سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی شارۆچکەی شێخ سێڵەی سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ ئاوەڕۆ پیسبووە و نزیکەی 200 کەس ژەهراوی بوون. دانیشتوویەکی شارۆچکەی شێخ سێڵە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سەرچاوەی ئاوی بەشێکی شارۆچکەکەیان لەگەڵ ئاوەڕۆ تێکەڵاوبووە و بەهۆیەوە نزیکەی 200 کەس ژەهراوی بوون کە زۆربەیان منداڵن. ئە‌و سەرچاوەیە وتیشی" نەخۆشەکان تووشی تا و سکچوون و رشانەوە بوون و بۆ چارەسەرکردن زۆربەیان براونەتە نەخۆشخانەکانی کرماشان و شارەکانی تر، بەڵام هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەبووە". شێخ سێڵە، سەر بە سەلاسی باوەجانییە لە سنووری پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
دوای ئە‌وە‌ی پەیامێکی ڤیدیۆیی هونەرمەند کەریم گوڵانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، لەسەر ئە‌وە‌ی لە پەیامەکەیدا داوای هاوکاری و بە هاناوە چوون دەکات. تۆڕی میدیایی باڵکێش لە نەخۆشخانە سەردانی هونەرمەند کەریم گوڵانی کرد و دیدارێکی لەگەڵ کرد. باڵکێش پرسیاری ئە‌وە‌ی لە کەریم گوڵانی کرد کە بۆچی خەڵکی پێی دەڵێن کۆیلە، ئەویش بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە... https://www.facebook.com/108429087388407/posts/181454730085842?sfns=mo
ئاواتی شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو. راگەیاندنی وە‌زارە‌تی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاند، بەر لە گەشتکردنیان بۆ بەغدا، پشکنینی کۆرۆنا بۆ شاندی هەرێمی کوردستان کراوە و دەرکەوتووە کە ئاوات شێخ جەناب، وە‌زیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە. دەقی راگەیەنراوەکە ئە‌مڕۆ ٧/٩/٢٠٢٠ لە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش سەفەری شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا، دەرکەوت بەرێز وە‌زیری دارایی وئابوری حکومەتی هەرێم کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بەژداری شاندی دانوستانکاری هەرێم ناکات بۆ چون بۆ بەغدا لە ڕۆژی ٨/٩/٢٠٢٠. بۆ ئاگاداری هەمولایەک.
ده‌ستپێك: هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عێراق كه وابڕیاره له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوودا بكرێت. چه‌ند هێندەی ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی عێراق ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ش مه‌ترسیی هێنانه ئارای گرفتی گه‌وره‌گه‌روه‌ی سیاسی و ئیداریی لێده‌كرێت. به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه كه تا راده‌یه‌كی زۆر پیشبینی دە‌كرێت نوێ بێت و له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سیاسیی باودا له عێراق ناكۆكه و ئه‌سته‌میشه بتوانێت خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت بۆ گرفته‌كان. ئه‌و ململانێ سیاسییه تونده‌ی له‌سه‌ر یاساكه هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیش هه‌مان ململانێ ده‌هێنیته كایه‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه بتوانێت پرۆسه‌ی سیاسی بخاته سه‌ر راسته‌ڕێیه‌ك كه هیچ نه‌بێت لایەنی كه‌می داخوازییه‌كانی شه‌قام بهێنێته دی. له‌وانه‌یه ده‌رفه‌ت نه‌بێت ته‌واوی مه‌ترسییه‌كان لێرەدا بخه‌ینه روو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته شیكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه كه ده‌رئه‌نجامی جیاواز به‌ده‌سته‌وه ده‌دات. ئه‌و پێشنیارانه كه مه‌ترسین بۆ سه‌ر دیموگرافیای سیاسی له عێراق به‌گشتی و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هه‌ندێک ناوچه‌ی تری ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه پێكهاته ئاینییه‌كان و ئیتنیه بچووكه‌كانی لێنیشته‌جێن. ئه‌م وتاره بریتیه له شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه كه سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و بازنه پێشنیازكراوه‌كان ده‌یهێنیته گۆڕێ. بژاره‌كانی به‌رده‌ستمان و مه‌ترسییه‌كانی: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2019 كه له مانگی 12ی ساڵی رابردوودا په‌سند كرا به نیوه‌ناچڵی به‌جێهێڵراوه بۆ سازان و لێكتێگه‌یشتنی نێوان هێزه سیاسییه‌كان لە‌بارە‌ی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له سه‌رانسه‌ری عێراقدا. ئێستا زیاد له پێشنیازێك هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و بازنانه. مه‌به‌ست له هه‌موویشی بریتییه له پیاده‌كردنی دیموكراسیی زیاتر و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگەی عێراقی كه له لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مان زیاد له پیشنیازێك كراوه بۆ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان. بۆ هه‌ریه‌كێك له بازنه‌كان مه‌ترسیی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه مه‌ترسیه‌كانی چین بۆ سه‌ر كورد و كه‌مایه‌تییه‌كان له عێراقدا كه بریتین له: 1- بژاره‌ی یه‌كه‌م: بریتییه له دابه‌شكردنی كورسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر 100 هەزار كه‌سێك بۆ كورسییه‌ك. ئه‌م پێشنیازه ناتوانێت دادگەرییەکی هاوسه‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌دیبهێنێت. له حاله‌تێك ئه‌گه‌ر ناوچه‌یه‌ك یان قه‌زایه‌ك كه‌متربوو له‌و ژمارەیه، ناچار ده‌بێت بە ناوچه‌یه‌كی نزیك له خۆی یان قه‌زایه‌كی تری هاوسنووریەوە بلکێنرێت. ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی فه‌وتانی ده‌نگێكی زۆری پێكهاته‌ی كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان. بۆ نموونه قه‌زایه‌كی وه‌ك دووز خورماتوو ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ناگاته ئه‌و ژماره‌یه. بێ گومان ده‌خرێته پاڵ قه‌زایه‌كی هاوسنووری كه عه‌ره‌بنشینه و ده‌نگی پێكهاته‌ی كوردیش بۆ بەربژێری عه‌ره‌بی دەڕوات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ناوچه كوردنشینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاواره و په‌راگه‌نده‌ن و به‌هۆی رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه تا ئێستا نه‌چوونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و به ئاواره‌یش دیاری نه‌كراون. سه‌رباری ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه له رووی كارگێری و ئه‌منییه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن له‌بار نییه، ئه‌مه بۆ پێكهاته‌یه‌كی وه‌ك كرستیانه‌كانیش له سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا راسته. بۆیه ئه‌سته‌مه ئه‌م پیشنیازه بتوانێت دادگەری به‌دیبهێنێت و نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه به‌دیبهێنێت. 2- بژاره‌ی دووه‌م یه‌ك بازنه‌یە له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان: ئه‌میش هاوشێوه‌ی خوله‌كانی رابردوو گرفتی خۆی هه‌یه و ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تیی ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان بكات، به‌ڵكو بەربژێری شاره گه‌روه‌كان سه‌رده‌خات و له‌وانه‌یه هیچ ناوچه‌یه‌ك جگه له ناوەندی شاره‌كان، نوێنه‌ریان نه‌گاته په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت پاش كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان. لە‌بارە‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌وه‌نده گرفتێكی گه‌وره نه‌بێت، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان گرفتی راسته‌قینه‌ن. له پارێزگایه‌كی وه‌ك نه‌ینه‌وا ئه‌سته‌مه خه‌لكی مه‌خموور به ئاسانی له چوارچێوه‌ی یه‌ك بازنه‌ییدا لەو پارێزگایە نوێنه‌ریان بۆ په‌رله‌مان ده‌ربچێت. 3- بژاره‌ی سێیه‌م بریتییه له فره‌بازنه‌یی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان: ئه‌م پێشنیازه تا راده‌یه‌كی باش دیموكراسیتره له پیشنیازه‌كانی تر بۆ سیسته‌می هه‌ڵبژاردن، چونكه قه‌زا و ناحیه‌كان و ناوچه جۆراوجۆره‌كان ده‌زانن ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام لێره‌دا دووباره گرفتی ژماری دانیشتووانی قه‌زاكان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه كه رێگرییه‌كی گه‌وره‌یه له به‌دیهێنانی دادگەریی هه‌ڵبژاردن. ئه‌م گرفته ته‌نیا بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان مه‌ترسی نییه، به‌ڵكو بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق و ناوچه سوننه‌نشینه‌كانیش هه‌مان شته. 4- بژاره‌ی چواره‌م بریتییه له یه‌ك بازنه‌یی له‌سه‌ر ئاستی وڵات: هه‌رچه‌نده ئه‌م پیشنیازه و بژاره‌یه دووره له په‌سندكردن، چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كوتله په‌رله‌مانییه‌كان دژین، چونكه حیزبە گه‌وره‌كان ناچار ده‌كات له هه‌موو شوێنێكی وڵات بەربژێری خۆی هه‌بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه بۆ حیزبی سیاسی، هه‌رچه‌نده عێراق له سه‌ره‌تاوه یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو. واته ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای عێراق تا راده‌یه‌ك به‌رهه‌می یه‌كبازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو. ئه‌م بژاره‌یه بۆ كورد باشتره، چونكه كه‌مترین ده‌نگی پیكهاته‌كان به فیرۆ ده‌چێت، به‌ڵام تا راده‌یه‌كی زۆر له واقعی ئێستای عێراقه‌وه دووره. ئه‌نجام: پێش ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سند بكرێت و یه‌كێك له‌و بژارانه بكرێته سیسته‌می هه‌ڵبژارد و پاشكۆكه‌ی په‌سند بكرێت، پیویسته له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان دوو شت بكات: یه‌كه‌میان، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بخاته كار كه پێش سه‌ری ساڵ باری نائاسایی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان یه‌كلایی بكاته و كۆتایی به‌و باره سه‌ربازییه بهێنرێت، تاوه‌كو له‌و ناوچانه‌دا ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد بڕه‌خسێنرێت. پێویسته له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی گرفتی پارێزگای كه‌ركووك له‌نێوان خۆیاندا و له‌گەڵ به‌غدا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه ئینجا بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه. دووه‌میان، هه‌وڵی دیپلۆماسی و سیاسیی خۆیان و قورسایی خۆیان بخه‌نه كار كه له ئێستادا ده‌سكاریی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كرێت، چونكه ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی ده‌نگێكی زۆری كورد له كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان.
خوشكێكی تاریقی به‌قاڵ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئە‌و سێ کەسەی بە تاوانی کوشتنی تاریق سزای لەسێدارەدانیان بۆ ده‌رچووه، وتوویانه، له‌ژێر فشاری هێزه ئه‌منییه‌كاندا دانیان به‌وه‌دا ناوه تاریقیان كوشتووه. باسی له‌وه‌ش كرد، لە کاتی دادگایی کردنی تۆمەتباری چوارەمدا، ئە‌و سێ کەسەی کە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، لەبەردەم دادوەردا ڕەتیانکردووەتەوە ده‌ستیان له كوشتنی تاریق دا هه‌بێت و وتوویانه، هێزە ئەمنییەکان ناچاریان كردووین دان بە تاوانی کوشتنی تاریقی بەقاڵدا بنێنن. تاریقی به‌قاڵ، ناوه‌ڕاستی ساڵی 2019، دوای چه‌ند ڕۆژێك له دیار نه‌مانی، به كوژراویی دۆزرایه‌وه و دواتر چه‌ند كه‌سێك له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركران و دانیان به تاوانه‌كه‌دا نا.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٤) ١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە. ٢. پشکنین: (٥٠٥٠ پشکنینی نوێ)(١٨٠٦ هەولێر)، (٧٤٠ سلێمانی، ١٥٣ گەرمیان)، (٢٢٩١ دهۆك)، (٦٠ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٧٨٨ تووشبووی نوێ)(٢٨١ هەولێر)(١٠٤ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان)(٣٤٩ دهۆك)(٣٠ هەڵەبجە)٤. چاکبوون: (٤٣١ چاکبوون)(٢٢١ هەولێر)(٣٨ سلێمانی، ٣٦ گەرمیان)(١٠٦ دهۆك)(٣٠ هەڵەبجە) ٥. مردن: (٢٤ مردن)(٧ هەولێر)(١٢ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)(٣ دهۆك)(١ هەڵەبجە)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٤٨٧٨٥ (١٣٥٦١٥ هەولێر، ٩٣٦١٣ سلێمانی، ١١٦٢٤١ دهۆك، ٣٣١٦ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٢٩٩٨ (١٣١٨٣ هەولێر، ١٢٧٧٣ سلێمانی، ٥٩٦٩ دهۆك، ١٠٧٣ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٠٩٢٣ (٩٣٢٧ هەولێر، ٨٥٥٩ سلێمانی، ٢٠٥٢ دهۆك، ٩٨٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٠٨٤٤ (٣٣٩٨ هەولێر، ٣٥٣٨ سلێمانی، ٣٨٣٩ دهۆك، ٦٩ هەڵەبجە)مردن ١٢٣١ (٤٥٨ هەولێر، ٦٧٦ سلێمانی، ٧٨ دهۆك ، ١٩ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وە‌زارە‌تی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٧ی ئەیلول ٢٠٢٠
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی قۆناغی دووە‌می لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تریی ئەنجامدرا و، تێیدا لیژنەیەک بۆ یەکلایی کردنەوەی فرەمووچەیی نایاسایی پێکهێندرا.ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە، 7ی ئه‌یلوولی 2020، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی حكومه‌ت، سە‌رپە‌رشتی یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی قۆناغی دووە‌می لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری كرد و لە كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، كه وە‌زیری دارایی ئامادە‌ی بوو، گفتوگۆ لە‌بارە‌ی دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی جێبە‌جێ كردنی قۆناغی دووە‌می بایۆمە‌تری كراوه بە ئاڕاستە‌ی بە‌رجە‌ستە‌كردنی حكومە‌تی ئە‌لیكترۆنی بە‌سود وە‌رگرتن لە تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری لە بە‌ڕێوە‌بردنی دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت و فراوانكردنی پرۆگرامە‌كە، تا بوارە‌كانی تریش بگرێتە‌وە و ببێتە یارمە‌تیدە‌رێكی سە‌رە‌كی بۆ جێبە‌جێ كردنی كردارە‌كی چاكسازی و بە ئە‌لیكترۆنی كردنی دام ودە‌زگاكانی حكومە‌ت.له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دراوه، لیژنە‌یە‌ك پێكبھێندرێت بۆ بە‌ردە‌وامیدان بە پاككردنە‌وە‌ی لیستی مووچە‌خۆران و یە‌كلا‌كردنە‌وە‌ی فرە مووچە‌ی نایاسایی پشت بە‌ستوو بە یاسایی چاكسازی، بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش فە‌رمانگە‌ی ھە‌ماھە‌نگی و بە‌دواداچوون و فە‌رمانگە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری و وە‌زارە‌تی دارایی ڕاسپێردراون بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئە‌ركە.هاوكات، بڕیاردراوه وە‌زارە‌تی دارایی ئاسانكاری لە پرسی تۆماركردن و دیاری كردنی فە‌رمانبە‌رانی تۆماركردن بكات، بۆ ئە‌وە‌ی تەنها ئە‌و مووچە‌خۆرانە تۆمار بكرێن كە یاسایین و تۆمارنە‌كراون و بڕیار لە تۆماركردنیان دە‌درێت.دوای ھاتنی قۆناغی یە‌كە‌می بایۆمە‌تری بە تۆماركردنی به‌شێكی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان لە سیستە‌مێكی ئە‌لیكترۆنی ناوە‌ندیدا، له ئێستا لیژنە‌ی باڵای بایۆمه‌تری دە‌ستیكردووه بە جێبە‌جێ كردنی قۆناغی دووە‌می سیستە‌مە‌كە.
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن" هەمومان ئامادەین دەستبەجێ دەستلەکاربکێشینەوە ئەگەر بڕیار بەدەستانی ئێستای گۆڕان بڕیار بدەن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکشێنەوە و رێکخەر و خانە جێگەکانیان بۆ خەڵکی شایستە چۆڵبکەن". فراکسیۆنی گۆڕان لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، جەخت لەسەر ناوەرۆکی راگەیێندراوی پێشووی فراکسیۆن لە ۸/۲٠ دەکەینەوە و دووپاتی دەکەینەوە کە کابینەی (نۆ)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان شکستی خواردووە و ئەجێنداکانی دژی خەڵک و فەرمانبەران و ئازادیخوازانە و دەبێ گۆڕان لێی بکشێتەوە. لە مانگی ئابی رابردوو فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بەشداریی تیمی گۆڕان لە حکومەت بە بەشدارییەکی شەرمنانە ناوبرد و کشانەوەی لە حکومەت بە پێویست زانی، داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی کرد و هۆشدارییاندا لەوەی کە ئەگەر گوێ لە داواکارییەکانیان نەگرن لەگەڵ "بڕیاربەدەستانی ئێستای گۆڕان دەگەنە بنبەست". لە وەڵامدا وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان لە دەستپێکی سەرھەڵدانیەوە ھێزێکی سیاسی و مەدەنیە و، پایەکانی لەسەر سیستەمێکی ئاسۆییە و دەستووری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری کردووە. بەردەوام روانین و دیدگای جیاواز ھەیە و "ئەمەش سەلمێنەری زیندوویەتی دامەزراوە و ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکەیە". وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد، کە باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردان لە گۆڕان جڤاتی نیشتمانییە و رایدەگەیێنێت، بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بووە، بۆ ئەمەش بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوام هەڵسەنگاندن دەکات و دوا بڕیار لە جڤاتی نیشتمانی و بە بەشداریی هەمووان دە‌درێت، نەک یەک ئۆرگان. راگەیەندراوێک لە فراکسێۆنی گۆڕانی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراقەوە دوا بەدوای کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لە رۆژی 5/ 9/ 2020 فراکسیۆنی گۆڕان بە ئامادەبونی تێکرای ئەندامەکانی لە شاری بەغدا کۆبوەوە و تیایدا ئەم خاڵانەی خوارەوە ئاراستەی رایگشتیی و جەماوەری گۆڕانخوازی کوردستان دەکات : یەک: جەخت لەسەر ناوەرۆکی راگەیەندراوی پێشوی فراکسێۆن لە ۸/۲٠ دەکەینەوە و دوپاتی دەکەینەوە کە کابینەیەی (نۆ)ی حکومەتی هەرێم شکستی خواردوە و ئەجێنداکانی دژی خەڵک و فەرمانبەران و ئازادیخوازانە و دەبێ گۆڕان لێی بکشێتەوە. سەبارەت بەو قسانەیش کە بەناوی رێکخەری گشتیی لەناو جڤات و بە نارەسمیی بڵاوکراونەتەوە و گوایە داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئێمەی کردوە، دەمانەوێ بە رونی رایبگەیەنین کە ئیمە ئەگەرچی نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵکین و بە دامەزراندن پۆستمان وەرنەگرتوە، بەڵام هەمومان ئامادەین دەستبەجێ دەستلەکاربکێشینەوە ئەگەر بڕیار بەدەستانی ئێستای گۆڕان بڕیار بدەن لە حکومەتی هەرێم بکشێنەوە و رێکخەر و خانە جێگەکانیان بۆ خەڵکی شایستە چۆڵبکەن، هیچ کام لە ئێمەش چاومان لە هیچ پۆستێکی حزبیی و حکومی و پەرلەمانی نیە و وەک گۆڕانخوازێکی ئاسایی دەمێنینەوە، بەڵام لە هەر پێگە و جێگەیەکدا بین داکۆکی سەرسەخت لەو فکر و بنەما سەرەتاییانە دەکەین کە گۆڕانمان بۆ دامەزراند. دو: نیگەرانین لەو ئاستە نزمە لە مامەڵەکردن لەگەڵ نوێنەری فراکسێۆنی گۆڕان کە لە کۆبونەوەی جڤاتدا کراوە و، جێگەی هەڵوەستەی جدیمانە لەبری لێپرسینەوە لە تیمی گۆڕان لە حکومەت بەتایبەت لە پرسی لێبرینی موچەی فەرمانبەران کە سیستمێکی زۆرەملێی نایاساییە و سەپێنراوە، بەڵام لە بری ئەوە پەلامارێکی ئاست نزمی فراکسێۆنەکەی ئێمە دراوە کە سەرسەختانە داکۆکی لە ماف و موچە و ژیانی هاوڵاتیان لە هەرێم و بەغدا دەکات و راستگۆیانە بەرگری لە پرەنسیپەکانی گۆڕان دەکات. سێ: ئێمە بە هەستکردن بە نیگەرانیی خەڵک داوامان کردوە کە گۆڕان لە حکومەت بکشێتەوە، ئەمەشمان بە بەیاننامە و روبەڕوش لە کۆبونەوەی جڤات دوپاتکردۆتەوە، بەڵام بێ هیچ دەنگدان و راپرسی و رێزگرتنێک لەو داوایە، وتەبێژی گۆڕان مانەوەی گۆڕانی لە حکومەت راگەیاند و شیوازی مامەڵەکەشیان لەگەڵ نوێنەری فراکسێۆن دەرخەری داخستنی دەرگای گفتوگۆیە لەسەر ئە‌و بابەتە لە لایەن ئەوانەوە و ئەمەش وایکرد کە پەیوەندیەکانمان لەگەڵیاندا هەڵپەسێردرێت. چوار: فراکسێۆنی گۆڕان لە کۆبونەوەکەیدا جەختی لە چەند پرسێک کردەوە کە چالاکانە کاریان لەسەر دەکات وەک پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی ۲٠۲٠ و ۲٠۲۱ و ، یاسا هەستیارەکانی وەک هەڵبژاردن و دادگای فیدراڵی. هەروەک فراکسێۆن بە دواداچونی تەواو دەکات بۆ پرسی موچەی فە‌رمانبە‌رانی هەرێم و شایستە داراییەکانی جوتیاران و هەمو ئە‌و مافەدەستوریانەی کە هەرێم هەیەتی. دەمانەوێ رونبێ کاری لە پێشینەی ئێمە ئەوەیە داکۆکی لە خەڵک و دەنگدەری خۆمان بکەین لە سەر ئاستی عێراق، بەڵام لە هەمانکاتیشدا لە هەرێم شەر لەسەر گەیشتنی ئە‌و ماف و شایستانە بە هاوڵاتیان دەکەین و لە بەغدا و هەولێر چاوپۆشی لە هیچ گەندەڵی و بەفیرۆدانێک ناکەین. فراکسێۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ۷ی ئەیلولی ۲٠۲٠
فراکسیۆنی گۆڕان کۆبووەوە و دابان محەممەد-ی وەکو سەرۆکی فراکسیۆنەکە هەڵبژارد. جەلال محەممەد ئەمین، بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و دابان محەممەد-ی وەکو سەرۆکی فراکسیۆنەکە و ئاشنا عەبدوڵڵا وەک جێگری سەرۆک و جەلال محەممەد ئەمین-ی وەکو بڕیاردەر هەڵبژارد. رۆژی پێنجشەممە 2020/08/27 عەلی حەمەساڵح، دەستی لە پۆستی سە‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە بەبێ ئە‌وە‌ی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.
له‌سه‌ر سكاڵای جێگرانی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك كارگێڕ و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی، كادیرێكی ئه‌و حیزبه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ زانینی هۆكاری كێشه‌كه، په‌یوه‌ندی به جه‌لال عه‌بدوڵا، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانه‌وه كرد، وتی: كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به ناوخۆی خۆمانه‌وه هه‌یه و كێشه‌كه كه‌سی نییه. وتیشی، ئه‌وانه‌ی سكاڵامان تۆماركردووه، 17 كه‌سین و له ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند به‌سه‌ره‌وه‌ی تێدایه و من و جێگره‌كه‌ی تری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندیش دوو كه‌سین له‌و 17 كه‌سه و ناتوانین هیچ قسه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین، چونكه مه‌ڵبه‌ند وته‌بێژ و به‌رپرسی هه‌یه. ماوه‌ی دوو ڕۆژه، شۆڕش شێرزاد، كادیری یه‌كێتی له گه‌رمیان و كوڕی شێرزاد باوه‌نووری، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، له‌سه‌ر سكاڵای جێگرانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی ده‌ستبه‌سه‌ره و به وته‌ی جه‌لال عه‌بدوڵا، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند، كێشه‌كه كه‌سی نییه و په‌یوه‌ندی به ناوخۆی خۆیانه‌وه هه‌یه.
لە دوای بۆردومانەكەی شەوی ڕابردوو كە كرایە سەر گوندی بەشیر، بەرەی توركمانی لە بەیاننامەیەكدا داوای ناردنی هێزی زیاتر دەكات بۆ دەوروبەری كەركوك، لە دوای ئە‌وە‌ی شەوی ڕابردوو لە نزیك یاریگایەكی تۆپی پێ لە گوندی بەشیر، دوو گوللـە هاوەن كەوتنە خوارەوە. له‌و باره‌یه‌وه، عه‌دنان كه‌ركوكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، به‌ره‌ی توركمانی هیچ هیزێكی نییه و له‌و ڕووه‌وه هه‌ست كه‌موكورتی ده‌كات و به‌رده‌وام به‌م ڕاگه‌یه‌ندراوانه‌هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كه‌موكورتییه‌ی پر بكاته‌وه. وتیشی، ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، هه‌ركاتێك هه‌ست بكات ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه بۆ چوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆه به‌یاننامانه و وروژاندنی شه‌قامی توركمانییه‌وه دژایه‌تی خۆی ده‌رده‌بڕێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌وان وه‌ك پێكهاته‌ی كورد، كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌یه، بوونی پێشمه‌رگه و هێزێك له پێكهاته‌كانی شاره‌كه، به زامن ده‌زانن بۆ پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و ئه‌وه‌ش به نموونه هێنایه‌وه كه گوندی به‌شیر كاتێك له‌لایه‌ن داعشه‌وه كۆنترۆڵ كرا، هیچ هێزێك نه‌یتوانی ڕزگاری بكات، پێشمه‌رگه ڕزگاری كرد له ده‌ستی داعش و خه‌ڵكی به‌شیریش باش ئه‌م ڕاستییه ده‌زانن. شەوی ڕابردوو، دوو گوللـە هاوەن لەنزیك یاریگایەكی تۆپی پێ لە گوندی بەشیر كەوتەخوارەوە و بەو هۆیەوە مێردمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی (مستەفا قەنبەر محەمەد) گیانی له‌ده‌ستدا. تۆڕی میدیایی باڵكێش، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی، په‌یوه‌ندی به ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌كه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه
وەزيری تەندروستی عێراق ڕايگەياند، هەرکاتێک ڤاکسينی کۆرۆنا بەردەست بێت و لەلايەن ڕێکخراوی تەندروستی جيهانييەوە بەفەرمی دانی پێدابنرێت، عێراق يەکەم وڵاتە هاورده‌ی ده‌كات ده‌شڵێت، چاوەڕێی پەسەندکردنی پێکوتەی دژە کۆرۆنای وڵاتان دەکەن، لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاوردەکردنی هەر ڤاکسينێک دەکەوێتەسەر ئە‌وە‌ی تا چەند لە جيهاندا بەکاردێت و دەبێت بە فەرمی لەلايەن ڕێکخراوی تەندروستی جيهانيشەوە پەسەند بکرێت و دڵنيا بين لە سەرکەوتنی ڤاکسينەکە. وەزيری تەندروستی داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كات، پابه‌ندی ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بن و پابەندبن به پاراستنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه بكرێت. بەپێی ئامارەکانی وە‌زارە‌تی تەندروستی عێراق، تا ئێستا زياتر لە ٢٦٠ هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون و نزيکەی ٢٠٠ هەزار کەسيش چاکبونەتەوە و زياتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ کەس گيانيان لەدەستداوە.