بیروڕا

ئەڤغانستان: تەرمی 17 کەس ھێندراوەتە نەخۆشخانە

26-08-2020
ئەڤغانستان: تەرمی 17 کەس ھێندراوەتە نەخۆشخانە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لافاوێك لە شاری شاریکار لە باکووری کابوول دروستبوو، پایتەختی ئەفغانستانیشی گرتەوە.

بەرپرسانی ئیداری ئەفغانستان دەڵێن "لە لافاوێکی گەورەدا لە شاری شاریکاری، نزیکەی 30 کەس گیانیان لە دەستدا و زیانیێکی زۆری ماددیشی لێکەوتووەتە، ھەروەھا هەزاران کەس‌ بەھۆیەوە ئاوارە بوون".

بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکەش دەڵێن "لە سەرەتای درەستبوونی لافاوەکەوە تەرمی 17 کەس نێرداونەتە نەخۆشخانە، ھەروەھا تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەدوای تەرمی قوربانییەکانی دیکەدا دەگەڕێن.