لە سنووری ناحیەی پردێ چەند کاتیۆشایەک بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە نرا بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە. نوری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری پردێی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، کاتژمێر 12:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە نزیک گوندی قەیەباشی لە باشووری ناحیەی پردێ، چەند کاتیۆشایەک بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە نرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. وتیشی" داعش ناتوانێت بچێتە ئەو ناوچەیە و تائێستا لەوێ نەبوون، بۆیە لەوانەیە کارەکە لەلایەن گرووپێکەوە بۆ دروستکردنی پشێوی کرابێ".
ئەمریکا سزا نێودەوڵەتییەکانی بەسەر ئێران‌دا سەپاندەوە و هۆشداری دەداتە نەتەوە یەکگرتووەکان لە شکستهێنان جێبەجێکردنی سزاکان. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ" حکومەتی ئەمریکا بڕیاریداوە بە چالاککردنەوەی پرۆسەی "سناپباک" تایبەت بە گەڕاندنەوەی سەرجەم سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێران‌دا، پێویستە لەسەر نەتەوە یەکگرتووەکان کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو سزایانە بکات. لە راگەیەنراوکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا ئەم بڕیارە یەککلاییکەرەوەی داوە، چونکە سەرباری شکستی ئێران لە جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش شکستیهێنا لە درێژکردنەوەی بڕیاری قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە ئێران کە نەتەوە یەکگرتووەکان 13 ساڵە سەپاندوویەتی بەسەر ئەو وڵاتەدا، کەمتەرخەمی ئەنجوومەنی ئاسایش رێگەی بۆ ئێران خۆش دەکرد لە رۆژی 18ی مانگی 10ی ئەمساڵەوە هەموو جۆرە چەکێک بکڕێت.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ حزبە کوردستانییەکانی کەرکووک کۆدەبنەوە و ئامانجیانە بگەنە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی کورد لە پارێزگایە. محەممەد دووشیوانی، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە مەڵبەندی یەکێتی بەڕێوەدەچێت و لەسەر داوای یەکێتی دەبێت. لەبارەی بەشداریکردنی حزبەکانیشەوە وتی"هەموو حزبە کوردستانییەکان بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشتکراون". کۆبوونەوەکە زیاتر راوێژکاری دەبێت بۆ چۆنیەتی چارەسەر کردنی گرفتەکان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.
چەکدارانی داعش ھێرش دەکەنە سەر گوندی (ئوم حونتە)ی ناحیەی گوڵالەی سەر بە قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە و ھاوڵاتییەکی گوندەکە بریندارە و شەڕ بەردەوامە. ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی ئەیلوول، چەکدارانی داعش ھێرشیانکردووەتە سەر گوندی (ئوم حونتە)ی ناحیەی گوڵالەی سەر بە قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێش، تا ئامادەکردنی ئەو ھەواڵە شەڕ بەردەوامە و ھاوڵاتییەکی گوندەکە بەناوی (ئەنوەر متعد) گوللە بەر سەری کەوتووە و بریندارە، ئێستا ڕەوانەی نەخۆشخانەی ناحیەی گولالە کراوە. ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە سنووری گوندەکانی دەوروبەری ناحیەی گوڵالەی سەر بە قەزای خانەقین، چەلاکیە چەکدارییەکانی فراوانتر کردووە و لە ماوەی سێ ھەفتەی رابردوودا چوار ھاوڵاتی ناوچەکەیان گوللە بارانکردووە و سێ ئۆتۆمبیلی بارھەڵگریشیان سووتاندووە.
ئەو کەسەی کە تەنیا 4 رۆژ سەرۆکی حکومەتی کوێت بوو و ساڵانێکە لە زینداکانی ئەو وڵاتە بەند کراوە، بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە. عەلا حوسێن، سەرۆکی حکومەتی کوەیت لەسەردەمی داگیرکردنی کوەیتدا لەلایەن عێراقەوە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، گەیەندرایە نەخۆشخانە. ڕۆژنامەی 'ڕەئی'ی کوەیتی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کە، عەلا حوسێن کە لە زیندانێکی کوەیتدا، ماوەی بەدنکردنەکەی بەسەر دەبات و ئێستا بۆ نەخۆشخانە گوستراوەتەوە. عەلا حوسێن، ئەفسەری سوپای کوەیت بوو، لە دوای داگیرکردنی کوەیتەوە لەلایەن سوپای عێراق، لە ساڵی 1990، بە سەرۆکی حکومەتی کوەیت دیاری‌کرا کە تەمەنی تەنیا 4 رۆژی خایاند. هەر ئەوکاتە سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق، لە بە‌غدا وەک سەرۆکی حکومەتی کوەیتی ئازاد، پێشوازی لە عەلا حوسێن کرد.
رووسیا رایگەیاند، ئەم هەفتەیە پێکوتە (ڤاکسین)ی دژە کۆرۆنا بە دەرمانخانەکاندا بڵاودەکەنەوە. پیتەر بیلی سەرۆکی، ئەنجوومەنی ئیدارەی کۆمپانیای گەشەپێدانی دەرمان -پرۆمۆمید رایگەیاند، ڤاکسینێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەناوی 'ئیریپ لیڤێر' لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەگاتە دەرمانخانەکان، ڤاکسینەکە توانای ئەوەی هەیە بە نزیکەی 100٪ چارەسەری تووشبووی کۆرۆنا بکات. ڤاکسینی 'ئیریپلیڤێر' بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا لەسەر شێوازی ڤاکسینی 'ڤاڤیپیراڤێر' بەرهەمهێنراوە کە هەمان کۆمپانیا بەرهەمی دەهێنێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه، 19ی ئه‌یلوول، لە مەراسیمێكدا لە ناوەندی ڕۆشنگەری (چاو‌دێر)، كە ئۆفیسی سەرەكی مەلا بەختیارە، بە ئامادەبوونی كۆمه‌ڵێك میوانی تایبەت و میدیاكاران كتێبەكەی بڵاوبكرێتەوە. هەفتەی ڕابردوو مەلا بەختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، لەچاوپێكەوتنێكدا باسی كورتەیەكی كتێبی "له‌بری بیره‌وه‌ری" كرد و لە به‌شێكی قسه‌كانیدا ڕووداوێكی گێڕایه‌وه و وتی: "نەوشیروان مستەفا، ساڵی 1991 پێشنیاری كردووە دەریاچەی دەربەندیخان بتەقێندرێته‌وه"، لەسەر ئەو قسەیەش بەرپرسان و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕه‌خنه‌ی توندیان له مەلا بەختیار گرت و ڕه‌تیانكرده‌وه نەوشیروان مستەفا قسەی لەو شێوەیەی كردبێت، لە كۆتایی هەفتەی ڕابردووشەوە تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان هەڵمەتێكی میدیاییان لە دژی مەلا بەختیار دەستپێكردووە. له‌ئێستاشدا مەحمود سەنگاوی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "لەسەر كتێبەكەی مەلا بەختیار تائێستا هیچ لێدوانێكم نەداوە، هەركات بە تەواوی كتێبەكەم خوێندەوە، ئەوكات لەڕێگەی دەزگا میدیایە فەرمییەكانەوە بۆچوونی خۆم دەردەبڕم و ده‌شڵێت، ڕەنگە تێبینی و سەرنجی جدیم لەسەر ناڕاستی و شێوێندراوی هەندێك لە بابەتەكانی ناو كتێبەكە هەبێت، وەك لە چاوپێكەوتنەكەی مەلا بەختیاردا گوێبیستی بووم." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "كه زۆرێك له هاوڕێكانی سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر كتێبەكە بڵاوكردووه‌تەوە و نوسیووه و لە پەنای ئەوەشدا هەندێك میدیای سێبەری سۆشیال میدیا هەواڵ و لێدوانی بێ بنەما و ناڕاستیان بەناوی زۆرێك لە هاوڕێكانی و ئه‌وه‌وه بڵاوكردووه‌تەوە." ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی دوای ئه‌وه دێت، كه پێشتریش نوسینگه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، تائێستا هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار نه‌كردووه و ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن قسه‌ی كردبێت." هەفتەی ڕابردوو مەلا بەختیار، لەچاوپێكەوتنێكدا باسی كورتەیەكی كتێبی "له‌بری بیره‌وه‌ری" كرد و له به‌شێكی قسه‌كانیدا ڕووداوێكی گێڕایه‌وه‌و وتی: "نه‌وشیروان مسته‌فا، ساڵی 1991 پێشنیاری كردووە دەریاچەی دەربەندیخان بتەقێندرێته‌وه، لەسەر ئەو قسەیەش بەرپرسانی باڵا و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەخنەی توندیان لە مەلا بەختیار گرت و ڕه‌تیانكرده‌وه نەوشیروان مستەفا قسەی لەو شێوەیەی كردبێت، لە كۆتایی هەفتەی ڕابردووشەوە تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان هەڵمەتێكی میدیاییان لە دژی مەلا بەختیار دەستپێكردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ستراتیژیەتی بودجەی عێراق، سبەی یەکشەممە دەگاتە بە‌غدا. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، شاندە تەکنیکییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلادانان و پەروین نووری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە و بڕیار ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 20/9/2020 بەرەو بە‌غدا بەڕێبکەون و رۆژی دواتر بەشداری کۆبوونەوەکانی ستراتیژیەتی سێ ساڵی داهاتووی بودجە بکەن. کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیژیەتی بودجە بە سەرۆکایەتی دکتۆر عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی بەڕێوەدەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ستراتیژیەتی سێ ساڵی داهاتوو بودجەی عێراق 2021 و 2022 و 2023دەکرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه، بۆ ڕێگری كردن له هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه فه‌رمانی وه‌زاریی بۆ ده‌رچووه بۆ گواستنەوەی بەرھەمی سوتەمەنی ڕۆژانە لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی خورمەڵە، كه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر ته‌نێك ١٩.٤٥ دولار وه‌رده‌گرێت و له‌ئێستادا هه‌وڵ هه‌یه بۆ گۆرینی ئه‌و كۆمپانیایه به كۆمپانیایه‌كی تر، كه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر ته‌نێك 23 دۆلار وه‌رده‌گرێت و به‌و شێوه‌یه 4 ملیۆن دۆلار له داهاتی گشتی ده‌بردرێت. گوڵیزار ڕه‌شید سندی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی په‌رله‌مانی كوردستان، له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كردووه و داوای لە سەرۆکی حکوومەت و لێژنەی باڵای نەوت و گاز لە کوردستانش كردووه، ڕێگری لەم بەھەدەردانە بکەن و ھەوڵبدرێت، لەڕێگای تەندەر و زیادکردنی ئاشکراوه ئەو ڕێکارانە بگیرێتەبەر، نەک قۆرغکاری و ده‌شڵێت، پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت و لیژنه‌ی باڵای نه‌وت و گازی هه‌رێم، ڕێگربن له ھەر بڕیارێک کە زیانگەیاندن بێت بە داھاتی گشتی. تۆڕی میدیایی باڵكێش، بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، په‌یوه‌ندی به گوڵیزار ڕه‌شید سندی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی په‌رله‌مانی كورددستانه‌وه كرد، وتی: "له‌ئێستادا ناتوانم هیچ قه‌سه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بكه‌م، چونكه ئێستا له كۆبوونه‌وه‌داین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و دواتر وه‌كو لێژنه بڕیار ده‌ده‌ین و هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین."
دوای ئەوەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی سووتاندنی دار و سەوزاییەکانی سلێمانی بڵاوبووەوە، دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، هەرچەندە شارەوانی سلێمانی رەتیدەکاتەوە ئاگرکەوتنەوەکان دەستیان لە پشتەوە بێت، بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێ: ناوی کەسەکانم لایە و ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتیش ئاماژە بەوەکات کە سووتاندنەکە بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیا مشەخۆرەکانە. سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ” لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له سلێمانى ده‌ستىپێكردووه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، ده‌ستى بۆ ببرێت”. دابان محەممەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی” پرسى داگیركاریى زه‌وى له سلێمانى، بۆ ئێمه پرسێكى گه‌وره و قورسی، به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵییه، لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له سلێمانى ده‌ستىپێكردووه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، ده‌ستى بۆ ببرێت، له دواى خاڵه سنورییه‌كان له‌م سنووره‌دا (سلێمانی)، ئه‌م پرسه بووه به كه‌یسێكى قورسى به‌هه‌داردان و گه‌نده‌ڵى و سه‌رچاوه‌ى دارایى و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى وحكومی، كه ناوى به‌رپرسه‌كان و بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵه‌كانیش لاى ئێمه ئاشكرایه”. لە بەرامبەر سەرۆکی شارەوانی تاسلۆجە لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، دیمەنی سووتانی دارەکان هی مانگی 7ی رابردوو بووە و هیچ دەستێکیشی لە پشتەوە نەبووە و شوێنەکەش بە دارستانی دەمێنێتەوە. بەڵام دابان محمەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ئەو کەسانەی هەستاون بە سووتاندنی دارەکان بە پیت ناوەکانیان ئاشکرا دەکات. ئاوباره (د.ت)ڕێگاى تاسڵوجه، سوتاندى سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر له 120 دۆنمته‌نیشت و پشتى قه‌برستانى عه‌واڵ به هاوبه‌شى ( د.ت) (ه.ح)به‌رامبه‌ر محه‌مه‌ته‌ى كاره‌باكه زیاتر له هه‌زار دۆنم ( ه.ح)به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ ( ه.ح)ته‌نیشت مه‌تارى سلێمانى (د.ت)به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ (ه.ح)زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارى گه‌ڕه‌كه‌كانى بیسته‌كان و …ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان (د.ت)کانى گۆمه تا تانجه‌رۆ به هاوبه‌شى (د.ت) (ه.ح)خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان (ه.ح)خه‌لیفاوا (ه.ح) كه زیاتر له 100 پارچه زه‌وى كراوه به‌ناوى یه‌ك ئافره‌ته‌وه حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتیش دەڵێ" گۆیژە و سنەوبەرەکانی سلێمانی دەسووتێنرێت و کەس قسە ناکات، دەشڵێت "وابڕوات پارکی ئازادی و مەلیک مەحموود دەسووتێنرێت و کاربەدەستەکانیش ناتوانن نقەیەک بکەن". چەند رۆژێک لەمەوبەر شاخی گۆیژە سووتێنرا کە درەختەکان تەمەنیان زیاتر لە 60 ساڵە، "من لای خۆمەوە چاوەڕوان بووم لیژنەیەکی پسپۆڕ و بوێر لێی بکۆڵێتەوە و تاوانبارانی بە سزا بگەیێنرێت بەپێی یاسا، کەچی وەک رووداوێکی سادە و ساکار و بێ کاریگەری تێپەڕی". هەر لەو بارەوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی سووتانی سنەوبەرەکان لە وتارێکیدا لە لە فەیسبووک نووسیویەتی "ده‌بینین كه سلێمانی فرۆشان كه‌وتوونه‌ته په‌له‌قاژه و بە رۆژی رووناک و به به‌رچاوی خه‌ڵكی شاره‌وه ده‌ستیان كردووه به سووتاندنی ئەو دار سنەوبەرانەی كه له به‌شی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی (بای بای سنەوبه‌ره‌كانی شار) نه‌جاتیان بوو بوو!". دەشڵێت، دوای بینینی سنەوبەرە سووتاوەکان، هانای بۆ داواکاری گشتی بردووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە پارتی سەوزی کوردستان بەهۆی سووتانی شاخی گۆیژە لە سلێمانی، سکاڵای یاسایی لە داواکاری گشیی سلێمانی تۆمارکرد. سکرتێری پارتەکە پێیوایە سووتانی شاخی گۆیژە دەستی لە پشتە و بەمەبەست ئەو کارە کراوە، کە وەک خۆی دەڵێت "ئامانج لێی کەمبوونەوەی رێژەی سەوزاییە لە سلێمانی". ئەم رووداوانە وەزارەتی کشتوکاڵیشی هێنایە سەر خەت و راگەیەنراوێکیان لەبارەیەوە بڵاوکردەوە. حوسێن حەمە كەریم، وتەبێژی گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لە راگەیەنراوێکدا بەرهەمی لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتەکەی بۆ کەیسەکە بە چەند خاڵێک خستووەتەڕوو کە ئەمانەن: - پێشتر چەندین جار هەوڵدراوە ئەم ناوچەیە بكرێتە پڕۆژە، بەڵام وەزارەتمان لاری نەبوونی نەداوە، چونكە ئەو دارسنەوبەرانە، سیمایەكی جوان و ژینگەییان بەخشیوەتە ئەم ناوچەیە، بۆیە ناكرێت درەخت ببڕدرێت بۆ ئەوەی لە شوێنەكەی پرۆژە بكرێت. - ئەم دارسنەوبەرانە بەری رەنج و ماندووبوونی دەیان ساڵی فەرمانبەرانی دارستانە. - ئێستا ئەو دار سنەوبەرانە (ئەو ناوچەیە) كەوتووەتە ناو سنووری شارەوانیی تاسڵوجە و راپەڕین. - وەزارەتمان پرۆژەی بۆ پاراستنی دارستانەكان ئامادە كردووە، ئێستا لە قۆناخی پەسندكردنە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سەردەمییانە دارستانەکان لە سووتان و لەناوچوون بپارێزرێن. لەگەڵ ئەوەی ئەو بابەتە لەچەند رۆژی رابردوو روویداوە، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باخداری و دارستان و پاوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بەدواداچوونی بەردەوامدان، بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و گرتنەبەری رێکاری پێویست. وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەو کەسانەی دەستیان لەو کارەدا هەیە، دەستنیشان بكرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن، "ئێمەیش لە چوارچێوەی پەیوەندیداریمان هاوكار و بەردەوام دەبین بۆ پاراستنیان [دارستانەکان]". لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت بەشێک لە سنەوبەرەکانی رێگەی تاسڵوجە - سلێمانی دەسووتێن. هەروەها ئاگری چیای گۆیژە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بووە هۆی سووتانی 20 هەزار داری چیاکە، لەو ژمارەیە نۆ هەزار داریان بە یەکجاری سووتاون و جارێکی دیکە ناژێنەوە. ئاگرەکە چوار بۆ پێنج کاژێر بەردەوام بوو، 11 بنکەی بەرگریی شارستانی لە سلێمانی و دەرەوەی سلێمانییەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون، بەڵام بەهۆی خێرایی باوە کە ئەو شەوە 50 کیلۆمەتر بوو لە کاژێرێکدا، نەتوانرا بە زوویی کۆنترۆڵ بکرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تیایدا به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای هه‌ولێر داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كات. ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19ی ئه‌یلوول، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای هه‌ولێر ڕاسته‌وخۆیه‌كی كرد و تیایدا داوای به‌هاناوه‌چوونی كرد و وتی: "ئه‌وه كاتژمێر 10:25 خوله‌كی سه‌ر له‌به‌یانییه و تائێستا به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی ئیداره لێره نین و تیوب نەماوە و کەسانێکی زۆری نەخۆشیش لە چاوەڕوانیدان و داوای كرد، وەزارەتی تەندروستی بێتە سەرخەت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات." تۆڕی میدیایی باڵكێش، په‌یوه‌ندی به سروه جه‌باری، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای هه‌ولێره‌وه كرد، وتی: "چه‌ندین كێشه‌مان هه‌یه، وه‌ك پێنه‌دانی ده‌رمان و نه‌بوونی تیوب و چه‌ندین جاره داوا ده‌كه‌ین ئه‌م كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام تائێستا به ده‌ممانه‌وه نه‌هاتوون و ژیانمان له مه‌ترسیدایه." تۆڕی میدیایی باڵكێش یه‌كه‌م میدیا بوو په‌یوه‌ندی به د. سامان به‌رزنجی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه كرد و ئاگاداری كرده‌وه له كێشه‌كه، وتی: "ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نیم و ئێستا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمادا قسه ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كێشه‌كه چییه و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین." دوای به‌دوادچوونی باڵكێش و ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له لاپەرەی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوكردووه‌ته‌و ده‌ڵێت: "دواى بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیاڵ میدیا سەبارەت بە سەنتەری تالاسیمای هەولێر کە گوایە (بەڕێوەبەر و کارمەندانیان لە دەوام نین و کەموکوڕییان له پێداویستیی پزیشکی هه‌یه)، بۆ ئەم مەبەستە د. دلۆڤان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەستبەجێ لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون پێکهێناوه". ئاماژە به‌وه‌شكراوه: "كه لیژنه‌كه سەردانی سەنتەره‌كه ده‌كه‌ن، بۆ وردەکاریی زیاتر لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکەش، دوای تەواوبوونی بڕیاری لیژنە، ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە." ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19ی ئه‌یلوول، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای هه‌ولێر ڕاسته‌وخۆیه‌كی كرد و تیایدا داوای به‌هاناوه‌چوونی كرد و وتی: "ئه‌وه كاتژمێر 10:25 خوله‌كی سه‌ر له‌به‌یانییه و تائێستا به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی ئیداره لێره نین و تیوب نه‌ماوه و کەسانێکی زۆری نەخۆشیش لە چاوەڕوانیدان و داوای كرد، وەزارەتی تەندروستی بێتە سەرخەت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات، دوای به‌دواداچوونی باڵكێش و ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی له كێشه‌كه، له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت. وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەش دەکارت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی. ڕوونیشیدەكاتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.