عەدنان عوسمان، وتەبێژ و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، دانینا بەوەی لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕاندا گرژی دروست بووە. عەدنان عوسمان، له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی گۆڕان وتی: "كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ گرژی تێكهوت، بەڵام دوای چەند خولەكێك بەردەوامی پێدرا". ئهمڕؤ شەممە، 5ی ئەیلوولی 2020، كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بەرێوەچووهو له كۆبوونەوەكەدا غالب محەمەد، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق، لەجیاتی یوسف محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنەكە بەشداربووە. بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، لە كۆبوونەوەكەدا قسەر لەسەر پرسی مانەوە، یان كشانەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم كراوە و چەند بەرپرسێكی گۆڕان پێداگرییان لهسهر ئهوه كردووهتهوه، كە لە حكومەتی هەرێم بمێننەوە و لەبەرانبەریشدا غالب محەمەد، جەختی كردووەتەوە، كە نابێت گۆڕان لە حكومەتی هەرێم بمێنێتەوە و بەوهۆیەوە ڕەخنەی توندی لەو بەرپرسانەی گۆڕان گرتووە، كە باسیان لە مانەوەی گۆڕان لەحكومەت كردووە و بهوهۆیهوه گرژی دروست بووه. ماوهیهكه پرسی مانهوه، یان كشانهوهی گۆڕان له كابینهی نۆیهم، بووهته بابهتێكی گهرمی ناو بزووتنهوهكهو زۆربهی سهركردهكانی بزووتنهوهكه پێداگری لهسهر مانهوه دهكهن له حكومهت دا.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 504 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 13 تووشبووی تریش گیانیان لەدەستداوە. دەقی راگەیەنراوەکە: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٢) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٤١٠٠ پشکنینی نوێ) (١٢١٨ هەولێر)، (٦٩٦ سلێمانی، ٨٣ گەرمیان)، (٢٠٦٨ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٠٤ تووشبووی نوێ)(٢٠١ هەولێر)(١٠٣ سلێمانی، ١٩ گەرمیان)(١٧١ دهۆك)(١٠ هەڵەبجە) ٤. چاکبوون: (٤٩٢ چاکبوون)(٢١٠ هەولێر)(٢٧ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)(٢٠٦ دهۆك)(٢١ هەڵەبجە) ٥. مردن: (١٣ مردن)(٣ هەولێر)(٨ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)(١ دهۆك) ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٣٨٣٢٢ (١٣٢٢٩٨ هەولێر، ٩١٨٧١ سلێمانی، ١١٠٩٦٥ دهۆك، ٣١٨٨ هەڵەبجە)تووشبوون ٣١٦٣٦ (١٢٧٨١ هەولێر، ١٢٥٥٦ سلێمانی، ٥٢٨٤ دهۆك، ١٠١٥ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٠١٩٣ (٨٨٨٥ هەولێر، ٨٤٣٢ سلێمانی، ١٩٤٦ دهۆك، ٩٣٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٠٢٥٧ (٣٤٥٢ هەولێر، ٣٤٧٢ سلێمانی، ٣٢٦٥ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)مردن ١١٨٦ (٤٤٤ هەولێر، ٦٥٢ سلێمانی، ٧٣ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٥ی ئەیلول ٢٠٢٠
وەزیری وزەی ڕوسیا ڕایگەیاند: "کە نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و تا سەرەتای ساڵی داهاتوو نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە ٦٥ دۆلار". ئەلکساندەر نوڤاک، وەزیری وزەی ڕوسیا ڕایگەیاند، کە داخوازی جیهانی بۆ بەکارهێنانی نەوت، بە ڕێژەی ٩ بۆ ١٠ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە کەمیکردووە و ئەمەش بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایه. وەزیرە ڕوسیەکە ڕاشیگەیاندووە: "کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا نرخی نەوت بەرزببێتەوە، بە جۆرێک بۆ هەر بەرمیلێک بگاتە ٦٥ دۆلار". بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو و بەرهەمەکانی، سەرەتای ئەمساڵ نرخی نەوت بۆ ئاستێکی بەرچاو دابەزی، بەڵام لەئێستادا لە سەرو ٤٠ دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێک بە نزیکەیی جێگیر بووە.
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: "بە پلانێكی داڕێژراو توانیومانە تۆمەتبارێك دەستگیربكەین، كە تۆمەتبارەكە بڕی 40 ملیۆن دیناری بەشێوەی فێڵ لە هاووڵاتییەك بە زەبری چەك و داری كارەبایی سەندووه". پۆلیسی هەولێر له ڕاگهیهندراوهكهیدا ئاماژەی بەوە كردووه: "پاش ئاگاداركردنەوەمان لە ڕووداوێكی فێڵكردن لە ڕێگای سۆشیال میدیا و سهندنی بڕی 40 ملیۆن دینار و سێ مۆبایلی زیرەك لە هاووڵاتییەك بە زەبری چەك و داری كارەبایی، كە پێشتریش بەشێوەیەكی وەهمی و بە ناوی ر.ح.ع، ئۆتۆمبێلێكی بە هاووڵاتییەكە فرۆشتبوو، پۆلیس تیمێكی لێكۆڵینەوەی پێكهێنا و توانرا تۆمەتبارەكە لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا دەستگیر بكەن" ئاماژهیان بهوهش كردووه "تۆمەتبارهكه لە كاتی دەستگیركردنیدا چەكێكی بێ مۆڵەتی بەدەستەوە گیرا، كە دەیویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیس بەكاری بهێنێت، بەڵام تیمەكانی پۆلیسی هەولێر، پێش بەكارهێنانی چەكەكە، دەمودەست و بەپێی پلانێكی بەرنامە بۆداڕێژراو، دەستگیریان كرد و دەستیان بەسەر چەكەكە و ئۆتۆمبێلەكەشیدا گرت" پۆلیسی ههولێر ئهوهشی خستووهتهڕوو: "پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوه و بەپێی ماددەی 442 و 279 و 21 ی چەك و 14 ی ماددە هۆشبەرەكان، ڕاگیراوه و ڕادەستی دادگا كراوه.
لە كۆبوونەوەكهی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕاندا،، بەهۆی چەند پرسێكەوە مشتومڕ و گرژی لەنێوان چەند ئەندامێكی جڤاتهكهدا دروست بووە. سهرلهبهیانی ئهمڕۆ كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بەرێوەچوو، كە لە كۆبوونەوەكەدا غالب محەمەد، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لەجیاتی یوسف محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنەكە، بەشداربووە. بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، تهوهرێكی سهرهكی كۆبوونەوەكە قسەكردن بووه لەسەر پرسی مانەوە، یان كشانەوەی گۆڕان لەحكومەتی هەرێم و چەند بەرپرسێكی باڵای گۆڕان پێداگرییان لهسهر ئهوه كردووهتهوه، كە لە حكومەتی هەرێم دەمێننەوە و لەبەرانبەریشدا غالب محەمەد، جەختی كردووەتەوە، كە نابێت گۆڕان لەحكومەتی هەرێم بمێنێتەوەو بەو هۆیەشەوە ڕەخنەی توندی لەو بەرپرسانەی گۆڕان گرتووە، كە باسیان لە مانەوەی گۆڕان لە حكومەت كردووە. تۆڕی میدیایی باڵكێش، بۆ وهرگرتنی زانیاری زیاتر پهیوهندی به غالب محمد، جێگری سهرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانهوه كرد، بهڵام ناوبراو وهڵامی پهیوهندییهكهی نهدایهوه. ماوهیهكه پرسی مانهوه، یان كشانهوهی گۆڕان له كابینهی نۆیهم، بووهته بابهتێكی گهرمی ناو بزووتنهوهكهو زۆربهی سهركردهكانی بزووتنهوهكهش پێداگری لهسهر مانهوه دهكهن له حكومهت دا.
ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: "کە شەپۆلێکی بارانبارین لە مانگی داهاتووەوە ڕوو لە هەرێم دەکات". ماڵپەڕی ئەکواویزەر، کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوهی ئاشكرا كرد: "کە لە ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، شەپۆلێکی بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بۆ خوار ٣٠ی پلە دادەبەزێت". ماڵپەڕەکە پێشنیشیکردووە: "کە شەپۆلەکە پارێزگای هەولێر بگرێتەوە، بەڵام ئاسمانی شارەکانی سلێمانی و دهۆک پەڵە هەور و خۆر دەبێت". ئەکواوێزەر، لە ساڵی ١٩٦٢، لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە، کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاری کردووە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە هونەرمەند کەریم گوڵانییەوە دەکات و وەزیری تەندروستی ڕادەسپێرێت هەموو کارێکی بۆ بکەن. دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، هونەرمەند کەریم گوڵانی لە ڕێگەی کورتە ڤیدیۆیەکەوە کە سەرەتا لە تۆڕی میدیایی باڵکێش بڵاوکرایەوە، داوای هاوکاری لە سەرکردایەتی سیاسیی و سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت کرد. کەریم گوڵانی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، کاک مەسرور بارزانی، پەیوەندی پێوە کردووم و ئامادەیی نیشانداوە بۆ دابینکردنی هەر پێداویستییەک بۆم و وەزیری تەندروستیشی راسپارد کە هەموو کارێکم بۆ بکەن. کەریم گوڵانی و هاوسەرەکەی نزیکەی 10 رۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بڕیاره سبهی شاندی باڵای حكومهتی ههرێمی كوردستان، به سهرۆكایهتی قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، سهردانی بهغدا بكات بۆ تهواوكردنی گفتوگۆكانی نێوان ههولێر و بهغدا بهمهبهستی چارهسهركردنی كێشهكان. سهمیر ههورامی، بهرپرسی ئۆفیسی ڕاگهیاندنی قوباد تاڵهبانی، ڕاگهیاندووه: "كه شانده باڵاكهی حكومهت به سهرۆكایهتی قوباد تاڵهبانی دهبێت و پرسهكانی تایبهت به بودجه و مووچهی كوردستان لهگهڵ بهرپرسانی حكومهتی عێراق تاووتوێ دهكهن". ئهم سهردانهی شاندی باڵای حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهكاتێكدایه، كه مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق، لهمیانهی سهردانهكهیدا بۆ واشنتن داوایكردبووله دوای گهڕانهوهی بۆ عێراق، شاندی كوردستان سهردانی بهغدا بكهن، بهمهبهستی دهستپێكردنهوهی گفتوگۆكان و گهیشتن به رێككهوتنی كۆتایی.
زانایانی روسیا یەکەم راپۆرتیان لەسەر ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغەکانی کۆتاییاندا، ئاماژەی دروستبوونی بەرگری جەستەی خۆبەخشەکانیان بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێگەیشتووە. ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتهوه، زانایانی ڕوسیا ڕاپۆرتێکیان لەسەر ئەو ڤاکسینە بڵاوکردووەتەوە، کە بەم دواییانە تەندروستی ئەو وڵاتە ڕەزامەندی لەسەر نیشاندا و تێیدا هاتووە: "هەموو ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەیان لەسەر تاقیکراوەتەوە، دژە تەنیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە دروستکردووە و هیچ کاریگەرییەکی خراپیشی نەبووە لەسەریان" لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی تەندروستی روسیا باسیان لەوەکردووە، کە سێ هەزار لەو خۆبەخشانەی وەڵامدانەوەی باشیان بۆ ڤاکسینەکە هەبووە دەستنیشان کراون بۆ قۆناغی داهاتووتر، کە قۆناغی پێش خستنە بازاڕەوەیە. هاوكات، هەندێک لە شارەزایانی بواری ڤاکسین نیگەرانییان لەبارەی پەلەکردنی ڕوسیا دەربڕیووە و دەڵێن: "تاقیکردنەوەکان لە ئاستێکی زۆر نزمدان بۆ سەلماندنی کاریگەری و سەلامەتی ڤاکسینەکە، بەڵام مۆسکۆ ئەنجامەکانی وەک وەڵامێک بۆ ڕەخنەگران بڵاوکردووەتەوە". کێبڕکێی وڵاتان لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەوامە و لە ئێستاشدا چەندین ڤاکسین لە قۆناغەکانی تاقیکردنەوەدان، هەفتەی ڕابردووش زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی ڕایگەیاند: "ڤاکسینەکەیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووهتە قۆناغی کۆتایی و بە ڕێژەی ٨٠٪ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە . لە مانگی ئابدا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا سەرکەوتنی یەکەم ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، بەوەش بووە یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان. لە چەند رۆژی رابردووشدا، تەندروستی عێراق رایگەیاند، کە ئەگەر ڤاکسینەکەی روسیا بە تەواوی سەرکەوتوو بێت، ئەوا دەیهێنن و بە خۆڕایش بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەکەن.
وا بڕیاره لهماوهیهكی نزیكدا دەست بە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی ڕێگای حاجی ئۆمەران - چۆمان بكرێت. ئهمرۆ شهممه، 5-9-2020، پارێزگای ههولێر ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردووهتهوه و ڕایگهیاندووه: "دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیاردرا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەکارکردنی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای حاجی ئۆمەران - چۆمان بكرێت". ڕێگای سەرەکی حاجی ئۆمەران - چۆمان، کە ڕێگایەکی ستراتیژی نێودەوڵەتییە و گرنگی بازرگانیی و گەشتیارییە و هاتووچۆیەکی زۆری لەسەرە و ڕۆژانە بە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و سەدان ئوتۆمبێلی گەشتیاری هاتوچۆی پیادا دەكەن.
کۆمپانیای تایبەت بە ناشتنی مردوو لە سلێمانی ڕایگەیاند: "ئەوان ٢٤ کاتژمێر ئامادەی ناشتنی مردوون و ئەو دەنگۆیانە ڕاست نییە کە باس لەوە دەکەن تەنیا له رۆژدا ئەو پرۆسەیە ئەنجامدەدرێت". ژیر کامەران، پارێزەری کۆمپانیای دووزی تایبەت بە ناشتنی مردوو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامهوانیدا وتی: "نرخی گۆڕی منداڵ تاوەکو ١٢ ساڵ بریتییە لە ١٧٥ هەزار کە ئەویش ٧٥ هەزاری بۆ گۆڕهەڵکەنەکانە و بەشێکیشی بۆ ڕێکخستنی گۆڕەکەیە". وتیشی: "نرخی گۆڕی کەسانی سەروو ١٢ ساڵ ٢٦٠ هەزاره و ١٥٠ هەزاری بۆ گۆڕهەڵکەنەکانە و بەشێکیشی بۆ ڕێکخستنی گۆڕەکەیە". ئاماژهی بهوهش كرد: "کە بابەتی کۆمپانیاکەیان لە سنوری خۆی زیاتر گەورە کراوە و ئەوان تەنها كاره ئیدارییەکانی گۆڕستانەکە و کارە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ دەکەن".
هێزە ئەمنییەكانی عێراق، زنجیرەیەک هەڵمەتيان بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و دەستگیركردنی كەسانی داواكراو لە دوو ناوچەی بەغدا دەست پێكرد و هاوکات، هەمان پرۆسە لە شاری بەسرەش بەڕێوەدەچێت. لەوبارەیەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەم دواییانە بەشێوەیەكی مەترسیدار چەكی بێ مۆڵەت لە ناكۆكی و ململانێی خێڵەكیدا لە ناوچەكانی حوسەینییە و مەعامل رۆژهەڵاتی بەغدا بەكارهێنراون بێ ئەوەی رێز یاسا و مافەكانی مرۆڤ بگیردرێت. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "لە پێناو سەپاندنی یاسا و پتەوتركردنی پاراستنی رەوشی ئەمنی، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، زنجیرەیەک هەڵمەتيیان لە ناوچەكانی حوسەینییە و مەعامل بە ئامانجی دەست بەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و دەستگیركردنی كەسانی داواكراو دەستیپێكردووە" بەپێی راگەیەندراوەكە لەم هەڵمەتانەدا، هێزەكانی دژەتیرۆر، فێرقەی نۆی زرێپۆش و هێزەكانی ناوخۆ بەشدارن. ئەوەیش خراوەتەڕوو لە میانی هەڵمەتەكەدا، پێنج كەس دەستگیركراون كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر و ماددەی (٤٠٦)ی كوشتن داواكراون. هاوکات، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند هێزە ئەمنییەكان، هەڵمەتێكی پشكنینی فراوانیان لە سنووری پارێزگای بەسرە دەستپێكردووە. لە راگەیەندراوێكدا شانەی ناوبراو بڵاوی كردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە هەڵمەتێكی پشكنینی فراوانیان بە ئامانجی دەست بەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لە سنووری پارێزگای بەسرە دەستپێكردووە. بەپێی راگەیەندراوەكە هێزەكانی سوپا لەگەڵ هێزەكانی پاسەوانی سنووری و پۆلیسی فریاكەوتنی بەسرە بەشداری لە هەڵمەتەكەدا دەكەن.