Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13720 بابەت
هەواڵ
16-09-2020

دەقی رێککەوتننامەکەی نێوان پارتی و یەکێتی

هەردوو فراکسیۆنی پارتی  و یەکێتی رێککەوتننامەیەکیا ئیمزاکردووە و بەگوێرەی رێککەوتننامەکە، لەمەودوا کاری پەرلەمانییان هاوبەش دەبێت. ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لەمەودوا هەماهەنگی و پشتیوانییەکانمان زیاتر دەکەین، بەرپرسیارێتییەکانی حکومەت هەڵدەگرین و پرۆژە و پێشنیازی هاوبەشمان دەبێت. دەقی رێککەوتننامەکە 1. هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی، پابەند دەبن رێککەوتننامەی 4.3.2019 کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسووڵەوە ئیمزاکراون. 2.هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی هەر بابەتێکی چارەنووسساز بە سازان بکرێت، وەکو ئامادەکردنی دەستوور و یاسای هەڵبژاردن و لامەرکەزییەت 3.هەردوو فراکسیۆن پەیوەندی سیاسیی پتەوتر دەکەن، هاوئاهەنگی زیاتر دەکەن و کاری پێکەوەییان لەژێر رۆشنایی رێککەوتننامەی 4.3.2019 دەبێت 4.سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەماهەنگ و هاوکار دەبن، لە بەڕێوەبردنی کاروباری دەستەی سەرۆکایەتی 5.هەردوولا کۆکن لەسەر بەردەوامی پەیوەندی بە کوتلەی وزاری هەردوو حزب لە کابینەی نۆیەم بە ئاگاداربوون لە پرۆسەی تەشریع و چاودێری و بەرپرسیارێتی هاوبەش 6.لەسەر ئاستی لیژنەکان، هەردوو فراکسیۆن هاوئاهەنگ دەبن 7.هەردوولا پابەند دەبن بەوەی رێنمایی دەدەنە ئەندامانی فراکسیۆنەکانیان، خۆیان لە لێدوانی نێگەتیڤی میدیایی بەدوور بگرن تا کەش و متمانەی کاری پێکەوەیی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی سیاسیی زیاتر پتەوبکرێ. 8.هەردوولا بڕیاریاندا کۆبوونەوەی بەردەوامیان هەبێت.

هەواڵ
16-09-2020

ھەرێمی کوردستان؛ ٢٦ کەسی دیکە بە کۆرۆنا مردن

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٣) ١. پشکنین: (٥٩٢٠ پشکنینی نوێ)(١٦٤٥ هەولێر)، (٧٠٤ سلێمانی، ١٥٤ گەرمیان، ٢٤٤ ڕاپەڕین)، (٣١٣٣ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٧٥٤ تووشبووی نوێ)(٢٠٨ هەولێر)(١٠٥ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان، ٨٨ ڕاپەڕین)(٣٠٦ دهۆك)(٢٠ هەڵەبجە)٣. چاکبوون: (٤٩٥ چاکبوون)(١٨٧ هەولێر)(٣٥ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین)(٢١١ دهۆك)(١٩ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٦ مردن)(٤ هەولێر)(٨ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)(١٣ دهۆك)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٣٩٨٦٠٣ (١٤٩٤٧٤ هەولێر، ١٠٢٢٣٤ سلێمانی، ١٤٣٢٣٦ دهۆك، ٣٦٥٩ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٨٦٦١ (١٤٨٤٨ هەولێر، ١٤١٦٦ سلێمانی، ٨٣٤٤ دهۆك، ١٣٠٣ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٤٥٢٢ (١١٢٠٣ هەولێر، ٩١٧٢ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٠٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٢٧٢٢ (٣١٤٢ هەولێر، ٤٢٤٦ سلێمانی، ٥٢٥٩ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)مردن ١٤١٧ (٥٠٣ هەولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٤٣ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٦ی ئەیلول ٢٠٢٠

هەواڵ
16-09-2020

ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەکات

وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێ ده‌كرێن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/9/2020، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، له ‌ڕێگه‌ى پۆستێكه‌وه‌ ڕاى گه‌یاندووه‌: "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت". گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، له‌ 39یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێن: - خستنه‌ڕووی پوخته‌ی ڕێڕه‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ و وزه‌. - خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020ى عێراقی فیدراڵ. - خستنه‌ڕووی بابه‌تی داڕشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.

هەواڵ
16-09-2020

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە و بەگوێری پێشبینییەکان پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 16/9/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت. کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی پێنجشه‌ممه‌ 17/9/2020، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

هەواڵ
16-09-2020

ئیسرائیل پێگەکانی حەماسی بۆردوومانکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ١٠ پێگەی حەماسی لە غەزە بۆردوومانکرد.  ئێوارەی رۆژی سێشەممە، چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە کەرتی غەزەوە  چەند مووشەکێکیان ئاراستەی باشووری ئیسرائیل کرد و بەو هۆیەوە دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.  لە وەڵامی ئەو هێرشانەشدا ئیسرائیل هیرشیکردە سەر ١٠  بنکەی حەماس کە هەندێکیان شوێنی دروستکردنی رۆکێت و کۆگاکردنی تەقەمەنی و چەک بوون.

هەواڵ
16-09-2020

خێزانێکی کورد لە بەغدا سەربڕدران

لە بەغدای پایتەختی عێراق، سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیاندا سەربڕدران. سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، گرووپێک چەکداری نەناسراو، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە ناوچەی مەنسووری رۆژئاوای بەغدا و سێ کەسیان سەربڕیوە، کە پێکهاتوون لە کچێک و باوک و دایکی. کچەکە دەرمانسازە و ناوی "شیلان دارا رەئووفە". شیلان دارا، دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی بەغدایە لە ساڵی 2016 و دانیشتووی مەنسووری بەغدایە. دەرمانسازبوو لە شاری پزیشکیی بەغدا لە بەشی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان. سەرچاوە ئەمنیەکەی بەغدا دەڵێ" بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاوانەکە تیرۆریستی نەبووە، ئەوانەی چوونەتە سەر ئەو ماڵە و ئەو کردەوەیان کردووە بۆ دزیکردن چوون".

هەواڵ
16-09-2020

ترەمپ: مانگێکی دیکە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ئامادەیە

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: لەماوەی یەک مانگی داهاتوودا  ڤاکسینەی دژە کۆرۆنا ئامادە دەبێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە پەنسلڤینیا رایگەیاند: مانگێکی دیکە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ئامادەیە و زۆر نزیکین لەوەی کە ڤاکیسنەکە ئامادە بکەین، لەوانەیە دوو هەفتە تا سێ هەفتەی پێویست بێت.

هەواڵ
15-09-2020

مەلا بەختیار: بێمنەتبن هەرچییەکتان لەبارەی منەوە هەیە بڵاوی بکەنەوە

مەلا بەختیار رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک هەر بەڵگەیەکی لەسەری هەیە، بێمنەتە و با بڵاوی بکەنەوە. نووسینگەی راگەیاندنی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ"هەرچی بەڵگە لەسەر(خۆی و شێخ عەلی ، مامۆستا پشکۆ) هەیە هی زیندان، بێ منەتبن بڵاوی بکەنەوە، تەنانەت داواشی کردووە (مەلا بەختیار) لەسەر تەلەفزیۆن، لەسەر ئەزموونی زیندان رووبەروو لەگەڵ بەرپرسەکانی ئەوکاتە، دیبەیت بکات.

هەواڵ
15-09-2020

حکومەتی عێراق باسی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات

وتەبێژی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەیەک نزیکبوونەوەی باش نێوان هەولێر و بەغدا هەیە و لە داهاتوودا و لە رێککەوتنی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 زیاتر ڕووندەبێتەوە.  ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی "سەردان و دیدارەکان لە هەرێمی کوردستان گرنگ بوون، چەندین کۆبوونەوە کران لەگەڵ سەرکردەکانی کورد، باسی هەموو کێشە هەڵپەسپێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا  کرا بە درێژایی ساڵانی رابردوو". تەڵاڵ ئاماژەی بەوەشكرد "لێک تێگەیشتنی هاوبەش بەهێزکرا، کە ئەمەش لە رێگەی سەردانی دوولایەنە و هاتن و چوونی شاندی نێوان هەردوولا لە بەغدا و هەولێر".

هەواڵ
15-09-2020

ئیسرائیل و بەحرەین ڕێککەوتننامەکەیان واژۆکرد

ئیسرائیل و بەحرەین، بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ، لە واشنتن ڕێککەوتننامەکەیان واژۆکرد. دەقی ڕێککەوتننامەکە رێککەوتنەکە لە ١١ی ئەیلوول راگەیەنرائەمڕۆ 15ی ئەیلوول ئیمزا دەکرێتباڵیۆزخانەی بەحرەین لە تەلئەبیب دەکرێتەوەباڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە مەنامە دەبێتبەحرەین دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەنێتبەحرەین داوای چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکات (فەلەستین و ئیسرائیل)هاوبەشی ئەمنی و سەربازی، کە وەزیرانی بەرگریی هەردوولا گفتوگۆیان لەو بارەیەوە کردووەهاوبەشییەکان هێشتا دیار نین لە چ ئاستێکدانلە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری بەرگری بەحرەین سەردانی تەلئەبیب دەکاتئیسرائیل و بەحرەین گرێبەستی بازرگانی ئیمزا دەکرێت لەڕووی گەشتیارییەوە هەماهەنگی دەکەن ئیسرائیل هاوکاری تەکنەلۆژی بەحرەین دەکات

هەواڵ
15-09-2020

پارتی و یەکێتی ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆکرد

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێککەوتننامەیەکیان کرد. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، پارتی و یەکێتی لەسەر کاری ھاوبەشی پەرلەمانی ڕێککەوتوون. ڕێککەوتنەکە بە جۆرێکە، کە بەر لە ھەموو دانیشتنەکان، فراکسیۆنەکانی ھەردوولا ڕێکبکەون و ھەماھەنگبن لەسەر دەنگدان یاخود کارکردن لە پەرلەمانی کوردستان. لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا ، پارتی ٤٥ کورسی و یەکێتی ٢١ کورسی ھەیە.

هەواڵ
15-09-2020

باڵکێش دەقی رێککەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین بڵاودەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئیمارات و ئیسرائیل رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوانیان ئیمزا بکەن. رێککەوتنەکە لە واشنتن و بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ دەبێت و ئێستا عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتنە. هاوکات بڕیاریشە رێککەوتنی ئیسرائیل-بەحرەین لە هەمان وڵات ئیمزا بکرێت. باڵکێش دەقی رێککەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین بڵاودەکاتەوە. رێککەوتنەکە لە ١١ی ئەیلوول راگەیەنرائەمڕۆ 15ی ئەیلوول ئیمزا دەکرێتباڵیۆزخانەی بەحرەین لە تەلئەبیب دەکرێتەوەباڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە مەنامە دەبێتبەحرەین دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەنێتبەحرەین داوای چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکات (فەلەستین و ئیسرائیل)هاوبەشی ئەمنی و سەربازی، کە وەزیرانی بەرگریی هەردوولا گفتوگۆیان لەو بارەیەوە کردووەهاوبەشییەکان هێشتا دیار نین لە چ ئاستێکدانلە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری بەرگری بەحرەین سەردانی تەلئەبیب دەکاتئیسرائیل و بەحرەین گرێبەستی بازرگانی ئیمزا دەکرێت لەڕووی گەشتیارییەوە هەماهەنگی دەکەن ئیسرائیل هاوکاری تەکنەلۆژی بەحرەین دەکات

1 2 ... 1036 1037 1038 ... 1143 1144