دوو بەرپرسی ئەمریکی دەڵێن" ئێران پیلانی کوشتنی باڵیۆزی ئەمریکای لە ئەفریقای باشوور داڕشتووە و ئەگەر کارێکی وا بکات، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان واشنتن و تاران بە ئاراستەیەکی مەترسیداردا دەڕوات. ئەو دوو بەرپرسە ئەمریکییە نایانەوێ ناویان ئاشکرابکرێت، لە زانیارییەکانیشیاندا پشتیان بە چەند راپۆرتێکی هەواڵگری بەستووە، یەکەمیان لەنزیکەوە کار لەسەر ئەو ڕاپۆرتانە دەکات و ئەوی تریان تەنیا ڕاپۆرتەکانی خوێندووەتەوە. ئەوا دەڵێن" ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی تۆڵەی قاسم سولەیمانی لە ترەمپ بکاتەوە". باڵیۆزەکەی ئەمریکا لە ئەفریقای باشوور ناوی لانا مارکس-ە، لەوە ئاگادارکراوەتە کە لە بەهاری ئەمساڵەوە پیلانی تیرۆرکردنی لە ئارادایە، دەڵێن باڵیۆزخانەی ئێران لە پریتۆریا دەستی لەنێو ئەو پیلانگێڕییەدا هەیە. بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکەن، بەئامانجکردنی لانا مارکس یەکێکە لەو بژاردانەی ئێران دەیەوێت بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی بەکاریبێنێت. لانا مارکس، کەسێکی نزیکی ترەمپە و تەمەنی 66 ساڵە، لە 2019ەوە کراوە بە باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەفریقای باشوور، هەر لەو وڵاتەش لەدایکبووە . لانا مارکس
جیهان ژمارەیەکی پێوانەیی لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێردا تۆمارکرد، لەو ماوەیەدا 307 هەزارو 930 کەس تووشی ڤایرۆسەکەبوون، بەمەش ژمارەی توشبووان لە 30 ملیۆن کەس نزیکبووەوە. رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO هۆشداری لەبارەی ئەو بەرزبوونەوەیە خێرایە دەدات و دەڵێ" هیندستان و ئەمریکا لەو ماوەیەدا زۆرترین توشبوونیان تێدا تۆمارکراوە. تەندروستی جیهانی دەشڵێ" هەر لەو 24 کاتژمێرەدا 5 هەزارو 537 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی ئەوانەی بە کۆرۆنا مردوون لە 930 هەزار کەس نزیکدەبێتەوە. هەروەها لە 29 ملیۆن توشبووەکەی جیهان زیاتر لە 21 ملیۆنی چاکبوونەتەوە و ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە 8 ملیۆن کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان. دواین ژمارەی پێوانەیی بۆ زۆری توشبووان شەشی ئەیلوولی ئەمساڵ تۆمارکرا کە 306 هەزارو 857 توشبوو بوو لە رۆژێکدا.
یاری نێوان مارسیلیا و پاریس سانجێرمان لە خولی فەرەنسى، کە بەیەک گۆڵى خاوێن مارسیلیا سەرکەوت، تووندوتیژییەکی زۆر لەنێوان یاریزانانی هەردوولادا دروستبوو و ناوبژیوان پێنج یاریزانى بە کارتى سوور کردە دەرەوە. نەیمار کە بە بێبەش نەبوو لە کارتی سوور دەڵێ: ئەلڤارۆی یاریزانی مارسیلیا پێی وتووم"مەیموونی دایک سۆزانی". ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نەیمار تووڕە ببێت و لە ئەنجامدا ناوبژیوان بیکاتە دەرەوە. https://twitter.com/DaoudNawaz/status/1305264076579377155
شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و سەردانەکەش بە مەبەستی بەشداریکردنە لە گفتوگۆی ستراتیژییەتی بودجە بۆ سێ ساڵی 2021. پەروین نووری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی وەزارەتی دارایی دەگاتە بەغدا و رۆژی سێشەممە بەشداری لە شەشەمین دانیشتنی گفتوگۆی ستراتیژیی بودجە بۆ ساڵانی 2021-2022-2023دا دەکات، کە تا 24ی مانگ درێژەی دەبێ.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌فسه‌رێكی باڵای کورد لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەگوازێتەوە بۆ پۆستی یاریده‌ده‌ری بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری ئاسایشی فیدراڵی. به گوێره‌ی نووسراوێكی وزاره‌تی ناوخۆ كه ئیمزای عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی، به فه‌رمانی دیوانی ژماره 218 و نووسراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، بڕیاردرا به گواستنه‌وه‌ی لیوا (سمكۆ نازم ئه‌مین ته‌ها) له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و راسپاردنی بۆ پۆستی یاریده‌ده‌ری بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری ئاسایشی فیدراڵی.
لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خوێندن به سیسته‌می ئۆنلاین ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و بایكۆتكردنی سیسته‌مه‌كه‌ش به بژارده‌یه‌كی كراوه داده‌نێن. ئازاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، "وه‌كو لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سیسته‌می خویندنی ئۆنلاین ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه." وتیشی، "ئێمه ده‌زانین، ئامانجی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه، كارتی بایكۆت كردن له ده‌ستی مامۆستایان‌دا نه‌هێڵێت، كه زۆرجار به‌هۆی پێنه‌دانی موچه‌كانیانه‌وه ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابیانن، چونكه ئه‌وان له قوتابخانه‌كاندا‌ن و مامۆستا وانه‌یان پێده‌ڵێته‌وه و هێشتا به‌و شێوه‌یه‌ن، ئه‌ی ده‌بێت ئه‌وكاته‌ی كه خوێندن به سیسته‌می ئؤنلاینه و مامۆستایان بایكۆت ده‌كه‌ن، چۆن بێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، پێداگری له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی بكات بۆ سه‌پاندنی خوێندن به سیسته‌می ئۆنلاین، ئه‌وانیش ئه‌وكات بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی خوێندن بژارده‌یه‌كی كراوه ده‌بێت له‌به‌رده‌میاندا." ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایان له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شێوازی خوێندنی ساڵی 2020_2021ی ڕاگه‌یاند، كه تا كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن، قۆناغه‌كانی 1و2 ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی نه‌بێت، قۆناغه‌كانی تر به سیسته‌می ئۆنلاین ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی به‌شێك له مامۆستایانی به‌دواب خۆیدا هێنا.
كه‌سوكاری نه‌خۆشێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵێك پزیشك و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر و قسه‌ی نه‌شیاویان پێ ده‌ڵێن و لێیان ده‌ده‌ن. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر و قسەی نەشیاوكردن بە پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران تا ڕادەی لێدان، وەزیری تەندروستی و وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ دەستگیرکردنی تەواوی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری ناوخۆ، داوای ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه و لێکوڵینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەكه‌ش ده‌كه‌ن. ڕاشیگه‌یاندووه، كه ئه‌مڕۆ وەزیری تەندروستی پەیوەندی بە نەخۆشخانەكه و پزیشکی تاوان لێکراو کردووه‌و پێیڕاگەیاندوون، کە دامودەزگا پەیوەندیداره‌كان، ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر بۆ بە سزا گه‌یاندنی تاوانباران و پاراستنی شکۆی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی. ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 13ی ئه‌یلوولی 2020، كه‌سوكاری نه‌خۆشێك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر و سوكایه‌تی قسه‌ی نه‌شیاویان به پزیشكان و کارمەندان و فەرمانبەران كرووه و لێیانداون.
له ڕاپۆرتێكی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیاندا ئاشکرا كراوه، كه به‌شێک له قازانجى پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان له بوارى نیشته‌جێبوون له گه‌رمیان، بۆ ئیداره‌ى گشتى یه‌كێتی ده‌چن، بەڕێوه‌بەری وەبەرهێنانی گەرمیانیش بێئاگایی خۆی لەوبارەیه‌وە پیشانداوه. یەکەکە بڵاویکردووەتەوه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که مانگى ته‌مموزی ساڵی 2019 بڵاوكراونه‌ته‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا یاداشتێکى ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌کێتییه، که بۆ مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان ناردووه و له به‌شێکیدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، که پێنج کۆمپانیا له بوارى وه‌به‌رهێنان له که‌رتى نیشته‌جێبوون له سنوره‌که ده‌ستبه‌کاربوون و 8%ى داهاته‌که‌یان ده‌ده‌نه ئیداره‌ى گشتى یه‌كێتی له‌کاتێکدا، کۆمپانیا هه‌یه ئاماده‌یه 50%ى داهاته‌که‌ى بدات به‌و حزبه، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ى پێ بده‌ن پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوون ئه‌نجام بدات. له‌میانه‌ى به‌دواداچوونى ڕاپۆرتى ژمارە 11 یەکەى چاودێریی حکومەتى خۆجێى گەرمیاندا ئه‌وه‌ش هاتووه، كه کۆمپانیاکان هیچ ئاماژه‌یه‌کیان به‌م خاڵه نه‌داوه و بێئاگایی خۆیان له‌باره‌یه‌وه ده‌بڕیوه. به‌ڕ‌ێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان بە وەکالەت، ( مەحمود لەتیف)، له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌ڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئەوە نیم کە لە 8%ی داهاتی پرۆژەکان بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی بچێت، تاوەکو ئێستاش ئەو لایەنە هیچ فشارێکی نەکردووە، کە داوای پشك بکات و داواکاریی هەبێت لە خودی خۆم.
پۆلیسی هەولێر، دایك و كچێكیان لە كاتی دزی و فێڵكردن لە شوفێران دەستگیر كرد. بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر - نووسینگەی خەبات، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ" دایك و كچێك بە ناوەکانی (ق.ف.چ) و (ئ.ش.ح) لەكاتی دزی و فێڵكردن لە شوفێران دەستگیر كراون. بەپێی راگەیەنراوەکە"ئەو دایك و كچە لەسەر رێگای هەولێر - خەبات، دەستیان لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر راگرتووە و دوای وەستانی بارهەڵگرەكان، دایكەكە شوفێرەكانی سەرقاڵكردووە و كچەكەشی پارە و شتومەكی لەنێو چەكمەجەی ئۆتۆمبێلەكان دزیوە". پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو دایك و كچە پێشتریش هەمان پێشینەیان لای پۆلیس تۆمار كراوە و زیاتر لە 10 هەزار دۆلاریان لە شوفێران دزیوە. و ئێستا بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزاکانی عێراقی دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە و دادگایی دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە 6 ملیۆن و 380 هەزار و بڕی هەزار و 800 دۆلاری ساختەیان پێ‌بوو. لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 13-09-2020، بڵاوکراوەتەوە هاتووە، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، هێزەکانیان لە بنکەی ئاسایشی شکارتە پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر بە وەرگرتنی زانیاری بەدواداچوونی دروست توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن بە ناوەکانی ( ش،ح،ع) و (ب،م،ف).، تۆمەتبارەکان دانیشتووی سلێمانین، ئەو بڕە پارەیشی دەستی بەسەردا گیراوە لە جۆرەکانی 25 هەزاری و 10 هەزار دینارین. ئاسایشی راپەڕین ئاماژە دەشڵێ" ئەو دوو تۆمەتبارە بڕێکی زۆر پارەی وڵاتانی بیانیان پێبووە کە سەختە نەبوون لەوانە: 100 دۆلاری ئەمریکی،40 رۆبلی بیلاڕووسی،500 درهەمی ئیماراتی،10 ریاڵی سعودی. هەروەها 13 کارتی مۆبایلی کۆڕەک و دوو مۆبایلی ئایفۆن هەشت پڵاس و یەک مۆبایلی عادی (سادە) نۆکیاو چوار ئاڕمی ئۆتۆمبێلیان پێبووە. هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 281 پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. تۆمەتبارەکانیش بە ئاسایشی راپەڕینیان گوتوە کە لە هەولێرەوە چوونەتە راپەڕین.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 5ی ئاسایی خولی پایزه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان، کاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه، 15ی ئه‌یلوولی 2020، ده‌ستپێده‌كات. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، به‌رده‌وامیی ده‌درێت به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان) و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان) ده‌كرێت. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دیاری كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته انگێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه.
ماوەی چەند رۆژێکە لە چەند گوندێکی سنووری گەرمیان گرژی لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دروستبووە و کاروان کەلاری پەیامنێری تۆڕی میدیایی باڵکێش دەڵێ"حەشدی شەعبی داوای چۆڵکردنی چەند سەنگەرێک لە پێشمەرگە دەکات. کاروان کەلاری دەڵێ:" تا ئێستا حەشدی شەعبی دووجار چووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و داوای چۆڵکردنی کردووە". هاوکات موقەدەم سیروان حەمەئەمین، فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای سێی سەر بە وەزارەتی پێشـمەرگە بە باڵکێشی راگەیاند، ئێمە لە سەنگەری خۆماندابووین و حەشد هەڵیکوتاوەتە سەرمان و داوای چٶلکردنیان لێکردووین. ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی کاتی کێشەکەمان چارەسەر کردووە، بەڵام چارەسەری کۆتایی نییە و هێشتا حەشد لێرەن.