Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13720 بابەت
هەواڵ
15-09-2020

پەرلەمان یاسای ئەرک و مافی نەخۆشی پەسەندکرا

پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پڕۆژەیاسای ئەرک و مافی نەخۆشی بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرد، یاساکە ژمارەیەک رێکاری بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و ئەرکی دامەزراوەی تەندروستی تێدا باسکراوە. پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش ئامانجەکانی دیاریکردنی ماف و ئەرکەکانی نەخۆشرێکخستنی ماف و ئەرکەکانی نەخۆش، بە شێوەیەک ببێتە ببێتە هۆی هێنانە ئارای ژینگەیەکی یارمەتیدەر و گونجاو بۆ چارەسەری نەخۆش.بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری نەخۆش سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی لە دامەزراوە تەندروستییەکانپەرەپێدان و گەشەپێدانی کەرتی تەندروستی و پاراستن و دابینکردنی مافەکانی نەخۆش، بەشێوەیەک هاوکاربێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش. ماف و ئەرکەکانی نەخۆش مافەکان باشترین و نوێترین جۆری پشکنین و چارەسەری پێویستپێشوازیی و رێنمایی بەشێوەیەکی دروستیەکسانی لە مامەڵە و مافەکاندالەباری کتوپڕدا پزیشک مافی بڕیاری جۆری چارەسەری هەیەگشت زانیارییەکان بدرێنە نەخۆش ( لەبارەی نەخۆشی، پشکنین، رێگەچارە و نەشتەرگەری )نەخۆش لە راگەیاندنەکان و سۆشیالمیدیا پیشان نەدرێتوێنەیەک لە دۆسیەی نەخۆشییەکە بدرێتە نەخۆشپزیشکی چارەساز بەردەوامدەبێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشپزیشک ئازادبێت لە راوێژکردن بە پزیشک یان دامەزراوەیەکی تەندروستی دیکەپزیشک لە یەک کاتدا تەنیا یەک نەخۆش دەبینێتنەخۆش ئازادە لە بەشداربوون و نەبوون لە لێکۆڵینەوەی پزیشکی و مافی کشانەوەشی هەیەوەرگرتنی رەزامەندی نەخۆش پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریهیچ جۆرە زانیارییەکی نەخۆش بەبێ رەزامەندی نادرێ بە کەسنەخۆش ئاگاداربکرێتەوە لە وردەکاری رێکارە تەندروستییەکانجێهێشتنی نەخۆشخانە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی، بەو مەرجەی نەخۆشییەکەی زیانی بۆ دەوروربەری نەبێخستنەڕووی تێچووی نەخۆشخانە و چارەسەر بۆ نەخۆشنەخۆش بۆی هەیە داوابکات سەردانی نەکرێت و پەیوەندیشی پێوە نەکرێتمیراتگر یان پارێزەری نەخۆش مافی سکاڵا و داوای قەرەبووی هەیە ئەرکەکانی نەخۆش پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکانرێزگرتن لە کارمەند و دامەزراوە تەندروستییەکانپابەندبوون بە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی کە رەزامەندی لەسەر داوەئاگادارکردنەوەی پزیشک بە تەواوی کێشە تەندروستییەکانپاراستنی کەلوپەل و ئامێرەکانی نەخۆشخانەپابەندبوون بە رێنمایی و ئامۆژگارییەکانی خزمەتگوزارجگە لەم یاسایە، کار بە هیچ دەقێکی دیکە ناکرێ

هەواڵ
15-09-2020

ناسا لە بوونی ژیان لەسەر هەسارەی زوهرە دەکۆڵێتەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی "ناسا" ڕایگەیاند، بەشدارییان لەو بەدواداچوونە نەکردووە لەبارەی بوونی ژیان لەسەر هەسارەی زوهرە، بەڵام بڕوایان بە پرۆسەکە هەیە و مەبەستیانە کاری لەسەر بکەن". ئاژانسی ناسا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ" بەم دواییە، توێژینەوەیەك دەربارەى (كیمیا لەسەر هەسارەى زوهرە) لەنێو گۆڤارى (Nature Astronomy) دا بڵاوكراوەتەوە كە ئێمە وەك (ئاژانسی ناسا) تیایدا بەشدار نەبووینە، بۆیە تا ئێستا ناتوانین راستەوخۆ قسەمان هەبێ دەربارەى ئەنجامەكانى، بەڵام لەهەمان كاتدا ئێمە بڕوامان بە پرۆسەکانی لێكۆڵینەوەكە و چۆنییەتى پێداچوونەوەى شارەزایان دەربارەیەوە هەیە و هیوادارین كە گفتوگۆیەكى قووڵ و تێروتەسەلى لەبارەوە بكەین و دەرەنجامەكانیشی بڵاوبكەینەوە". ئەوەش هاتووە" بەرنامەیەكى (بایۆلۆژیی – فەلەكیی) فراوانمان هەیە دەربارەى گەڕان بەدواى ژیان بە چەندین رێگاوە، چ لەناو سنوورى سیستەمى خۆر یان لە دەرەوەیدا، وە لەماوەى 20 ساڵى رابردوودا، توانیمان دۆزینەوەى نوێمان هەبێ، كە كۆی دەرەنجامەكانى ئاستێكی بەرزى ئەگەرى دۆزینەوەى جۆرێك لە ژیان لەنێو گەردوونمان پێدەدات". ناسا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ هەمان حاڵەتەكانى دۆزینەوەى هەسارەى نوێ لە دەرەوەى سنوورى سیستەمى خۆردا، (هەسارەى زوهرە - Venus) دەیسەلمێنێ كەوا نێوەندێكی زۆر سەرنجڕاكێشە بۆ لێكۆڵینەوە و دۆزینەوە، سەرەڕاى ئەوەى تاوەکو ئێستا نەبووەتە بەشێكی گرنگى دۆسییەی گەڕان بەدواى ژیانى دەرەكی لەبەر بەرزیی لە رادەبەدەرى پلەى گەرمیی رووەكەى و پێكهاتەى ئاڵۆزى بەرگە هەوایەكەى و چەندین فاكتەرى فەلەكی دیكە. ناسا مەبەستییەتی گەشتەکانی داهاتووی بۆ نزیک ئەو هەسارەیە بێت، لەوبارەشەوە دەڵێ" دوو لەو چوار گەشتەى داهاتوو لەنێو چوارچێوەى (پڕۆژەى دیسكەڤەرى) كە (ئاژانسی ناسا) ئەنجامى دەدات، تایبەت كراون بە هەسارەى (زوهرە)، هەروەها ئاژانسی بۆشاییگەرى ئەورووپی ESA ش پڕۆژەى (EnVisiosn) ى ئامادەكردووە بۆ دۆزینەوەى ئەو هەسارەیە كە (ئاژانسی ناسا) ش لەگەڵیدا بەشدارە. ناسا دەشڵێ" هەسارەی زوهرە (ڤینۆس) نزیکە لە زەوییەوە، ئێمە دەتوانین لە رێگەى كەشتى بچووكیش لێی نزیك ببینەوە و لە رێگەى (زانستی ژیانزانیی - فەلەكیی)یەوە، نهێنییەكانى زیاتر ئاشكرا بكەین". دوێنێ دووشەممە زانایانی ئەمریکا و بریتانیا رایانگەیاند، توانیویانە گازی فۆسفین لە بەرگە هەوای هەسارەی زوهرە بدۆزنەوە، کە گازێکی بایەلۆژییە و ئەوەش بەڵگەیە لەسەر گریمانەی بوونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە.

هەواڵ
15-09-2020

4 وڵاتی عەرەبی دیکە لەگەڵ ئێسرائیل ڕێکدەکەون

میدیایەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، 4 وڵاتی دیکەی عەرەبی و پاکستان لە ئیمزاکردنی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل نزیکن. رۆژنامەی ئیسرائیل هییوم دەڵێ" نوور داهای، سەرۆکی پەیمانگەی ئای تی سی تی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئاشکرایکردووە، چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی لە لیستی ئەو وڵاتانەدان کە نزیکن لە ئیمزاکردنی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەو وڵاتانە لە عومان، سوودان، مەغرب  وسعودیە پێکهاتوون و رەنگە قەتەریش لەگەڵ ئیسرائیل رێکبکەوێت. سەبارەت بە پاکستان، رۆژنامەکە نووسیویەتی، هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و پاکستان چەندین ساڵە زانیاری هەواڵگری و زانستی سەربازی لەگەڵ یەک دەگۆڕنەوە و هیچ حکومەتێكی پاکستان تائێستا ئیسرائیلی بە دوژمن نەزانیوە.

هەواڵ
15-09-2020

هەرێمی کوردستان؛ 597 تووشبوون و 27 مردن بە کۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 597 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 27کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٢) ١. پشکنین: (٥٤٤٣ پشکنینی نوێ)(١٥٧٤ هەولێر)، (٧٢٨ سلێمانی، ١٦٢ گەرمیان)، (٢٩٣٩ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٥٩٧ تووشبووی نوێ)(١٦٤ هەولێر)(١١٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)(٢٦٥ دهۆك)(٣٣ هەڵەبجە)٣. چاکبوون: (٢٨١ چاکبوون)(١٩٨ هەولێر)(٢٧ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)(٢٧ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٧ مردن)(٥ هەولێر)(٥ سلێمانی، ٣ گەرمیان)(١٢ دهۆك)(٢ هەڵەبجە)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٩٢٦٨٣ (١٤٧٨٢٩ هەولێر، ١٠١١٣٢ سلێمانی، ١٤٠١٠٣ دهۆك، ٣٦١٩ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٧٩٠٧ (١٤٦٤٠ هەولێر، ١٣٩٤٦ سلێمانی، ٨٠٣٨ دهۆك، ١٢٨٣ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٤٠٢٧ (١١٠١٦ هەولێر، ٩٠٩٤ سلێمانی، ٢٧٣١ دهۆك، ١١٨٦ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٢٤٨٩ (٣١٢٥ هەولێر، ٤١١٣ سلێمانی، ٥١٧٧ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە)مردن ١٣٩١ (٤٩٩ هەولێر، ٧٣٩ سلێمانی، ١٣٠ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٥ی ئەیلول ٢٠٢٠

هەواڵ
15-09-2020

مەسرور بارزانی: گفتۆگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامن

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/15 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا. ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاووڵاتییانی عێراق . لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا باسی میکانیزمەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و زەمینە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە.

بیروڕا
15-09-2020

لە ڕووداوێکی ھاتوچۆ کەسێک گیانی لە دەستدا

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/15، ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ ڕێگه‌ی نێوان ته‌كیه‌ - چه‌مچه‌ماڵ له‌ نێوان نیسان پیكاب و بارهه‌ڵگرێكدا ڕوویدا و‌ شۆفێری پیكابه‌كه‌ گیانی له ‌ده‌ستدا.

هەواڵ
15-09-2020

وادەی وەرگرتنی سیڤی بۆ سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ کۆتاییهات

کاتژمێر2:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کاتی وەرگرتنی سیڤی بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ کۆتایی دێت و تا ئێستاش 31 کەس سیڤیان پێشکەشکردووە کە 12 لەوانە ژنن. سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریدەکرێت و دواتر پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر دەدات و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش فەرمانی هەرێمی بۆ دەردەکات. وەرگرتنی سیڤی بۆ ئەو پۆستە، بەپێی ‌بڕگه‌ی (دووه‌م و سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ژماره‌ (4)ی ساڵی 2010 یە. ماوەی دیاریکراوی وەرگرتنی سیڤی 15 رۆژبوو، ئەمڕۆ ئەو وادەیە تەواو دەبێت و تائێستاش 31 کەس سیڤیان ناردووە، 19پیاو و 12 ژن.

گشتی
15-09-2020

21 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی هەولێر هەڵدەبژێردرێن

سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٨٠ی خۆی دەکات و تێیدا دەنگ لەسەر ڕاپۆرتی لێژنەی شارەوانی دەدرێت کە تایبەتە بە پەسەندكردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان شاری هەولێر. عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکدێت. کە یەکێکیان دەنگدانە لەسەر پەسەندکردنی ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی هەولێر کە لە 21 کەس پێکدێت. پۆستەکان ئەمانەن - سەرۆکی شارەوانیی هەولێر وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە  - بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی  - بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئەوقاف، کشتوکاڵ، تەندروستی، وەبەرهێنان، گەشتوگوزار، کارەبا، پەروەردەی هەولێر  - بەڕێوەبەرەکانی هاتووچۆ، بەرگریی شارستانی، گەشەپێدانی پیشەسازی، ئاو، گواستنەوە و گەیاندن، تۆماری خانووبەرەی یەک و ژینگەی هەولێر - نوێنەری سەندیکای ئەندازیارانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی  - سەندیکای پارێزەران - یەکێتی مامۆستایان  - سەندیکای کرێکاران لە هەولێر.

هەواڵ
15-09-2020

گەشتکردن لە پارێزگارە بەوەکالەتەکەی کەرکووک قەدەغە دەکرێ

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەهۆی کەیسی گەندەڵی لە بونیادنانی 25 قوتابخانە لە کەرکووک، گەشتکردنی راکان سەعید، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک قەدەغەکرا ئەمڕۆ سێشەممە 15-09-2020 فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند"دادگای تایبەت بە دۆسیەی گەندەڵی لە کەرکووک، بەپێی ماددەی 340ـی یاسای سزاکانی عێراق، فەرمانی ئامادەبوونی پارێزگاری کەرکووک و بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی کەرکووکی لە دادگا دەرکردووە".  فەرمانی بانگکردنی راکان جبووری، بەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتییە لە پرۆژەی بونیادنانی ژمارەیەک قوتابخانە، کە پێشتر پارچەکانی دروستکراون، کە درابوونە کۆمپانیایەکی بیانی بە گوژمەی 57ملیار و 894 ملیۆن و دینار". 

هەواڵ
15-09-2020

ڕۆژئاڤا؛ تووشبوون بە کۆرۆنا لە 1000 کەس نزیکدەبێتەوە

تووشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژئاڤای کوردستان لە 1000 کەس نزیکدەبێتەوە. دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 63 کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا 900 کەسی تێپەڕاند. دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاڤای کوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە رایگەیاند، 9 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. تووشبووەکان بە گوێرەی ناوچەکان: حەسەکە 29قامشلۆ 6دێرک 2عامودا 1تل تەمر 3جەل ئاغا 1رەققە 13تەبقە 5کۆبانی 2کەمپی هۆل 1 بە تۆمارکردنی ئەم ژمارەیە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە رۆژئاڤای کوردستان گەیشتە 903 تووشبوو، لەو ژمارەیە 46 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 کەسیش چاکبوونەتەوە.

گشتی
15-09-2020

نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی ئەیلوولی 2020، نرخی نەوت دابەزی. نەوتی برێنت بە 39 دۆلار و 61 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 37 دۆلارو 28 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە. بەهۆی زۆری بەرهەمهێنان و ڤایرۆسی کۆرۆناوە، چەند مانگێکە نرخی نەوت دابەزیوە و هەڵکشان و داکشان بەخۆیەوە دەبینێت.

هەواڵ
15-09-2020

ئەمڕۆ ئیسرائیل و ئیمارات رێککەوتنەکەیان ئیمزا دەکەن

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئیمارات و ئیسرائیل رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوانیان ئیمزا بکەن. رێککەوتنەکە لە واشنتن و بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ دەبێت و ئێستا عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتنە. عەبدوڵڵا بن زاید بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی و بە نوێنەرایەتیی خەلیفە بن زایدی سەرۆکی ئیمارات، رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەبوزەبی و تەلئەڤیڤ لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئیمزا دەکات. بڕیارە دوای ئەم رێککەوتنە، ئیسرائیل رێککەوتنێکیش لەگەڵ بەحرەین ئیمزا بکات.

1 2 ... 1037 1038 1039 ... 1143 1144