Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
03-06-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە نووسەر فوئاد مەجید میسری دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/3 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و ڕووناکبیری ناسراو فوئاد مەجید میسری کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری و ئەدەبی و هونەری لە کوردستان و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕووناکبیران کرا بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بە داهێنانەکانیان بدەن تا زیاتر ڕۆڵی کارا و ئەرێنی خۆیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا بگێڕن .

هەواڵ
02-06-2025

ڕاگەیەنراوێک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەی فراوانىكۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان: بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، بە ئامادەبوونى هەڤاڵانى کۆمیتەى ناوەندى و بەرپرسى لقەکان، ئەمرۆ دوو شەممە ٢ ى حوزەیرانى ٢٠٢٥، كۆبوونەوەی فراوانى خۆی ئەنجام دا.كۆبوونه‌وه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌مشه‌ له‌یاد ده‌ستی پێكرد، دواتر چەند پرسێکى گرنگ و هەنوکەیى شڕۆڤەکران و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. تەوەری یەكەم/ پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ؛ پارتیمان لە قۆناغى بەرەنگاربوونەوە و ڕوخاندنى ڕژێم و دواتریش لە بونیادنانى عێراقێکى نوێ کە تێیدا هەموو هاووڵاتیان هەست بە ئارامى و ئاسوودەیى بکەن و، بەگوێرەى دەستوور بە ماف و ئازادییەکانیان بگەن، عێراقێک کە بەبى جیاوازى نەتەوەیى و ئایینى و مەزهەبى بۆ هەمووان بێت ڕۆڵى کاریگەرى هەبوو، سەرکردایەتى کوردستان بە بڕیارى پەرلەمانى کوردستان بەشدارى دامەزراندنەوەى عێراقى نوێی کرد لەسەر بنەماى هاوبەشى و سازان و هاوسەنگى (شراکة، توافق، توازن) و بەڕێوەبردنى عێڕاق لەلایەن هەموو پێکهاتەکانیەوە بەگوێرەى دەستوورى هەمیشەیى عێراقى فیدراڵ و دابینکردنى ژیانێکى شایستە بۆ تەواوى خەڵکى عێراق کە ببێتە مایەى قەرەبووکردنەوەى ئەو هەموو نەهامەتى و وێرانییەى بەسەر عێراق بەگشتى و کوردستان بەتایبەتى دا هاتبوو. بەداخەوە دواى تێپەڕینى چەند ساڵێک بەسەر ڕوخانى ڕژێم، بەشێک لە دەسەڵاتدارانى بەغدا بە عەقڵیەتى دوور لە عەقڵیەتى فیدراڵى و بە ئاراستەى گێڕانەوە دەوڵەتى مەرکەزى و پشتکردن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکانى کە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدراون بۆ پێکهێنانى کابینە و گوشار خستنە سەر هەرێم بە هەموو شێوازێک و بەکارهێنانى کارتى مووچە و بودجەى هەرێمى کوردستان هەنگاو دەنێن، کۆبوونەوە پەسەند و پاڵپشتى هەڵوێستى مەکتەبى سیاسى پارتیمانى کرد لە بارەى مووچەى مووچەخۆرانى کوردستان، هەروەها هەڵوێستى حزبە کوردستانییەکانى لە کۆبوونەوەى هاوبەشى ڕێکەوتى ٣١ى ئایارى ٢٠٢٥ بەرزنرخاند و، دواى ئەو ئاماژە ئەرێنیەى کە هەیە لەلایەن حکومەتى فیدراڵى و دامەزراوەى قەزائى بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکە ئێمەش داکۆکى دەکەین لە چارەسەرکردنى کێشەکان و کۆتایى هێنان بەم شێوەڕەفتارە نادادپەروەرانەیەى کە لەگەڵ بژێوى ژیانى فەرمانبەر و مووچەخۆرانى کوردستان دەکرێت. تەوەری دووەم/ پەیوەندیمان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان؛ پارتیمان باوەڕى تەواوى بە فرە حزبى و لەگەڵیشیدا بە کارى هاوبەش و بەرپرسیاریەتى هاوبەش هەیە، لەم ڕوانگایەوە هەوڵى ڕێکخستنەوەى نێوماڵى کوردستانیمان بەردەوام هەبووە و هەوڵى جدیشمان دا بۆ دروستکردنى هاوپەیمانیەتییەکى کوردستانى بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتووى خولى شەشەمى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێڕاق بۆ ئەوەى لە بەغدا وەکو پێکهاتەى کورد ڕۆڵێکى کاریگەرترمان هەبێت، نەک وەکو ئەحزاب، بەڵام بەداخەوە پێشوازى لەو هەوڵەمان نەکرا و بێ ئەنجام بوو. دوا هەوڵیشمان بۆ کارى پێکەوەیى و دروستکردنى هاوڕایى بەرامبەر کێشە و ئاڵنگاریەکان ئەوەبوو کە داوامان لە هەموو پارت و لایەنە کوردستانییەکان کرد و میوانداریمانکردن بۆ کۆبوونەوەیەکى هاوبەش کە بەسوپاسەوە بەشى هەرە زۆرى حزب و لایەنەکان ئامادەی کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن بوون هاوکات چەند لایەنێکیش دەستپێشخەریەکەیان قبوڵ نەکردین کە ئامانج لێى ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوە بوو لەبارەى بڕیارە نایاساییەکەى وەزارەتى دارایى حکومەتى فیدراڵ سەبارە بە ماف و شایستە داراییەکانى مووچەخۆران بەتایبەتى و خەڵکى هەرێمى کوردستان بەگشتى، شایەنى ئاماژەیە کۆبوونەوەى ناوبراو کۆبوونەوەیەکى باش و سەرکەوتوو بوو. تەوەری سێیەم/ سەردان و کۆبوونەوەکانى بەرێز سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان؛ دواى گفتوگۆ و ڕونکردنەوەى ناوەرۆکى سەردانەکەى بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، کۆبوونەوەکانى بەرێزیان لە گەڵ کەسایەتى و دامەزراوەکانى ئەو وڵاتە بە کارێکى باش زانرا بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکا، هەروەها ڕێککەوتنەکان لەسەر کێڵگەکانى گاز و نەوت کە لە چوارچێوەى مافە دەستوورى و یاساییەکانى هەرێمى کوردستان دان، بە سوودى بوژانەوەى ئابوورى هەرێمى کوردستان و عێراق زانران. تەوەری چوارەم/ پرۆسەى پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان؛ لیژنەى دانوستاندنەکانى پارتیمان زانیارى و ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى هەنگاوەکانى ئەو پرۆسەیە پێشکەشى کۆبوونەوە کرد، بەردەوامى هەنگاوەکانى لیژنەى ناوبراو بە مەبەستى پێکهێنانى کابینەى دەیەم بە زووترین کات بەپێوست زانرا. تەوەری پێنجەم/ پرۆسەى هەڵبژاردنى خوولى شەشەمى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق؛ لیژنەى باڵاى سەرپەرشتى پرۆسەى هەڵبژاردن تەواوى هەنگاو و ئامادەکاریەکانى کە کراون و پلان و بەرنامەى داهاتووى لیژنە و ئۆرگانەکانى پارتیمانى سەبارەت بەم پرۆسەیە خستە ڕوو، کۆبوونەوە پلان و هەوڵەکانى لیژنەى ناوبراوى بە گوێرەى ئەو خشتە زەمەنیەى کە دیاریکراوە بە پەسەند زانى. كومیته‌ی ناوه‌ندییپارتی دیموكراتی كوردستان٢ـی ٦ـی ٢٠٢٥

هەواڵ
01-06-2025

چەند پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، لە مەراسیمی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی - کوردستان لە دهۆک، وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: . پێزانینم بۆ ئەو پەیوەندییەی لە نێوان زانکۆکە و ئەمریکا هەیە, ئەم قۆناغە دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتوومان. . واژۆكردنی گرێبەستە نوێیەكان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان، قۆناغێكی گرنگە. . پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتە ڕووناککردنەوە و گەشانەوەی هەموو هەرێمی کوردستان. . بۆ نوێکردنەوە و مۆدێرنکردنی سیستمی بانکیمان، دەستپێشخەری (ھەژماری من)مان ڕاگەیاندووە، کە ھاوشێوەی نییە لە ناوچەکەمان. . ئێستا ئێمە پێویستمان بە بیرکردنەوەی داهێنەرانە هەیە لە نێوان سێکتەرە جیاوازەکاندا. . لە بواری پەروەردە کارنامەیەکی گرنگمان هەیە، پڕۆژەی نوێمان بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا پێشکەش کردووە . . كوردستان بناغەیەكی بەهێزی دروستكردووە بۆ ئابووریی سەربەخۆ. پێشكەوتنەكانی ئەم قۆناغە زامنی داهاتوومان دەكات, پێویستمان بە بیركردنەوەی داهێنەرانە هەیە بۆ گەشاندنەوەی كوردستان. . كوردستان لەگەڵ زیرەكی دەستكرد هەنگاو دەنێت. . پرۆژەیەكی تەندروستی پێشكەش دەكەین بۆ سەرجەم بنكە تەندروستییەكان. . تەكنەلۆژیا ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە پێشخستنی پەروەردە و خوێندن. . مەبەستمانە نەوەیەكی خاوەن زانیاری بونیاد بنێین

هەواڵ
01-06-2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی سەرۆك هۆز و ڕیشسپییە عەرەبەكانی پارێزگا...

ڕۆژی یەكشەممە 1ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی سەرۆك هۆز و شیوخ و كەسایەتی و ڕیشسپییە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا كرد. لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی گەلی كوردستان و هەڵوێستی سەرۆك بارزانیان كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و لە شەڕی تیرۆریستاندا میوانداریی سەدانهەزار ئاوارەی عێراقیان لە پارێزگای نەینەوا و پارێزگاكانی تری عێراق كردووە و سوپاسی قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیشیان كرد كە بەشێكی زۆری ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا لە ژێر دەست تیرۆریستانی داعش ئازاد كرد و ڕایانگەیاند كە ئەو هەڵوێستە مێژوویانە هەرگیز لە یاد ناكەن و لە یاددانی نەوەكانی ئایندەشیان دەمێنێتەوە.بەشداربووانی كۆبوونەوەكە وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان داوایان كرد كە هەماهەنگی و هاوكاری و پێكەوەیی لەنێوان پارێزگاكەیان و هەرێمی كوردستاندا هەبێت. لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەدا شاندی میوان باسیان لە كێشە و گرفتەكانی دانیشتوانی نەینەوا و بارودۆخی ئابووری و خزمەتگوزاریی ئەو پارێزگایە بۆ سەرۆك بارزانی كرد و داوایان كرد لە قۆناغی داهاتوودا لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق نوێنەرایەتییەكی ڕاستەقینەیان هەبێت و كۆتایی بە نەهامەتی و گرفتەكانیان بێت. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و لە گوتەیەكدا وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی كێشەكانی نێوان گەلی كوردستان و حكوومەتەكانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە جێیی شانازییە ناكۆكیی نێوان گەلی كوردستان و حكوومەتەكانی عێراق هیچ كاتێك نەبووەتە هۆی ناكۆكیی نێوان گەلانی عێراق. سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراقی دوای 2003 لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان و لە چوارچێوەی دەستووردا دامەزراوە و تەنیا ڕێگەی چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق پابەندبوونی هەموو لایەكە بەو بنەمایانە. سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی و هاوسۆزیی خۆی بۆ داواكاری و کێشەکانی خەڵكی پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند و ئەوەشی دووپات كردەوە كە پێویستە ڕێگە بدرێت دانیشتوانی نەینەوا خاوەنی بڕیار و چارەنووسی خۆیان بن.

هەواڵ
01-06-2025

مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە دەکات

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حیزبە کرد. ئەمەش دەقی پەیامەکە: بە بۆنەی (50)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتیی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.ئومێدەوارم یەکێتیی وەک حزب و لایەنێکی گرنگی هەرێمی کوردستان، لە خەبات و تێکۆشانی خۆی لەپێناو داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت.لەم بۆنەیەدا،جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بدات و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە هەرێمی و ناوچەییەکان ببێتەوە .

هەواڵ
31-05-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 5/31 , سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرا کرد .لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاريكاريى و هاوئاهەنگیی لە نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسڕا کرا.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و مافى گشت ناوچە و پێکهاتەکانی عێراق.

هەواڵ
31-05-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سیناتۆر جاکی ڕۆزن دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە سێناتۆری ئەمەریکی جاکی ڕۆزن کرد . لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری کرایەوە ، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگی سەردانی سەرکەوتووی ئەم دواییەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆنگرێس و ئیدارەی ئەمەریکا کرا.لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ڕێزگرتن و پاراستنی قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان .گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشیی عێراق و سووریا و ناوچەکە بە گشتی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

هەواڵ
31-05-2025

ڕاگەیاندراوى کۆبوونەوەى هاوبەشى حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان

ڕێکەوتى ٣١/٥/٢٠٢٥ لە مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کۆبوونەوەیەکى هاوبەشمان ئەنجامدا بەمەبەسىتى تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى کوردستان و عێڕاق و، کێشە و گرفتەکانى نێوان هەرێم و حکومەتى فیدراڵ، بەتایبەتى دوا بریارى نادەستوورى و نایاسایی وەزارەتى دارایى حکومەتى فیدراڵ و ڕاگرتن و نەناردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، دواى گفتوگۆکردن و ڕاگوڕینەوەى پێویست لەسەر ئەم بابەتە، هەموو لایەنەکان هاوڕابووین لەوەى کە ئەم بڕیارە بڕیارێکى سیاسییە دژ بە ئیرادەى گەلى کوردستان و قەوارەى سیاسى و یاسایى هەرێمى کوردستان. بەپێى دەستوورى هەمیشەیى عێراق و بڕیارى دادگاى فیدراڵى و یاساى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى عێراق و ڕێککەوتنەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵ، پێویستە حکومەتى فیدراڵى پابەندبێت بەئەرک و ئیلتیزاماتى خۆى بەرامبەر بە خەڵکى هەرێمى کوردستان و، مافى مووچەخۆرانى هەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، هەروەها حکومەتى فیدراڵ دوربکەوێتەوە لە سیاسەتى برسیکردن و فشارخستنە سەر هەرێمى کوردستان، لەبەرئەوەى ئەم سیاسەتە جگە لە قوڵکردنەوەى گرفتەکان، نادیدەگرتنى گۆڕانکارییە زۆر و خێراکانى ناوچەکەشە بۆیە لەبەرژەوەندى هێچلایەکدا نابێت. ئێمە وەکو هێز و لایەنە سیاسییەکانى گشت پێکهاتەکانى کوردستان وێڕاى سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆڕاگرى مووچەخۆران و فەرمانبەر و پێشمەرگە و مامۆستایان و گەلى سەربەرزى کوردستان بەگشتى، دووپاتى دەکەینەوە کە هەڵوێست و بڕیار و هەنگاوەکانمان بە ئاراستەى بەرژەوەندى هاوڵاتیان و هەرێمى کوردستان دەبێت و بژاردەى گفتوگۆ و دانوستاندن بە بە باشترین ڕێگە چارە دەزاین بۆ ئەم قۆناغە، لەهەمان کاتدا گشت بژاردەکان بە کراوەیى دەبینین لەبەردەممان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان. حزب و لایەنە کوردستانییەکان:1. یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان.2. بزووتنەوەى گۆڕان.3. پارتى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان.4. بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان.5. حزبى شیوعى کوردستان.6. بزووتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى کوردستان.7. حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان.8. پارتى ڕەنجدەرانى کوردستان.9. پارتى پارێزگارانى کوردستان.10. یەکێتیى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان.11. بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان.12. پارتى نەتەوەیى کوردستان13. بزووتنەوەى ڕزگارى دیموکراتى کوردستان.14. حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان.15. پارتى بنیادى دیموکراتى کوردستان.16. بزووتنەوەى ئاشتیخوازانى کوردستان.17. هاوپەیمانى نیشتمانى.18. حزبى ڕزگارى کوردستان_دەستەى سەرۆکایەتى.19. پارتى دیموکراتى تورکمان.20. پارتى نیشتمانى تورکمان.21. پارتى ڕزگارى نەتەوەیى تورکمان.22. پارتى یەکگرتووى تورکمان.23. بزووتنەوەى تورکمانى بێلایەن.24. پارتى گەشەپێدانى تورکمان.25. پارتى چاکسازى تورکمان.26. پارتى گەلى تورکمانى عێراق.27. بەرەى تورکمانى.28. بزووتنەوەى دیموکراتى تورکمان.29. پارتى گەزەنگى تورکمان.30. پارتى ئیرادەى نیشتمانى تورکمان.31. پارتى تورکمان ئیللى.32. لیستى میللەت.33. لیبراڵى تورکمانى.34. پارتى یەکێتى دیموکراتى کلدانى.35. پارتى ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدانى.36. حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن.37. پارتى ئەنجوومەنى میللى کلدانى سریانى ئاشوورى.38. ڕەوتى شلاما.39. پارتى بزووتنەوەى گردبوونەوەى سریانى.40. کۆمەڵەى ڕۆشنبیرى ئەرمەن.41. دەستەى کارگێڕى بەڕێوەبردنى طائیفەى ئەرمەن.42. ڕابیتەى کلدانى جیهانى.43. پارتى دیموکراتى کوردستان.

هەواڵ
29-05-2025

وەڵامێکی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەزیری دارایی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی خەرجیی راستەقینە پێچەوانەی دەستوورە. لە راگەیەندراویکدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغداد بۆ ئەمساڵ تەنیا چوار تریلیۆن دیناری ناردووە و پێویستە نۆ تریلیۆن دیناری دیکە بنێرێت. وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوەکە یەکلایەنانە خەمڵێندراوە و داهاتی نەوتی لە نووسراوەکەدا بەبێ هەژمارکردنی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بەکارهێنانی بۆ ناوخۆ هەژمارکراوە. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان جەختیکردووتەوە، بەگوێرەی دەستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی مووچە.

هەواڵ
29-05-2025

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان :ئەگەر تا پێش جەژن مووچە نەنێر...

مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند: "ئەگەر تا پێش جەژنی قوربان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەنێردێت، ئەوا هەڵوێستی جدیمان دەبێت". مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: "ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و، بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە". ڕوونیشیکردەوە: "ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان لە 2-6-2025 دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن". لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی پارتی لەبارەی وەرگرتنی هەڵوێست لەبەرامبەر نەناردنی مووچە ئاشکرای دەکات: "ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین".

هەواڵ
28-05-2025

سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه...

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/5/28 نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه‌ پێگه‌یشت. له‌ په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا جەختیان له‌ بره‌ودان به‌ پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها باسيان له‌ هاريكاريى بوارى ئابوورى و وزه‌ و گرنگيی بەردەوامبوونی هەماهەنگیى نێوانيان کرد بۆ پشتگيريى سەقامگیری و ئارامى لە عێراق، سووریا و ناوچەکە به‌گشتی. وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا سوپاسی نێچيرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەكانى نێوان حکوومەتی عێراقى فيدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی بنیاتنەرانه‌وە. ڕۆبيۆ جەختی لەوە کردەوە کە پشتگيريی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان، به‌ بنەمایەکی سەرەکيی پەیوەنديی ستراتيژيى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە. له‌ به‌رامبه‌ردا نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

هەواڵ
28-05-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/28, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یورگن لیندسترۆم هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی لە سوید و پرسی کۆچکردن و ڕووبەڕوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

1 2 ... 104 105 106 ... 1143 1144