشتیوانیی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، سوپاسی حکومەتی ژاپۆن و بە تایبەتیش ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن( جایکا)ی کرد کە چەندین پڕۆژەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

1 2 ... 108 109 110 ... 1143 1144