فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نووسراوێک داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، پارەی گەنمی جووتیاران تەرخانبکات و سەرۆکوەزیرانیش لە وەڵامدا بڕیاری خەرجکردنی پارەکە دەدات. د.ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان نووسراوێکی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و داوای لێکردووە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجبکات، سەرۆکوەزیرانیش لە وەڵامدا لایەنی پەیوەندیداری راسپاردووە بە خەرجکردنی پارەکە. لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا، قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکرا کە بڕی هەشت ملیار دینار بوو. هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری بەوەکالەتی سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند "ئەو پارەیەی لە قۆناغی یەکەم دابەشکرا، بەو جووتیارانە درا کە لە 14 و 15 و 16ی مانگی حوزەیراندا گەنمیان رادەست کردووە". پارەی گەنم بە گوێرەی کاتی رادەستکردنی گەنمەکە بە سایلۆکان دەدرێت. هەر جووتیارێک زووتر گەنمی رادەستی سایلۆ کردبێت زووتر پارەکە وەردەگرێت. هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش پێکەوە دەست بە دابەشکردنی پارەی جووتیاران دەکەن. لە پارێزگاکانی عێراق لە 20ی نیسانەوە گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە 10ی حوزەیران لە هەولێر و 14ی حوزەیران لە دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە لە سایلۆکاندا دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا. ئەمساڵ عێراق 390 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت.
بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لەبارەی کڕینی (توک توک)ەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان شارەکە دەدات. فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند "توک توک، ئەو گرێیەی کە خەریکە وەکو شێرپەنجە شەقامەکانمان داگیر بکات، تکایە خۆتانی لێ بە دوور بگرن و نەیکڕن“. وتەبێژەکەی هاتوچۆ دەشڵێت "هەر کاتێک (توک توک) بەدەستتانەوە بێت دەستی بەسەر دادەگیرێت و پێتان نادرێتەوە، ئێمەش نامانەوێت ئەو کارە بکەین، بەلام بوونی نایاسایی ئەم جۆرە هۆیەی وامان لێ دەکات ئەو کارە بکەین".
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕۆژی 22 ی 9، ڕووداوێكی گه‌وره ڕاده‌گه‌یه‌نین". له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند،"ڕۆژی 22 ی 9، ڕووداوێكی گه‌وره ڕاده‌گه‌یه‌نین." تۆڕی میدیایی باڵكێش، بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و ڕووداوه گه‌وره‌یه‌ی پارێزگار ئاماژه‌ی پێكرد، په‌یوه‌ندی به ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌وه كرد، وتی"ڕۆژی 22 ی 9، ڕۆژێكی مێژووییه، چونكه له 22ی9ی1999دا، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا." وتیشی"له ڕۆژی 22 ی 9 ی ئه‌مساڵ، كه 21 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه مێژووییه‌دا تێده‌په‌رێت، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هێمن و به ئاماده‌بوونی هاوڵاتیان، سێ یاداشتمان ده‌بێت، یاداشتێك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به شاره‌كه، یاداشتێك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازی سازان، به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و ڕزگاركردنی هه‌ڵه‌بجه له‌م چه‌په‌كییه، یاداشتێكیش بۆ په‌رله‌مانتارانی عێراق و حكومه‌تی عێراق، به‌مه‌به‌ستی ناردنی موچه و ناساندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا." ڕۆژی 22 ی9 ی 1999، په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا و له‌ئێستادا چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كورستانه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی عێراق وه‌ك پارێزگا نه‌یناساندووه و لایه‌نه‌كانی كوردستانیش تائێستا ڕێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ پارێزگاكه، هاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی.
دژە تیرۆری سلێمانی، بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، دوو چەكداری داعشی له سلێمانی دەستگیركرد، یەكێكیان سەركردەیەكی داعش بووە. لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی، دوو كەسیان دەستگیركردووە، كە هەردووكیان بەپێی ماددەی 4 ی تیرۆر داواكراون و یەكێكیان سەركردەیەكی باڵای رێكخراوەكەیە." وتیشی، "هەر لەچوارچێوەی كار و چالاكیەكاندا، دژە تیرۆری عیراق شەوی ڕابردوو، دوو تیرۆرستیان لە فەللوجە دەستگیركردووە."
له سه‌ر ده‌وامی په‌رله‌مانتاران، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، "پەرلەمانتاران كه‌مته‌رخه‌من و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كاندا نایه‌نه پەرلەمان و ئەوەش گرفتی دروستكردووه‌و پێویسته چارەسەری بۆ بدۆزینەوە."ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8 ی ئه‌یلولی 2020، له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاهندا، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کوردستان، لەسه‌ر دواکەوتنی ئەندامانی په‌رله‌مان بۆ هۆڵی دانیشتنەکان ڕایگەیاند،"له ماوه‌ی ڕابردوو، كاتی کۆبوونەوەی پەڕلەمانمان خستە کاتژمێر١٠ ی به‌یانی، به‌ڵام پەڕلەمانتاران به‌و كاته‌وه پابه‌ندنه‌بوون و لە کاتی خۆیدا نەده‌ھاتنە کۆبوونەوەكان، دواتر کردمان به کاتژمێر١١، هه‌ر ئاماده نه‌ده‌بوون، ئێستاش کردوومانە به کاتژمێر١، ھەر لە کاتی خۆیدا ئامادە نابن، بۆیه دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەم حاڵەتە بدۆزینەوە و لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبینەوە، تا قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەین."ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 8 ی ئه‌یلوولی 2020، كاتژمێر 1 ی پاشنیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبو‌وه‌وه و به پێی كارنامه‌ی بڵاوكراوه‌ش، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان) و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (له ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان) كرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌به‌ر پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیان به تۆماری ئه‌لیكترۆنی، بڕیاردراوه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سه‌ره‌گرتنی تۆماری ئه‌لیكترۆنی ڕابگرن." به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هاتووچۆی سلێمانی، له‌به‌رپابه‌ند نه‌بوونی هاوڵاتیان به تۆماری ئه‌لیكترۆنی، كه هۆكارێك بوو بۆ ڕێكخستنی كاتی سه‌ردانیكردنی هاوڵاتیان بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵاكانیان به شێوازێكی مۆدێرن و دوانه‌كه‌وتنیان له ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، بڕیاردرا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سه‌ره‌گرتنی تۆماری ئه‌لیكترۆنی له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان ڕابگرن، به هۆكاری پابه‌ندنه‌بونی هاوڵاتیان به‌و تۆماره‌وه. له ماوه‌ی ڕابردوو، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆناو دروستنه‌بوونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه و به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، هاوڵاتیان ده‌توانن، به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی بەجێهێشت و رایگەیاند، ئامادەنیم لە دانیشتنێکدا بەشداری بکەم کە پەرلەمانتار تێیدا نەتوانێت بە ئازادانە قسە بکات. کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەکاتێکدا 21٪ی مووچە فەرمانبەران بڕدراوە، کەچی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو پرسە بێدەنگە و نایخاتە بەرنامەی کارەوە، لە هەمان کاتیش‌دا رێگە بە پەرلەمانتاران نادات بە ئازادانە قسەی خۆی بکات. کاروان گەزنەیی رەخنەی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان گرت کە سەرۆکی پەرلەمان لە حیزبەکەی خۆیەتی و وتیشی" سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان مامەڵەی پۆلیسی لەگەڵ پەرلەمانتار دەکەن، من وەکو پەرلەمانتار ویستم قسە بکەم بەڵام سەرۆکی پەرلەمان رێگەی پێنەدام و پێی وتم: باشترە لە دەرەوە قسە بکەیت، بۆیە منیش پێم باشبوو دانیشتنەکە جێبهێڵم و بێم لە دەرەوەی قسەکانم بۆ میدیا بکەم".
وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، گرێبەستێكیان بە بەهای زیاتر لە 3 ملیار دینار، بۆ پرۆژەی ڕاكێشانی كێبڵی ئازادی نوێ، 33 كەی ڤی واژۆ كرا.له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا، گرێبەستێكی به به‌های سێ ملیار و 23 ملیۆن و 407 هه‌زار دینار، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شاندز واژۆكرد، بۆ ڕاكێشانی پرۆژەی كێبڵی ئازادی نوێ، 33 كەی ڤی واژۆ كرد."وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "لەماوەی 120 رۆژدا پرۆژەكە ته‌واو ده‌كرێت و وه‌زیری كاره‌باش له‌باره‌ی گرنگی پڕۆژه‌كهوه ڕایگه‌یاند، "ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ كەمكردنەوەی گرفتی بارزۆری كارەبای سەر ژمارەیەك لە گەڕەكەكانی ناو شاری هەولێر گرنگە."وێستگەی ئازادی نوێ، بە یەكێك لە وێستگە گرنگه‌كانی دابەشكردنی كارەبا دادەنرێت، كە بۆ كەمكردنەوەی بارزۆری لەسەر وێستگەی ئازادی كۆن بونیات نراوە.
كه‌مێك پێش ئێستا، كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی باوه‌نور، له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی‌دا، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8ی ئه‌یلوولی 2020، كارمه‌ندێكی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی باوه‌نور، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان، له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی خۆیدا، گوله‌یه‌كی ناوه به‌سه‌ری خۆیه‌وه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه. ڕائید هه‌ورامان حسن، به‌رپرسی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی باوه‌نور، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت"كه‌مێك پێش ئێستا كارمه‌ندێكمان به‌ناوی مه‌ریوان محمود سڵێمان، ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی خۆیدا، گوله‌یه‌كی ناوه به‌سه‌ری خۆیه‌وه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه." وتیشی"كارمه‌نده‌كه‌مان له ده‌وامی ئاسایی خۆیدا بووه، هیچ كێشه‌یه‌كی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تیشی نه‌بووه، خێزانداریش نه‌بووه و له‌كاتی چوونیشمان بۆ سه‌ر قه‌بران، چه‌ند كه‌سێكی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه سه‌ركه‌وتوون و لێم پرسیوون، چی كێشه‌یه‌كی هه‌بووه، وتوویانه، هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه." وته‌بێژی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 عومەر عەبدوڵڵا فەتاح، سوێندی یاسایی خوارد و بووە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان. دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان، دەستی لە کار کێشایەوە، عومەر عەبدوڵڵا فەتاح لە شوێنی سۆران عومەر دەستنیشانکرا و لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارەی (3)ی خولی پایزەی ڕۆژی سێشەممە 2020/9/8 لە پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد. عومەر عەبدوڵڵا فەتاح، ناسراوە بە عومەر گولپی لە 24ی 5ی 2015ەوە بەڕێوبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتىیە لە پارێزگاى سلێمانى، ھەروەھا لە دوای ئەو کۆمەڵی ئیسلامی کەسێکی دیکە دەستنیشان دەکات بۆ ئەوەی شوێنی عومەر عەبدوڵڵا فەتاح پڕ بکاتەوە.
لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی‌دا لە ناحیەی ڕەشادی کەرکوک، ئاسایشێک و دوو پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون. ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه، "دوای پێگه‌یشتنی لەبارەی چەکدارێکەوە لە ناحیەی ڕەشادی پارێزگای کەرکوک، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی فیدراڵی گەیشتنە شوێنەکە و گەمارۆی چەکدارەکەیاندا، به‌ڵام چەکدارەكه خۆی تەقاندەوە و سه‌رئه‌نجام ئاسایشێک و دوو پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون."" هەفتەی ڕابردووش لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە بازگەیەکی ڕێگای تکریت بۆ کەرکوک، ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ ئاسایشی دیکەش برینداربوون
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 کارمەندێکی بەرگری شارستانی ناحییەی باوەنوور لەکاتی دەوامدا بە چەکەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو کارمەندە تەمەنی 30 ساڵە و لەکاتی ئەرکدا بە چەکەکەی خۆی کە لە جۆری کڵانیشکۆفە خۆی کوشتووە. ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری خۆ کووشتنەکەی نەزانراوە و لێکۆلینەوەی تێدا دەکرێت.