ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پرۆژەی پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش دەدات. باڵکێش، دەقی پرۆژە پێشنیازەکەی دەستکەوتووە کە تێیدا هاتووە"ئامانجەکانی ئەم یاسایە بریتین لە، پاراستنی تەندروستی گشتی، پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتییانی هەرێم، پاراستنی شکۆمەندی و سەلامەتی و نهێنییەکانی نەخۆش، بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری نەخۆش و پتەوکردنی متمانەی نێوان نەخۆش و پزیشک". پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش ئامانجەکانی دیاریکردنی ماف و ئەرکەکانی نەخۆشرێکخستنی ماف و ئەرکەکانی نەخۆش، بە شێوەیەک ببێتە ببێتە هۆی هێنانە ئارای ژینگەیەکی یارمەتیدەر و گونجاو بۆ چارەسەری نەخۆش.بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری نەخۆش سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی لە دامەزراوە تەندروستییەکانپەرەپێدان و گەشەپێدانی کەرتی تەندروستی و پاراستن و دابینکردنی مافەکانی نەخۆش، بەشێوەیەک هاوکاربێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش. ماف و ئەرکەکانی نەخۆش مافەکان باشترین و نوێترین جۆری پشکنین و چارەسەری پێویستپێشوازیی و رێنمایی بەشێوەیەکی دروستیەکسانی لە مامەڵە و مافەکاندالەباری کتوپڕدا پزیشک مافی بڕیاری جۆری چارەسەری هەیەگشت زانیارییەکان بدرێنە نەخۆش ( لەبارەی نەخۆشی، پشکنین، رێگەچارە و نەشتەرگەری )نەخۆش لە راگەیاندنەکان و سۆشیالمیدیا پیشان نەدرێتوێنەیەک لە دۆسیەی نەخۆشییەکە بدرێتە نەخۆشپزیشکی چارەساز بەردەوامدەبێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشپزیشک ئازادبێت لە راوێژکردن بە پزیشک یان دامەزراوەیەکی تەندروستی دیکەپزیشک لە یەک کاتدا تەنیا یەک نەخۆش دەبینێتنەخۆش ئازادە لە بەشداربوون و نەبوون لە لێکۆڵینەوەی پزیشکی و مافی کشانەوەشی هەیەوەرگرتنی رەزامەندی نەخۆش پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریهیچ جۆرە زانیارییەکی نەخۆش بەبێ رەزامەندی نادرێ بە کەسنەخۆش ئاگاداربکرێتەوە لە وردەکاری رێکارە تەندروستییەکانجێهێشتنی نەخۆشخانە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی، بەو مەرجەی نەخۆشییەکەی زیانی بۆ دەوروربەری نەبێخستنەڕووی تێچووی نەخۆشخانە و چارەسەر بۆ نەخۆشنەخۆش بۆی هەیە داوابکات سەردانی نەکرێت و پەیوەندیشی پێوە نەکرێتمیراتگر یان پارێزەری نەخۆش مافی سکاڵا و داوای قەرەبووی هەیە ئەرکەکانی نەخۆش پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکانرێزگرتن لە کارمەند و دامەزراوە تەندروستییەکانپابەندبوون بە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی کە رەزامەندی لەسەر داوەئاگادارکردنەوەی پزیشک بە تەواوی کێشە تەندروستییەکانپاراستنی کەلوپەل و ئامێرەکانی نەخۆشخانەپابەندبوون بە رێنمایی و ئامۆژگارییەکانی خزمەتگوزارجگە لەم یاسایە، کار بە هیچ دەقێکی دیکە ناکرێ
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/14 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە رۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بارودۆخی عێراق تاوتوێ کرا. ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرد کە کەشێکی ئەرێنی و دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە سەر بنەمای دەستوور و جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنانەی هاتوونەتە ئاراوە بە جۆرێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرچاو بگیرێت و لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخی نەخوازراوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و نیگەرانیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو ڕەفتارەی لە بەرامبەر دانیشتووانی کوردی ئەو دەڤەرانە دەکرێت. ھەروەھا ئاماژەی بە زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستان لەو دەڤەرانە دا و جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی ئەمنیی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە.باڵیۆزی ئەمەریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی ئابووری و هاندانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. ھەر لە دیدارەکەدا ھاتووە، گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمەکانی ھەماھەنگیی زیاتر و ھاوکاریی ئەمەریکا بۆ پێشخستنی دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و تێپەڕاندنی دۆخی سەختی دارایی و تەندروستیی ئێستا کرا.
بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له ماوهی (24) کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له ههرێمی كوردستان، (754) تووشبووی نوێ تۆمار كراوه و (646) كهسیش چاکبوونهتهوه. له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، (6804) پشکنینی نوێ ئهنجامدراوه و بهپێی ئهنجامی پشكنینهكانیش (754) تووشبووی نوێ تۆمار كراون و (646) كهسیش چاكبوونهتهوه. له ئامارهكهی وهزارهتی تهندروستی دا ئاماژه بهوهشكراوه، كه ههر بههۆی كۆرۆناوه 24 كهسیش گیانیان لهدهستداوه.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠١) ١. پشکنین: (٦٨٠٤ پشکنینی نوێ)(١٨١٩ هەولێر)، (٧١٠ سلێمانی، ١٧٢ گەرمیان، ٣٠٠ ڕاپەڕین)، (٣٧٥٨ دهۆك)، (٤٥ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٧٥٤ تووشبووی نوێ)(٢١٦ هەولێر)(٩٩ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان، ١٢٧ ڕاپەڕین)(٢٤٧ دهۆك)(٣٨ هەڵەبجە)٣. چاکبوون: (٦٤٦ چاکبوون)(٢٠٤ هەولێر)(٤١ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان، ٣٥ ڕاپەڕین)(٣٠٨ دهۆك)(٢٥ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٤ مردن)(٣ هەولێر)(١٢ سلێمانی، ١ گەرمیان)(٨ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٨٧٢٤٠ (١٤٦٢٥٥ هەولێر، ١٠٠٢٤٢ سلێمانی، ١٣٧١٦٤ دهۆك، ٣٥٧٩ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٧٣١٠ (١٤٤٧٦ هەولێر، ١٣٨١١ سلێمانی، ٧٧٧٣ دهۆك، ١٢٥٠ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٣٧٤٦ (١٠٨١٨ هەولێر، ٩٠٣٨ سلێمانی، ٢٧٣١ دهۆك، ١١٥٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٢٢٠٠ (٣١٦٤ هەولێر، ٤٠٤٢ سلێمانی، ٤٩٢٤ دهۆك، ٧٠ هەڵەبجە)مردن ١٣٦٤ (٤٩٤ هەولێر، ٧٣١ سلێمانی، ١١٨ دهۆك ، ٢١ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٤ی ئەیلول ٢٠٢٠
بههۆی هێرشی داعش و كهمتهرخهمی هێزه ئهمنییهكانی كهركوك له پاراستنی سهر و ماڵی كاكهییهكان، له كۆی 15 گوندی كاكهیینشینی باشووری كهركوك، 11 گوند چۆڵكراون و دانیشتوانهكهی به ناچاریی ڕوویان له شاری كهركوك و قهزاو ناحیهكانی دهوروبهری و شارهكانی ههرێمی كوردستان كردووه. ڕهجهب كاكهیی، چالاكوانی دیاری كاكهییهكان له كهركوك به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگهیاند، "بههۆی هێرشی چهكدارانی داعش و كهمتهرخهمی هێزه ئهمنییهكانی كهركوك له پاراستنی سهر و ماڵی كاكهییهكان، لهكۆی 15 گوندی كاكهیینشینی باشووری كهركوك، 11 گوندیان چۆڵكراون و لهئێستادا تهنها چوار گوندی كاكهیی نشین ئاوهدانه، ئهوانیش لهبهردهم مهترسی چۆڵكردندان." وتیشی، "بههۆی هێرشی بهردهوامی چهكدارانی داعش و گروپه چهكدارییهكانی تر و كهمتهرخهمی هێزه ئهمنیهكان له پاراستنی كاكهییهكان، له (2003)وه تائێستا كاكهییهكان 130 كهسیان كوژراوه و 11 گوندی كاكهیینشینیش چۆڵكراون و دانیشتوانهكهی له ترسی سهر و ماڵیان به ناچاریی گوندهكانیان چۆڵدكردووه و ڕوویان له شاری كهركوك و قهزاو ناحیهكانی دهوروبهری و شارهكانی ههرێمی كوردستان كردووه." له دوای ڕووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهر، حكومهتی عێراق ڕهزامهندی نیشاندا لهسهر دروستكردنی فهروحێكی حهشدی سهعبی بۆ كاكهییهكان و ئومێد حسێن فەرماندەی فەوجە كاكەییەكەی حەشدی شەعبیش، پێكهێنانی هێزە كاكەیەكەی حەشدی بە گرنگ وەسفكرد و وتی، مەرجی ئەوان بۆ حكومەتی عێراق ئەوەبووە، كە تەنها ئەركی پاراستنی گوندە كاكەیی نیشینەكان لەئەستۆ بگرن، بەشداری هیچ شەرێك نەكەن گەر لەنێوان عێراق و هەرێم ڕووبدات. ئاماژهی بهوهشكردبوو، "كه فەوجەكە كاكەییەكەی حەشد لە 300 چەكدار پێكدێت و بۆ پاراستنی كوردەكانی باشووری كەركوك گرنگە لەمكاتەدا، كە هیچ هێزێكی كوردی لەناوچەكەدا نەماوە."
لە گەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر، ئاسایش لە ماڵێکدا دەستی بەسەر هەزار و 500 چەکدا گرت. ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی مامەڵەکردن بەو چەکانەوە دوو کەسی دەستگیرکردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە کە "بەشەو چەکەکانیان هێناوەتە هەولێر". سەرچاوەیەک ئەمنی هەولێر بە باڵکێشی راگەیاند، چەند رۆژێکە ئاسایش چاودێری ئەو ماڵ و کەسانە دەکات و دوای دڵنیابوونەوە هەڵیکوتاوەتە سەریان و دەستگیری کردوون کە مامەڵەیان بە دەمانچە و کڵاشینکۆفەوە کردووە. بە دەمانچەکان جۆری "حەشدی شەعبی"ن و بە پارچە پارچە لەلایەن لە بازگەکانەوە هێنراونەتە هەولێر.
بههۆی چۆڵكردنی بهشێك له گوندهكانی سنوری ناحیهی قهرهتهپهی سهر قهزای خانهقینی پارێزگای دیاله، لهلایهن دانیشتوانهكهی و ئهو بۆشاییه ئهمنییهی كه له دوای ڕووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهرهوه دروست بووه، شهوان سهدا 60ی گوندهكانی سنوری ئیداریی ناحیهكه، به دهستی داعشهوهیه. كهمال ئیبراهیم، بهرپرسی لیژنه ناوچهی برایهتی (قهرهتهپه)ی پارتی دیموكراتی كوردستان به تۆری میدیایی باڵكێشی وت، "داعش له تهواوی ناوچهكهدا ههیه و لهئێستاشدا گوندی (بریها، زهرلوك، عهلی جمعه، خهلاویه، خهیزهران)ی بهدهستهوهیه و به ئاشكرا تیایاندا دهمێننهوه و پشوو دهدهن." وتیشی، "چهند ڕۆژێك پێش ئێستا چهكدارانی داعش هاوڵاتییهكیان برینداركردووه، بهناوی (قادر ڕهمزی بهیات) دواتر سێ هاوڵاتی تری عهرهبی سونهشیان له گوندی صهفصافه ڕفاندووه بهناوهكانی (ئهحمد سهمیر مزعل، محهمهد خلیل مزعل، یهشار مجول بهیات) و تائێستاش ئازادیان نهكردوون و داوای 1 ملیۆن و 150 ههزار دۆلار دهكهن له كهسوكارهكانیان، بهڵام كهسوكارهكانیان پێیانوتوون بیانكوژن، چونكه ناتوانین ئهو بڕه پارهیه دابین بكهین." ئاماژهی بهوهشكرد، "كه چوار گوندی كوردنشین (گڵاباتی سهروو، گڵاباتی ناوهڕاست، گڵاباتی خواروو، عهین شكور)، لهلایهن دانیشتوانهكهیانهوه به تهواوهتی چۆڵكراون و دانیشتوانی چهند گوندێكی تریش بهره و كهركوك و دیاله و ناحیهی گوڵاڵه و قهزای خورماتوو كۆچیان كردووه و لهئێستادا ئهو گوندانه بوون به شوێنی پشوودانی چهكدارانی داعش و گونده كوردنشینهكانی تریش شهوان له ترسی چهكدارانی داعشدا پاسهوانی دهگرن لهكاتێكدا، لیوای 20 و فهوجی مغاویری فیرقهی 5ی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵییش له ناوچهكهدان." ناحیهی قهرهتهپه، سهر به قهزای خانهقینی پارێزگای دیالهیه، ناوچهیهكی ناكۆكی لهسهره و له چوارچێوهی ماددهی 140ی دهستووری عێراق دایه، سنوری ناحیهكه پێكهاتووه له 63 گوند و پێكهاتهی دانیشتوانهكهی له نهتهوهكانی (كورد، عهرهب، توركمان)ه، له دوای ڕووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهر و دروست بوونی بۆشایی ئهمنی لهناوچهكهدا، گوندهكانی سنوری ناحیهكه بوون به مۆڵگهی چهكدارانی داعش و به ئاشكرا تیایاندا دهمێننهوه و شهوانیش سهدا 60ی سنوری ناحیهكهیان بهدهستهوهیه.
پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی 2 کۆمپانیا دەستبەکاربوونیان بۆ دەکرێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، بەلای کەمەوە ڕۆژانە ٦٠ ملیۆن دینار لە ھاووڵاتییانی ئەم شارە دەسێنن. عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" پێشتر کە ئۆتۆمبیل پشکنینی ھەزەی دەکرد، لەگەڵیدا بەبێ بەرامبەر پشکنینی بەڕادی بۆ دەکراو ھیچ گرفتێک نەبوو بۆ شۆفێرو بۆ حکومەتیش، ئیستا پشکنینی بەڕاد دراوە بە کۆمپانیایەک، دەبێت ئۆتۆمبیل بۆ ئەم پشکنینە ڕۆتینە بچێتە کەڵەوانان لەوێشەوە ٢٠ خولەک بە جادەی خۆڵدا بچێت و پشکنینێک بە ٢٥ ھەزار بکات لای کۆمپانیایەک". تا ئێستا حکومەت وەڵامی عەلی حەمەساڵحی نەداوەتەوە. دەقی پۆستەکەی عەلی حەمەساڵح: بەڕێزان: سەرۆکایەتی حکومەت وەزارەتی ناوخۆ ئەم سەرانە وەرگرتنە بەناوی کۆمپانیا ڕابگرن ئێوە بڕیارتاندابوو پێداچونەوە بە گرێبەستی ھەموو ئەو کۆمپانیایانەدا بکەن، کە لە خاڵی سنوری و بازگەکان و شارەوانی و دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ ...... ھتد؛ لە بری حکومەت پارە لە خەڵک وەردەگرن، بەڵام بەداخەوە لەبری ئەوەی ژمارەی ئەو کۆمپانیانەی، کە بە ناڕەوا پارە وەردەگرن، لەبری ئەوەی کەمبکات؛ لەم کابینەدا زیاددەکات... لە دوایەمین پێشھاتدا لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی دوو کۆمپانیا دەستبەکاربونیان بۆ دەکرێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، بەلای کەمەوە ڕۆژانە ٦٠ ملیۆن دینار لە ھاوڵاتیانی ئەم شارە وەردەگرن! یەک: پشکنینی بەڕاد... پێشتر کە ئۆتۆمبیل پشکنینی ھەزەی دەکرد، لەگەڵیدا بەبێ بەرامبەر پشکنینی بەڕادی بۆ دەکراو ھیچ گرفتێک نەبوو بۆ شۆفێرو بۆ حکومەتیش، ئیستا پشکنینی بەڕاد دراوە بە کۆمپانیایەک، دەبێت ئۆتۆمبیل بۆ ئەم پشکنینە ڕۆتینە بچێتە کەڵەوانان لەوێشەوە ٢٠ خولەک بە جادەی خۆڵدا بچێت و پشکنینێک بە ٢٥ ھەزار بکات لای کۆمپانیایەک !! ڕۆژانە نزیکەی ھەزار ئۆتۆمبیل ئەم ڕێگا ببڕن و ھەریکە ٢٥ ھەزار بدەن، تەنیا لە پێناوی قازانجی کۆمپانیایەک و ھیچی تر... دوو: عەریزە نوسین پێشتر ٤٢ ھاوڵاتی ھەژار سەرقاڵی عەریزە نوسین بون! نانبڕاوکران، بەناوی سیستمی ئەلیکترۆنی، کە لە بنەڕەتدا تەنیا نووسینە بە کۆمپیوتەر!!! کەسێک دانراوە لەبەر دەرگای فەرمانگەی پۆلیسی ھاتووچۆ، ھەر ھاوڵاتیەک بچێت، پێی دەڵێت: دەبێت بچیت بە کۆمپیوتەر عەریزەکانت بنووسیت. پێشتر نوسینی عەریزەیەک ٢ ھەزار دینار بوو، ئێستا دوو دێڕ بنوسێت ٥ ھەزارت لێوەردەگرن، بۆ ئستنساخ پێویستی مامەڵە دەگاتە ٢٠ ھەزار دینار!!! جگە لەو قەرەباڵخیە زۆرەی دروستکراوە.. ئەمەش تەنیا دەرکردنی سەدان ملیۆن دیناربوو لە گیرفانی ھاوڵاتیانی ئەم شارە بۆ کۆمپانیایەک!! ڕۆژانە نزیکەی١٣٥٠ کەس ڕودەکاتە ئەم فەرمانگە.. پاش پرسیارکردن، وەڵام ئەوەبوو پێشتر لە ھەولێر ھەمان کار کراوە!! واتە: نەقڵی کارێکی ناڕەوایەو قوربانی ھاوڵاتیە... تێبین: لە ڕێگای پەرلەمانەوە بە فەرمی کارمان لەم دۆسیانەدا کردوەو ناردومانە بۆ داواکاری گشتی... ئامانج لە بڵاوکردنەوەی، ھاوڵدانە بۆ خێرایی کارکردن تێیدا... عەلی حەمە ساڵح
بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی وڵاتانی ئەوروپا بکات و لەسەر داهاتووی رێککەوتننامەی ئەتۆمی و گەمارۆکانی ئەمریکا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، بریتانیا و فەرەنسا کۆبێتەوە، بەڵام بەهۆی لەسێدارەدانی وەرزشوانی بەناوبانگی ئێرانی نەوید ئەفکاری، سەردانەکە هەڵوەشێندرایەوە. رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی رایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپی سەردانەکەی جەواد زەریفیان بەهۆی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی وەرزشکاری ئێرانی، نەوید ئەفکاری هەڵوەشاندۆتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش هەڵوەشانەوەکەی راگەیاند و سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەڵوەشانەوەی سەردانەکە پەیوەندی بە کێشەی کۆرۆنا هەیە. رۆژی شەممەی رابردوو، کۆماری ئیسلامی ئێران گەنجێکی وەرزشکاری بەناوی نەوید ئەفکاری لەسێدارەدا کە بە کوشتنی فەرمانبەرێکی حکومەت تۆمەتبار کرابوو.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گۆڕانکاریی لە چەند پۆستێکی باڵای عێراقدا کرد. ئەم گۆڕانکارییانەی کە مستەفا کازمی ئەمڕۆ کردوونی، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدان بۆ گۆڕینی بەرپرسانی باڵا لە عێراق. سالم جەواد، کرایە بەرێوەبەری بانکی بازرگانی خالید عوبێدی، بریکاری کاروباری ئۆپەراسیۆن لە دەزگای هەواڵگری مستەفا غالیب، پارێزگاری بانکی نیشتمانی سوهاد داود، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان فالح یونس، بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی حەسەن حەلبووس، سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکان سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە عەلا جەواد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی مەنهەل عەزیز، ئەمینداری بەغدا
پارتی دەسەڵاتداری ژاپۆن سەرۆکوەزیرانی نوێی هەڵبژارد و یۆشیهیدا سوگا، بووە سەرۆکوەزیران. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی لیبراڵی ژاپۆن دەنگی لەسەر جێگرەوەی شینزۆ ئابێ، سەرۆکوزەیرانی ئێستا دەستلەکارکێشاوەی ژاپۆن دا کە مانگی رابردوو بەهۆی خراپی تەندروستییەوە دەستی لەکاركێشابووەوە. لەنێو سێ کاندیددا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، یۆشیهیدا سوگا کە بە کەسێکی ئابێ دادەنرێت و ماوەیەکی زۆریشە سکرتێری حکومەتەکەی ئابێیە، بەربژێری سەرەکی و بەهێزی پارتی فەرمانڕەوا بوو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن، توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر دەیان ماتۆڕسکیلدا گرتووە کە خاوەنەکانیان مۆڵەتی شۆفێرییان نەبووە. فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، هەڵمەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە 14-09-2020 لەلایەن کەرتی هاتووچۆی بەحرکە دەستیپێکردووە و هەموو ماتۆڕسکیلەکان هی خەڵکانی (سووری، لوبنانی، میسری و عەرەبی دانیشتووی شارەکانی عێراق) بوون. فازڵ حاجی وتیشی، ئەو ماتۆڕسوارانە لە پرۆژەی گوندی لوبنانی کاریان دەکرد و رۆژانە لەکاتی چوون و هاتنیان بەدەیان سەرپێچی و یاسا شکێنیان کردووە و بووبوونە هۆکاری بەردەوامی رووداوی هاتووچۆ لەو شەقامە.