Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13721 بابەت
هەواڵ
18-09-2020

به‌غدا ته‌مویلی فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "بریاری ته‌مویل فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كان له‌به‌رچاوی ئێمه‌ واژۆكراو ده‌بێت بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان." وتیشی: "پێیانوتووین له‌ مانگی نیسانه‌وه‌ بۆیان سه‌رف ده‌كرێت، واته‌ ته‌مویلی 5 مانگ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ناردنی ته‌مویله‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، هیچ زانیارییه‌كم و نییه‌ و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كه‌ی نیم، نازانم نێردراوه‌ یان نا، چونكه‌ دوای واژۆكردنی بڕیاره‌كه‌ ئێمه‌ ڕۆشتین." تۆڕی میدیایی بالكێش بۆ دڵنیابوون له‌ گه‌یشتنی ته‌مویله‌كه‌ و چۆنیه‌تی دابه‌ش كردنی، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه‌. 5 مانگه‌ حكومه‌تی عێراق هیچ جۆره‌ ته‌مویلێكی نه‌ناردووه‌ بۆ فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌ئێستادا بڕیاری سه‌رفكردنی ته‌مویلی ئه‌م فه‌رمانگه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ دراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.

بیروڕا
17-09-2020

عوزر لە قەباحەت خراپتر!

لە سەر و بەندی دامەزراندنی دەوڵەتی«ئیسرائیل»و پاش دامەزراندنیشی، عەرەب بە وتاری ناسیونالیزمی عەرەبی لە دژی دەركەوتنی قەوارەی سیاسی و فەرھەنگی جوو لە ناوچەكە بە ھەموو ھێزی سەربازی و ئابووری و دبلۆماسی خۆیان تا ساڵی1967 كە بە شەڕی«شەش ڕۆژە»ناسراوە بەردەوام بوون لە شكست بەرامبەر ئیسرائیل، شەڕی شەش ڕۆژە ھاوكێشەكەی لە بەرژەوەندی ئیسرائیل یەكلایی كردەوە، شۆڤینیەتی عەرەبی خستە حاڵەتی متبوونەوە، ھەندێكیان لە پشت پەردەوە لە(ئوورشەلیم)كەوتنە سەر چۆك و بەیعەتی خۆیاندا، ئەوانەشیان كە قیادەی ئەم دژایەتییەیان كرد بە خودی«زەعیم جەمال عەبدولناسر»یشیانەوە لە ناو چوون و تا بە ئەمڕۆ دەگات پەراوێز خران، پەنجا و سێ ساڵە عەرەب لە بەردەم قەوارەی جوودا سەری نەوی كردووە، ھەوڵی ئەوە ئەدەن شەڕی«ئیسرائیل - فەلەستین»بكەنە موڵكی جیھانی ئیسلامی و خۆشیان لە ژێرەوە كڕنووش دەبەن و لە ڕاگەیاندنەوە ھێرش دەبەن! داود بنگوریون کە یەکەم سەرۆکوەزیری ئیسرائیل بوو لە یاداشتەکانی خۆیدا دەڵێت: داوای دیداری ڕاستەوخۆی جەمال عەبدولناسرم کرد و ئامادەییم دەربڕی بشچمە«قاھیرە»لە وەڵامدا کە بە(خاتوو گۆڵدا مایەر)دا بۆی ناردبوونەوە وتبوی: ئەگەر شتێکی وا ڕوو بدات ئەو وەک پاڵەوانێک دەگەڕێتەوە، منیش وەک خائینێک لە قەڵەم ئەدرێم!ئەوان ھەموو کات حەزیان بەمە تەسلیمبوونە ھەبووە بەس شەرمیان کردووە، بەڵام ئێستا ترس تەنگی بە شەرم ھەڵچنیوە، دەبێت ئەوە بکەن کە بۆ مانەوەیان پێویستە، تازە دەزانن ئیسرائیل دەستی خستۆتە قوڕگیان، ھەر لاشەكەیانی ناوێت بەڵكو داوای ڕۆحیشیان دەكات! میسر ئەگەر نەیەتە ژێر باری مەسڵەحەت بۆ ئیسرائیل، دەبێت چاوەڕێ بكات لە لایەك «ئەسیووپیا»بە بەنداو نیلی بۆ وشك بكات و بیخنكێنێت، لە لایەكیش توركیا لە(دەریای ناوەڕاست و لیبیا)تەحەددای بكات! ھەروەھا سعودیا و ئیمارات و بەحرەین و زۆربەی تریان ئەگەر بە تەواوی ماددە و بڕگەکانی ڕێككەوتنی سەدە(صفقة القرن)ڕازی نەبن، ئەگەر قبووڵی فراوانبوونی سنووری جوگرافی ئیسرائیل لە سەر حیسابی خاکی خودی عەرەب خۆیان نەکەن، دەبێت چاوەڕێی ڕاگرتنی ملھوڕی ئێران و توركیا نەبن، دەبێت چاوەڕێی پێگەی سیاسی و ئابووری لە سەدەی نوێدا نەکەن بەڵكو چاوەڕێی بە سووریا بوون بكەن بە درێژایی سەدەی ڕابوردوو پەیوەندی و ڕێککەوتنە سیاسییەکانی عەرەب ئەو کاتانە بووە کە تەنگاو کراوە نەک لۆژیک لە پشتیانەوە بوو بێت، ھیچ نەیارێکی خۆیان پێ ڕانەگیراوە ئەگەر سازشیان لە سەر خاک و شکۆی سیاسییان بۆ زلھێزێک نەکردبێت، دەی ئێستاش ھەر ھەمان شتە، ھێشتا خۆیان جورئەتی ڕوو بە ڕوو بوونەوە و ئیمکانیاتی سیاسەتی لۆژیکییان نییە، ھەمیشە عوزریان لە قەباحەت خراپتر بووە، بۆیە ئێستاش شەرم لە وتنی ھۆکاری تەسلیمبوونیان بە ئیسرائیل دەکەن، بوونی کورد و ھەڵکشانی قەزیە سیاسییەکەی کوردیان کردۆتە عوزری ئەم چەمانەوەیان بۆ ئیسرائیل!ئەو كاتەی كە سوپای عێراق چووە شەڕی شەش ڕۆژەوە دژی ئیسرائیل، شۆڕشی ئەیلول بە فەرمانی ڕاستەوخۆی خودی خوا لێخۆشبوو(مستەفا بارزانی)شەڕی لە دژی سوپای عێراق ڕاگرت، ئەھا مێژووی بەرخودانی كورد پڕیە لە سەوابتی نیشتیمانی و ئایینی و ئەخلاقی، كورد نە شۆڤێنی بووە و نە ئایینیشی تێكەڵ بە سیاسەت و موقاومەی خۆی كردووە، سەركەوتنی خۆی لە سەر شكستی ھیچ لایەك بینا نەكردووە، بە فورسەت تەڵەب نەجوڵاوەتەوە، ئەگەر لێرە و لەوێ مەرحەباییەكی لەگەڵ ھەر تەرەفێكدا كردبێت بۆ ئەوە بووە دان بە مافەكانیدا بنرێت، ھەر نەبێت بۆ ئەوە بووە وەك مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و زیندە بەچاڵ نەكرێت.

بیروڕا
17-09-2020

کارەبا پێشمەرگەیەک دەگرێت و گیانلەدەست دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/17، لە ناحیەی (خورماڵ)ـی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، ھاوڵاتییەکی تەمەن 25 ساڵان کە پێشمەرگەیە و خێزاندارە، بەھۆی تەزوی کارەبا گیانی لە دەستدا. ھاوڵاتییەکە ناوی (شاڵاو محەمەد)ـە.

هەواڵ
17-09-2020

گرفتی نه‌بوونی ئاو له‌ هه‌ولێر چاره‌سه‌ركرا

به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاوی‌ هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ی‌ شكانی‌ بۆری‌ ئیفرازی‌ سێ‌ چاره‌سه‌ربووه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند كا‌تژمێری داهاتوودا ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵان. ئاری‌ ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاوی‌ هه‌ولێر به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "شكانی‌ بۆری‌ ئاوی‌ ئیفراز سێ چاره‌سه‌ربووه‌ و له‌ئێستادا ئاو گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناو خه‌زانه‌كان و 70%ی‌ خه‌زانه‌كان له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا پڕ ده‌بن و ئاو ده‌گاته‌ ماڵان" وتیشی: "تاوه‌كو كاتژمێر 10 بۆ11ی‌ ئه‌مشه‌و، به‌شێكی‌ زۆری‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر ئاویان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و سبه‌ینێش هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ئاودا نامێنێ‌." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"گرفتی نه‌بوونی ئاو زیاتر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی گرته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وتنه‌ نێوان شه‌قامی شۆڕش و شه‌قامی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ڕێگای 120ی و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تر." له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ ڕابردووه‌وه‌، به‌هۆی‌ گواستنه‌وه‌ و شكانی‌ بۆری‌ ئاوی‌ ئیفرازی‌ سێ،‌ به‌شێكی‌ زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ‌هه‌ولێر بێ‌ ئاون ، بۆری ئاوی ئیفراز سێ، لە رۆژێكدا 240 ملیۆن لیتر ئاو دابین دەكات، كە دەكاتە 40٪ی ئاوی ماڵان لە شاری هەولێر.

بیروڕا
17-09-2020

وەزیری دارایی دوو بڕیاری دەرکرد

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر دوو نووسراو کرد و لە لە نوسراوێکدا بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر کێشەی بانکی منارە پێکبھێندرێت، کە تایبەتە بە دیارنەمانی دوو ملیار دینار لەو بانکەدا.

بیروڕا
17-09-2020

سایکۆلۆژیای جنێودان

سایکۆلۆژیا ئەو بوارە زانستییەیە کە لە دەروون دەکۆڵێتەوە و بە شێوەیەکی ئۆبژەکتیڤ تاوتوێی دەکاتەوە، لە فەلسەفەدا وشەکە مێژوویەکی دوور و درێژی ھەیە و بەکاربردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەفلاتوون و ئەرستۆ، ھەتا ئێستاش بۆ تێگەیشتن لە سروشتی ئینسان لە ڕوانگەی زانستییەوە وەکو چەمکێکی بنەڕەتی ماوەتەوە. لە گشت وڵاتاندا شوێنێک بناغەی سەرجەم پەیوەندی و ڕەفتار و گوفتاری هەر تاک و کۆمەڵێک ئەو سایکۆلۆژیایەیە کە لە ناخی هەر تاکێکدایە، بە جۆرێک هەمان سایکۆلۆژیا بڕیاردەری بەڕێوەچوونی ژیان دەبێ جیا لە ڕووداوە خۆنەویست و سروشتییەکان. ئەو سایکۆلۆژیایە بەپێی فاکتەری کات و شوێن و مێژوو دەگۆڕێت. بۆ نموونە: هی منداڵێک کە لە موسڵ و رەققە و لەناو مەینەتی و ئاوارەیی گەورەبووبێ و گوێچکە و هزری هەردەم ئاشنای هاشەی هاوەن و ڕێژنەی فیشەک بووبێ، جیاوازە لە منداڵێکی هاوتەمەن بەڵام لە ستۆکهۆڵم و لەندەن لەناو ژینگە و خێزانێکی تەندروست ژیابێت. ئەوەی کە مەبەستمە باسی بکەم دیاردەیەکی باو و دزێو و ناشیرینی ساڵەهای ساڵی ژیانی مرۆڤە، ئەویش (جنێو)ـە جنیودان هه‌ڵچوونێكی نه‌رێنی ناخی كه‌سێكه‌ كه‌ ناتوانێت به‌رگری بوێرانه له‌ بابه‌تێك‌ بكات یاخود وه‌ڵامێكی زانستی و ڕێكی هه‌بێت بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر. ده‌روونزانه‌كان ده‌ڵێن “جنێودان لاوازی و هه‌ستكردنه‌ به‌ گرێی كێماسی و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر، و تێنه‌گه‌یشتنه‌ له‌ ‌ بابه‌ته‌كه”. جنێودان به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ شڵه‌ژانی ده‌روونیه‌ له‌ قالبی شه‌ڕانگێزی ڕه‌ش. ئەوەی جنێو دەدات هه‌ر كه‌سێك بێت له‌ هه‌ر پله‌ و پایه‌یەكی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی و ئایینی بێت له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ ناكامله،‌ ناتوانێت وه‌كو خۆی به‌ڵگه‌ بهێنیت ئه‌وا توشی گرێی ده‌روونی ده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێیه‌ ده‌روونیه‌ و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هه‌ڵچوونی نه‌رینی جنێو به‌ كارده‌هێنێت. له‌ نه‌ستیه‌وه‌ (لاشعور) ئاگادار ده‌كریته‌وه‌ به‌ هۆی جنێودان كه‌فوكول و هه‌ڵچوونی داده‌مركێته‌وه‌. خەڵک بە گشتی سێ جۆرن:یەکەم: ئەوانەن کە جنێو نادەن.دووەم: ئەوانەی بە ‌دەگمەن جنێو دەدەن.سێیەم: هەمیشە جنێو دەدات. لە کوردستانیش، هەر لە مێژووەوە ململانێی ئایدۆلۆژی وایکردووە جنێودان بە چەندین ئاراستەوە لە گەشەکردنی بەردەوامدا بێ کە زۆرکات ئامانج لێی رووخاندن بووە و بەداخەوە ئافرەت لە زۆربەی جنێوەکان کراوەتە ئامرازێک بۆ لێدان لە شکۆی بەرامبەر، لەگەڵ پەرەسەندن و بڵاو بوونەوەی زیاتری تۆڕەکانی پەیوەندی و سۆشیال مێدیا جنێودانیش بووەتە ڕەهەندێکی ئەو پەرەسەندنە و گەیشتووەتە قاڵبێکی ڕێکخراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو. بەشێوەیەک گەر سەیری هەر بڵاوکراوەیەک بکەین لە لایەن کەسانی: (سیاسی، ئاینی،کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، هونەری و وەرزشی و هتد.) بەشێکی باشی کۆمێنت و سەرنجەکان جنێوی کەسانێکە کە پێوەی ئاڵوودە بوون و چەندین پەیج و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە پارەی خەیاڵی سپۆنسەر دەکرێن و بە جنێوەوە لەخزمەت ئەجێندایەکی دیاریکراوی ئایدۆلۆژی دان. لە هەمان کاتدا زۆرێک لە دەروونناسان و پسپۆرانی دەروونناسی، بەشێوازێکی زانستی توێژینەوەیان لە بارەی جنێودانەوەکردووە و ڕاو سەرنجی خۆیان خستۆتە ڕوو، بۆ نمونە:- دەروونناسی ئینگلیزی (ریچارد ستیڤن) دەڵێت “کاتێک چەکوشێک دەکێشی بە پەنجەیەکتدا، بەرتەقای ئازارەکە بە هاوار و جنێودان کەم دەکەیتەوە. هەروەها زاناو بیرمەندی دەروونناسی (ئەلفرێدئادلەر ) پێی وایە جنێودان بەزین و کەم و کورتی کەسێتییە و لە ڕێگەی جنێوەوە کەسەکە هاوسەنگی دەروونی خۆی دەچەسپێنێت، کە ئەمەش تەعویزێکی دەروونی نەخۆشی نائاساییە، هەروەها (فرۆید) دەڵێت “جنێودان دووژمنکاری خەفەکراوە لە ناوچەی عەقڵی نەستی دژ بەو شتانەی کۆمەڵ لەتاکی قەدەغەکردووە”. توێژەرانی سویدی لە زانکۆی یۆتۆبۆری سەرنجی ئەوەیان داوە کە جنێوی 50 ساڵ بەر لە ئێستا زۆر جیاواز بووە، جنێوەکانى ئەوکات وەکو ئێستا توند و رەق و نەشیاو و بێزارکەر نەبوون. ئەوانەى زۆر جنێو دەدەن، دەڵێن راهاتوون یان خوویان پێوە گرتووە و ناتوانن واز بهێنن.دەگوترێ لە ئەوروپا پۆڵۆنییەکان جنێوفرۆشترین نەتەوەن. جنێوى سوێدیش زۆر نەرمترە لە جنێوی گەلانى دیکە. رەنگە هیچ میلەتێك هێندەی كورد لە دنیایی واقیعی‌ و دنیا مەجاز‌و تۆرە كۆمەڵایەتیەكاندا جنێو وتەشهیر نەڵێت‌ و نەنووسێت..(جنێودان بە سەركردە، بە مەلا، بە كۆمۆنیزم، بە ژن، بە خودا، بە دین، بە شۆرش، بە حكومەت، بە نەتەوەو رەگەز، بە دار و ئاژەڵ و…هتد) بەپێی یاسا کار پێکراوەکان واتە بە یاسای سزادانی عێراقی لە مادەکانی (433) و(434) دا ئاماژەی بە تاوانی جوێندان کردوە دەڵێت:- جوێندان بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌سێک قسه‌ی وه‌ها به‌ یه‌کێک بڵێت که‌ ئابڕووی یان پێگه‌ی له‌ که‌دار بکات یان هه‌ستی بریندار بکات هه‌رچه‌نده‌ ڕووداوێکی دیاریکراوی نه‌دابێته‌ پاڵ. هه‌رکه‌سێک جوێن به‌ یه‌کێک بدات به‌ به‌ندکردن سزا ده‌درێت که‌ له‌ ماوه‌ی (1) ساڵێک زیاتر نه‌بێت و به‌ غه‌رامه‌ کرن که‌ له‌ سه‌د هەزار دینار زیاتر نه‌بێت یان به‌ یه‌کێ له‌و دوو سزایە. ئه‌گه‌ر جوێندان به‌ ڕێگه‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌کان یا چاپکراوه‌کان یا له‌ ڕێگه‌ی یه‌کێک له‌ ڕێگه‌کانی تری ڕاگه‌یاندن ئه‌نجام بدرێت به‌ بارودۆخی توندکردنی سزا داده‌نرێت. تێبینی: سزای غه‌رامه‌ په‌رله‌مانی کوردستان هه‌مواری کردوه‌ له‌ تاوانی جۆری که‌تن کراوه‌ به‌ له‌ (45000)دینار که‌متر نه‌ بێت و له‌ (225000)دینار زیاتر نه‌بێت. لە یاسای ژمارە (35)ی ساڵی (2007)دا سەر لە نوێ‌ جەخت لەسەر سزادانی جنێو كراوەتەوە، لە بڕگەی (5)ی ماددەی نۆیەمدا هاتووە: “جنێودان و توانجی ناڕەوا و ناوزڕاندن قەدەغەیە”.به‌شیوه‌یه‌كی گشتیی كورد تا ڕاددەیەکی که‌م زمانی پاراو و ڕۆمانسی و جوانناسی به‌ كارده‌هێنیت، زیاتر به‌ زمانی زبر و هه‌ره‌شه‌و جنێودان دێته‌ سه‌رخه‌ت كه‌سی وا هه‌یه‌ دووشه ‌و دوو ڕۆژ جنێوبدات ماندوو نابێت، به‌ڵام یه‌ك ڕسته‌ی جوان و ڕۆمانسی ناتوانێت وه‌ڵا‌مبداته‌وه‌. ته‌نانه‌ت له‌ ڕووی ئاینییه‌وه‌ ده‌بێت به‌رامبه‌ر سه‌رسه‌خترین دوژمن زمانێكی نه‌رم و جوان و پارو به‌كاربهێنیت، ده‌بێت وه‌ڵامێكی په‌روه‌ده‌یی به‌كاربهێنیت، واته‌ له‌جێی هه‌موو جنێودانێك و قسه‌یه‌كی ناشیرین ده‌بێت زمانی گوڵ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ست به‌ هه‌له‌ی خۆی بكات و گشت تاکەکانی کۆمەڵگا هاوکاری یەکتر بن بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە. هەر بۆیەش بازرگانێکى گەورەى ئەمریکیى وەکو Jim O´conor سەنتەرێکى بەناوی (The Cuss Control Academy) دامەزراندووە و هەوڵ دەدات هاریکاریی جنێوفرۆشەکان بکات بۆ ئەوەى واز لە جنێودان بهێنن.

هەواڵ
17-09-2020

کەرکووک.. پرسیار لە دەرەوەی پرۆگرام بۆ قوتابیان ھاتووەتەوە

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، 17ی ئه‌یلوول، قوتابیانی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك گردبوونه‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند، "ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كیمیا و زینده‌زانی دا هاتووه‌ته‌وه‌ نه‌یانخوێندووه‌ و زۆربه‌ی پرسیاره‌كان فیكری بوون و قوتابیان لێ تێناگه‌ن." تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ به‌دواچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ شێرزاد ڕه‌شید كاكه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خوێندنی كوردییه‌وه‌ كرد له‌ كه‌ركوك، وتی: "پرسیاره‌كان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ دانانرێت، لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق خۆیان ساڵانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ كه‌ركوك و ده‌یانبه‌ن ڕاوێژیان پێده‌كه‌ن و پێكه‌وه‌ پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی داده‌نێن و ئێمه‌ نازانین ئه‌و كه‌سانه‌ كێن." وتیشی. "ئێمه‌ به‌دواداچوون بۆ ناڕه‌زایه‌تی قوتابیان ده‌كه‌ین و ئه‌و به‌شه‌ پرسیاره‌ی كه‌ قوتابییه‌كان ده‌ڵێن نه‌مانخوێندووه‌، ده‌یخه‌ینه‌ به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی پسپۆر و دواتر به‌رمه‌بنای وه‌ڵامی لیژنه‌كه‌ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق قسه‌ ده‌كه‌ین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌ ده‌ده‌ین، قوتابیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان كۆتایی دێت." له‌باره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی قوتابییه‌كانه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن "پرسیاره‌كان فرۆشراوه"‌، وتی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرسیار نه‌فرۆشراوه‌ و ڕتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كاری وا كرابێت، به‌ڵام به‌شێك له‌ مامۆستایانی قۆناغی خوێندنی 12ی ئاماده‌یی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵانه‌ ئه‌وه‌نده‌ پرسیاریان داناوه‌ و به‌راوردیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ پرسیاری ساڵه‌كانی تر، ئه‌زموونیان وه‌رگرتووه‌ و كاتێك كه‌ به‌ قوتابییه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و به‌شه‌ بخوێنه‌ گرنگه‌، ئه‌وانی تر ئه‌مه‌ به‌ فرشتنی پرسیاره‌كان ده‌زانن." ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی فه‌رمی و دانپیانراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌وه‌، مووچه‌ و ئیمتیازات و هه‌موو كاروبارێكمان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، ته‌نها كاروباری قوتابیان و بڕوانامه‌ و دانانی پرسیاری ساڵانه‌مان‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌ر‌ده‌ی عێراقه‌." به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك، 7 هه‌زار و 500 مامۆستا و هه‌زار و 400 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌، قوتابیانی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی گردبوونه‌وه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن، ساڵانه‌ ئه‌م كێشانه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ و پرسیاره‌كان له‌ڕووی داڕشتن و ڕێنووسه‌وه‌ هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه، به‌شێك له‌ وانه‌كانیش نه‌خوێندراون، به‌ڵام له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا دانراون و بووه‌ته‌ كێشه‌ بۆقوتابیان.

هەواڵ
17-09-2020

راکان جبوری، بەبێ گوێدانە بڕیاری دادگا ئێستا لە تورکیایە

دوای ئەوەی دادگا لەسەر سکاڵای دەستەی دەستپاکی بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتی بۆ ڕاکان جبووری دەرکرد، ناوبراو ئێستا لە تورکیایە و لە دیدارێکی ئابووریدا بەشدارە. رۆژی 15ی ئەم مانگە، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەهۆی کەیسی گەندەڵی لە بونیادنانی 25 قوتابخانە لە کەرکووک، گەشتکردنی راکان سەعید جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک قەدەغەکراوە. فەرمانی بانگکردنی راکان جبووری، بەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتییە لە پرۆژەی بونیادنانی ژمارەیەک قوتابخانە، کە درابوونە کۆمپانیایەکی بیانی بە گوژمەی 57ملیار و 894 ملیۆن و دینار”.  بەڵام ئێستا راکان جبووری، لە شاری مێرسینی تورکیایەوە و وەکو پارێزگاری کەرکووک بەشدارە لە دیداری بازرگانی و پیشەسازیی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
17-09-2020

به‌شێك له‌ 112 پرۆژه‌ ڕاگیراوه‌كه‌ی گه‌رمیان به‌گه‌ڕخراونه‌ته‌وه‌

كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان و گه‌رمیان به‌تایبه‌تی، 112 پرۆژه‌ی به‌ ته‌واونه‌كراوی ڕاگرتووه‌. هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان و گه‌رمیان به‌تایبه‌ت، 112 پرۆژی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ ته‌واونه‌كراوی ڕاگیرابوون كه‌ به‌شێكیان پرۆژه‌ی ستراتیژی بوون." وتیشی: "به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ به‌گه‌ڕخراونه‌ته‌وه‌، وه‌ك كاركردن له‌ پرۆژه‌ی دووسایدی ڕێگای كه‌لار- سلێمانی كه‌ به‌ ڕێگای مه‌رگ ناسراوه‌ و ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی دووسایدی كفری - كه‌لار و دروستكردنی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌شێك له‌ پرۆژه‌كان زۆربه‌ی كاره‌كانیان ته‌واوبووه‌ و به‌شێكی كه‌میان ماونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیش به‌ تێچوویه‌كی كه‌م ته‌واو ده‌بن." هاوكات ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، 17ی ئه‌یلوولی 2020، د. جوتیارعادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "كه‌ بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لە مانگی تەمووزی ساڵی 2019، تا تەمووزی 2020، (22) پرۆژەی ڕێگاوبان بە بوودجەی (110,791,000,000) دینار جێبەجێكراون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ وەزارەت سەرپەرشتیی (69) پرۆژەی بەردەوامی ڕێگاوبان دەكات و بە بوودجەی (2,475,868,000,000) دینار جێبەجێ دەكرێن. باسی له‌وه‌شكردووه‌، "كه‌ پرۆسەی كێش كردن لە وێستگەكانی كێش لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەرین، به‌ بڕی (2,437,072) دۆلار جێبەجێكراون. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە هەڵمەتی خێرای چاككردنەوەی ڕێگاوبانی نێوان شارەكان لە ماوەی (70) رۆژدا، (79) پرۆژیە بە بەهای زیاتر لە (42) ملیار دینار لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك جێبەجێ كردووه.

هەواڵ
17-09-2020

تەقینەوەیەک لە کۆبانێ روویدا

تەقینەوەیەک لە نزیک کۆبانێ روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا. سەرچاوەیەک لە کۆبانێ رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی نزیک کۆبانێ روویداوە و بەهۆیەوەی 6 کرێکار گیانیان لەدەستدا و 5ی تریش برینداربوون. ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنینکییەوە روویداوە و تیرۆریستی نەبووە.

هەواڵ
17-09-2020

هەرێمی کوردستان؛ 680 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی 29 تووشبوو و تووشبوونی 680 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاند.  بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا 39 هەزار و 341 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و هەزار و 446 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 24 هەزار و 792 چاکبوونەتەوە.  راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی  ١. پشکنین:  (٦٣٢١ پشکنینی نوێ) (١٦٩٩ هەولێر)، (٧٧٨ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)، (٣٦٥٢ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)  ٢. تووشبوو: (٦٨٠ تووشبووی نوێ) (٢٠٦ هەولێر)(١١٤ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)(٣٠٥ دهۆك)(٣٠ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٢٧٠ چاکبوون)(٢١٣ هەولێر)(١٢ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان)(٢٣ هەڵەبجە)  ٤. مردن: (٢٩ مردن) (٦ هەولێر)(٧ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین)(١٢ دهۆك)  ئاماری گشتی:  کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٤٠٤٩٢٤ (١٥١١٧٣ هەولێر، ١٠٣١٥٤ سلێمانی، ١٤٦٨٨٨ دهۆك، ٣٧٠٩ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٩٣٤١ (١٥٠٥٤ هەولێر، ١٤٣٠٥ سلێمانی، ٨٦٤٩ دهۆك، ١٣٣٣ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٤٧٩٢ (١١٤١٦ هەولێر، ٩٢٠٦ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٢٨ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٣١٠٣ (٣١٢٩ هەولێر، ٤٣٤٠ سلێمانی، ٥٥٥٢ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە) مردن ١٤٤٦ (٥٠٩ هەولێر، ٧٥٩ سلێمانی، ١٥٥ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە) 

بیروڕا
17-09-2020

وێنە؛ تەرمی ئەو خێزانە کوردەی لە بەغدا کوژران بەخاکسپێردران

ڕۆژی سێشەممە 2020/9/15، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی دارا رەئوف، لە ناوچەی مەنسوڕیەی شاری بەغدا، خۆی و هاوسەرەکەی و شیلانی کچیان دەکوژرێن. دوێنی چوارشەممە 2020/9/16،لە هەڵمەتێکدا دژەتیرۆری کوردستان تۆمەتبارەکەی لە شاری هەولێر دەستگیر کرد، دوای دانپێدانان ڕەوانەی شاری بەغدا کرایەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/17، دوای گەڕاندنەوەی تەرمەکان بۆ سلێمانی، لە گردی سەیوان بەخاکسپێردران. https://www.facebook.com/balkesh.kurdish/videos/2672022326352218?sfns=mo

1 2 ... 1033 1034 1035 ... 1143 1144