وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 573 تووشبووی نوێ تۆمارکراون لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 274 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و 20 تووشبووی تری ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە. تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار و 556 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 23 هەزار و 100 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و 340 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە. دەقی راگەیەنراوەکە: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٠) ١. پشکنین: (٥٣١١ پشکنینی نوێ)(١٣٧٦ هەولێر)، (٦٦٨ سلێمانی، ١٥٥ گەرمیان)، (٣٠٥٩ دهۆك)، (٥٣ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٥٧٣ تووشبووی نوێ)(١٩٣ هەولێر)(٨٣ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)(٢٥٠ دهۆك)(١٨ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٢٧٤ چاکبوون)(١٩٨ هەولێر)(٢٤ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)(٢٠ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٠ مردن)(٥ هەولێر)(٩ سلێمانی)(٥ دهۆك)(١ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٣٨٠٤٣٦ (١٤٤٤٣٦ هەولێر، ٩٩٠٦٠ سلێمانی، ١٣٣٤٠٦ دهۆك، ٣٥٣٤ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٦٥٥٦ (١٤٢٦٠ هەولێر، ١٣٥٥٨ سلێمانی، ٧٥٢٦ دهۆك، ١٢١٢ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٣١٠٠ (١٠٦١٤ هەولێر، ٨٩٢٩ سلێمانی، ٢٤٢٣ دهۆك، ١١٣٤ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٢١١٦ (٣١٥٥ هەولێر، ٣٩١١ سلێمانی، ٤٩٩٣ دهۆك، ٥٧ هەڵەبجە) مردن ١٣٤٠ (٤٩١ هەولێر، ٧١٨ سلێمانی، ١١٠ دهۆك ، ٢١ هەڵەبجە)
ئاکشای کۆمار، هونەرمەندی نێوداری جیهانی و بۆڵیوود دەڵێ: بۆ ئەوەی خۆم لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزم، ڕۆژانە میزی مانگا دەخۆمەوە. بەشێکی زۆری هندییەکان پێیانوایە میزی مانگا چارەسەری لە دژی چەندین نەخۆشی هەیە، لە نێویاندا کۆرۆنا. ئاکشای کوماری 53 ساڵ، وتی "هەموو رۆژێک بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا، میزی مانگا دەخۆمەوە". هیندییەکان لە میز و پاشەڕۆی مانگا، تێکەڵەی جیاوازیان دروستکردووە کە دەگوترێ بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا باشە. رێکخراوی 'ئێل ئیندیا هیندۆ ماهاسابگها'ی هیندۆسی، لە ناوەڕاستی ئاداری رابردوودا، فیستیڤاڵێکی لە شاری نیودەلهی رێکخست بۆ بازاڕکردن بۆ ئەو گیراوانەی لە پاشەڕۆی مانگا بەرهەمهێنراون، وەک چەکێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا. تائێستا لە هیندستان زیاتر لە 4.5 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 76 هەزار کەسیش بەو نەخۆشییە، گیانیانلەدەستداوە.
لە گوندێکی سنووری قەزای مەخموور، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون، قائیمقامی مەخمووریش دەڵێ: برینەکانیان سەخت نییە. رزگار مستەفا، قائیمقامی قەزای مەخموور بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر 9:30 بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگەی سەرەکی مەخموور لە نزیک گوندی سیرمە، چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون، لەکاتێکدا لە شاری هەولێرەوە دەگەڕانەوە. لەبارەی تەندروستی بریندارەکانیشەوە گوتی" تەندروستییان جێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەی گیارە چارەسەر دەکرێن". قائیمقامی مەخموور ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارانی داعش سوود لە خراپی رێگەوبانەکان وەردەگرن و بۆمب بۆ خەڵکی مەدەنی دادەنێنەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی سەرجەم داهاتی فەرمانگە و وەزارەتەکان کۆدەکاتەوە و مەبەستییەتی داهاتەکە بۆ مووچە بەکاربهێنێتەوە و بەرچاوی روونبێ. بە پێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بە پێدانی زانیاری و داتا لە هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە لە بارەی داهاتەکانیان. ئەنجوومەنی وەزیران داوای زانیاری لەبارەی داهاتەکانی باج، رسومات، پێبژاردن و کرێی خزمەتگوزارییەکان و بنەمای کۆکردنەوەیان، کە بەپێی یاسا، بڕیار، فەرمان یان رێنوێنی وەرگیراون، کردووە. هەر لەو نووسراوەکەدا، داوای داتا و ژمارەی کۆی مامەڵەکان یان بەشداربووانی ساڵێک و ڕوونکردنەوە لەبارەی جۆری داهات، شێوازی وەرگرتنی پارە بۆ هەر مامەڵەیەک، تێچووی کۆکردنەوەی داهاتەکە و کۆی گشتیی داهاتی مانگانە و ساڵانە لەفەرمانگە و وەزارەتەکان کراوە.
ئەمڕۆ هەڵبژاردنە شارەوانییەکان لە 41 هەرێمی رووسیا بۆ هەڵبژاردنی 20 حاکم و سەدان ئەندامانی ئەنجوومەنە ناوخۆییەکان و ئەندامانی شارەوانی و 4 پەرلەمانتار، بەڕێوەدەچن. زیاتر لە 160 هەزار کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی سەدان پۆست کاندیدکردووە و دەیان ملیۆن رووسی لە سەرتاپای وڵات لە 56 هەزار ناوەندی دەنگدان، بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکەن. بەپێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، ئەمجارە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەڵبژاردنەکان لە کەشوهەوایەکی کراوە دەبێت.
دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، 21 کەسی تر لە رۆژئاوای کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 13.9.2020 ڕایگەیاند "21 کەسی تر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 8 تووشبوو لە حەسەکە، 5 تووشبوو لە گر کێلەگێ، 4 تووشبوو لە قامشلو، 3 تووشبوو لە دێرک و تووشبوویەکیش لە عامودا". هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بەوەشکرد: "11 تووشبووی تری کۆرۆنا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا چاکبوونەوە و لە ماوەی 24 کاژێری رابردووشدا هیچ تووشبوویەک گیانی لەدەستنەداوە".
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتی دەڵێ" حیزبەكان، بەتایبەتی یەكێتی، نەدەبوو دوور لە ئەتەكیەت، بەشێكی بەرچاوی مەكتەبی سیاسی و سەرووتر و خوارتریش، ریزیان بۆ دیداری کازمی ببەستایە". مەلا بەختیار لە وتارێکیدا کە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی" زەقترین كەموكوڕی، خودی كازمی كردی، هەروا، لە دەڤەری سلێمانیش، بەرپرسە حیزبیەكان، كردیان. كازمی، دەبوایە بەرنامەیەكی گونجاوتری بۆ دیداری حیزبەكان دابنایە، خۆیشی سەری لە بارەگای سەرەكی حیزبەكان دابا. حیزب بە حیزب، نەك بە هەرەوەز بیان بینێ، حیزبەكانیش، بەتایبەتی یەكێتی، نەدەبوو دوور لە ئەتەكیەت، بەشێكی بەرچاوی مەكتەبی سیاسی و سەروتر و خوارتریش، ریزیان بۆ دیداری ببەستایە. بەهەر حاڵ، با ئەمیش دەرسێكی ئەتەكیەت بێ" هات و نەهاتەكەی هاتنی كازمی دەوڵەتمەداری عیراق مستەفا كازمی تەشریفی هێنا بۆ كوردستان. بەرنامەی هاتنەكەی خۆی داینابوو.. جێبەجێش كرا. گەورە و بچوكی كوردستان، جوانیان پێشوازی لێكرد.. هەم میوانداری كوردەواری و هەم، بەگشتی ئەتەكیاتی سیاسی شیاویان نیشاندا، وێڕای هەندێك كەموكوڕی كە نەدەبوو روبدات. زەقترین كەموكوڕی.. خودی كازمی كردی.. هەروا، لە دەڤەری سلێمانیش، بەرپرسە حیزبیەكان، كردیان. كازمی، دەبوایە بەرنامەیەكی گونجاوتری بۆ دیداری حیزبەكان دابنایە، خۆیشی سەری لە بارەگای سەرەكی حیزبەكان دابا. حیزب بە حیزب.. نەك بە هەرەوەز بیان بینێ! حیزبەكانیش، بەتایبەتی یەكێتی، نەدەبوو دوور لە ئەتەكیەت، بەشێكی بەرچاوی مەكتەبی سیاسی و سەروتر و خوارتریش، ریزیان بۆ دیداری ببەستایە. بەهەر حاڵ، با ئەمیش دەرسێكی ئەتەكیەت بێ! وەكوتر.. رێسای پێشوازی لە میوانێكی ئاوها، وا دەخوازێ، بەرنامەی میوانەكە رەچاو بكرێ. نەك هەر پارێزگایەك، بەرنامەو داخوازی هەبێ. من، نەم دی و نەم بیست، پارێزگاری هەولێر و دهۆك، داخوازینامەیان پێشكەش بە كازمی كردبێ. بەڵام بیستم، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لیستی داخوازیان داوەتە جەنابی میوان! پێم وایە.. ئەبوایە، لە هەڵەبجە، سكاڵا و داخوازی بەناوی خەڵكەوە درابا بە كازمی، باشتر بوو لەوەی پارێزگار پێشكەشی كردبا. خەڵك، دوور لە ئەتەكیەت و رێسا، بۆی هەیە، سكاڵا و داخوازیان هەبێ.. نەخوازەڵڵا بۆ هەڵەبجەش. هەروەك چۆن، جوتیاران لەرێی فڕۆكەخانە، بۆ پارەی نەدراویان، رێیان لە كاروانی میوان گرت.. ئەویش، رێزی گرتن و گەڕایەوە لایان. ئەگەر بشمانەوێ ئەنجامی ئەم سەفەرەی كازمی تاوتوێ بكەین، دەڵێین: ئەو بەڕێزە، بە ئاستەم نەبێ، بەرنامەی سەفەرەكەی نەگۆڕی. لە وەڵامی میدیاكان و لە كۆبونەوەكانیشدا، دوو وەڵامی هەبووە: یەكەم: لە چوارچێوەی دەستوردا، كێشەكان چارەسەر دەكەن، ئەم قسەیە، لە بەغدادیش دەتوانێ بیكات و لەسەریشی ناكەوێ. دووەم: داخوازیەكان، هەڵدەسەنگێنین و بۆئەوەی پارێزگای هەڵەبجە پەسەند بكرێ، لیژنە دادەنێین! لە تەواوی سەفەرەكەیدا.. گفتێكی كۆنكرێتی نەدا. تەنانەت یەك ملیۆن دیناریشی نەدایە بریندارێكی چارەسەرنەكراوی كیمیاوی هەڵەبجەش!! لەكۆتاییدا.. دەڵێم: بەش بەحاڵی خۆم، لە عیراقدا، جگە لە هاوسەنگی هێز لە نێوان كوردستان و بەغداد، لەم قۆناغەدا باوەڕم بە هیچ گفتوگۆیەك.. یان پەیمانێك، یاخود رێكەوتنی دوو قۆڵی و سێ قۆڵیش تاسەر نییە. رێكەوتنەكان.. تەنانەت بۆ موچەش كاتین. هەموو بڕیار و رێكەوتنێك، لەگەڵ سەرۆك وەزیران، یان حیزبەكان، یان هەر پۆستێكی باڵای تر.. پەیوەستی دۆخی سیاسییە. لە عیراقدا.. پرۆسەیەك بەناوی پرۆسەی دیموكراسیەوە نییە. دەستەبەری دەستوریش نییە. ئەوە مادەی (140) و ئەوەش بودجە و ئەمەش هێزی پێشمەرگە. ـ مادەی 140.. دیزە بەدەرخۆنە كراوە. ـ بودجە و موچە.. جگە لەوەی لە 5% قرتێنراوە، ئەوەی دەشی دەن.. لە قوڕگی شێر دێتە دەر! ـ هێزی پێشمەرگەش.. داعش شكێن بوو.. كەچی ئەمریكا مانگانە بڕێ بودجەی دەدانێ، عیراق، پۆستاڵێكی بۆ نە ناردووە.. هەقە.. حكومەتی هەرێم و حیزبەكان.. عیراق وەكو هەیە بناسن! نەك، وەكو ئارەزوویان لێی هەیە.. بەهیواشم.. دوای هەڵبژاردن. كە رێژەی حیزبەكان دادەبەزێ.. هاوكێشەكانی هەرێم و بەغداد.. نەگەڕێنەوە خانەی ناردنی هێزی سەربازی و بەرگری هێزی پێشمەرگە!
بههۆی بۆردومانی چڕی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا بۆ سهر گوندهكانی ناحیهی باتیفای سهر به قهزای زاخۆ، سهدان دۆنم ڕهزوباخی دانیشتووانی ئهو گوندانه سوتاون، تا ئامادهكردنی ئهم ههواڵهش ئاگرهكه كۆنترۆڵ نهكراوه. بههۆی شهڕ و پێكدادانی نێوان سوپای توركیا و گهریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، (پهكهكه)، فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا به چڕی بۆردومانی گوندهكانی سنوری ناحیهی باتیفای سهر به قهزای زاخۆیان كردووه و بهوهۆیهوه سهدان دۆنم ڕهزوباخی هاوڵاتیان سوتاوه. دڵشێر عهبدولستار، بهڕێوهبهری ناحیهی باتفا به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگهیاند، "بههۆی بۆردومانی چڕی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیاوه، چهندین دۆنم ڕهزوباخی دانیشتووانی گوندهكانی (سوریا، كهشان، شیلان، شیدن، ڕیسێ) و چهند گوندێكی تری سهر به سنوری ئیداررهی ناحیهكهمان سوتاون و بههۆی زۆریی ئاگرهكهشهوه تیمهكان ناتوانن بچنه شوێنی ئاگرهكه و كۆنترۆڵی بكهن، بۆیه تائێستا ئاگرهكه بهردهوامه و دوكهڵی ڕهش ئاسمانی ناوچهكهی داپۆشیوه." هاوكات، محهمهد موراد، بهرپرسی لیژنه ناوچهی باتیفای پارتی به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، "زیانی گهوره بهر ڕهزوباخی دانیشتووانی زیاتر له 27 گوندی باتیفا كهوتووه، بهتایبهت گوندهكانی (كهشان و ئهفلهێ و بانكێ)، بهوهۆیهشهوه سهدان دۆنم دارستان و ڕهزوباخ و بێستان سوتاون و دهیان خێزانیش ئاوارهبوون و ماڵ و حاڵی خۆیان بهجێهێشتووه." ئاماژهی بهوهشكرد، "كه تائێستا پێكدادان بهردهوامه و ئاگرهكهش تا دێ زیاتر دهبێت و دارستان و ڕهزوباخی زیاتر دهسوتێنێت، تیمهكانیش له ترسی بۆردومانی فڕۆكه جهنگییهكان و زۆریی ئاگرهكه، ناتوانن بچنه ئهو شوێنانه و ئاگرهكه كۆنترۆڵ بكهن." بههۆی شهڕ و پێكدادانی نێوان سوپای توركیا و گهریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، (پهكهكه)، زهرهر و زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بهر دانیشتووانی ئهو گوندانه كهوتووه.
ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی وەرگرەوە https://www.anjamakan12.com/Default2.aspx لە رێگاى ئەم لینکەوە کاتژمێر 8:30 سەیرى فۆرمى وەڵامی (سۆما ) بکە http://www.soma.anjamakan12.com/
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران لە گەنجینەكان نەكراوە.حاجی نادر، بەڕێوەبەری جووڵەی دراو لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەهیچ شێوەیەك داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران لە گەنجینەكان نەكراوە و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی داوای فەرمی وەزارەت دەکەین. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە، چەند میدیایەکی هەرێمی کوردستان بڵاویانکردەوە کە، بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایکردووە وەزارەت و دەستەکان لیستێکی نوێی مووچە ئامادە بکەن بە لێبڕینی 21%، تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
بههۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه له سهیرانگای ئهحمهد ئاوای سهر به ناحیهی خورماڵی پارێزگای ههڵهبجه، 4 كهس گیانیان لهدهستدا. ڕائید بهرزان، وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههڵهبجه، به تۆری میدیایی باڵكێشی وت، "ڕووداوهكه له جادهی سێدارانی پشتی سهیرانگای ئهحمهد ئاوا ڕوویداوه و بهو هۆیهوه 4 كهس گیانیان لهدهستداوه." وتیشی، "ئۆتۆمبێلهكه جۆری كیای تایبهته، چوار كهس له سهرنشینهكانی گیانیان لهدهستداوه و تهرمهكانیان له پزیشكی داردوهرییه و ڕوون نییه، كه ههموویان ئهندامی یهك خێزانن، یاخود نا."
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٩) ١. پشکنین: (٤٥٣٠ پشکنینی نوێ) (١١٤٨ هەولێر)، (٦٢٦ سلێمانی، ١٥٥ گەرمیان)، (٢٦٠١ دهۆك) ٢. تووشبوو: (٥٧٤ تووشبووی نوێ) (١٥٦ هەولێر) (٧٩ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان) (٣٠٧ دهۆك) ٣. چاکبوون: (٥٠٠ چاکبوون) (٢١٨ هەولێر) (٢٤ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان) (٢١٤ دهۆك) (١٥ هەڵەبجە) ٤. مردن: (١٢ مردن) (٣ هەولێر) (٣ سلێمانی) (٦ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٣٧٥١٢٥ (١٤٣٠٦٠ هەولێر، ٩٨٢٣٧ سلێمانی، ١٣٠٣٤٧ دهۆك، ٣٤٨١ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٥٩٨٣ (١٤٠٦٧ هەولێر، ١٣٤٤٦ سلێمانی، ٧٢٧٦ دهۆك، ١١٩٤ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٢٨٢٦ (١٠٤١٦ هەولێر، ٨٨٧٣ سلێمانی، ٢٤٢٣ دهۆك، ١١١٤ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١١٨٣٧ (٣١٦٥ هەولێر، ٣٨٦٤ سلێمانی، ٤٧٤٨ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە) مردن ١٣٢٠ (٤٨٦ هەولێر، ٧٠٩ سلێمانی، ١٠٥ دهۆك ، ٢٠ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٢ی ئەیلول ٢٠٢٠