سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: "لەدوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی لە هەرێم كرد و بەو هۆیەوە نوسینگەكانی پەرلەمان بە مەبەستی خۆپارێزی داخران، سبەینێ دەكرێنەوە". ڕۆژی پێنج شەممە، 3-9-2020، پەرلەمانی كوردستان كۆبووه‌وەو لە كۆبوونەوەكه‌دا ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: "دوای داخستنیان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە شەشی ئەم مانگەوە نوسینەگەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكرێنەوە". بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە مەبەستی خۆپارێزی، نوسینگه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و دەوامی بەشێك لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕاگیراو لە بەشێك لە دەزگاكانیشدا تا ئێستا دەوام كردن دەستی پێنەكردووه‌تەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕایدەگەینێت: "دۆخەكە بەروارد به مانگەكانی ئاب و تەمموز زۆر باشتربووە و له ئێستادا تەنها 110 نەخۆش لە نەخۆشخانەكەماندا داخل كراون". دكتۆر لاوەند سەردار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری ده‌ڵێت: "لەئێستادا ته‌نها 110 نەخۆش لە نەخۆشخانەكەماندا هەیه و چارەسەر وەردەگرن". وتیشی : "لەو تووشبووانه‌ش 8 توشبوویان لە به‌شی چاودێری چڕدان، 25 توشبووشیان پێویستیان بە ئامێری هەناسەدان هەیه و ئەوانی دیكەش چارەسەری پێویستیان پێدەدرێت". بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری دەڵێت: "لەئێستادا تووشبوون كەمترە، بەڵام رۆژانە توشبووی نوێ تۆمار دەكرێت ڕەوانەی نەخۆشخانەكەمان دەكرێت". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "كه بەپێی ئامارەكانی ئه‌وان زۆربەی ئەوانەی گیان لەدەستدەدەن، سه‌دا 70یان تەمەنیان لەسەروو 40 ساڵە و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە".
ڕێکخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ، له‌باره‌ی بێسه‌ر و شوێنانی جه‌نگی ئێران-عێراقه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌نگۆی ئازادکردنی سەربازە دیلەکانی جەنگی ئێران - عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌محه‌مه‌د سه‌باح، سه‌رۆكی ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "بە داخەوە ھەواڵێکی ناڕاست لە سۆشال میدیا بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە ئازادکردنی کۆمەڵێک سەربازی دیلی عێراق، کە گوایە ئەوانە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئازادکراو، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه دوورە لە ڕاسیتیەوە" وتیشی: "ساڵی 2019 كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر ئازاد كران و باسی بوونی هه‌ندێك زیندانیی عێراقیان كرد، گوایه له زیندانێك هه‌یه له ئێران، شه‌ش هه‌زار زیندانی عێراقی تێدایه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاداشتێكمان ئاراسته‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر كرد و داوای دانیشتنیان لێكردین و دوای دانیشتنمان له‌گه‌ڵیان، داوای به‌ڵگه و زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بێسه‌ر و شوێنانه كرد و ئێمه‌ش هه‌موو به‌ڵگه‌و زانیارییه‌كانمان پێدان و به‌ڵێنیان پێداین به‌دواداچوون بكه‌ن و وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه، به‌ڵام كوشتنی قاسم سولێمانی به‌سه‌ردا هات و كاره‌كان وه‌ستان، به‌ڵام به‌دواداچوون ده‌كه‌ینه‌وه و وه‌ڵامیان لێ وه‌رده‌گرینه‌وه" ماوه‌یه‌كه ئازاد كردنی كۆمه‌ڵێك زیندانی جه‌نگی ئێران-عێراق، بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤیش ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كاته‌وه و به هه‌واڵێكی بێ بنه‌مای ده‌زانێت.
پزیشكێكی پسپۆر ڕایدەگەینێت، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات و تووشبووانیش نیشانه‌كانیان سووکترن. دكتۆر ڕێباز حەمزە، پسپۆرى سنگ و هەناسەدان لە لێدوانێكدا وتی: "كۆنتاكتمان لەگەڵ نەخۆشخانە ئەهلی و حكومییەكاندا هەیە و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر بەرەو كەمبوونەوە دەروات". وتیشی: "بەلام هێشتا نەخۆشی كۆرۆنا لە هەولێر و كوردستان ماوە، چونكە ڕۆژانە تووشبووی نوێ تۆمار دەكرێن، بەڵام دەتوانین بلێین، نیشانەكانی تووشبووان سووكترن". لەبارەی گەیشتن بە وەرزی پاییز و زستان و زۆربوونی تووشبووانی كۆرۆنا، دكتۆر ڕێباز حەمزە وتی: "لەڕاستیدا ئەم بابەتە جیاوازە، چونكە لەم دوو وەرزەی داهاتوو هەڵمەت و پەتای وەرزی زۆر دەبێت، بۆیە پزیشكەكان لەگەڵ نیشانەكانی كۆرۆنا لێیان تێكەڵ دەبێت، بۆیه پێویسته ڤاكسینی هەڵامەت بەكاربهێنرێت".
هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌ڕه‌شه له حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌كات، ئه‌گه‌ر به جدی كار بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان نه‌كات.كه‌ریم علێوی، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی فه‌تح، به سایتی توده‌ی نیوزی عیراقی راگه‌یاندووه: "كه ئه‌گه‌ر كازمی به جدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان نه‌كات، ئه‌وا كۆتایی حكومه‌ته‌كه‌ی نزیكه". باشی له‌وه‌ش كردووه: "كه لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هیشام داود، ڕاوێژكاری كازمی ده‌ریده‌خات هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئێستای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ڕوون نییه بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه و بگره پشتیوانی له مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش ده‌كات و نایه‌وێت بیانكاته ده‌ره‌وه، بۆیه پێویسته كازمی ئاگاداری چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه بێت، چونكه به‌پێی بڕیاری په‌رله‌ما،ن ده‌بێت پابه‌ند بێت به كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه و ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی نزیك ده‌بێت".
ئەمڕۆ شەممە 2020/9/5 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 39 دۆلار و 44 مامەڵەی پێوە کرا. لە ماوەی چەند ڕابردوو نەوتی خاوی برێنت و تەکساس نزمترین ئاستیان لە بازاڕەکانی جیھاندا تۆمارکرد کاتێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە خوار 20 دۆلار و خاوی تەکساسیش بە -39 فرۆشران.
ئەمڕۆ شەممە 2020/9/5 نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ھەرێم بەمشێوەیە خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 287 هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 344 هەزاردینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 383 هەزار دینارە.
داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندی قه‌ڵای نێوان كه‌لار - گوڵاڵه و به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه له دانیشتووانی گونده‌كه ده‌كات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رده‌وامه و بریندار هه‌یه. له‌ئێستادا داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندی قه‌ڵای نێوان كه‌لار- گوڵاڵه و به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه له دانیشتووانی گونده‌كه ده‌كات و هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (عباس حسێن كه‌چه‌ڵ) برینداره. عه‌زیز كه‌ریم، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی قه‌ڵا‌یه، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "ئێستا داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كه‌مان و به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه ده‌كه‌ن و كه‌سێكمان به‌ناوی عباس حسێن كه‌چه‌ڵ برینداره و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار" وتیشی: "چه‌كداره‌كانی داعش هه‌وڵی بردنی هه‌ندێك كه‌سی گونده‌كه‌مان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕوویان بووینه‌ته‌وه و تائێستا نه‌مانهێشتووه ده‌ستیان بگاته ناو گونده‌كه‌مان و ته‌قه به‌رده‌وامه". زانیاری زیاتر.....
مستەفا كازمی سەرۆكی وەزیرانی عێراق بەڵێنی بەنێچیرڤان سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوە، كە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەكانی 2014 - 2016 دەنێرێت. شوان زراری، جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان، لەوبارەیه‌وە دەڵێت: "ڕۆژێك پێش سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، داوامان لێ‌كرد، وەك بەشێك لە بەرنامەی كاری خۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، باسی پرسی پارەی گه‌نمی جووتیاران بكات. شوان زراری ده‌ڵێت: "دوای سەردانەكە نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندی پێوەكردین و پێی ڕاگەیاندین: "كە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا كازمی باسی لە شایستە داراییەكانی جووتیارانی هه‌رێم كردووە، بۆ ساڵانی 2014 - 2015 - 2016 و سەرۆك وه‌زیرانی عێراقیش بەڵێنیداوە، لە ماوەیەكی كەمدا چارەسەرێكی تەواو بۆ پارەی جووتیاران بدۆزێتەوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دكتۆرهێرش حەیدەر، كە بە "هێرشبەرەكەی كۆرۆنا" ناسراوە، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.دكتۆر یاد نه‌قسبه‌ندی، لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: "ئەو مرۆڤەی لە دەستپێکی کۆرۆناوە پارە و ماڵ و خێزانەکەی وەلانا لە پێناو شەڕی کۆرۆنا لە سلێمانی، دوای ئەو خزمەتەی کە بۆ چەند ساتێکیش وەستانی نەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، لە ئێستادا خۆی تووشی کۆرۆنا بووه". دكتۆر یاد نەقشبەندی، دەڵێت: "هاوڕێم دەزانم سەردەکەویت بەسەر کۆرۆنادا، وەک چۆن توانیت، خۆت و گروپەکەت و بەرێوه‌بەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، زاڵ‌بن بەسەر کۆرۆنادا، لەو سەردەمانەی جیهان زەندەقی چوبوو لە کۆرۆنا، ئێوە بوونە قەڵغانێک، هیوایەک بۆ سلێمانی".لە هەرێمی کوردستان بە هەزاران پزیشک و کارمەندی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون و هەندێکیان چاکبوونەتەوەو ژمارەیەکیشیان گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئەوەی بڕیاریدا لە یانەی بارسێلۆنا بمێنێتەوە، مێسی ئەرژەنتینی یەکەم لێدوانی بۆ هاندەرانی یانەکەیی و هەوادارانی دا. لیۆنێل مێسی رایگەیاند "بارتۆمیۆ كارەساتە و هیچ پرۆژەیەكی نییە، لەژیانم بیرم نەكردۆتەوە لە دادگا بەرامبەر بەرشلۆنە بوەستمەوە و پەنا نابەم بۆ دادگا بەرامبەر یانەی ژیانم، بەڵام هەستم كرد كاتی رۆیشتن هاتووە و بەسەرۆكی یانەم راگەیاند، بەڵام رێگەیان پێنەدام". مێسی وتیشی: دۆڕاندنەكەی چامپیۆنزلیگ هۆكاری ئەم بڕیارە نەبوو، بەڵام شەوێكی زۆر ناخۆش بوو. كە بە خێزانەكەم راگەیاند دەمەوی بڕۆم دەستیان بەگریان كرد و تیاگۆی كوڕم بەگریانەوە وتی "با لێرە بمێنینەوە" بارسێلۆنا بێ وەفا نەبوو لەگەڵ من بەڵكو كەسانێك كە بەناوی بارسێلۆناوە قسە دەكەن. ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، چامپیۆنزلیگ بەدەستی دەهێنیت یان تووشی دۆڕاندن دێیت بەڵام نامەوێ شەوەكانی رۆما و لیڤەرپول و لیشبۆنە دووبارە بێتەوە، وەك هەموو وەرزێك ئەوەی لەتوانام دابێت پێشكەشی بارسێلۆنا و هاندەرانی دەكەم بۆ ئەوەی نازناوەكان ببەینەوە، من هەردەم وتومە دەمەوێ لە بارسا كۆتایی بەژیانی وەرزشیم بهێنم، بەڵام دەبێ پرۆژەیەك هەبێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان. هەمووان دەزانن كە دەتوانم پارەی زیاتر لەیانەیەكی دیكە بەدەست بهێنم بەڵام ئەوە ئامانجی من نەبووە .لەكۆتایی هەر وەرزێك دەمتوانی بچمە یانەیەكی دیكە بەڵام بارسێلۆنا ماڵی من و خێزانەكەم بووە .حەز دەكەم هەردەم براوە بم و حەزناكەم هیچ شتێك بدۆڕێنم
بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردووه‌تەوە، ئەمڕۆ ڕێژه‌ی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه.وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "یەكەمجاره ژمارەی توشبووان لەیەك رۆژدا بگاتە سەرووی (5) هەزار كەس.ڕاشیگه‌یاندووه: "كە لەماوەی بیست و چوار كاتژمێری ڕابردوودا، 85 كەس گیانیان لەدەستداوە و 3611 كەسیش چاك بوونەتەوە.