لە سلێمانی نوێژی مردوو لەسەر تەرمی خانەوەدا کوژراوەکەی شاری بەغدا دەکرێت.
ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا هاتنه شاری خانه‌قین و چوونه سه‌ر ڕه‌بیه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری سنوره‌كه و داوای چۆڵكردنی سنوره‌كه‌یان له پێشمه‌رگه كرد، ئێستا داوای هه‌ماهه‌نكی له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. مقه‌ده‌م سیروان حه‌مه ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 1ی لیوای 3ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا هاتنه شاری قه‌زای خانه‌قین و چوونه سه‌ر ڕه‌بیه‌كانمان و داوای چۆڵكردنی سنوره‌كه‌یان لێده‌كردین، ئێستا هاتوون داوای هه‌ماهه‌نگیمان لێده‌كه‌ن." وتیشی، "داواكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه له پێشمه‌رگه دوای ئه‌وه دێت، كه له‌سه‌ره‌تای هاتنیانه‌وه تائێستا پێداگریمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكشێینه‌وه و ناوچه‌كه بۆ هیچ هێزێك چۆڵناكه‌ین." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه به هێزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبییان وتووه، ئه‌گه‌ر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و داوایه بكه‌ن شه‌ڕ دروست ده‌بێت و ده‌شڵێت، ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه و سه‌نگه‌ره‌كانیشمان توندوتۆڵكردووه و ئه‌وانیش زانیویانه ناكشێینه‌وه، ئێستا هاتوون داوای هه‌ماهه‌نگیمان لێده‌كه‌ن." ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "به‌شێك له‌و هیزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه هاتوون بۆ سنوره‌كه، له‌ناوخۆیاندا به فارسی قسه ده‌كه‌ن و هاوڵاتی ئێرانین." چه‌ند ڕۆژێكه هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی هاتوونه‌ته سنوری میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌فته‌ی ڕابردووش چوونه سه‌ر چه‌ند ڕه‌بیه‌یه‌كی فه‌وجی 1و3 ی لیوای 3ی پیاده، كه سنوری ئه‌ركیان له بازگه‌ی باوه محمودی خانه‌قینه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو گوندی (ده‌كه‌ی سه‌رچه‌م) له‌نزیك شاخی مرواری، كه ناوچه‌یه‌كی فراوانی كوردستانییه و له‌ڕووی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه گرنگه، ئامانجی هێزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كۆنترۆڵكردنی ڕێگای گوندی باوه محمود بۆ گوندی (ده‌كه‌ی سه‌رچه‌م) بوو، كه به‌ری چه‌پی جاده‌كه حه‌شدی شه‌عبی تێدایه و به‌ری ڕاستیشی پێشمه‌رگه‌ی تێدایه، دووریی نێوانیشیان 500 مه‌تره، به‌ڵام پێشمه‌رگه ڕێگری له‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد و ڕێگاكه‌ی بۆ چۆڵنه‌كردن.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، بەغدا بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی ناردووە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 گەیشتە هەرێمی کوردستان و دوای تەواوبوونی رێکارەکان،هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. هێمن سەید موراد کە هاوکات بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێریشە بە وەکالەت ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی پارەکە 8 ملیار و 85 ملیۆن دینارە، ئەمە قۆناخی دووەمە و ئەوەی کە ماوە بە سێ قۆناخی دیکە دەگات.
تەرمی خێزانە کوژراوە کوردەکەی بەغدا گەیشتە سلێمانی
تەرمەکانی ئەندامانی ئەو خێزانە کوردەی لە بەغدا کوژران گەیەنرانەوە سلێمانی و لە مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی نوێژیان لەسەر کرا و بڕیارە هەر ئەمڕۆ بەخاک بسپێردرێن. بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکان لە گردی سەیوان بەخاک بسپێردرێن. دوو شەوی ڕابردوودا دزێک هەڵیکوتایە سەر خێزانێکی کورد لەبەغداد و هەر سێ ئەندامی خێزانەکە لەناو ماڵەکەی خۆیاندا دەکوژێت و بڕێک پارەی ماڵەکە دەبات و بۆ شاری هەولێر ڕادەکات و خۆی دەشارێتەوە، بەڵام زۆری بەسەردا تێناپەڕێت، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمەوە دەستگیردەکرێت و ڕادەستى هێزە ئەمنییەکانی عیراقی دەکەنەوە. محەمەد قادر خوشکەزایی (دارا رەئووف) سەرۆک خێزانە کوردەکەی بەغدا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دەنگۆی ئەوەی کە دەوترێت ئەندامانی ماڵی خاڵم جەستەیان شێوێندرابێت یان سەریان بڕدرابێت دورە لە راستییەوە و روداوەکە بە تەواوی پرۆسەیەکی دزیکردن بوە، تاوانبارەکەش دەڵێت بە تەنها ئەو کارەی کردوە، بەڵام دەزانین کە کارێکی ئاوا بە تەنها کەسێک ناکرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، "بکوژەکە کە پاسەوانی باڵیۆزخانەی روسیا بوە لە بەغدا تەنها 20 مەتر لەو شوقەیە دور بوە کە ماڵی خاڵمی تێدابوە و بەهۆی ئەوەی خاڵم کەسێکی کۆمەڵایەتی بوە لە چوار ساڵی رابردودا یەکتریان ناسیوە، رۆژی تاوانەکەش چوەتە ماڵی خاڵم و ئەوە رویداوە کە هەمولایەک ئاگادارن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوه‌و ڕایگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كان پله‌كانی گه‌رما ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە كەمێك گۆڕانكاری له كه‌ش و هه‌وای هه‌رێم ڕووبدات. كه‌شناسی هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پلەكانی گەرما لەنێوان (40 – 42) دەمێنێتەوە و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە گۆڕانكاری ڕوودەدات، بەڵام بەخێرایی نییە. كه‌شناسی هه‌رێم، كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی به‌م شێوه‌یه دیاری كردووه. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 17ی ئه‌یلوول، پله‌كانی گه‌رما له هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 39 پله و له دهۆک 39 پله و له کەرکوک 41 پلە دەبێت. هاوكات سبەینێ هه‌ینی، 18ی ئه‌یلوول، لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 39 پلە و له دهۆک 39 پله و له کەرکوکیش 41 پله دەبێت.
رێکخراوی توندڕەوی داعش رایگەیاند، لەسەر رێگای کەرکووک-هەولێر هێرشیانکردووەتە سەر پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان و توانیویانە 9 پۆلیس بکوژن و برینداربکەن. رێکخراوی توندڕەوی داعش لە پێگەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاندووە، هێزەکانیان لە ویلایەتی کەرکووک لەسەر رێگای نێوان هەولێر-کەرکووک پەلاماری خاڵێکی پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکانیان داوە و بەهۆیەوە سێ پۆلیس کوژران و برینداربوون. داعش ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای هێرشەکە هێزێکی تر کە بۆ پشتوانی چوونەتە شوێنەکە، بۆمبێكی چێنراویان پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 5 پۆلیس برینداربوون. ئەو پۆلیسانە سەر بە حەشدی شەعبی بوون، لەوبارەوە عەلی حوسێنی، وتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بە باڵکێشی وت" هێرشەکە لە نزیک گوندی بەشیر کراوە و بەهۆیەوە سێ حەشد کوژراون.
ھەرکارێک بەرجەستەبووی ڕق و کینە بێت کارەسات دەخوڵقێنێت. دۆخ و ململانێی ناڕەوای پارتە سیاسییەکان لە ھەرێمی کوردستان بە جۆرێک ناتەندروستە کە دەرفەتی بۆ کێبڕکێ و چالاکی سیاسی نەھێشتووەتەوە، ئەمەش لە غیابی ئەقڵ و حیکمەتەوە سەرچاوە دەگرێت. لە ئیدارەی ململانێکاندا بۆیە کۆمەڵگا تووشی دڕدۆنگی و سەرلێشێوان ھاتووە. بڕوانن ئێستا پارتە کوردییەکان لە چ دۆخ و قەیرانێکدان. بەڵام لەبری بیرکردنەوە و گەڕان بەشوێن ڕێچارەی گونجاو‌دا، ھەر کامیان سەرقاڵی تەوھین و تۆمەت دروستکردنە بۆ ئەوی دی و کەموکورتییەکانی خۆیان دێنن بەعەلاگەی ئەویتردا ھەڵی دەواسن . لە دوا جاردا میللەت باجی ھەموو ئەوانە دەدات. بڕوانن ھەرچی ڕوودەدات، دەڵێن: پارتی لێی بەرپرسە. بە دڵنیاییەوە پارتی بێ کەموکورتی نییە، ھاونیشتیمانیانیش مافی خۆیانە ڕەخنەی جدی لێ‌بگرن. بەڵام بە لۆژیک نەک جوێن و سووکایەتیکردن. ھەر لایەنێکیش دەخوازێت پارتی تێپەڕێنێت با بە ئەرگۆمێنت و تەحەدا کێبڕکێ لە تەک پارتیدا بکات نەک بە ئیستیفزاز، چونکە ئیسیتیفزازکردن دەرفەت بۆ بیرکردنەوەی دروست ناھێڵێتەوە. چ ململانێیەکی نا تەندروستە ساتێک کادری پارتێکی دیکە یاخود ڕۆشنبیرێک لەتەک پارتییەکدا وێنەیەک پۆست بکات بڵێن بووە بە پارتی. ئەمە جگە لەوەی ڕقوکینە بەرھەم دێنێت، نیشانەی بێ تواناییشە لە بیرکردنەوەدا. کەی گونجاوە وا لە ھاونیشیمانی بکەیت ڕقی لە نیشتیمانی خۆی بێت و ئینتیمای بۆی نەمێنێت! شوناسی کوردبوون پێش پارتیبوونە، ناکرێ و ناشێ لەبەر پارتی دژ بە ھەموو پرنسیپە نیشتیمانییەکان بیت. بۆ دەبێ ڕقت لە ئاڵا و مارشی کوردایەتی بێت ھەر لەداخی پارتی؟ چۆن دەوێری و جورئەت دەکەیت لە بەرامبەر دوژمنەکەتدا خۆت بچووک نیشان بدەیت و بڵێی لە داخی پارتی. ئەمە بچووکی نەتەوەکەت نیشاندەدات، ئەم نەتەوەیە بچووک نییە. ئەوەی بەرامبەری کراوە لە جینۆساید و تراژیدیاکانەوە، بەرامبەر شاخی پۆڵاینیش بکرایە دەتوایەوە، کەچی ھێشتا لەسەر پێ وەستاو و خۆگرتووە. ئایرۆنییەکە لەوەدایە ئەم کاراکتەرانە باس لە جیاوازی بیرکردنەوە و ئازادی بیروڕا دەکەن کەچی خۆیان ڕای جیاوازیان قبوڵ نییە، ئەو ھێزانەی کە لەپشتی ئەو تێزە لە بیرکردنەوەیەوەن ئێستا دۆش داماون، چونکە زەلکاوێکیان خۆڵقاندووە کە بۆن و بەرامەکەی خۆشیانی ھەراسان کردووە. بۆیە، ئەرکی ھەموو پارتە سیاسییەکانە سەر لەنوێ بە میتۆدێکی ئەقڵانی تاک پەروەردە بکەنەوە، چونکە ئەو جۆرە لە پەروەردەی نادروست بەرەو نادیار و لێکترازانمان دەبات، کە دواجار جڤاتی کوردی بە قورسی باجەکەی دەدات. دوا گوتەم بۆ گەنجانی خۆشەویستیش ئەوەیە: دەزانم ئێوە پڕ گرفت و موعانات و بێکار و نەبوون لە سایەی ئەو دۆخە پڕ لە ڕقوکینەیەدا، بەڵام نیشتیمان ھی ئێوەیە و ھی حیزب نییە. ئەو دۆخەش تێدەپەڕێ، وەرن لە دەرەوەی ئەو فەزا پڕ لە بوغز و کینەیە فەزایەکی دیکە بخووڵقێنین، بەڵکو دیدێکی نوێ سەرڕێ بخەین کە لە ڕێیەوە توانای ھەڵکردن و قبوڵکردنی ئەوی دیمان ھەبێت بە تەواوی جیاوازییەکانیەوە. دۆخی نیشتیمانیش ئەمەمان لێدەخوازێت. وەرن با گفتوگۆیەکی زانستی و ئەقڵی سەرڕێ بخەین لە دەرەوەی ھەر ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی، تا لەو ڕێیەوە بەرەو ڕووی جیھان بکرێینەوە. گرنگە بزانین داخوازییەکانمان لە بەرامبەر ئەوانیدیدا چین، منی پارتی ناکرێ ئەوی یەکێتیم قبووڵنەبێت لەبەر ئایدۆلۆژیاکەی، بە پێچەوانەشەوە. چۆن دەکرێ ڕۆشنبیر ڕایەکی ھەبوو بەدڵی حیزبێک نەبوو، ئیدی پەلامار بدرێ و ھەرچی سووکایەتی ھەیە پێی بکرێت! تۆمەتی بوون بە پارتی بدرێتە پاڵ. دوا گوتەم بۆ ئێوەی بەڕێز ئەمەیە. دەمەوێت بە زمانێکی سادە عەرزتانی بکەم. مادام ڕقتە لە پارتی با ڕقت لە نیشتیمان نەبێت. ڕقبوونیشت لە پارتی بەشێکی دووریمانە لەیەک دەکرێ بەشێکی ھەڵەکە لە پارتییەوە بێت کە نەھاتبێتە ناو ئێوە بە شێکیشی پەیوەندی بە ئەو فەزای دێواندنەی پارتییەوە ھەیە لەلایەن ڕکەبەرەکانیەوە، بەشەکەی دیکەشی ئەو فەزایەیە کە حیزبایەتی خوڵقاندویەتی بەشێوەیەکی گشتی. وەرن با لەیەک تێبگەین و یەکترمان خۆش‌بووێت بە جیاوازییەکانمانەوە. پێدەچێت کەسانێک ھەبن دوای خوێندنەوەی ئەم وتارە لە تێنەگەیشتنەوە لە بیرکردنەوەی من، وشەی نەشیاو لە کۆمێنتدا بنووسن، بەم جۆرەش لای منەوە بووراون، بەڵام کەمێک بە سلوکەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دووبارە سەپاندنەوە سزاکان بەسەر ئێران‌دا . مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی سزاکان بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەفتەی داهاتوو دووبارە پێشنیازەکانی دەباتەوە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. پۆمپیۆ وتیشی" ئەمریکا پێیوایە ئێران پاڵنەرێکی توندتیژییە لە جیهاندا، بۆیە هەموو کارێک دەکەین بۆ رێگرتن لێی، بۆ ئەوەی دەستی بە چەکی کۆکوژ نەگات و ڕیگەی مامەڵەکردنیشی بە چەکەوە پێنەدرێ". لە 18ی مانگی 10ی داهاتوو قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە ئێران کۆتایی دێت، بەڵام ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو دووبارە دەست بە هەوڵەکانی بکات بۆ ئەوەی رێگە لە هەڵگرتنی ئەو سزایەی سەر ئێران بگرێت.
یه‌كێتى نیشتمانى، سه‌رووى 6 پۆستى به‌تاڵی حكومى هه‌یه له گه‌رمیان و تائێستا نه‌یتوانیوه به‌ڕێوه‌به‌ریان بۆ دابنێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ "ململانێی ناوخۆیی" ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. به‌پێی به‌دواداچوونێك هه‌ریه‌كه له پۆستى: سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رى گومركی گه‌رمیان و سه‌رۆكى شاره‌وانى باوه‌نور، چۆڵن و تائێستا به وه‌كاله‌ت و به‌شێوه‌ی كاتیی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كه هه‌مو ئه‌و پۆستانه پشكی یه‌كێتى نیشتمانین و هه‌ندێك له‌و پۆستانه نزیكه‌ى 3 ساڵ زیاتره پڕنه‌كراوه‌نه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، "كه ململانێی ناوخۆیی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه به به‌تاڵی بمێننه‌وه و پڕ نه‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌رچی كاندیده‌كان بۆ ئه‌و پۆستانه زۆرن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونى یه‌كده‌نگی و بوونى ململانێی نێوان كوتله و به‌رپرسه‌كان، تائێستا نه‌توانراوه ئه‌و پۆستانه پڕبكرێنه‌وه. بۆ به‌دواداچوونی زیاترله‌سه‌ر ئه‌م پرسه، تۆڕی میدیایی باڵكێش په‌یوه‌ندی به محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتییه‌وه كرد، وتی، "پڕنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به ململانێوه نییه." وتیشی، "ناوی چه‌ند كه‌سێكمان بۆ ئه‌و پۆستانه داوه‌ته حكومه‌ت، به‌ڵام تائێستا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌داون و ده‌ست به‌كاربوونی بۆ نه‌كردوون." پڕنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆستانه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له‌كاتێكدایه، كه چه‌ند ڕۆژێكه گۆڕانكاریی له پۆسته حیزبیه‌كانیدا ده‌ستپێكردووه و به‌رپرسی چه‌ند كۆمیته‌یه‌كی گۆڕیوه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وێرای سه‌ره‌خۆشی كردن له كه‌سوكاری ئه‌و خێزانه كورده‌ی كه له به‌غدا كوژران، ده‌ستخۆشی له هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێریش ده‌كات به‌هۆی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه‌وه. ده‌قی په‌یامه‌كه وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەیٔوف کە بەداخەوە لە شاری بەغدا بەشێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، یٔەم تاوانە بە تووندترین شێوە یٔیدانە دەکەم ، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا یٔەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن. دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئێوه جێی شانازی ئێمەن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/9/16
كار بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان و نه‌هێشتنی ڕۆتین و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ڕێگایانه ده‌كرێت كه قاچاخچییه‌كان سودی لێ ده‌بینن. عه‌لی تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، "له‌ئێستادا كار بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی مه‌رزكه ده‌كه‌ین و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ڕیكاره‌ن توندوتۆڵ‌تر بكه‌ین." وتیشی، "سنوره‌كه فراوانه و قاچاخچییه‌كان سودیان له فراوانی سنوره‌كه وه‌رگرتووه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ڕێگری له‌و دیارده‌یه بكه‌ین و نه‌هێڵین ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه به‌رده‌وام بێت." مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، یه‌كێكه له‌و مه‌رزانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، هه‌فته‌ی ڕابردووش وه‌فدێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان سه‌ردانی ده‌روازه‌كه‌ی كرد و ڕاپۆرتێكیان ئاماده‌كردووه له‌سه‌ر ته‌واوی كاره‌كانی مه‌رزه‌كه.