ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/7 نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ھەرێم بەمشێوەیە خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 273 هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 391 هەزاردینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 391 هەزار دینارە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رما ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 43 پلە دەبێت، سلێمانی 42 پله و دهۆک 42 پله و و کەرکوک 45 پلە دەبێت. هاوكات، سبەینێ سێ شه‌ممه، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 43 پلە دەبێت، لە سلێمانی 42 پلە و دهۆک 42 پله و له کەرکوکیش 45 پله دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم، له‌باره‌ی موچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه دڵنیایی ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌م نزیكانه مووچه دابه‌شده‌كرێت.بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم ڕایگه‌یاند، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی، ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان شاندێکی ڕاسپاردووه و دوو هەفتەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکەن، کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرەکانه‌وه، کێشە کەوتووه‌ته موچەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە ڕەگەزنامەی گشتی.ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه هیچ مەبەستێکی سیاسی نەبووەتە هۆی دروست بوونی کێشە بۆ موچە و سەرجەم کێشەکان لە چارەسەرکردندان و لە ئایندەیەکی نزیک دا موچە دابەش دەکرێت.به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی مووچه‌یان له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌نێردرێت، مانگانه ئه‌و كێشه‌یه ڕووبه‌ڕووی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه ده‌بێته‌وه.
بڕیارە لە ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، چوار ناوەندی هه‌ماهه‌نگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا پێكبهێندرێت لە پێناو پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ی كه لەو ناوچانه دروست بووە و داعش سوودی لێ وەرگرتووە. مایڵز كەیگینز، وتەبێژی هێزه‌كانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وه‌ڵامی پرسیاری نێردراوی تۆڕی میدیایی باڵكێشدا وتی، وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی چوار ناوەندی هه‌ماهه‌نگی لەو ناچانه، ئەمەش لەپێناو پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئه‌منییه‌یه كه دروست بووە و داعش سوودی لێ وەرگرتووە بۆ خۆڕێكخستنه‌وه و ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.هه‌فته‌ی ڕابردووش فه‌ریق ڕووكن سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ڕایگه‌یاند، بنکە هاوبەش و هەماهەنگییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لەڕووی ئیداری و هونەری و پلانی سەربازییەوە ئامادەکراون، بەڵام تا ئێستا کارکردنی هاوبەش تیایاندا دەستی پێ نەکردووە.
سەرەتای هەفتەی ڕابردوو، نرخی نەوت بەجۆرێك بەرزبووه‌ەوە لە (6) مانگی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی وای بەخۆیەوە نەبینیبوو، بەڵام پێش داخستنی بازارەكانی كڕین و فرۆشتنی نەوت ، نرخەكەی دابەزی.سەرەتای هەفتەی ڕابردوو، نرخی نەوتی برێنت گەیشتە (46) دۆلار، ئەمەش بەرزترین نرخی بوو لەماوەی (6) مانگی ڕابردوودا، بەڵام ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، نرخەكەی بۆ (43) دۆلار دابەزی.نرخی ئەمرۆی نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهان تا كاتژمێر (8:30) بەیانی 42.10 دۆلاری ئەمریكی بوو، بەمەش 1.27% دابه‌زیوه، نرخی نەوتی تكساسی ئەمریكیش 39.20 دۆلارە ، ئەویش 1.43% دابه‌زیوه
نرخی دۆلار و دراوه جیهانییه‌كان له بازڕه‌كانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 7ی ئه‌یلوول، له بازاڕه‌كانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:100 دۆلار به 123 هه‌زار و 300 دیناره. 100 پاوەن بە 161 هەزار و 500 دینارە. 100 یۆرۆ بە 144 هه‌زار و 800 دینارە. 100 هەزار تمەنی ئێرانی به 5 هه‌زار و 200 دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 700 دینارە
بە مووشەک هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و تەنیا زیانی ماددی هەبووە.ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا رایگەیاند، سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کراون و لەنزیک فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە. بەپێی راگەیەنراوەکەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا، یەکێک لە مووشەکەکان لەسەر خانەی مەدەنیی فڕۆکەوانیی فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە چوار ئۆتۆمبێلی مەدەنی. لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین هێرشی مووشەکی شوێنە دیپلۆماسییەکان یاخود بنکەی سەربازانی بیانی و باڵیۆزخانەی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.
فراکسیۆنی گۆڕان سبەی دووشەممە کۆدەبێتەوە و کەسێک لە شوێنی عەلی حەمە ساڵح دەکاتە سەرۆکی فراکسیۆن. جەلال محەممەد ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سبەی دووشەممە کاژێر 11:00 فراکسیۆنی گۆران کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی کەسێک وەکو سەرۆکی فراکسیۆنەکە هەڵبژێرێت، هەڵبژاردنەکەش بە پێی ماددەی 5ی بڕگەی 4ی پەیڕەوی ناوخۆی فراکسیۆن دەبێت و تائێستا دابان محەممەد، نزیکترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. بڕیاربوو رۆژی سێشەممە 1-9-2020 فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان سەرۆك و جێگر و بریاردەری فراكسیۆنەكە هەڵبژێرێ. بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر سەرۆکی فراکیسۆن، هەڵبژاردنەکە بۆ سبەی دووشەممە دواخراوە. رۆژی پێنجشەممە27-7-2020 عەلی حەمەساڵح، دەستی لە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.
باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو 14/9/2020 داخرا. حەسەن جەنابی، باڵێۆزی عێراق لە تورکیا رایگەیاند: باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو 14/9/2020 داخرا حەسەن جەنابی ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە کارمەندێکمان تووشی کۆرۆنا بوونە.
له شاره‌دێی ڕزگاری گه‌رمیان ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سیك بریندراربووه و، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه. كه‌مێك پێش ئێستا له‌ناو بازاری شاره‌دێی ڕزگاری گه‌رمیان، له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار، ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن ڕوویداوه وكه‌سێك برینداره و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه. ڕائید یاسین محه‌مه‌د، به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، كه‌مێك پێش له‌ناو بازاڕی ڕزگاری، به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه كێشه له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست بووه و كێشه‌كه سه‌ری كێشاوه بۆ ته‌قه‌كردن و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك به‌ناوی (علی حسێن دارا)، كه نزیك بووه له شوێنی ڕووداوه‌كه، گوله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه و برینداره. وتیشی، ئه‌و كه‌سه‌ی كه برینداره، به‌شێك نییه له كێشه‌كه و ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌شمان گه‌یشتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام ته‌قه‌كه‌ره‌كه هه‌ڵهاتووه و برینداره‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌داین.
مایڵێز کاگێنز، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە باڵكێشی ڕاگەیاند: له هه‌شت بنكه‌ی سه‌ربازی له عێراق کشاوینەتەوە. له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش له وه‌ڵامی پرسیاری پەیامنێری تۆڕی میدیایی باڵكێش-دا وتی، لە ھەشت بنکەی سەربازیی عێراق کشاونەتەوە و له‌ئێستادا لە ھەولێر و بەغدا و موسڵ و ئەنبار و چەند بنکەیەکی دیکە ئامادەییان ھەیە. وتیشی، ھێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش سەرکەوتوون و زیاتر لە 300 ھەزار پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەن دەتوانن پاشه‌كشه به داعش بكه‌ن و مه‌ترسی تیرۆر دووربخه‌نه‌وه و شان به شانی ئه‌وان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش كار بۆ پاراستنی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و ڕاھێنانی تایبەتیش بە ھێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان و عێراق دەکەن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، ساڵی 2014، دوای ئه‌وه‌ی داعش موسڵ و چه‌ند شارێكی تری عێراقی كۆنترۆڵكرد و په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانیشیدا، دوای چه‌ند ڕۆژێك به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌مریكا و به‌به‌شداریی چه‌ند وڵاتێكی تر دروست كرا و له ئاسمانه‌وه هاوكاریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیان كرد بۆ تێكشكاندنی داعش
سەرۆکی پێشووتری شارەوانی سلێمانی دەڵێ: ئەوگۆڕستانە کە ئێستا دراوە بەکۆمپانیایەک بەگرێبەست موڵکی شارەوانییە تەواوی موڵکەکەمان کڕیوە لەبەر نەبوونی گۆڕستان و شوێنی بەخاک سپاردنی مردوو لەسەر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تۆمارە. حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکی پێشووتری شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا نووسیویەتی" لەسەر ئەرکی شارەوانی سلێمانی سیاجی گۆڕستانەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ تەواو کراوە و بەپێی ( یاسای بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان) شارەوانی خۆی بەرپرسە و ئەرکیەتی خەڵکی ھەژار و نەدار کە مردوویان لێ بمرێ، خۆی ھەڵسێ بە بەخاکسپاردنی بەبێ بەرامبەر نەک پارەیان لێوەربگیرێت". شارەوانیی سلێمانى کاروبارى گۆڕستانەکانى دایە کۆمپانیایەکى کەرتى تایبەت، بۆ لەمەولا گۆڕستانەکانى پێشوو بەهۆى نەمانى جێگەوە مردوویان تێدا بەخاکناسپێردرێت و دەبرێنە گۆڕستانى نوێى سلێمانى کە لە گەڕەکى قڕگەى باشوورى شارەکەیە، شوێنێک کە حەوت ساڵە بۆ ئەو مەبەستە دابینکراوە. بۆ هەر گۆڕێک 110 هەزار دینار لە خاوەن مردوو وەردەگیرێت، بۆ هەڵکەندنى گۆڕ 200 هەزار و بۆ هەڵبەستنى گۆڕیش بەپێى خواست و داواکاریی خەڵکە، کە لە 300 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو یەک ملیۆن دینار و زیاتریش. دەقی نامەکەی حاکم قادر حەمەجان بۆ / سەرۆک و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بەخاک سپاردنی مردوو لە گۆرستانی سلێمانی ١ – ئەوگۆڕستانە کە ئێستا دراوە بەکۆمپانیایەک بەگرێبەست موڵکی شارەوانییە تەواوی موڵکەکەمان کڕیوە لەبەر نەبوونی گۆڕستان و شوێنی بەخاک سپاردنی مردوو لەسەر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تۆمارە. بەمەبەستی ھاوکاری و یارمەتی خەڵکی شار لەکاتی لەدەست دانی ئەزیزێک لە ئەزیزو خۆشەویستەکانیان. ٢ –لەسەر ئەرکی شارەوانی سلێمانی سیاجی گۆڕستانەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ تەواو کراوە. ٣ – بەپێی ( یاسای بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان) شارەوانی خۆی بەرپرسە و ئەرکیەتی خەڵکی ھەژار و نەدار کەمردوویان لێ بمرێ ، خۆی ھەڵسێ بە خاک سپاردنی بەبێ بەرامبەر نەک پارەیان لێوەربگیرێت موڵکەکە و سیاجی گۆڕستانەکەش لەسەردەمی ئێمە دروستکراوە دەیان دۆنم و زەوی مان کڕیوە بۆ دروستکردنی گۆڕستان و کرا بەموڵکی شارەوانی . داواکارین مردووش بەپارە بەخاک نەسپێرێت کە ئەمە عورف و عادات و تەقالیدی شارەکەمان بووە . لەبەر ئەوەی ئەو موڵکە وەک موڵکی گشتی مامەڵەی لەگەڵ ئەکرێ بۆ بەرژەوەندی گشتی یە . ئەو گرێبەستەی کردووتانە بۆ بەخاک سپاردنی مردوو ھەڵبوەشێنرێتەوە. چونکە لەگەڵ بەرژەوەندی خەڵکی ھەژار و نەداری شاری سلێمانی و دەوروبەری یەک ناگرێتەوە . پێویستە حوکمەت و شارەوانی لەخزمەتی خەڵک دابن نەک بارگرانی زیاتر بکرێت بەتایبەت لەم کاتی قەیرانی دارایی یەدا . حاکم قادر حەمەجان سەرۆکی شارەوانی پێشوو ٢٠٢٠/٩/٥