بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، قۆناغی نوێی تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا لە عێراق هێشتا دەستی پێ نەکردووە. ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "عێراق هێشتا لە قۆناغی یەکەمی تەشەنەکردنی پەتاکەدایە، دامەزراوە تەندروستییەکانیش دەتوانن تووشبووانی کۆرۆنا چارەسەر بکەن، چونکە زۆربەی تووشبووەکان بە سووکی تووشبوونە و پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە نییە". ریاز حەلفی راشیگەیاند: "زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتیانە، چونکە گردبوونەوەی زۆر هەن کە هیچ رێکارێکی خۆپارێزی تێدا نەگیراوەتەبەر، وەک بەستنی دەمامک و دەتەوانە و دوورەپەرێزی، بۆیە پێشبینی دەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەی تووشبووان زیاتر بێ". وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ، رایگەیاند "لە 24 کاژێری رابردوودا 4644 کەسی دیکە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە 492 تووشبوویان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، هاوکات 3891 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە، هەروەها 63 تووشبووی دیکە گیانیان لەدەستدا". تائێستا 256 هەزار و 719 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 195 هەزار و 259 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و 7 هەزار و 422 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکەوە لە تەکیەی کاکە مەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ سێ کەس کوژراون و دوو کەسی تریش برینداربوون. عەمید محەممەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 08:30 خولەکی ئەمشەو شەممە 05-09-2020 روویداوە. بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیس: شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵە روویداوە و پێشتر کێشەیان هەبووە. کەسێکیان ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێل تەرناشی لێداوە و بەهۆیەوە شەڕە تەقە لەنێوانیان دروستبووە و دواتر دوو کەس لە لایەکیان کوژراوە و کەسێکی تریش لە لایەنی دووەم کوژراوە و دوو کەسی تریش بریندارن.
ئۆتۆمبێلێك له دهۆك ده‌سوتێ و هه‌ر له شوێنی ڕووداوه‌كه بڕه پاره‌یه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی كۆده‌كرێته‌وه. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری دهۆك، به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئۆتۆمبێلێك سوتا و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هه‌ندێك گه‌نجه‌وه بڕ پاره‌یه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی كۆده‌كرێته‌وه. بێوارعەبدولعەزیز، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانی دھۆک بە باڵکێشی ڕاگەیاند: "ڕووداوەکە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە بووە و بەھۆی شۆرتی کارەباوە ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە، کە جۆری تویۆتا تاکسییە. دواتر چەند گەنجێک ھەر لە شوێنی ڕووداوەکە بڕی ٦ھەزار دۆلاریان بۆ کۆکردەوە. https://www.facebook.com/balkesh.kurdish/videos/1248551755485525
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، گەڕان و پشکنینەکانیان لە درێژەی ئۆپراسیۆنی (چنگی پڵنگ) لە باشوری کوردستاندا کۆتایی پێهاتووه. چه‌ند مانگێكه سوپای توركیا به پاساوی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ژێرناوی (چنگی پڵنگ)، له‌ناو خاكی هه‌رێم ده‌ستپێكردووه و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان هاوڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و له ترسی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش چه‌ندینه گوندی نزیك له ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چۆڵكراون، به‌ڵام كه‌مێك پێش ئیستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی له خاكی هه‌رێم ڕاگه‌یاند. كۆتایی هێنان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه له خاكی هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت، كه كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له به‌غدا، ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی توركیاشی كرد و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه ته‌یب ئۆردو‌غان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پته‌وتركردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد. عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە عەلی سنجاری، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد. عەلی سنجاری، لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولەوە بووەتە پێشمەرگە و دواتر بووەتە بەرپرسی لقی یەک، دواتر ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی، لە هەشتاکاندا لە پارتی جیابووەتەوە و بووەتە سکرتێری یەکێتی دیموکراتخوازانی کوردستان، بەڵام لەدوای راپەڕینی 1991 جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان و وەکو نوێنەر و راوێژکاری سەرۆک بارزانی لە بادینان دەستبەکاربووە.
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی 500 ملیۆن دیناری بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرد.وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە فەرمانی (مەسروور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویست.وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیە بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه، كه دوو تۆمه‌تباریان به 25 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركردووه. له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست تۆڕی میدیایی باڵكێش كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه كراوه، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5ی ئه‌یلوول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ركان له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، توانیویانه له‌ناو شاری هه‌ولێر تۆمه‌تباران (ج.ع.م) و (ع.ع.ع) به 25 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له جۆری (تلیاك) ده‌ستگیربكه‌ن. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه تۆمه‌تباره‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌ی شارباژێڕن و مادده هۆشبه‌ره‌كه‌یان له شاری سلێمانییه‌وه هێناوه‌ته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون و به‌پێی مادده‌ی (14)ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، په‌ڕاوی ڵیكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و دراونه‌ته دادگا. لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و تەنها لەو ماوەیەدا 358 کیلۆگرام و 552 گرام، ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئه‌ركی پارێزگای هه‌ولێرو به گوژمه‌ی 170 ملیۆن دینار پڕۆژه‌ی شه‌قامی سه‌ره‌كی داره‌توو جێبه‌جێ ده‌كرێت". له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "كاركردن بۆ ته‌واوكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی داره‌توو ده‌ستیپیكردووه‌ته‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئیش كردن تیایدا وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌ركی پارێزگای هه‌ولێر و به گوژمه‌ی 170 ملیۆن دینار، كاركردن بۆ ته‌واوكردنی شه‌قامه‌كه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.فرسه‌ت سۆفی وتیشی: "ماوه‌ی ته‌واو كردنی پڕۆژه‌كه یه‌ك هه‌فته ده‌خایه‌نێت".
سەرۆك کۆماری عێراق رایگەیاند: "پێشوازیی دەكات لە دەستپێكردنی وەرزی یاسادانانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و داواش دەكات پرۆژە یاسا گرنگەكان گفتوگۆی لەسەر بكرێت و پەسەندبكرێن". نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی کۆماری عێراق بڵاویكردووەته‌وه: "كه بەرهەم ساڵح ڕایگەیاندووە، قۆناغی ئێستا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووەتەوە و گرنگە بەرەو پێشچوون هەبێت، بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاساکان، بەتایبەتی تەواوكردن و پەسەندكردنی پرۆژەی یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێک زامنی پاكی و بێگەردی ھەڵبژاردنەکان بکات و متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بگێڕێتەوە" جەختی كردووه‌ته‌وه له له گرنگیی ڕۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لە بەجێ گەیاندنی داواكاری هاونیشتمانیان لەڕووی بژێوی ژیان و ئەمنی و تەندروستی و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی پێویست بۆ سنورداركردنی لێکەوتەکانی پەتای كۆرۆنا و ئابووری وڵات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ، ئوتومبێلێکی تۆیۆتا کرۆلای تاکسی لە رێگای گشتیی شارۆچكه‌كه وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا، شۆفێرەکەی کە مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵان بووە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارۆچكه‌ی سۆران ڕایگەیاند: "شۆفێرەکە دانیشتووی شارۆچکەی کەسنەزانی سەر بە هەولێرە، کە لەگەڵ خانەوادەکەی بەمەبەستی میوانداری سەردانی گوندی هاودیان کردووە لە سۆران" هاتووچۆی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "كه هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مێرمنداڵەکە تەمەنی یاسایی تەواونەکردووه و بۆ لێخوڕین و دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری بەبێ ئاگایی باوکی ئوتومبێلەکەی لێخوڕیوە." بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێم، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە چوار هەزار و ٤٠٠ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەوهۆیەوە ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٠٠ کەسیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، چوار هەزار و ٦٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٨٩١ چاکبوونەوە و ٦٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە". وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و ٦٤٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش، ٥٠٤ حاڵەتیان دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە". ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو: "سێ هەزار و ٨٩١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٤٩٢ حاڵەتیان دەکەونە هەرێمی كوردستانه‌وه". ئاماژەی به‌وه‌ش كردووه: "٦٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ١٣ حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستاندان". بەپێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: "تا ئێستا ٢٥٦ هەزار و ٧١٩ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، حەوت هەزار و ٤٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩٥ هەزار و ٢٥٩ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە".
بڕیاری حكومه‌ت بۆ زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران له سلێمانی ڕەتدەكرێتەوەو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێت: "ئەو بڕیارەی دراوە قورسە و جێبەجێ كردنی زەحمەتە". بڕیاری حكومه‌ت بۆ زیادكردنی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌تده‌كرێته‌وه و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلیمانیش ده‌ڵێت: "ئەو بڕیارەی دراوە قورسە و جێبەجێ كردنی زەحمەتە". ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دوای دێت، كه دوێنێ بریكاری وه‌زیری ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی نزیك له یه‌كێتی وتی: "ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت كه بۆ زیادكردنی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم داویه‌تی، له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین جێبه‌جێ ناكرێت دوو ڕۆژ پێش ئێستا جوتیارعادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "پێویستە گشت فەرمانبەرانی حكومەت پابەندبن بەدەوامی فەرمی بن، لە یەكشەممەوە تا پێنجشەممە، لە كاتژمێر (٨:٠٠) بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ"