لە رۆژئاوای بەغدا، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ خێزانێکی پێنج کەسی دەکوژێت، هێزی ئەمنییەکانی بەغداش دەڵێن: دەستگیرکراوە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا. رۆژی دووشەممە 2020/9/7 بە وتەی هێزە ئەمنییەکانی بەفدا، ئەو کەسەی کارەکەی ئەنجامداوە برازای سەرۆک خێزانەکەیە. پۆلیسی بەغدا ناوی ئەو پێنج کەسەی بڵاو کردووەتەوە کە لە رووداوەکەدا کوژراون، ئەوانیش: 1- عەلی جەعفەر عەلی (باوک)2- سوهاد عەبدولحەسەن بادی (دایک)3- زەینەب عەلی جەعفەر4- سەری عەلی جەعفەر5- عەباس عەلی جەعفەر هەرووها پۆلیس ڕایگەیاند، دوای کاتژمێرێک لە رووداوەکە، لۆلیس توانی لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 ڕەفیق مەحموود ئەفەندی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. ڕزگار رەفیق، كوڕی کۆچکردوو ڕەفیق مەحموود هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 باوكی كۆچی دوایی كردووە. بەپێی زانیارییەكان، ڕەفیق مەحموود یەكێكە لە وێنەگرە كۆنەكانی شاری سلێمانی و ئەرشیڤێكی زۆری وێنە كۆنەكانی ئەو شارەی لا پارێزراوە كە بەكامێرای خۆی گرتوویەتی.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و بەپێى کارنامەى کۆبوونەوەکەش، لە بڕگەى یەکەمدا خوێندنەوەى دووهم بۆ پێشنیازە یاسای (ماف و ئهركی نهخۆش له ههرێمی كوردستان)، هەروەها لە برگەی دووەمیشدا چهند مادده و بڕگهیهكی یاسای (بهرهنگاربونهوهی ماددهی هۆشبهرو كارتێكەره عهقڵییهكان) پێداچونەوەی تێدا دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە. لە بڕگەی سێیەمی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنهوهی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای له (ئهستۆكردنی فهرمانبهران له ههرێمی كوردستان-عێراق) دەکرێت. هاوکات لە بڕگەی چوارەمی دانیشتنەکەدا سوێندخواردنی پالێوراو (عومەر عەبدوڵڵا فەتاح) بەپێی حوکمی ماددەی (27) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەلەی پێوە دەکرێت. 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 500 دینارە. 100 یۆرۆی ئەوروپی بە 145 هەزار دینارە. 100 پاوەی بەریتانی بە 162 هەزار دینارە. 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 16 هەزار و 750 دینارە. 100 هەزار تمەن بەرامبەر 5 هەزار 250 دینارە
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 39 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا. لە ماوەی چەند ڕابردوو نەوتی خاوی برێنت و تەکساس نزمترین ئاستیان لە بازاڕەکانی جیھاندا تۆمارکرد کاتێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە خوار 20 دۆلار و خاوی تەکساسیش بە -39 فرۆشران.
وتەبێژی حكومەتی یۆنان ڕایگەیاند، ڕەفتارە ھەراسانكارییەكانی توركیا لە دەریای ناوەڕاست، تەنها یۆنان و قوبرسی نیگهران نهكردووه، ھاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسیشی ههراسان کردووە و بە ھەنگاوە نایاسایی و ھەراسانكارییەكانی ھەموو سنورێكی بەزاندووە". وتەبێژی حكومەتی یۆنان وتیشی، لهبارهی ڕەفتارە ههراسانكارییهكان و چالاکییە نایاساییەکانی توركیاوه، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەكەی، نامەیەكی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە و چەند بەڵگەیەکیشی لهگهڵدا ئاراسته كردووه. ئاماژهی بهوهش كرد، "یۆنان بە ئاگاییەوە ڕەفتار دەكات و ناچێتە ژێرباری ههنگاوه ھەراسانكەرییهکانی توركیاوه" بەهۆی ناکۆکییەکانی لهسهر دیارییکردنی سنوری ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و هەوڵەکانی توركیا بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لەو ناوچەیە، گرژی لە نێوان تورکیا لەگەڵ هەریەکە لە قوبرس و یۆنان هاتووەتە ئاراوە و توركیا به ڕهفتارهكارهكانی ههراسانی كردوون.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک رایدهگهیهنێت، لە کەمپی چەمشکۆی ئاوارە ئێزیدییەکان لە قەزای زاخۆ ئاگرکەوتەوە و بەوهۆیەوە ١٠ خێمە سوتان. بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک ڕایدهگهیهنێت، كهمێك پێش ئێستا بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە کەمپی چەمشکۆی ئاوارە ئێزیدییەکان لە شارۆچكهی زاخۆ کەوتووەتەوە و بهو هۆیهوه ١٠ خێوهتی ئاوارەکان سوتاون، بهڵام زیانی گیانی لێنهكهوتووهتهوه و ئاگرهكهش كۆنترۆڵ كراوه. ئاماژهی بهوهش كرد، كه دوای ڕووداوەکە بە یارمەتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە دهۆک، خێمە و پێداویستی خواردن و ناوماڵیان بۆ ئەو کەسانە دابینکردووە، کە زیانیان بەرکەوتووە و ئەو کەسانەش كه بەهۆی ئاگرەکەوە ناسنامە و پاسپۆرتەکانیان سوتاوە، بۆیان نوێدەکرێتەوە.
كۆمهڵهی قوربانیانی كیمیابارانی ههڵهبجه، ئاگاداری سهرجهم بهركهوتوانی چهكی كیمیایی دهكاتهوه، بهزووترین كات پهیوهندیان پێوه بكهن. له ڕاگهیهندراوێكدا، كه ئهمڕۆ دووشهمه بڵاویكردووهتهوه، كۆمهڵهی قوربانیانی كیمیارانی ههڵهبجه، داوای له بهركهوتووانی چهكی كیمیایی كردووه، تا سبهینێ سێشهمه، پهیوهندییان پێوهبكهن، له ماڵی شههید عومهری خاوهر. لوقمان عهبدولقادر، سهرۆكی كۆمهڵهی قوربانیانی چهكی كیمیایی له پارێزگای ههڵهبجه، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، "لایهنێك ئامادهیی بۆ هاوكاریكردنی بهركهوتوانی چهكی كیمیایی دهربڕیووه." لوقمان عهبدولقادر، ئاماده نهبوو ناسنامهی ئهو لایهنه ئاشكرا بكات كه ئامادهیی بۆ هاوكاریكردنیان دهربڕیوه، وتی، "جارێ ئاشكرای ناكهین ئهو لایهنه كێ یه، جۆری هاوكاریهكهش نازانین، دوا وادهش بۆ ناونووسین، سبهینێ كاتژمێر 3ی پاش نیوهڕۆیه."
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی پزیشکان، باتە، موزەفەرییە، 20 مەتری، دەوروبەری قەڵا و پارکی شار لە 8ی ئەیلوولەوە قەدەغە دەکرێت و تەنیا رێگە بە وەستانی کاتی دەدرێت. فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم دووکاندار و خاوەن کارەکان، پزیشک و دەرمانساز و خاوەن کارە پزیشکییەکانی شەقامی پزیشکان، شەقامی باتە، شەقامی موزەفەریە، شەقامی 20 مەتری، دەوری قەڵا و پارکی شار دەکەینەوە، کەوا لە رۆژی 2020/9/8 پارککردنی ئۆتۆمبێلەکان لەو شوێنانە قەدەغە دەکرێت، تەنیا رێگە بە وەستانی کاتی دەدرێت، بۆیە دەبێت هەمووان ئۆتۆمبێلەکانیان لە گەراجەکان رابگرن کە ئەم هەنگاوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەبالغی و نەهێشتنی خنکانە لە سەنتەری شار". وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت بە بڕی 30 هەزار دینار کە سزای وەستانە لە شوێنی قەدەخە، لە حاڵەتی بەردەوامی یان دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکەش، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگیرێت".
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی كوردستان هەڵوێستى خۆى ڕایگەیاند و دەڵێت، نابێت تورکیا سەروەری خاکی عێراق پێشێلبکات. سەعید خەتیب زادە، وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پرسی کوردستان بۆ ئێران، پرسی نیشتمانێکە و ئەوەی ڕوودەدات، ئێمە وەک بابەتێکی کوردی نایبینین. ئاماژهی بهوهش كرد، گروپە چەکدارەکان لە سنوری هاوبەشی عێراق، ئێران و تورکیا، کەڵکی ناڕەوا وەردەگرن و هەندێکیان بارەگا و کەمپیان لە عێراق دروستکردووە و هێرش دەکەنە سەر سەربازەکان. ئەوەشی خستەڕوو، "یەکپارچەیی خاکی عێراق بۆ ئەوان هێڵی سووره و هەندێک نیگەرانیش هەیە كه تورکیا باسی دەکات و ئێمە پێمان وتووە، کە نابێت دەستدرێژی بکاتە سەر سەروەری عێراق. لە ماوەی ڕابردوودا، بە بیانووی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی كوردستان، لە ھێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیادا، سێ سەربازی پاسەوانی سنوری عێراق کوژران، کە دووانیان پلهیان فەرماندە بوو، بەوھۆیەوە عێراق چەند ڕێکارێکی بەرامبەر بە تورکیا گرتەبەر بەوەی دووجار بانگھێشتی باڵیۆزی تورکیای لە عێراق کرد و نامەی ناڕەزایەتییان گەیاندە دەسەڵاتدارانی تورکیا و بهو هۆیهوه سەردانی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش بۆ بەغدا ھەڵوەشێنرایەوە.
بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/7 ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک لە ناحیەی عەینکاوە لە هەولێر روویداوە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە. راگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/7 ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک لە عەینکاوە روویداوە و جگە لە زیانی ماددیی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. بەرگری شارستانی ئەوەشی ڕاگەیاند " لە لایەن بنکەی بەرگری شارستانی عەینکاوەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە."
مامۆستا عومەر شیرەمەڕی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد. ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/7 عومەر حەمەساڵح، ناسراو بە مامۆستا عومەر شیرەمەڕی، بەڕێوبەری پێشووتری پەروەردەی سلێمانی، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.