دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، سێ تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا، لە هەولێر دەستگیرکران. ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە...
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2020/9/16، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا بە مووشەکی جۆری کاتیۆشا کرایە ئامانج. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا ڕایانگه‌یاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە موشەکی جۆری (کاتیۆشا) کرایە ئامانج. هەر لەسەر ڕووداوەکە، تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی لە هێرشە لە ئەستۆ نەگرتووە.
به‌هۆی كۆرۆناوه دۆخی ته‌ندروستی سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان تێكچووه و به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراوه و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایه. تۆڕی میدیایی باڵكێش له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه زانیویه‌تی، كه ناوبراو تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بووه و ماوه‌ی چوار ڕۆژه دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه و به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراوه." سه‌رچاوه‌كه وتی، دوای دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له كه‌لار، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (ئه‌نوه‌ر شێخه)ی تایبه‌ت كراوه له سلێمانی كراوه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه له‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایه" تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ زانینی دوایین ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به سه‌باح كوێخای برای سه‌ڵاح كوێخاوه كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه. سه‌ڵاح كوێخا، ماوه‌ی 9 ساڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوو، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه خانه‌نشین كرا‌و له جێگه‌كه‌ی (جه‌لال شێخ نوری)، قایمقامی كفری به وه‌كاله‌ت ده‌ست به‌كاربوو، له‌ئێستاشدا له‌نێو یه‌كێتی نیشتیمانی دا ململانێیه‌كی توند له‌سه‌ر له پۆسته‌كه‌ی دروست بووه.
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، هێزە ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی بکوژانی خێزانە کوردەکەی بەغدا سه‌ره‌داوى باشيان ده‌ستكه‌وتووه و له ماوه‌يه‌كى كورتدا زانيارى زياتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه كورده‌ى دوێنێ شه‌و له به‌غدا كوژران له ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا زانيارى زياتر بڵاوده‌كه‌ينه‌وه”. شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌ی مه‌نسوڕیەی به‌غدا، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نەناسراوەوە هێرشكرایه سه‌ر خێزانێکی کورد، لە ئاکامدا سێ كه‌س به چه‌قۆ كوژران.
کورد دەیەوێ پۆستەکانی لە عێراق وەربگرێتەوە کە سەدان پۆستی پێنەدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا کۆبوونەوە. موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، تائێستا لەنێوان نوێنەری لایەنە کوردستانیەکاندا دوو کۆبوونەوە کراوە، کۆبوونەوەکان مەبەستی دروستکردنی هاوسەنگین لە پۆستە باڵاکانی عێڕاق، ئەوانەی لەدەست کورد چوون یان پێی نەدراوە وەریبگرێتەوە. وتیشی"لە حکومەتی عێراقدا هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکاندا نییە و زیاتر شیعە بردوویانە، بۆیە دەمانەوێ پۆستەکانی کورد دیاری بکەین و دواتر لەنێوان حیزبە کوردییەکاندا دابەشی دەکەین بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک زوڵمی لێبکرێ". لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد ئەمین (پەرلەمانتاری پارتی)، هەرێم کەمال ئاغا (پەرلەمانتاری یەکێتی)، موسەننا ئەمین (فراکسیۆنی یەکگرتوو) و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆککۆمار و جێگری ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەشدارن.
وێنەی ئەو خێزانە کوردەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی مەنسوڕیەی بەغدا کوژران، بڵاو کرایەوە. شەوی رابردوو لە ناوچەی مەنسوڕیەی شاری بەغدا، چەند چەکدارێکی نەناسراوە خێزانێکی کورد لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا دەکوژن. خێزانەکە لە (دایک و باوک و کچێک) پێکهاتوون، کچەکە دەرچووی بەشی دەرمانسازییە و چالاکوانە و ناوی (شیلان دارا)یە. بڕیارە تەرمەکانیان بگەڕێندرێنەوە سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان یەک بە خاک بسپێردرێن.
كاروان كه‌لاری/باڵكێش شه‌وی ڕابردوو، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، گروپێكی بازرگانیی چه‌ك و مادده هۆشبه‌ره‌كانیان له هه‌ولێر ده‌ستگیركرد. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، "دوای به‌دواچوونێكی ورد بۆ تۆمه‌تبارێكی داواكراو به‌ناوی (ا، م، ح)، شه‌وی ڕابردوو 15/16ی9ی2020، له گوندی (ئۆزاڵ سیتی) له شاری هه‌ولێر، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 5 كیلۆ و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵ و 50 غرام حه‌شیش و 115 حه‌بی سۆمه‌درین دا بگرن." ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "هه‌ر هه‌مان شه‌و توانیویانه له نزیك گوندی (پونگینه) له پشتی بنه‌سڵاوه، تۆمه‌تبار (ع، م، ع) ده‌ستگیربكرێت، كه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری سه‌ره‌وه گروپێك بوون و له‌كاتی ده‌ستگیركرنیشیاندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر (80 كڵاشینكۆفی جۆراوجۆر و 36 ده‌مانچه و قه‌ناسێك و 11 تاپڕ و 29 دووربین) و هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دراونه‌ته دادگا. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، ده‌ستگیركردنی گروپێكی تری بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان له شاری هه‌ولێر به چه‌ندین كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ڕاگه‌یاند.
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، ئەو خێزانە کوردەی کە لە بەغدا کوژران، سەرنەبڕدراون و بەنیازیشبوون بەیەکجاری بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان. شەوی رابردوو لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا چەند چەکدارێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێکی کورد و دایک و باوک و کچێک‌یان کوشت. رووداوەکە کاتژمێر 11:00ی شەوی رابردوو روویداوە و چەکدارەکانیش بە ناوی هێزی ئەمنی چووەنەتەسەر ماڵەکە و دواتر هەرسێ ئەندامانی خێزانەکەیان کوشتووە. هێمن باجەلان، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەری پزیشیکی دادی بەغدا قسەیکردووە و روونبووەتەوە کە رووداوەکە بەو جۆرە نەبووە کە لە هەندێ میدیا بڵاوکراوەتەوە و وتی"گرووپێکی چوارکەسی بە چەک و چەقۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵە کوردەکە و کچەکەیان خنکاندووە و دایک و باوکەکەشیان بە چەقۆ کوشتووە، بەڵام سەرنەبڕاون و هیچ بەشێکی جەستەشیان لێنەکراوەتەوە". وتیشی"بەهیچ جۆرێکیش دەستدرێژی نەکراوەتە سەر کچەکە". هێمن باجەلان ئاماژەی بەوەکرد" خێزانەکە بەتەمابوون بەیەکجاری بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و کچەکەیان کە دەرمانسازە، دەرمانخانەکەی فرۆشتووە و باوکیشی خانووەکەی فرۆشتووە". ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/15، دەزگای هەواڵگریی عێراقی رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەو خێزانە کوردە دەستگیر کردووە. ئاماژە بەوەشکراوە، بکوژەکان لە گەڕەکی زڕاعەی ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا دەستگیر کراون و دانیان بە تاوانەکەدا ناوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕێڕەوی بەڕێوەچوونی دانوستانەکان و بودجەی فیدراڵیی عێراق تاووتوێ دەکات لە ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/16، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بەگوێرەی بڵاوکراوەکە لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ بە شکۆوە یادی شەهیدانی کوشتارگەی گوندی سۆریای سەر بە قەزای زاخۆ دەکەینەوە کە لە 16 ی ئەیلوولی 1969 ڕژێمی بەعس تاوانێکی گەورەی ئەنجامدا و چەندین کەس لە هاوڵاتییانی مەسیحی و موسڵمانی گوندەکە شەهید بوون. ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرۆکوەزیران تیشکی خستوەتە سەر سەردانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم سەردانە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینین لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کە هیوادارین بە کردەیی گفتوگۆکان بگەنە ئەنجام و لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت. وتیشی "کێشەکان تەنیا مووچە و شایستەی دارایی ھەرێم لە بودجە نییە، بەڵکو جيا لە کێشەکانی پەیوەست بە بودجە و نەوت، ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و ماف و شایستە دەستوورییەکانی دیکەی ھەرێم و پێشمەرگە، چەند تەوەرێکی دیکەی ناکۆکیەکانە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی". قوباد تاڵەبانی جێگری، سەرۆکوەزیران پوختەیەکی ئەنجامی دوا سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ڕێرەوی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی سەبارەت بە بودجە و وزە خستەڕوو. ڕاشیگەیاند کە گفتوگۆکان بەو ئاراستەیە بەردەوامن کە ڕێککەوتنێکی درێژخایەنی لێ بەرهەم بێت. پاشان ھەر یەک لە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان و سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، پوختەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدرالی بۆ ساڵی 2020 خستەڕوو، کە لە ڕۆژی 14 ی ئەیلوولی 2020 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کرا و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا. تیشکیان خستە سەر ئەو ماددە و بڕگانەی پڕۆژەکە کە پەیوەنديیان بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بنەماکانی ستراتیجی گشتی بودجەی فیدراڵیی عێراق کرا بۆ ساڵەکانی 2021 تا 2023 کە لیژنەیەکی باڵای بۆ پێکهێنراوە و هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدارە، لەم تەوەرەشدا وەزیری پلاندانان ڕوونکردنەوەی پێویستی پێشکەش کرد وئەنجومەنی وەزیرانیش وەزارەتەکانی ڕاسپارد، کە ھەماھەنگی لە گەڵ ھەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانان بکەن بۆ ئەو مەبەستە، تا ھەرێمی کوردستان بەشدارییەکی کاریگەری هەبێ لە داڕشتنی ستراتیجیەتی بودجەی فیدڕاڵی بە ئاراستەی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان.
بەهۆی توشبوونی چەند فه‌رمانبه‌رێكی بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی به كۆرۆنا، ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاگیرا.بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سبەی پێنج شەممە، 17ی ئه‌یلوولی 2020، دەوامی بەڕێوەبەراتییەكە ڕادەگیرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكات سەردانیان نەكەن."ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "ڕاگرتنی دەوامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه و باری شارستانی سلێمانی، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیان تووشی كۆرۆنا بوون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕشێن ده‌كرێت."
ئەو کەسایەتیانەی ژیانیان بۆ نەتەوەکەیان بەختکرد، ئێستا لەلایەن گەنجانەوە وەکو ئەوە وایە نەبووبن! https://www.facebook.com/108429087388407/posts/184021779829137?sfns=mo
كاروان كه‌لاری/باڵكێش ماوه‌ی سێ ڕۆژه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله بێ سه‌ره‌تاكانی سنوره‌كه و تائێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر 100 ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تادا گرتووه. مقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "له‌به‌ر زۆریی سكاڵا و داوای به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیانی گه‌رمیان و له‌پێناو پاراستنی هێمنی شار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ، ماوه‌ی سێ ڕۆژه هه‌ڵمه‌تێكمان بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله بێ سه‌ره‌تا و بێ تابلۆكاندا ده‌ستپێكردووه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكارمان بن." وتیشی، "زۆربه‌ی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی سنوره‌كه، هیچ سه‌ره‌تا و ساڵانه و تابلۆیه‌كیان نییه و لێخوڕه‌كانیشیان مۆڵه‌تی شۆفێرییان نییه، له‌ماوه‌كانی ڕابردووش‌دا چه‌ندین جار ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه و ڕێنمایی و هاوكاریمان كردوون، به‌ڵام هه‌ر پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆوه، بۆیه له‌ئێستادا بوونه‌ته مایه‌ی بێزاركردنی هاوڵاتیانی سنوره‌كه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تائێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر 100 ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تا و بێ تابلۆدا گرتووه و دواتر لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و زانرا هه‌ركام له‌و كه‌سانه بژێویی ژیانی له‌سه‌ر ئه‌و ماتۆڕسكیله‌یه، دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان، ماتۆڕسكیله‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه و ئه‌وانی تریش له موزایه‌ده‌یه‌كی ئاشكرا به نرخی ئاسن ده‌فرۆشن." باسی له‌وه‌شكرد، "دروستكردنی تابلۆ و سه‌ره‌تا بۆ ئه‌و ماتۆڕسكیلانه، 1 ملیۆن دیناری پێویسته و ده‌بێت شۆفێره‌كه‌شی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بێت و نه‌بێته مایه‌ی بێزاركردنی هاوڵاتیان." ساڵانه به‌شێك له ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌هۆی تیژره‌وی و پابه‌ندنه‌بوونی ماتۆرسكیله‌كانه‌وه‌یه، له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆر ماتۆڕسكیل له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا هه‌یه و هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیانه‌وه ده‌ستیپێكردووه.