بیروڕا

ئەڵمانیا ڕاگرتنی گەشتی بۆ وڵاتەکەی درێژکردەوە

29-08-2020
ئەڵمانیا ڕاگرتنی گەشتی بۆ وڵاتەکەی درێژکردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاری ڕاگرتمی گەشتی گەشتیارانی 160 وڵاتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپای درێژکردەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (DPA) ئەڵمانی، ئەڵمانیا بڕیاەی داوە گەشتی گەشتیارانی 160 وڵاتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەهۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو 14ی ئەیلول درێژ بکاتەوە.

ئاژانسە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارەی حکومەتی ئەڵمانیا ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە هەڵگری ڤیزای شنگنن و ڕەگەزنامەی وڵاتانی دیکەیان هەیە و بەبێ ڤیزا بۆیان هەبوو گەشت بۆ وڵاتی ئەڵمانیا یان ناوچەی شنگن بکەن.