Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
گشتی
25-08-2020

مێسی دەڕوات و پەیامی ماڵئاواییشی بۆ نووسرا

كویم تورا، سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا پەیامی ماڵئاوایی بۆ ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنا نارد، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕۆشتنی لە بارسا. كویم تورا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: كەتەلۆنیا هەموو كات ماڵی تۆیە، سوپاس بۆ هەموو ئەو كاتانەی دڵخۆشت كردین ، تۆپی پێیەكی بێ وێنەت پێشكەش كردین، ئێمە زۆر بە چانسین كە ئەو ساڵانەی ژیانمان لەگەڵ باشترین یاریزانی جیهان بووین. https://twitter.com/QuimTorraiPla/status/1298327109459378179 بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بێت، مێسی بڕیاریداوە یانەکە بەجێبهێڵێت، ئەم بڕیارەشی لەڕێگەی فاکسەوە بە دەستەی سەرۆکایەتی یانەکە ڕاگەیاندووە.

بیروڕا
25-08-2020

نرخی کارەبای پڕۆژەی کشتوکاڵی کەم دەکرێتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كرێی كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانی كەمكردەوە. ئەمڕۆ سێشەممە 25/8/2020، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان کرا وەك پاڵپشتی لەو كەرتە ھەروەھا جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت کرایەوە، لەپێناو بایەخدان بە كەرتی كشتوكاڵ و لیژنەی هاوبەش بۆ ئاسانكاری لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبای پڕۆژە كشتوكاڵیەكان گفتوگۆی لەسەر كرا. وەزارەتی كارەبا، لەسەر داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان کەمکردەوە، بە جۆرێك نرخی كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكان لە 130 دینار كەمكراوەتەوە بۆ 30 دینار.

بیروڕا
25-08-2020

ڕۆحانی: ئەمریکا داوای لێبوردن بکات، ڕێکدەکەوین

سەرۆککۆمارى ئێران رايگەياند، "وڵاتەكەى بە مەرجێک لەگەڵ ئەمریکا رێككدەكەوێت، کە ئەمريكا داواى لێبووردن بكات و بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنى ئەتۆمى". بە گوێرەى تەلەڤیزيۆنى فەرمی ئێران، حەسەن ڕوحانى، لەكاتى كۆبوونەوەى لەگەڵ ميدياكاران بەبۆنەى هەفتەى دەوڵەتەوە، وەڵامى چەند پرسيارێکی داوەتەوە، لەوان: لە كاتى دووبارە هەڵبژاردنەوەى دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆكى ئەمريكا، لەگەڵ ئێران دەگەنە رێككەوتن؟ ڕۆحانی لە وەڵامدا دەڵێت "پرۆژەى ئەوپەڕى فشارى ئەمريكا بە هاوكارى سعووديە و ئيسرائيل كە ئامانج لێى هێنانە سەر مێزی گفتوگۆی ئێرانە بە لاوازترين شێوە. هەوڵەكانيشيان بۆ رژاندنى خەڵك بۆ سەر شەقامەكان و داواكردنيان بۆ گۆڕينى رژێم بەبێ بەرهەم بوو". ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشکرد "ترەمپ قسەی زۆر دەكات، ئەگەر ئەمريكا داواى لێبووردن بكات و بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنى ئەتۆمى، ئەوا رێككەوتن ئەنجامدەدرێت". سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رۆژى يەكشەممە 2020/8/23 لە وتارێكيدا بۆ لايەنگرانى لە ويلايەتى نيوجێرسى ڕايگەياند، لە ئەگەرى دووبارە هەڵبژاردنەوەى بۆ سەرۆكى ئەمريكا، لە ماوەى چوار هەفتەدا لەگەڵ ئێران دەگەنە رێككەوتن.

بیروڕا
25-08-2020

ئەو شۆفێرەی له‌ دوو گەنجی سەیدسادقیدا دەستگیرکرا.

ئەو شۆفێرەی به‌ ئۆتۆمبیل له‌ دوو گەنجی سەیدسادقیدا و ھەڵھات، دەستگیرکرا. ڕۆژی‌ دووشەممە 2020/8/24 له‌سه‌ر ڕێگای‌ گه‌رمك – پێنجوێن، ئۆتۆمبێلێك خۆی‌ كێشا به‌ ماتۆڕسكیلێكدا و بە‌هۆیەوە دوو سەرنشین گیانیان لە دەستداو تۆمه‌تباریش هه‌ڵات. لە دوای لێکۆلینەوەکانی پۆلیس، توانرا‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا.تۆمه‌تبار ناوی (د ،ج ،ع) و ته‌مه‌ن 20ساڵانە، دانیشتوی‌ قه‌زای‌ پێنجوێنە.

هەواڵ
25-08-2020

عێراق مۆڵەتی سێ کۆمپانیای پەیوەندیکردنی ڕاگرت

عێراق نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی زەین و ئاسیاسێڵ و کۆرەک ڕادەگرێت. دادگای بەرایی کەرخ لە بەغدای پایتەختی عێراق، بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی هێڵەکانی مۆبایلی بۆ کۆمپانیاکانی زەین و کۆڕەک تیلیکۆم و ئاسیا سێڵی ڕاگرت، تا ئەو داوایەی لەسەریان تۆمار کراوە، یەکلایی دەبێتەوە. لەو فەرمانەدا کە دادگا ئاراستەی سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و هەرسێ کۆمپانیاکەی کردووە، ئاماژەی بەوە داوە کە دادگا بڕیاری ڕاگرتنی ڕێوشوێنەکانی درێژکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنی ئەو کۆمپانیایانەی لە عێراقدا داوە. ماوەیەک لەمەوبەر حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیاکانی مۆبایل، ئەمەش نارەزایەتی بەشێک لە پەرلەمانتارانی لێکەوتووە و ڕایانگەیاند، هەموو ڕێگایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنەکەیان دەگرنە بەر.

بیروڕا
25-08-2020

تەندروستی عێراق: 77 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاو کردەوە. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هه‌زار 522 پشکنین کراوە و‌ لەو ژمارەیە 3 هه‌زار و 962 كه‌س تووشی ڤایرۆسەکە بوون. هەر بەپێی ‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌‌، له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێردا 77 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسەکە‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، هاوكات 3 هه‌زار و 372 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌. ژمارەی ئەوانەی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، ژماره‌یان گه‌یشتووەتە 211 هه‌زار و 947 کەس، له‌و ژماره‌یه‌ش 6 هه‌زار و 596 كه‌س گیانیان له ‌ده‌ستداوه و 153 هه‌زار و 761 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 51 هه‌زار و 590 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

بیروڕا
25-08-2020

عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاو کردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فۆرشراوی بۆ مانگی تەمووزی ڕابردوو ڕاگەیاند و دەڵێت “بەرمیلێک نەوت بە 40 دۆلار و 76 سەنت فرۆشراوە. وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت “ لە مانگی ڕابردوودا 85 ملیۆن و 663 هەزار و 290 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە، کۆی گشتی داهاتەکەش سێ ملیار و 491 ملیۆن و 767 هەزار دۆلارە. عاسیم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، گەیشتووەتە 82 ملیۆن 700 هەزار و 381 بەرمیل، داهاتەکەشی دەکاتە سێ ملیار و 366 ملیۆن و 66 هەزار دۆلار.  وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی ڕابردوودا ئەو نەوتەی لە کەرکووک ڕەوانەی بەندەری جیهانی کراوە لە تورکیا، گەیشتووەتە نزیکەی دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل، داهاتەکەشی 118 ملیۆن و 536 هەزار و 773 دۆلار بووە.

بیروڕا
25-08-2020

بەهۆی کۆرۆناوە کۆریای باشوور خوێندنگاکانی سیئۆل دادەخات

بەھۆی دووبارە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆریای باشوور فەرمانی داخستنی خوێندنگاکانی سیئۆلی دەرکرد. لە دوای سەرھەڵدانەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا، وەک پەیڕەوکردنی نوێترین ڕێوشوێنەکان بۆ ڕیگریکردن لە ڤایرۆسە، بڕیار درا بە داخستنی خوێندنگاکانی ناوخۆی سیئۆل و دەورووبەری. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی کۆریا ڕۆژی دووشەممە 2020/8/24، 280 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەمەش کۆی ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتەدا بەرزبۆوە بۆ 17,945 حاڵەت. لەگەڵ ئەوەشدا کە زۆرینەی حاڵەتاکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەڕاستی سیئۆلی پایتەختدان، بەڵام کەرتی تەندروستی وڵاتەکە دەڵێت " وڵاتەکە لەسەر لێواری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە و داوا لە خەڵک دەکەین لە ماڵەوە بمێننەوە". ھەرووھا وەزارەتی تەندروستی کۆریای باشووریش ڕایگەیاند، جگە لە خوێندکارانی ئامادەیی، هەموو خوێندکارانی سیئۆل و دەورووبەری تاوەکو 11ـی مانگی 9 لەڕێی ئۆنلاینەوە وانەکانیان وەردەگرن. وەزارەتی تەندروستی کۆریای باشوور، لەسەر دۆخی سیئۆل ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە سیئۆل و دەوروبەری بە لایەنی کەمەوە 150 خوێندکار و 43 کارمەندی خوێندنگاکان تووشی کۆرۆنا بوون.

بیروڕا
25-08-2020

وەزارەتی تەندروستی: زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە  بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە لە ماوەی 24 کاتژمێردا  677 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون. ھەروەھا ماوەی 24 کاتژمێردا، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.  ژمارەی چاکبووەکانی ڤایرۆسەکەش لەو ماوەیەدا 312 تووشبووە بووە.

بیروڕا
25-08-2020

دوای پێنچ ڕۆژ تاوانبار دەستگیر کرا

لە پێجشەممەی ڕابردوو 2020/8/20 رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی مەخموور لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و بارهەلگرێک ڕوویدا و بەھۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ھەولێر، ئەو شۆفیرەی بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتییەک بەناوی (مەھدی سەعدی حەسەن) دەستگیر کراوە. ھەر بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە، لە ڕۆژی پێنجمشەممە ڕابردوو 2020/8/20 لەسەر شەقامی مەخموور لە شاری ھەولێر، بارھەرڵگرێک خۆی بە ماتۆرسکیلێکدا دەکێشێت و بەھۆیەوە شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانلەدەستدەدات، دواتر شوفێری بارھەڵگرەکە ھەڵدێت.  ئاسایشی ھەولێر دەڵێت "ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/25 تیمەکانی لێکۆلینەوە و بەدواداچوون، توانیان بارھەڵگرەکە و تاوانباری ڕاکردوو بەناوی (ک.م.أ) دەستگیر بکەن.

بیروڕا
25-08-2020

بڕی 800 هەزار دۆلار هاوكاری هەرێمی كوردستان دەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/25، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا وتی "هەندێک ئامێری دروستکردنی ئۆکسجین و پێداویستی تاقیگەیی، لەگەڵ ژمارەیەك ئامبوڵانس و پێداویستی پزیشكی لە لایەن رۆب رۆڵەر، كۆنسولی گشتیی ئەمریكا، رادەستی وەزارەتی تەندروستی هەرێم كرا و هاوکارییەکە بە 800 هەزار دۆلار مەزەندە دەكرێت". وەزیری تەندروستی وتیشی “بۆ تیپەڕاندنی ئەو دۆخەی هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە، چەند جارێك لەگەڵ رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆنسوڵخانەكان كۆبووینەوە، چونكە هەرێمی كوردستان لە قۆناغی بەرزبوونەوەی رێژەی مردندایە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/25 لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووینەوە لەسەر ئەوەی یوئێن بڕیاریداوە هەر كەسێك لە ستافەكانیان تووشی نەخۆشی كۆرۆنا ببن، بیانگوازنەوە بۆ هەولێر و نەخۆشخانەیەك تەرخان دەكرێت كە لەر رێورەسمێكدا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژوو دەكرێت لەسەر ئەم بابەتە". رۆب وۆڵەر- كۆنسولی گشتی ئەمریكا لە هەولێر، لەکاتی پێشكەشكردنی كەلوپەل و پێداویستییە تەندروستییەكان وتی “ئەم ئەمبوڵانسانە یارمەتی پەنابەرانی دەدەن لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک.

بیروڕا
25-08-2020

کەریم خدر ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

دوای سێ رۆژ بێسەروشوێن بوونی، خدر كەریم سەرۆكی پێشووی شارەوانی ھەڵەبجە دۆزرایەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی باڵکێش، خدر كەریم ھەڵدێراوە، بۆیە بێسەروشوێن بووە، لە دوای دۆزینەوەی بەرەو نەخۆشخانە نێردراوە. خدر كەریم، سەرۆكی شارەوانی ھەڵەبجە لە رۆژی یەكشەممەی رابردوو 23/8/2020 لە ماڵەكەی چووە دەرەوە و بێسەروشوێن بوو. لە کاتی بێسەروشوێن بوونیەوە كەسوكاری بۆ سۆراغكردنی بە دوای دا دەگەڕان، ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/25 تیمێكی فڕۆكەوانی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەم مەبەستە گەیشتنە ھەڵەبجە و لەگەڵ پۆلیسی پارێزگاکە كێیوماڵی ناوچەكەیان كرد. بەپێی زانیارییەکانی  باڵکێش، خدر كەریم بۆ پشكنینی تەندروستی ڕەوانوی نەخۆشخانە کراوە و دەزگا ئەمنییەكانی ھەڵەبجەش ھیچ لێدوانێكیان لەبارەی ڕووداوەکەوە نەداوە.

1 2 ... 1069 1070 1071 ... 1143 1144