ئەمڕۆ شەممە 2020/8/22 نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ھەرێم بەمشێوەیە خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 288 هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 340 هەزاردینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 388 هەزار دینارە.
بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی كەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی کوردستانی بڵاو كردەوە. بە گوێرەی ئەو پێشبینیانە، ئەمڕۆ شەممە 2020/8/22 ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ یەکشەممە 2020/8/23 ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق قەبارەی قەرزەکانی سەر وڵاتی عێراق ئاشكرا دەكات. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، قەرزی دەرەكیی لە عێراق زیاترە لە 30 ملیار دۆلاری، هەرووها لیژنەكە لە ساڵی 2019ـەوە قەرزی دەرەكی وەستاندووە، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا، ھەروەھا بێ توانایی حكومەت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران، ھۆكارن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە عێراق ڕوو لە قەرزی دەرەكیی بکاتەوە لە بانكی جیھانی بە بڕی 5 ملیار دۆلار. بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 15 ترلیۆن دینار لە بانكەكانی عێراق وەرگیراوە تاوەکو مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی پێ دابین بكرێت. ئەحمەد سەفار وتیشی، قەرزی دەرەكی زیاترە لە 30 ملیار دۆلاری و قەرزی ناوخۆش 50 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە و حكومەت پابەند كراوە بەوەی لە زووترین كاتدا بەرنامەی چاكسازی دارایی و ئابووری جێبەجێ بكات.
ئەمڕۆ شەممە 2020/8/22 نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەلەی پێوە دەکرێت. 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 250 دینارە. 100 یۆرۆی ئەوروپی بە 145 هەزار 500 دینارە.100پاوەی بەریتانی بە 161 هەزار دینارە. 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 17 هەزار و 250 دینارە. 100 هەزار تمەن بەرامبەر 5 هەزار 750 دینارە
ئەمڕۆ شەممە 2020/8/22 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 44 دۆلار و 35 مامەڵەی پێوە کرا. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 42 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. لە ماوەی مانگی ڕابردوود هەردوو نەوتی خاوی برێنت و تەکساس نزمترین ئاستیان خۆیان لە بازاڕەکانی جیھاندا تۆمارکرد کاتێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە خوار 20 دۆلار و خاوی تەکساسیش بە -39 فرۆشران.
لە هاوینە هەوارى چنارۆک لە قەزاى کۆیە، منداڵێکى تەمەن دوو ساڵان لە حەزوزێکی ئاودا خنکا. گۆران ئهحمهد، بهڕێوبهری بهرگری شارستانی قهزای كۆیه رایگەیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ هەینی 2020/8/21، منداڵێکى تەمەن دوو ساڵان بەناوى “ڤاریا هەڵوێست” لهگهڵ خانهوادهكهیدا ڕوویان له باخێك کردووە له ناوچهی چنارۆكی گەشتیاری لە سنووری قەزاى كۆیه، لە ئاکامی کەوتنە ناو حەوزێکى ئاودا، منداڵهکە خنکا. ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە دووەمین حاڵەتى خنکانە ئەمڕۆ هەینی 2020/8/21 لە سنوورى قەزاى کۆیە ڕووبدات و بەیانی ئەمڕۆش گەنجێکى تەمەن (17) ساڵان لە کاتى مەلەکردن لە ئاوى زێى بچووک خنکا.
بهڕێوبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر رایگهیاند، ئهمڕۆ ھەینی 2020/8/21 سهرجهم ئهو شهقامه گشتیانهیان چۆڵكردوه كه ھەندێک كهس بۆ مهیخواردنهوه و نێگهلهكێشان بهكاریان دههێنا. ھەر بهگوێرهی ڕاگهیهندراوەکەی پۆلیسی ههولێر، بهشی پۆلیسی شارهوانی له ههڵمهتێكدا توانییان ئهو شهقامه گشتیانه چۆڵ بكهن كه كۆمهڵه كهسانێك بۆ مهیخواردنهوه و نێرگهلهكێشان بهكاریان دههێنا و له سهرشۆستهكانی ئهم شهقامانهدا دادهنیشتن. پۆلیسی ھەولێر ئاماژهی بهوهشكرد، بهكارهێنانی شۆستهی شهقامهكان بۆ مهیخواردنهوه و نێرگهلهكێشان دیاردهیهكی ناشارستانیه و لهمیانهی ههڵمهتهكهدا دهستیان بهسهر ساڵانهی 12 ئۆتۆمبێل و كهلوپهله بهكارهێنراوهكاندا گرتووە و سهرجهمیان ڕووبهڕووی یاسا دەکرێنەوە.
وتهبێژی تهندروستی سلێمانی رایگهیاند، ئهمڕۆ ههینی 2020/8/21 هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له دهستنهداوه، ھەروەھا 18 تووشبووی نوێی ڤایرۆسهكه رهوانهی نهخۆشخانه كراون. یاد نهقشبهندی، وتهبێژی تهندروستی سلێمانی، له خشتهیهكدا ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاو كردووەتهوه، بهگوێرهی خشتهكه، ئهمڕۆ له نهخۆشخانهکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی، 18 تووشبوو تۆمار کراوە. كۆی گشتی ئهو تووشبووانهی له نهخۆشخانهكاندا ماون ژمارەیان 188 تووشبووە و 172 تووشبووشیان ئۆكسجینیان بۆ بهكاردههێندرێت.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێ" چوار هەزار و 288 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 75 تووشبووی تریش مردوون. لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە" 3 هەزار و 246 تووشبووش بە تەواوی چاکبوونەتەوە و ئێستا گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان".
یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی هێنریک لارسۆنی وەک یەکێک لە یاریدەرەکانی ڕۆناڵد کومان دەستنیشان کرد. دوای ئەوەی کومان وەک ڕاهێنەری نوێ لەلایەن برساوە ڕاگەیەندرا بۆ شوێنگرتنەوەی کیکی سیتین، گۆڕانکارییەکان کە لە کۆبوونەوەی بۆردی یانەکە بڕیاریان لەسەر درا، لە جێبەجێ کردندان. لە نوێترینیشان، دەستنیشان کردنی هێنریک لارسن و ئەلفێرد شرێودەرە، کە ئەوەی یەکەمیان 2004-2006 درێسی بلاوگرانای وەک یاریزان پۆشیوە. کومان و لارسن پێشتر لە ساڵەکانی نێوان 1995 تا 1997پێکەوە لە یانەی فاینۆرد یاریان کردووە.
لە هەولێر دوو برا بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەک رۆژدا مردن و هەر ئەمڕۆش بەخاکسپێردران. بەیار نەجاڕ، قائیمقامی قەزای مەخموور بە وەکالەت بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت" ئەمڕۆ هەینی 21.8.2020 دوو برا کە خەڵکی قەزای مەمخوورن و دانیشتووی هەولێرن، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا و هەر ئەمڕۆش لە گۆڕستانێکی هەولێر بەخاکسپێردران، دووبراکە ناویان ئەکرەم عەبدوڵا مەجید و بەهرام عەبدوڵا مەجیدە، تەمەنیان لەنێوان 60-70 ساڵاندایە و 10 رۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەماڵەوە خۆیان کەرەنتینکردووە و بە رێنمایی پزیشک ئۆکسجین و چارەسەریشیان بردۆتە ماڵەوە، بەڵام ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 535 تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون و 26 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان لە هەولێرن. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧٧) ١. کەرەنتین: (٢٦ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین کراون)٨٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٦ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٤٤٣٧ پشکنینی نوێ)(١٤٠٣ هەولێر)، (٦٤٦ سلێمانی، ١١٢ گەرمیان)، (٢٢٤٣ دهۆك)، (٣٣ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٣٥ تووشبووی نوێ)(٢١٩ هەولێر)(١٠٧ سلێمانی، ١٨ گەرمیان)(١٧٤ دهۆك)(١٧ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٣٢٦ چاکبوون)(٢٤٤ هەولێر)(٣١ سلێمانی، ٣١ گەرمیان)(٢٠ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٦ مردن)(١٥ هەولێر)(٥ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین)(٢ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٠٣ (٢١٧١٨ دەرچوو)پشکنین ٢٦٨٧٩٦ (١١٢٨١٣ هەولێر، ٨٠٥٦٠ سلێمانی، ٧٢٨٦٣ دهۆك، ٢٥٦٠ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٣٧٣٩ (٩٧٢٨ هەولێر، ١٠٧٠٥ سلێمانی، ٢٥٤٢ دهۆك، ٧٦٤ هەڵەبجە)چاکبوون ١٣٦٥٠ (٥١٥٤ هەولێر، ٦٩٨٨ سلێمانی، ٨٦١ دهۆك، ٦٤٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٩٢١٤ (٤٢٦٥ هەولێر، ٣١٨٦ سلێمانی، ١٦٦٠ دهۆك، ١٠٣ هەڵەبجە)مردن ٨٧٥ (٣٠٩ هەولێر، ٥٣١ سلێمانی، ٢١ دهۆك ، ١٤ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢١ی ئاب ٢٠٢٠