وەرزش

لارسۆن بووە یاریدەری ڕۆناڵد کومان

21-08-2020
لارسۆن بووە یاریدەری ڕۆناڵد کومان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی هێنریک لارسۆنی وەک یەکێک لە یاریدەرەکانی ڕۆناڵد کومان دەستنیشان کرد.

دوای ئەوەی کومان وەک ڕاهێنەری نوێ لەلایەن برساوە ڕاگەیەندرا بۆ شوێنگرتنەوەی کیکی سیتین، گۆڕانکارییەکان کە لە کۆبوونەوەی بۆردی یانەکە بڕیاریان لەسەر درا، لە جێبەجێ کردندان. لە نوێترینیشان، دەستنیشان کردنی هێنریک لارسن و ئەلفێرد شرێودەرە، کە ئەوەی یەکەمیان 2004-2006 درێسی بلاوگرانای وەک یاریزان پۆشیوە.

کومان و لارسن پێشتر لە ساڵەکانی نێوان 1995 تا 1997پێکەوە لە یانەی فاینۆرد یاریان کردووە.