Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
29-08-2020

گۆڕان: هیچ کۆمپانیایەکی بازرگانیمان نییە

بزووتنەوەی گۆڕان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بزووتنەوەکەیان هیچ کارێکی بازرگانی لە دەروازەکان و دەرەوەی دەروازەکان ناکات و هیچ کۆمپانیایەکی بازرگانییان نییە. دەشڵێت، هەندێک کەس "کە خۆیان  رۆژانە سەرقاڵی بەدەستهێنانی نایاساییانەی داهاتن لە دەروازەکان" تۆمەتی بازرگانیکردن دەدەنە پاڵیان.   لە روونکردنەوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە وتەبێژی بزووتنەوەکە بڵاویکردووەتەوە "بزووتنەوەی گۆڕان بە ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەزانێت، هەموو رێکارێکی یاسایی پێویست بگرێتە بەر بۆ کۆتاییهێنان بەو "کارە نایاسایی و دزی کردنە"ـی لە دەروازە سنوورییەکان هەیە". هاوکات رێگە لە قۆرخکاری بازاڕ و برەودان بە کۆمپانیای حیزبی بگرێت". دەقی روونکردنەوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان  رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی  هاونیشتمانیانی بەڕێز، هەڵسوڕاو و دەنگدەر و پشتیوانانی بزووتنەوەی گۆڕان ماوەیەکە لێرەو لەوێ، هەندێک لایەن و کەس و ماڵپەڕ، لەچوارچێوەی شەڕی دەرونی دژ بە بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازان، پڕوپاگەندەو درۆی ژەهراوی بڵاودەکەنەوە، کە گوایە بزوتنەوەی گۆڕان کۆمپانیای بازرگانی هەیە و لە دەروازەکان کار ئەکات. ئەو لایەنانە، کەخۆیان  رۆژانە سەرقاڵی بەدەستهێنانی نایاساییانەی داهاتن لە دەروازەکان، بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو کارە دزێوەو دزیکردن لە داهاتی گشتی و قوتی هاونیشتمانیان، لەرێگەی ئۆرگانەکانیان وەیا ئەو کەسانەی خزاونەتە نێو بازنەی بەرژەوەندیەکانیان، دەیانەوێت بزوتنەوەی گۆڕان وەک خۆیان وێنا بکەن. دیارە ئەمە نەیەکەم جار و نە دواجار ئەبێت بۆ خۆڵکردنە چاوی هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان ئەم جۆرە پڕوپاگەندانانە  ئەکرێن. بزوتنەوەی گۆڕان بە پێویستی ئەزانێت ئەم راستیانە بۆ هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان بخاتە روو:  یەکەم: بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کۆمپانیایەکی بازرگانی نیە.  دوەم: بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کارێکی بازرگانی لەدەروازەکان و دەرەوەی دەروازەکان ناکات.  سێیەم: بزوتنەوەی گۆڕان بەئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەزانێت، هەموو ئیجرائاتێکی یاسایی و ئسوڵی پێویست  بگرێتە بەر بۆ کۆتایی هێنان بەو کارە نایاسایی و دزی کردنە لە مەرزەکان و قۆرخکاری بازاڕ و برەودان بە کۆمپانیای حزبی.  چوارەم: دروشمی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستاو لە ئایندەشدا، دوور خستنەوەی دەستی حزبە لە بازرگانی و قۆرخکاری وکۆنترۆڵ کردنی بازاڕ لەلایەن کەرتی حزبی و کەسایەتیە بەرپرسەکانی حزبەوە. بۆ ئەو ئامانجە خەباتمان کردوەو بەردەوام ئەبین.  دواجار داوا لە هەمو کەس و لایەنێک ئەکەین، گەر هەر جۆرە زانیاری و دۆکۆمێنتێکی لایە لەسەر بونی کاری بازرگانی بەناوی گۆڕانەوە، پێشکەشی رای گشتی و لایەنی پەیوەندیداری بکەن. بەپێچەوانەوە، قسە فڕێدان بەمەبەستی ناوزڕاندن و تۆمەتهەڵبەستن، بۆ پەردەپۆشکردنی راستیەکان و ون بونی کەیسەکە و تەڕ و وشک پێکەوە سوتاندن، ناچارمان ئەکات پەنا بۆ رێکاری یاسایی ببەین.  وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ٢٩/٨/٢٠٢٠  

بیروڕا
29-08-2020

مێسی لە بارسا نەڕۆیشتووە

لە ماڵپەڕی یانەی کرۆزیرۆی بەرازیلیەوە وا بڵاو کرایەوە کە لیۆنێل میسی پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە. بەڵام دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکە، دەرکەوت ماڵپەری یانەکە هاک کراوە

هەواڵ
29-08-2020

به‌رتیل وه‌رگرتن، شۆفێرانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدای بێزار كردووه‌

ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، بار بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌به‌ن، به‌رتیل وه‌رگرتن له‌ بازگه‌كانی عێراق بێزاری كردوون. عه‌بد عه‌لی كه‌ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌و ماڵی له‌ شاره‌دێی كوڵه‌جۆی گه‌رمیانه‌، به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشي وت: "له‌ كاتێكدا گومرك ده‌ده‌ین و مامه‌ڵه‌ یاساییه‌كانمان ته‌واو كردووه‌، كه‌چی له‌ بازگه‌كان ڕاده‌گیرێین و گێچه‌ڵمان پێ ده‌كرێت" وتیشی: "له‌ هه‌ر بازگه‌یه‌ك ٢٥ تا ٥٠ هه‌زار دینارمان لێده‌سێنن وه‌كو به‌رتیل، تا ده‌گه‌ینه‌ به‌غدا٣٠٠هه‌زارمان ده‌ڕوات" لای خۆشیه‌وه‌ ئازاد حه‌مید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "به‌رتیل وه‌رگرتن له‌ هه‌موو بازگه‌كانی عێراقدا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ گرفتێكی گه‌وره‌یه‌و چاره‌سه‌ری ئاسان نیه‌" مانگی ڕابردوو هێزێكی عێراق هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر بازگه‌یه‌ك له‌ نزیك شارۆچكه‌ی خورماتوو، به‌ تۆمه‌تی به‌رتیل خواردن‌ تۆمه‌تباری كردن، به‌ڵام دواتر بازگه‌كه‌ دانرایه‌وه‌و كارمه‌نده‌كان ئازاد كران

هەواڵ
29-08-2020

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

ئەمڕۆ شەممە 2020/8/29 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 45 دۆلار و 80 مامەڵەی پێوە کرا. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 42 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. لە ماوەی ڕابردوودا نەوتی خاوی برێنت و تەکساس نزمترین ئاستیان لە بازاڕەکانی جیھاندا تۆمارکرد کاتێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە خوار 20 دۆلار و خاوی تەکساسیش بە -39 فرۆشران.

هەواڵ
29-08-2020

نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا

ئەمڕۆ شەممە 2020/8/29 نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ھەرێم بەمشێوەیە خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 288 هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 320 هەزاردینارە.  نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 372 هەزار دینارە. 

هەواڵ
29-08-2020

نرخی دراو لە بازاڕەکاندا

ئەمڕۆ شەممە 2020/8/29 نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەلەی پێوە دەکرێت. 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 250 دینارە. 100 یۆرۆی ئەوروپی بە 149 هەزار 250 دینارە. 100پاوەی بەریتانی بە 159 هەزار دینارە. 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 17 هەزار دینارە. 100 هەزار تمەن بەرامبەر 5 هەزار 500 دینارە

بیروڕا
28-08-2020

لە شەڕێکدا 11 کەس کوژران

بەهۆی شەڕی نێوان دوو ھۆز لە قەزای حوسەینیەی باکووری شاری بەغداد، یانزدە کەس کوژران و شەڕەکەش بەردەوامە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا یانزدە کەس کوژراوە و چەند چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ھێزی ئەمنی و سوپای عێراق بۆ دامرکاندنەوەی شەڕەکە ھێزی سەربازی بەکار دێنن.

هەواڵ
28-08-2020

پێكدادانی نێوان داعش و هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وامه‌و كوژراوو و برین...

ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هێزی مغاویری عێراق، له‌ گوندی (ته‌ل مه‌نجه‌ل)ی ڕۆژئاوای شاری خانه‌قین، كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه، سه‌ربازێك كوژراوه‌و سێ سه‌ربازی تریش برینداره عه‌قید شه‌ماڵ عبدالرحمن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ، ورده‌كاری پێكدادانه‌كه‌ی نێوان داعش و هێزه‌ عێراقییه‌كانی بۆ تۆڕی میدیایی باڵكێش ئاشكرا كرد، وتی: "هێزێكی مغاویر ویستوویه‌تی بۆسه‌ بۆ چه‌كدارانی داعش دابنێت، به‌ڵام هێزه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ بۆسه‌ی داعشه‌وه‌" وتیشی: "تاوه‌كو ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌و سه‌ربازێك كوراوه‌و سێ سه‌ربازی تریش برینداره‌و كۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی عێراقیش به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه" شه‌وی چوار شه‌مه‌ش، هه‌ر له‌ سنوری گوندی شێرك و ته‌ل مه‌نجه‌ل، داعش دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سوتاندو چوار كه‌سیشی گوله‌ باران كرد‌

هەواڵ
28-08-2020

ئەو چوار کەسەی لە ڕووداوێکدا سووتان، ناسنامەکەیان ئاشکرابوو

ناسنامه‌و كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ ڕوداوه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ سه‌ر ڕێگای‌ دوكان - ڕانیه‌ دۆزرانه‌وه‌ دوای‌ ڕوداوه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ سه‌ر ڕێگای‌ دوكان - ڕانیه‌ كه‌ بووه‌ هۆی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ چوار ئه‌ندامی‌ یه‌ك خێزان، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - به‌شی‌ پۆلیسی‌ دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا ناسنامه‌و كه‌سوكاری‌ قوربانییه‌كان بدۆزرێنه‌وه‌. ئه‌مرۆ 2020/8/28، لەسەر ڕێگای سەرەکی دوکان - ڕانیە ڕوداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی‌ (تۆیۆتا - پرادۆ، تۆیۆتا - كرۆلا‌، بارهه‌ڵگر)دا ڕویداو بووه‌ هۆی‌ سوتانی‌ پرادۆكه، له‌ئه‌نجامی‌ ڕوداوه‌كه‌دا چوار ئه‌ندامی‌ یه‌ك خێزان گیانیانلەدەستدا کە سەرجەمیان لەناو ئۆتۆمبێله‌ پرادۆكه‌دا بون. به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئوتۆمبێله‌كه‌و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی به‌ته‌واوی‌ سوتان، نه‌توانرا ته‌رمه‌كان بناسرێنه‌وه‌، پاش ڕوداوه‌كه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - به‌شی‌ پۆلیسی‌ دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا كه‌سوكاری‌ قوربانییه‌كان بدۆزرێنه‌وه، دواتر كوڕێكی‌ ئه‌و خێزانه‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ كردو پاش لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنینه‌كان توانرا ناسنامه‌ی‌ قوربانییه‌كان‌و كه‌سوكاریان بدۆزرێنه‌وه‌‌. قوربانییه‌كان پێكهاتون له‌ژن‌و پیاوێك‌و دو منداڵیان به‌ناوه‌كانی‌ (س، ب، ح له‌دایكبوی‌ 1972 شۆفێری‌ ئوتۆمبێله‌كه‌، ل، ر، د له‌دایكبوی‌ 1972 هاوسه‌ری‌ پیاوه‌كه‌، ئـ، ب، ح‌ له‌دایكبوی‌ 2009 منداڵی‌‌ شۆفێره‌كه، ر، ب، ح‌ له‌دایكبوی‌‌ 2011 منداڵی‌ شۆفێره‌كه). به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و زانیارییه‌ ده‌ستكه‌وتوه‌كانی‌ پۆلیس، ئه‌و خێزانه‌ دانیشتوی‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچناری‌ شاری‌ سلێمانین، به‌ڵام به‌ناسنامه‌ خه‌ڵكی‌ ناحیه‌ی‌ شێخانی‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ شه‌نگالن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

هەواڵ
28-08-2020

گەنجێک لە رووباری سیروان خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە رووباری سیروان لە کەلار خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە. سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی کەلار بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە رووباری سیروان لە کەلار لە کاتی مەلەکردن دا لە گۆماوێک خنکاوە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە. روونیشیکردەوە: گەنجەکە ناوی ئەحمەد شێرزاد رەشیدە و تەمەنی ١٩ ساڵە و خەڵکی گوندی سەوزبڵاغی سەر بە ناحیەی قۆرەتووی سەر بە قەزای خانەقینە. وتیشی: ئێستا تیمەکانمان لەسەر رووبارەی سیروانن بۆ دەرهێنانی تەرمەکە کە تائێستا نەدۆزراوەتەوە. رێکەوتی ٧ی ئەم مانگە گەنجێکی تر لەسەر روباری سیروان خنکا و پاش ٣  رۆژ لە گەڕان توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

بیروڕا
28-08-2020

نرخی مریشک بەرز بووەوە

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان هۆکاری گرانبونی نرخى مریشک لە بازاڕەکاندا ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەشت مانگدا بڕی 25 ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان کەوتووە. نازم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان رایگەیاند، نرخى کیلۆیەک مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان بە دوو هەزار و 400 دینارە، بەرزبوونەوەى ئەو نرخەش لەو ئاستەدا نییە کە زیانى خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان پڕبکاتەوە، چونکە بڕى دوو هەزار و 250 دینار تێچوى هەر کیلۆیەکە. نازم عەبدوڵڵا ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بە تەنها پارێزگای سلێمانی ساڵانە بڕی 250 بۆ 300 هەزار تۆن مریشکی زیندوو بەرهەم دەهێنێت و داواکارین هەموو لایەنەکان پشتیوانی ئەم کەرتی ناوخۆییە بکەن و نەهێڵن تووشی داڕمان ببێت.

بیروڕا
28-08-2020

جوتیار عادل: نیوەی داهاتی گومرگی ڕادەستی بەغدا دەکەین

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ پابەندبون بە رەشنوسی رێککەوتنی نێوان هەردولا دەربڕیوە کە بریتیە لە رادەستکردنی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50% داهاتی گومرگی بە بەغدا. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی "العربي الجديد"ـی راگەیاندوە، لە ئێستادا دۆخێکی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی بەردەوامی هەیە، بەڵام لەبارەی کێشە بنەڕەتییەکان نەگەیشتونەتە رێککەوتن و گفتوگۆش لەوبارەوە بەردەوامە. ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ رادەستکردنی نەوت بەغدا و بەشداریکردن لە ئامادەکردنی بودجەی گشتی وڵات، کە بەگوێرەی رەشنووسی رێککەوتنەکی نێوان هەردولا رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50% داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەکانی هەرێم رادەستی بەغدا دەکرێت. وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو قەیرانە داراییەی کوردستان هاتووە، بە لە بەغداش روویدا کە دەرئەنجامی پشت بەستن بوو بە نەوت وەک تاکە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی حکومەت کە بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بەهاکەی دابەزی، ئەوەش وایکرد تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی کەمبێتەوە. لەبارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی باسی لەوەکردوە، لە ماوەی رابردودا کوردستان ژمارەیەک سیاسەتی دارایی وەک هەنگاوێکی کاتی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی گرتووەتەبەر.

1 2 ... 1065 1066 1067 ... 1143 1144