بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، ڕایەگەیندراوێکی لەسەر کاوە عبدالقادر، پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، لەسەر کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و پەلاماردانی لەناو بازاڕی ھەولێر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو پەرلەمانتارە چووەتە نێو بازاڕی شاری ھەولێر، خەڵکی هانداوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام لە لایەن خەڵکی کاسبکاری نێو بازاڕ و سڤیل، پەلاماری دراوە و ویستراوە ئازاری پێبگەێنن.
ھەر بەگوێرەی ڕاگویەندراوەکەی پۆلیسی ھەولێر، "لەوکاتەدا پۆلیس بە ئەرکی خۆیان ھەڵساون و بە هانای کاوە عەبدولقادر چوونە، ھەروەھا توانیویانە پەرلەمانتارەکە لە ژێردەستی خەڵکەکە دەرباز بکەن و نەهێڵن ئازارى پێبگات".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "هەموو ئەو پڕوپاگەندە و دەنگۆ و چەواشەکارییانە ڕەتدەکەینەوە کە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات گوایە پۆلیس ئازاری ئەو پەرلەمانتارەی داوە، ئەمە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە و دوورە لە ڕاستیەوە".