بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: "ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە ڕۆژەكانی پێشوو" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "لە پارێزگای كەركوك 45 پلە و پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك 41 پلە و پارێزگای سلێمانیش 40 پلە تۆماردەكات" بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: "ئەمڕۆ هەینی 4ی ئەیلولی 2020، پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو نزم دەبێتەوە و لە پارێزگای كەركوك 45 پلە و لە هەولێر و دهۆك 41 پلە و له سلێمانیش 40 پلە تۆمار دەكات". ڕاشیگەیاندووه: "بۆ سبەینێ شەممە، 5ی ئەیلولی 2020، هەموو شارەكانی هەرێم بە ڕێژەی یەك پلە، گەرما بەرز دەبێتەوە و بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت"
له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمشەو باندێکی ١٠ کەسییان لەسەر سەرانە و پارە وەرگرتن لە هاوڵاتیان بە زۆر، دەستگیرکردووه و لەگەڵ ئەوەشدا چەندین جۆری جیاوازی چەکیان پێ بووه، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر رایگەیاند، کە دەستیان بەسەر ١٢ تۆن ماکەرۆنی و خواردنەوەی وزەبەخشدا گرتووە و لەناو براون. هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر، لە ڕاگەینراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئابووری ئاسایشی هەولێر، توانیویانە ده‌ست به‌سه‌ر بڕی ١٢ تۆن ماکەرۆنی و خواردنەوەی وزە بەخش دا بگرن و لە زبڵخانەی کانی قرژاڵه لە ناویان ببەن. ڕۆژانە تیمەکانی چاودێری بازرگانی و بازاڕ، دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەرچوودا دەگرن و ئەوەش بووەتە هۆی پرسیار و گومان لەلای بەشێک لە هاوڵاتیان. بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێم دەڵێن: "بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لەو خواردن و خواردەمەنیانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت، رێککەوتی نوێیان بەسەرەوەیه، کەواتە بۆچی و لە پێناو چی هەر لە سەرەتاوە و لە دەروازە سنورییەکانەوە ڕێگە بە هێنانیان دەدرێت".
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان كردووه‌ته‌وه: "چەند پۆلیسێکی ویلایەتی نیویۆرکی ئەو وڵاتە دەوری کەسێکیان داوە و تورەکەی نایلۆنیان لەسەرکردووەو دواتر كه‌سه‌كه مردووه. ئەو کەسە ناوی (دانیاڵ پرود) بووە و باری دەروونی تەواو نەبووە و بەهۆی ترسه‌وە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕووتی چووەتە سەر شەقام لەکاتێکدا، لەوکاتەدا ویلایەتەکە کەرەنتین کراوە، بۆیە پۆلیس دەستگیریان کردووە، بەڵام لەو کاتەدا گیانی لەدەست نەداوە و پاش چەند ڕۆژێک و بە هۆکاری کێشەی هەناسەدان گیانی لەدەستداوە. ئاماژە به‌وه‌ش كراوه، کە پۆلیسەکان بە هۆکاری ترس لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئەو تورەکە نایلۆنەیان لەسەری کردووە و "مەبەستیان کوشتنی نەبووە." كاتی ڕووداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی 3، به‌ڵام ئێستا زیندووکراوەتەوە و بەشێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە داوای بە سزا گەیاندنی پۆلیسەکان دەکەن. لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی کوشتنی جۆرج فلۆید و جاکۆب بڵەیک کە دوو پیاوی دیکەی ڕەشپێست بوون و لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە كوژران، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە و وڵاتانی دیکەش بەڕێوەچوو.
بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم، ناڕەزایەتی بەرامبەر زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران دەردەبڕێت، کە لەلایەن حکومەتی هه‌رێمه‌وه بڕیاری لەسەر دراوە، دەڵێت: "ئەو بڕیارە لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین جێبەجێناکرێت". چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزیری ناوخۆ، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی نزیک له یەکێتی وتوویه‌تی: "درێژکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بە لێبڕینی مووچەوە ، بڕیارێکی نامەنتقیی و دیراسە نەکراوەو لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین جێبەجێ ناکرێت"".دوێنێ وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "پێویسته گشت فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت پابه‌ندبن به ده‌وامیی فه‌رمی له یه‌كشه‌ممه‌وه تا پێنج شه‌ممه، له كاتژمێر (٨:٠٠)ی به‌یانی تا (٣:٠٠)ی پاش نیوه‌ڕۆ و له كاتی ده‌وامیشدا پابه‌ندبن به گشت ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا".
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار ده‌ست له پۆسته‌كه‌ى ده‌كێشێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رێكى دیكه له جێگه‌كه‌ى ده‌ست به‌كارده‌بێت. به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی باڵكێش، له‌م هه‌فتەیه‌وه، دكتۆر هاوار هۆشیار، ده‌ستى له پۆستى به‌ڕه‌ێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار كێشاوه‌ته‌وه، له بری ئه‌و، دكتۆر حارس محه‌مه‌د، ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه. دكتۆر حارس محه‌مه‌د، جه‌ختى له هه‌واڵه‌كه كرده‌وە و وتی: "له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه به فه‌رمی ده‌ستبه‌كار بووه". ناوبراو پزیشكی ده‌رمانسازه و پێشتریش له به‌ش و لیژنه جیاوازه‌كانى ته‌ندروستى گه‌رمیان كاری كردووه و له تیمی سه‌رپه‌رشتی به‌شى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆناش بووه. به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار دكتۆر (هاوار هۆشیار)، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له‌لایه‌ن داواكارى گشتییه‌وه سكاڵایان به‌رامبه‌ر جوڵێندرابوو له دۆسیه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكی ئاماده‌بوون و پاش وه‌رگرتنى وته‌كانیان، به كه‌فاله‌ت ئازاد كران.
هێنانى باری سه‌وزه و میوه به قاچاخ به‌رده‌وامه و كشتوكاڵی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: "به‌ته‌نیا ئێمه ناتوانین ڕووبه‌ڕووی ئه‌و حاڵه‌ته ببینه‌وه و پێویسته لایه‌نه‌كانى تریش هه‌ماهه‌نگ بن. وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ساڵانه به‌پێی وه‌رزه‌كان، هێنانى ژماره‌یه‌ك جۆری سه‌وزه و میوه له ده‌ره‌وه‌ى ولاته‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات، به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆیی، به‌ڵام له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه به قاچاخ باری زۆری سه‌وزه و میوه ده‌هێنرێته هه‌رێمه‌وه و له بازاڕه‌كان دا ساغ ده‌كرێنه‌وه. كشتوكاڵی گه‌رمیان پاش ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تێكى كرد بۆ داخستنى ئه‌و قاتعانه‌ى عه‌لوه‌ى كه‌لار كه باری سه‌وزه و میوه‌ى ده‌ره‌كی ده‌هێنن، رایده‌گه‌یه‌نێت: "كه ئه‌و كاره‌ى ئه‌وان به ته‌نیا ناتوانێت كۆتایی به حاڵه‌ته‌كه بهێنێت" شادیه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان، ڕادەگەیەنێت: "كه تا ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه ٣١ قاتعی عه‌لوه‌ى كه‌لاریان داخستووه وئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته لایه‌نه‌كانى تریش هه‌ماهه‌نگ بن به‌تایبه‌تى له ده‌روازه سنورییه‌كان، چونكه ئه‌وان به ته‌نها ناتوانن رێگری له‌م حاڵه‌ته بكه‌ن"
كه‌شناسێكی دیاری عێراقی پێشبینی ده‌كات، کە وه‌رزی بارانبارینی ئه‌مساڵ له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و ئه‌نباره‌وه ده‌ستپێبكات. سادق عه‌تییه، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی ده‌كات، لەسەرجەم شارەکانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ( با ) به ئاراسته‌ی باكوری خۆرئاوا به‌رده‌وام ده‌بێت. سادق عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه به‌م نزیكانه پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه، به‌ڵام نمه باران به‌تایبه‌ت له كاتی شه‌ودا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای ئه‌نبار و خۆرهه‌ڵاتی شاری سلێمانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زۆرجار ئه‌و بارانه هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و له دوای نیوه‌شه و كۆتایی پێدێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه وه‌رزی بارانی ئه‌مساڵ له‌و دوو پارێزگایه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
ئەمڕۆ هه‌ینی 4ی ئه‌یلولی 2020، نرخی نەوتی خاو و برێنت لە بازاڕەکانی جیھان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەیان پێوەکرا. یەک بەرمیل نەوتی برینێت بە 43 دۆلار و 70 سەنتە. ھاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 41 دۆلار سەنتە. بەھۆی ململانێکانی نێوان ڕوسیا و سعودیە، وەکو دوو گەورەترین ھەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەھای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گه‌یشته توركیا و بۆ نانی بەیانی لەگەڵ مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیایه. هەر ئەمڕۆ كاتژمێر دوو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی رەوشی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوانیان دەكەن. لە سەردانەكەیدا نێچیرڤان بارزانی هەریەكە لە فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەركایەتی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، كەریم شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێم و فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی لەگەڵدایە. ئەوەش دوای كۆبونەوەی رۆژی چوار شەممەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دێت لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا لە شاری بەغدا.
ئەمڕۆ هەینی، ٤ی ئەیلوول ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٩٣٣ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٦٢ دۆلار و ١٦ سەنتە. هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٦٢ هەزار و ١٥٥ دۆلار. هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٨٦ ھەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٤٣ ھەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٨٢ ھەزار دینارە. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری کردووەتە سەر نرخی دراو و کانزا‌کان و نەوت و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش، نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە مێژوودا، ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەی ئەم دواییە بەرزبووبێتەوە.