په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی سێ شه‌ممه، 8ی ئه‌یلوولی 2020، كۆده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامه‌كانی كرد. په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی سێ شه‌ممه، 8ی ئه‌یلوولی 2020، كۆده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند سه‌عاتێك پێش ئێستا بانگێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامه‌كانی كرد و تیایدا كات و به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دیاری كرد، كه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه بۆ چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك كه‌مێك پێش ئێستا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی تردا ڕایگه‌یاندووه، به‌پێی حوكمی بڕگه (چواره‌م) ی مادده‌ی (48) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به زیاد كردنی بڕگه‌یه‌ك به ڕیزبه‌ندی (چواره‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كاری ژماره (2)ی ڕۆژی سێ شه‌ممه، 8ی ئه‌یلوولی 2020، كه سوێند خواردنی پاڵێوراو (عومه‌ر عه‌بدوڵڵا فه‌تاح محمه‌د)ه، له شوێنی په‌رله‌مانتاری ده‌ست له‌كاركێشاوه (سۆران عومه‌ر سه‌عید)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانی كورستان، له وه‌رزی پایزه‌ی كاركردنیدایه و تائێستا یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه‌و له‌ئێستاشدا بانگێشتی ئه‌ندامه‌كانی كردووه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می كاركردنی.
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای ڕاگه‌یاند لە ئەنجامی بۆردومـانی فڕۆكەكانـی توركیائەمڕۆ یەك شەممە، 6ی ئه‌یلوولی 2020، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای به‌ناوی (عه‌بدولره‌حمان حه‌مۆ)، ناسراو به (دۆزار)، ڕاگه‌یاند.ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، "كه فەرماندەكه‌یان، لە ئەنجامی هێرشێكی فڕۆكە جه‌نگییه‌كانی توركـیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل گیانی لـەدەستداوە".ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوه، "كه ناوبراو لە دایكبووی ساڵی 1969ی عەفرینە و ساڵانێكی زۆر بەڕێوەبەری خەبـاتی ڕاگەیـاندن و چاپەمەنـی هەپەگـە بـووە و چەندان بەرپرسیارێتـی له‌ناو په‌كه‌كه‌دا هەبووە"كوژرانی ئه‌م فه‌رمانده باڵایه‌ی په‌كه‌كه له‌كاتێكدایه، كه شه‌وی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌ناو خاكی هه‌رێم ڕاگه‌یاند
په‌رله‌مانی كوردستان بانگێشتی ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه و كات و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات. به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست تۆڕی میدیایی باڵكێش كه‌وتووه، تیایدا هاتووه، پشت به‌ست به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی سێ شه‌ممه، 8ی ئه‌یلوولی 2020، له كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌رۆ دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه، 8ی ئه‌یلوول، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیاری یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان )، پاشان چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌كی ژماره (1)ی ساڵی 2020، (یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان) ده‌كرێت، كه به بڕیاری ژماره (4)ی ساڵی 2020ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌رێندراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، دواتر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیاری یاسای (له ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كورستان) ده‌كرێت. په‌رله‌مانی كورستان، له وه‌رزی پایزه‌ی كاركردنیدایه و تائێستا یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه‌و له‌ئێستاشدا بانگێشتی ئه‌ندامه‌كانی كردووه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می كاركردنی.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٣) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٥٤١٣ پشکنینی نوێ)(١٥١١ هەولێر)، (٦٨٢ سلێمانی، ١٦٧ گەرمیان)، (٢٩٨٥ دهۆك)، (٦٨ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٧٤ تووشبووی نوێ)(١٢١ هەولێر)(٦٨ سلێمانی، ٢١ گەرمیان)(٣٣٦ دهۆك)(٢٨ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٢٩٩ چاکبوون)(٢٢١ هەولێر)(٢٦ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان)(٢٥ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢١ مردن)(٧ هەولێر)(١٠ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)(٢ دهۆك)(١ هەڵەبجە)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٤٣٧٣٥ (١٣٣٨٠٩ هەولێر، ٩٢٧٢٠ سلێمانی، ١١٣٩٥٠ دهۆك، ٣٢٥٦ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٢٢١٠ (١٢٩٠٢ هەولێر، ١٢٦٤٥ سلێمانی، ٥٦٢٠ دهۆك، ١٠٤٣ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٠٤٩٢ (٩١٠٦ هەولێر، ٨٤٨٥ سلێمانی، ١٩٤٦ دهۆك، ٩٥٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٠٥١١ (٣٣٤٥ هەولێر، ٣٤٩٧ سلێمانی، ٣٥٩٩ دهۆك، ٧٠ هەڵەبجە)مردن ١٢٠٧ (٤٥١ هەولێر، ٦٦٣ سلێمانی، ٧٥ دهۆك ، ١٨ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٦ی ئەیلول ٢٠٢٠
ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی به‌شێك له هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینه‌وه، پڕۆژەی بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانییان ڕاگەیاند. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، 6ی ئه‌یلوولی 2020، ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی به‌شێك له هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینه‌وه، پڕۆژەی بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانییان ڕاگەیاند و داوایان كرد، لەپێناو دابین كردنی خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان، پرۆژه‌ی بە هەرێم كردنی سلێمانی جێبەجێ بكرێت. تۆڕی میدیایی باڵكێش، بۆ زانینی هه‌ڵوێست و بۆچوونی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، په‌یوه‌ندی به ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كرد، وتی: "پێشوازی له هه‌موو بیر و بۆچوون و پرۆژه‌یه‌كی باش ده‌كه‌ین، به‌مه‌رجێك خزمه‌ت به‌و لامه‌ركه‌زیه‌ته ئیداری و كارگێڕییه بكات، كه له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا به ڕوونی هاتووه و په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كردووه و حكومه‌ت كار بۆ جێبه‌جێ كردنی ده‌كات" وتیشی: "ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه، بۆ دابه‌ش كردنی هه‌رێمی كوردستانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌م پرۆژه‌یه و هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی تر ده‌وه‌ستینه‌وه، كه ببێته مایه‌ی دابه‌ش كردنی هه‌رێمی كوردستان و به خیانه‌تی ده‌زانین و ڕێگه به جێبه‌جێ كردنی ناده‌ین". تۆڕی میدیایی باڵكێش، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، بۆچوونی ئه‌نجوومه‌نی پغرێزگی سلێمانی وه‌رگرت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، په‌یوه‌ندی به مینا سامی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و كارگێڕی پارێزگای سلێمانییه‌وه كرد، وتی: "ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌كمان دروست كردووه و به‌نده‌ش له‌و لیژنه‌یه‌م و ڕه‌شنووسی پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و كارگێڕی سلێمانیمان ئاماده‌كردووه و حكومه‌تی هه‌رێمیش پێشوازی له پرۆژه‌كه‌مان كردووه" وتیشی: "هه‌ركه‌س و ڕێكخراوێك ئازاده له‌وه‌ی چۆن گوزارشت له بیر و بۆچوونی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كه نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمی دانیشتووانی پارێزگاكه ده‌كه‌ین، ئاماده‌ین گوێ بۆ بۆچوون و پێشنیاری هه‌موو لایه‌ك بگرین و كار بۆ جێبه‌جێ كردنی ره‌شنووسی پرۆژه‌كه‌ی خۆشمان ده‌كه‌ین، كه چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و كارگێڕییه بۆ پارێزگای سلێمانی و ڕاسته‌وخۆ خزمه‌ت به هاوڵاتیانی پارێزگاكه ده‌گه‌یه‌نێت" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، 6ی ئه‌یلوولی 2020، ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی به‌شێك له هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینه‌وه، پڕۆژەی بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانییان ڕاگەیاند و داوایان كرد، لەپێناو دابین كردنی خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان، پرۆژه‌ی بە هەرێم كردنی سلێمانی جێبەجێ بكرێت.
ئەمڕۆ یەك شەممە 6ی ئه‌یلوولی 2020، ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستەیەكیان بۆ بە هەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند ولە شاری سلێمانی پڕۆژەی بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانییان ڕاگەیاند.سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 6ی ئه‌یلوولی 2020، ژمارەیەك هاوڵاتی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، دەستەیەكیان بۆ بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند و داوا یان كرد، لەپێناو دابین كردنی خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان، پرۆژه‌ی بە هەرێم كردنی سلێمانی جێبەجێ بكرێت.ئەوەشیان خستەڕوو: له ده‌ستپێكدا واژۆ كۆدەكەنەوە، چونكه دەبێت لە 2% ی دانیشتووانی سنورەكە دەنگی پێ بدەن و دواتریش ڕاپرسی دەكه‌ن و له كۆتاییشدا كار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكه‌ن.
کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤١ پلە و نزمترین ٢٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٠ بە ٢٥ وله دهۆک ٤٠ بە ٢٥ و له کەرکوکیش ٤٥ بە ٢٨ پلە دەبێت. سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤١ بە ٢٦ پلە، دهۆک ٤١ بە ٢٦ و له کەرکوکیش ٤٥ بە ٢٥ دەبێت.
له په‌رتوكێكی مێژووی دوایین قۆناغی ئاماده‌یی له فه‌ڕه‌نسا، به‌شێكی كه باس له مێژووی کورد و یەپەگە و پێشمەرگە دەکات، جیاكراوه‌ته‌وه. پێشتر په‌رتوكه‌كه له‌ناو كتێبه‌كانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فه‌ڕه‌نسادا نه‌بوو، به‌ڵام بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١، وه‌ك په‌رتوكی هاوكار ئاماده‌كراوه و دوو لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ته به باسكردنی مێژووی کورد و یه‌په‌گه و پێشمه‌رگه. په‌رتوكه‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی (بێلین) چاپكراوه و سه‌رجه‌م خوێندكارانی فه‌ڕه‌نسا نایخوێنن، به‌ڵام مامۆستایانی مێژوو ده‌توانن بیده‌نه قوتابیان و خوێندكاران به‌مه‌به‌ستی خوێندن. به‌شێكی تری په‌رتوكه‌كه دانراوە به‌ناوی، "كورده‌كان: ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تیان نییه" و تێیدا هاتووه، "كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه و ده‌وڵه‌تی نییه" له په‌رتوكه‌كه‌دا زانیاریی له‌باره‌ی مێژووی پەکەکە هه‌یه، به‌ڵام زانیاریی له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌ش جێكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وێنه‌ی شەڕڤانانی یه‌په‌گه به جلی تایبه‌تی خۆیان و چه‌كه‌وه له په‌رتووكه‌كه‌دا هه‌ن.
هاوسەری سەڵاحەددین دەمیرتاش ڕایگەیاند: "به بیانووی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەسەڵاتدارانی توركیا ڕێگە نادەن كچەكانی چاویان بەباوكیان بكەوێت لە زینداندا" هاوسه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، لە تویتێكدا له لاپه‌ڕه‌ی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نوسیوویه‌تی، دەسەڵاتدارانی توركیا ڕێگە نادەن هەردوو كچەكەی دەلال و دیڵدا چاویان بە باوكیان بكەوێت و بەگاڵتە پێكردنەوە ده‌ڵێت، كۆڕۆنا تووشی ئەوانه نابێت، كە بەشداری لەو گردبوونە جەماوەریانەدا دەكەن كه دەسەڵات ڕێكیان دەخات، یان ئەوانەی لە فرۆكەكاندا لە تەنیشت یەكترەوە دادەنیشن، یان فەرمانبەرانی حكومەت و ئەوانەی لە كەرتی تایبەت دا كار دەكەن، یان ئەو كرێكارانەی لەبەر دۆخی سەختی ژیان ناچارن كار بكەن، بەڵام تووشی ئەزیزانی ئەوان دەبێت ئەگەر لەپشتی شووشەو بەدەمامكەوە چاویان بە یەكتر بكەوێت. هەروەها دەڵێت: ئەگەر دەسەڵاتداران ڕاست دەكەن و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە زینداندا هەیە، بۆچی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و رۆژنامەنووسان ئازاد ناكەن، لەكاتێكدا ئەوان بەرین لەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵیان.
سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک سەرقاڵی ئامادەکردنی بنکەهاوبەشەکانن لە ڕوی پلانی سەربازی و ئیداری و هونەری و دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی، بەڵام تائێستا کاری هاوبەش تیایاندا دەستی پێنەکردووە. فەریق ڕوکن سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان لە لێدوانێکیدا به میدیا عێراقیەکان ڕایگەیاند، "سەردانی عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئەمنی بۆ کەرکوک، بۆ ئاگاداربوون بووە لە گۆرانکارییە نوێیە ئەمنییەکان و چۆنیه‌تی مامەڵەکردنی دەزگای هەواڵگری لە کەرکوک." وتیشی: "بنکە هاوبەش و هەماهەنگییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لەڕووی ئیداری و هونەری و پلانی سەربازییەوە ئامادەکراون، بەڵام تا ئێستا کارکردنی هاوبەش تیایاندە دەستی پێ نەکردووە." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "کارکردن لەم بنکەهاوبەشانەدا یارمەتیدەرێکی باش دەبن بۆ گەیاندنی زانیارییەکان و دەستگیرکردنی داواکراوان لەلایەن هەردوولاوە، سەرەڕای ئەوەش ئه‌و بۆشاییە ئەمنییەی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه پڕدەکاتەوە." پێشتریش بابەکر زێباری، راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی ھەرێم ڕایگەیاندبوو: "وەك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ کردنەوەی چوار ناوەندی هاوبەش، لە گەڵ بەغدا به‌مه‌به‌ستی هەماهەنگی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕێکەوتوون".
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی ئەیلوول، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان، هەزار و ٩٣٣ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٦٢ دۆلار و ١٦ سەنتە. هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ به ٦٢ هەزار و ١٦٤ دۆلاره. بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانیس، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٨٧ ھەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٤٤ ھەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٨٣ ھەزار دینارە. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری کردووەتە سەر نرخی دراو و کانزا‌کان و نەوت و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش، نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەی ئێستا ئەم بەرزبووبێتەوە.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی ئه‌یلولی 2020، نرخی نەوتی خاو و برێنت لە بازاڕەکانی جیھان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەیان پێوەکرا. یەک بەرمیل نەوتی برینێت بە 42 دۆلار و 34 سەنتە. ھاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 39 دۆلار و 50 سەنتە. بەھۆی ململانێکانی نێوان ڕوسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین ھەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەھای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.