جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: "ئێران بە فەرمی كردنی چوار دەروازەی سنووریی هاوبەش لەگەڵ هەرێم قبول ده‌كات. كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاندووه: "ئێران لەسه‌ر بە فەرمی كردنی هه‌ر چوار دەروازەی سنووریی (شووشمێ، شێخ سلە، سەیران بەندو كێلە) له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێككەوتووەو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا چەندین كۆبوونەوە لە نێوان بەرپرسانی ئێران و هەرێم دا لە هەڵەبجە بەڕێوە چووە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "بە بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیێندراوە، كە هەرێمی كوردستان لەو بارەیه‌وە بڕیاردەر نییەو پێویستی بە ڕه‌زامه‌ندیی حكومەتی ناوەندی عێراق و ئێرانیش دەبێت و پێویسته لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا گفتوگۆ بكرێت". بەرپرسانی ئێرانی بە فەرمی داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كردووە، هەوڵی پێویست لەو بارەیه‌وە بدات، چونكه گۆڕینی ئەو دەروازانە پێویستی بە بڕیاری فەرمی و بەغدا هەیە بۆ به فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تی كردنیان.
فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تۆپبارانی سنووری برادۆست دەکەن، تا ئێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە. لە سنوری دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی گەورە زین دەکەن لە سنووری برادۆست.تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە و تۆپبارانەکە بەردەوامە، بەوهۆیەشەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان و گوندنشینانی دەڤەرەکە دروست بووە.
باوکی لیۆنێل مێسی بەیاننامەیەکی فەرمیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ بەندێکی لەو شێوەیە لە گرێبەستی مێسیدا نییە کە دەستەی بەڕێوبردنی لالیگا باسی دەکات. باوکی لیونێل مێسی لە بەیاننامەکەدا رایگەیاند، ئێمە نازانین ئەو گرێبەستەی لالیگا باسی دەکات کامەیە، بەڵام گرێبەستی مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا بەمشێوەیەیە. یاریزانەکە مافی ئەوەی هەیە پێشکۆتاییهاتنی وەرزی 2020-2019 گرێبەستەکەی کۆتایی بهێنێت.هەر کاتێک یاریزانەکە لە کۆتایی وەرزدا رەزامەندیی بۆ بەجێهێشتنی یانەکە پێشاندا، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی رەتدەکرێتەوە. باوکی مێسی لەو بەیاننامەیەدا دووپاتیدەکاتەوە کە هیچ مەرجێک لە گرێبەستی مێسیدا نییە، ئەوە دەربخات کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە 700 ملیۆن یۆرۆ بێت. چەند خولەکێکی کەم دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەی، دەستەی لالیگا وەڵامی باوکی مێسیی بە بەیاننامەیەک دایەوە و دووپاتیکردەوە، لە گرێبەستەکەی مێسیدا مەرجی هەڵوەشاندنەوە هەیە و بەهیچ شێوەیەک یاریزانەکە ناتوانێت بێبەرامبەر لە یانەکە بڕوات. پێشتر دەستەی بەرێوەبردنی لالیگا، پاڵپشتیی خۆی بۆ یانەی بارسێلۆنا، لەبارەی داواکاریی مێسی راگەیاند و گوتی، بەپێی ئەو پێداچوونەوەی ئەوان بۆ گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ یانەکە کردوویانە دەرکەوتووە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە 700 ملیۆن یۆرۆیە و هەر یانەیەک دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، پێویستە ئەو پارەیە بداتە بارسا. بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، مێسی پەیامێکی تۆمارکراوی لەبارەی داهاتووی خۆی هەیە و بە ئەگەری زۆر ئەمڕۆ بڵاویدەکاتەوە و مانەوەی لە یانەکە رادەگەیێنێت.
سبەینێ جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و تەوه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبەت دەبێت بە پرسی مانەوە، یان كشانەوە لە حكومەت دا بڕیاره سبەینێ شەممە، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆببێتەوە بۆ تاووتوێ كردنی دۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێم و عێراق و پرسی هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدا، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت دەبێت به پرسی مانەوە، یان كشانەوە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە له‌ئێستادا پرسی كشانەوە باسێكی گەرمی نێو هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداربه تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی جڤاتی نیشتیمانیدا بڕیاری مانه‌وه لە حكومه‌ت ده‌دات و ناكشێته‌وه، چونكه به‌هێزترین ته‌وژمی ناو بزووتنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌دایه له حكومه‌ت و دۆخی كوردستان به گونجاو نازانن بۆ كشانەوەو پێیان وایه، به كشانه‌وه بزووتنه‌وه‌كه قوت ده‌درێت وئه‌كات یه‌كێتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و شه‌ڕی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ستوری پارێزگای سلێمانی هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینیان له‌گه‌ڵ ده‌كات و پشتیوانیی پارتیش له ده‌ست ده‌ده‌ن"جڤاتی نیشتمانی گۆڕان باڵاترین دەسەڵاتی بڕیاردانی نێو بزووتنەوەكەیەو سبه‌ینی بڕیار ده‌دات.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩١) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٥١٤٤ پشکنینی نوێ)(١٢٦٨ هەولێر)، (٧٠٣ سلێمانی، ٢١٢ گەرمیان)، (٢٩٠١ دهۆك)، (٦٠ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٩٧ تووشبووی نوێ)(١٦٠ هەولێر)(١١٠ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان)(٢٧٣ دهۆك)(٢٧ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٣٢٣ چاکبوون)(٢٢٢ هەولێر)(٣٣ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان)(٣٠ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٥ مردن)(٦ هەولێر)(١٢ سلێمانی، ٤ ڕاپەڕین)(٣ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٣٤٢٢٢ (١٣١٠٨٠ هەولێر، ٩١٠٩٢ سلێمانی، ١٠٨٨٩٧ دهۆك، ٣١٥٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٣١١٣٢ (١٢٥٨٠ هەولێر، ١٢٤٣٤ سلێمانی، ٥١١٣ دهۆك، ١٠٠٥ هەڵەبجە)چاکبوون ١٩٧٠١ (٨٦٧٥ هەولێر، ٨٣٧٧ سلێمانی، ١٧٤٠ دهۆك، ٩٠٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٠٢٥٨ (٣٤٦٤ هەولێر، ٣٤١٤ سلێمانی، ٣٣٠١ دهۆك، ٧٩ هەڵەبجە)مردن ١١٧٣ (٤٤١ هەولێر، ٦٤٣ سلێمانی، ٧٢ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٤ی ئەیلول ٢٠٢٠
شه‌وی ڕابردوو، هێزه‌کانى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان له سنورى پارێزگاى سلێمانى، باندێکى باج و سه‌رانه وه‌رگریان ده‌ستگیرکرد، که له 10 که‌س پێکهاتوون و لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه. پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند: "لیژنه‌یه‌ک له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس پێكهێنرا و دواى چاودێرییه‌کى ورد، توانرا شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر2:30، ئه‌و تاوانبارانه سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربکر‌ێن" ئاماژه به‌وه‌ش کراوه: "له‌کاتى ده‌ستگیرکرنیاندا، بیکه‌یسییه‌ک و چوار کڵاشینکۆف و ئێم فۆڕێک و پێنج ده‌مانچه‌و چه‌ند ته‌قه‌مه‌نییه‌ک و دوو بێ ته‌ل و چوار ئۆتۆمبێلیان پێ بووه". ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو : "ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامى بازنه‌ىی مه‌لیک مه‌حمود بووه و سه‌رجه‌میان، که 10 تۆمه‌تبارن، ده‌ستگیرکراون، بۆیه ده‌رگاى پۆلیسى سلێمانى کراوه‌یه و داواکارین هاوڵاتیان له‌هه‌ر گله‌ىی و گازنده‌و که‌سێکى گوماناوى په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ که‌یسه‌کانیان بکرێت". ئۆتۆمبێله گیراوه‌کان دووانیان تابلۆى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان له‌سه‌ره و گومان ده‌کرێت ساخته‌بن وهێشتا لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە دەستیپێکرد. سه‌رله‌به‌یانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە پێشكه‌شكردن و ناردنی یارمه‌تی و پێداویستی پزیشكی و جەخت لە بره‌ودانی زیاتر به جموجووڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیاش کراوەتەوە. فەلاح مستەفا، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كه یاوه‌ریی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات له‌و سه‌ردانه‌دا، ڕایگه‌یاند: "سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بووە". سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌م سه‌ردانه‌ی دا، فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەركایەتیی هەرێمی كوردستان و كەریم شنگالی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و فەلاح مستەفا ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان یاوه‌ریی ده‌كه‌ن.
شەوی رابردوو، ئاگر لە شاخی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی کەوتەوە و بەشێکی زۆری شاخه‌كه و داره‌كانی سوتان، به‌شێكی زۆری دانیشتووانی شووقه‌كانی شاری گۆیژەش له ترسی ئاگره‌كه باڵەخانەکانیان چۆڵ كرد. بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووه‌ته‌وه، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگرێک لە شاخی گۆیژە کەوتووه‌ته‌وه‌و دوای ئاگادارکردنەوەمان، ده‌ستبه‌جێ و بەسەرپەرشتی ( عەمید دیار) سەرجەم تیمەکانی ناوشار گەیشتوونه‌تە شوێنی ڕووداوەکه و به‌هۆی بوونی ڕەشەبایه‌كی بەهێزه‌وه ئاگرەکە زوو تەشەنەی کردووه و سنورێکی فراوانی گرتووه‌ته‌وه، بەڵام بە هەوڵی کارمەندانی بەرگری شارستانی و هاوکاری تیمەکانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و پۆلیسی دارستان، توانراوه دوای چه‌ند كاتژمێرێك ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت". پارێزگاری سلێمانیش به میدیاكارانی وت: "تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵێکی باشیان داوە بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە و پێویستە حکومەت جلوبەرگ و پێداویستی ئاگرکوژاندنەوەیان بۆ دابین بکات". بەڕێوه‌بەری بەرگری شارستانی سلێمانیش ڕایگه‌یاند: "کەسانێک زۆر نابەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن و گەشتیارێکی زۆریش شەو تا بەیانی لەو شاخه دەمێنێتەوە و لەوێ دەخەون و پاشماوەی ئاگر و خەڵوزی نێرگەلەکانیان دەبێتە هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوی لەم جۆرە و سەرئەنجام دەبێتە هۆی ناشرین بوونی سروشتی جوانی ئەم شارە، بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار هەوڵ بدات کۆنتڕۆڵی ئەم دیاردەیە بکات". شه‌وی ڕابردوو، ڕووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه له شاخی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی ڕوویدا و به‌و هۆیه‌وه زیاتر لە 200 دۆنم دارستان و پوش و پاوان سووتان و دوای چه‌ند كاتژمێرێك ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كرا
به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه و 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 123 هه‌زار و 500 دیناره، 100 پاوەن 160 هەزار و 100 دینارە، 100 یۆرۆ 142 هه‌زار و 500 دینارە، 100 هەزار تمەنی ئێرانی پێنج هه‌زار دینارەو 100 لیرەی تورکیش 16 هەزار و 500 دینارە
زیاتر له 48 كاتژمێر نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌چاوی به‌ۆوه بینی، به‌ڵام ئێستا ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووەته‌وه وبه‌میلێك نه‌وتی سووكی ته‌كساس به 41 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا و به‌های به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش بۆ 44 دۆلار و 35 سه‌نت بەرزبووەوە،ئاستی كۆگا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكاش به‌شێوه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كرا و به‌رزبووه‌ته‌وه به‌جۆرێك، هه‌شت ملیۆن و 700 هه‌زا به‌رمیل زیادی كردووه.داتاكانی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكا كه ڕۆژی چوار شه‌ممه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئاستی كۆگا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌رزبووه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4/9/2020، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى له ئه‌نقه‌ره، له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌و تاووتوێی چۆنيه‌تی په‌ره‌پێدانى زياتری په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له هه‌موو بواره‌كان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووری و بره‌ودانى زياتر به جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوانيان كردووه‌ته‌وه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركياش ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى نیشانداوه بۆ هاوكاری كردنى هه‌رێمى كوردستان، به پێشكه‌ش كردن و ناردنی یارمه‌تی و پێداويستى پزيشكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا. له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له باشتركردنی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه‌و چه‌ند پرسێكى تری جێى بايه‌خى هه‌ردوولاش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت: "پێشنیاری یەکەمی ئێمە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن، پێدانی موچەیە بە مامۆستایان لە کاتی خۆیدا و گرفتی بیناش بە گەورەترین گرفت لە گەرمیان دەزانێت لەبەردەم پەیرەوکردنی شێوازی تەندروست بۆ خوێندنی ئەمساڵ. ئازاد حەسەن، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ئێمه پێشنارێكی داوه‌ته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه 30 ڕۆژ جارێك مووچه به مامۆستایان بدرێت و قوتابخانه‌كان پاك بكرێنه‌وه و نه‌بوونی قوتابخانه و گرفتی دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامیش چاره‌سه‌ر بكرێت" وتیشی: "ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئۆنلاین دا نیین و داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێداچوونه‌وه به‌م بڕیاره‌یدا بكات، چونكه ئه‌مه ئه‌ركێكی قورستره و سه‌رباری ئه‌ركی مامۆستا ده‌كرێت، له‌كاتێكدا مامۆستا مووچه‌ی پێ نادرێت" گه‌رمیان زیاتر له 10 هه‌زار مامۆستای تێدایه و گرفتی نه‌بوونی بینای قوتابخانه و دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامی هه‌یه و ئه‌م گرفتانه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یان له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا، ڕووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره كردووه‌ته‌وه.