حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی رابردووەوە دەستی بەسەر سەدان تۆن سەوزە و میوەدا گرتووە کە بە قاچاخ هێنراونەتە هەرێمی کوردستان. حوسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لە هەفتەی رابردوو دەستبەسەر سەدان تۆن سەوزە و میوەدا گیراوە کە بە قاچاخ هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، ئەو بەرهەمانە لەو جۆرانەبوون کە وەزارەت هاوردەکردنی قەدەغە کردبوون. وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ وتیشی" وەزارەت رێنمایی و رێکاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەمی نێوخۆیی دەردەکات، هەروەها لیژنەی لە پارێزگاکان و عەلوەکان هەیە و لە خاڵە سنوورییەکانیش کەرەنتینی بۆ سەیرکردن و پشکنینی بەرهەمەکان هەیە.
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەعس دەدات. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەعس، ژمارە 218ـی ساڵی 2002 دەدات، تایبەت بە هەژمارکردنی خزمەتی سەربازی ناچاری بۆ فەرمانبەرانی حکومەت بەمەبەستی بەرزکردنەوەی پلە، عەلاوە، خانەنشینی. هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 30ـی ساڵی 2005 دەکات. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای گۆڕینی سزای بەندکردن بە بڕە پارە دەکات.
ھاوسەری شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کۆچی دوایی کرد. پرشنگ رەشید عەبدولکەریم لە تەمەنی 66 ساڵی لە نەخۆشخانەی شۆڕش، کە تایبەتە بە تووشبووانی کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ جەعفەر کرد و رایگەیاند، "هه‌واڵی ژیانئاوایی خاتوو پرشنگ ره‌شید عه‌بدولكه‌ریمی هاوژینی به‌ڕێزتان له دڵه‌وه خه‌مباری كردین، بۆ ئه‌م ماته‌مه گه‌وره‌یه پرسه و سه‌ره‌خۆشیتان ئاراسته ده‌كه‌م و به‌شداری خه‌متانم." قوباد تاڵەبانی خاتوو پرشنگ بە "ژنێكی تێكۆشه‌ر و قوربانیده‌ری رێگەی پێشمه‌رگایه‌تی" ناودەبات و دەشڵێت "هه‌مووكات سه‌رۆكمان ھه‌ڤاڵ مام جه‌لال وه‌ك كه‌سێكی نزیك و متمانه پێكراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد و به نموونه‌ی ژنی سه‌لار باسی ده‌كرد."
بەڕێوبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کرەوە کە سبەینێ یەکشەممە 2020/9/21، ڕێگای ھاتن بۆ نێو شاری ھەولێر لە رێگای هەولێر - پیرمامەوە لە زین ستییەوە بۆ ماس سیتی دادەخرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/20، بەڕێوبەراتی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و دەڵێت " ڕێگاکە بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت و رێگایەکی دیکەی بۆ شۆفێران لە هەمان رێگا دیاری دەکرێت. داخستنی رێگاکە بۆ مەبەستی دروستکردنی ئاوەڕۆیە لەپێناو نەهێشتنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی باران لەو شوێنە.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا، لە رۆژئاڤای کوردستانە و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاڤا کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا گەیشتە رۆژئاڤای کوردستان و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە و ئامانج لە کۆبوونەوەکانیش لێک نزیککردنەوەی هەردوو لایەنە سەرەکییە کوردستانییەکەیە "پەیەدە و ئەنەکەسە" هەردوو لایەنە کوردستانییەکەی رۆژئاڤای کوردستان ( پارتی یەکێتی دیموکرات و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد) رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە لیژنەیەکی دانوستاندنی 40 کەسی هاوبەش دابمەزرێنن و هەر لایەنێکیان 16 ئەندامی تێیدا هەبێت و هەر لایەکیشیان بتوانن 4 ئەندام لە دەرەوەی خۆیان بانگهێشت بکەن.
بڵاوکراوەی نووسیار خەڵاتی چەند كتێبێكی ئەدەبی لە بوارەكانی (ڕۆمان، شیعر، چیرۆک) کرد. لە نێویاندا كتێبە شیعرییەکەی نەورەس محەمەد بەناوی (شقارتە) بووە یەکەمی شیعر و خەڵاتی وەرگرت، وا بڕیاریشە بەم زووانە چاپ و بڵاو بکرێتەوە. نەورەس محەمەد بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کتێبی شیعری (شقارتە) لە 22 شیعر پێکهاتووە و باس لە ململانێی نێوان (دابوونەریت و کو‌لتوور و هزری مرۆڤ) دەکات. وتیشی: ناوەڕۆکی کتێبی شیعری (شقارتە) بیرهێنانەوەیە بۆ مرۆڤ بوون، پێش ئەوەی ڕەگەزێک بێت. لەبارەی ئەزموونی خوێندنەوە و نووسینی شیعرەوە نەورەس محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، لە تەمەنی 14 ساڵیەوە بۆ یەکەم جار کتێبێکی شیعری لەناو تەنەکەیەکی خۆڵدا دۆزییەوە، ھی شاعیرێک بوو، ئەوەندەی نەبرد گیانی لە دەستدا.“لەوکاتەوە دەستم بە خوێندنەوە و نووسین کردووە و یەکەم کۆڕی (شیعر)یشم لە ساڵی 2018 بوو”.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 44 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 24 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٧) ١. پشکنین: (٤٤٤٦ پشکنینی نوێ)(١٤٩٤ هەولێر)، (٦٩٠ سلێمانی، ٢١٣ گەرمیان)، (١٩٩٩ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٤٤٤ تووشبووی نوێ)(١٣٣ هەولێر)(٨٩ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)(١٦٨ دهۆك)(٢١ هەڵەبجە)٣. چاکبوون: (٦٦٧ چاکبوون)(٢٣٠ هەولێر)(٢٠٥ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان)(١٦٨ دهۆك)(٢٦ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٤ مردن)(٤ هەولێر)(٦ سلێمانی)(١١ دهۆك)(٣ هەڵەبجە)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٤١٨٥٠٣ (١٥٥٢٩٩ هەولێر، ١٠٥٨٤١ سلێمانی، ١٥٣٥٤٩ دهۆك، ٣٨١٤ هەڵەبجە)تووشبوون ٤١٠٠٢ (١٥٥١٣ هەولێر، ١٤٦٨٢ سلێمانی، ٩٤٢٥ دهۆك، ١٣٨٢ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٦٤٦٤ (١٢٠٥٨ هەولێر، ٩٥٥٨ سلێمانی، ٣٥٤٩ دهۆك، ١٢٩٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٣٠١٩ (٢٩٢٨ هەولێر، ٤٣٣٩ سلێمانی، ٥٦٩٨ دهۆك، ٥٤ هەڵەبجە)مردن ١٥١٩ (٥٢٧ هەولێر، ٧٨٥ سلێمانی، ١٧٨ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٠ی ئەیلول ٢٠٢٠
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه (فیرقه‌ی عه‌باسی قیتالی)، كه هێزێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی عێراقه و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له سنوری گوندی به‌شیری توركمانی شیعه‌ی باشوری كه‌ركوك جێگیركراون. ئیدریس عادل، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 2ی كه‌ركوكی یه‌كێتی به تۆری میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "چه‌ند ڕۆژێكه (فیرقه‌ی عه‌باسی قیتالی) سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌كان هاتوونه‌ته سنوری گوندی به‌شیری توركمانی شیعه‌ی باشوری كه‌ركوك جێگیر بوون." وتیشی: "هێزه‌كه لیوایه‌كه، سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌كانه و بۆ پاراستنی توكمانه شیعه‌كانی ئه‌و سنوره هاتوون، كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ قه‌زای حه‌ویجه و ڕه‌شاد و ڕیاز و له‌م ماوه‌یه‌دا دووجار گونده‌كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كدراه‌كانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و دانیشتوانه‌كه‌ی زیانیان پێكه‌وتووه." سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر هاتنی ئه‌و هێزه، وتی: "كورد له‌ئێستادا به‌شێك نییه له سیسته‌می ئه‌منی و سه‌ربازی كه‌ركوك، بۆیه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك نه‌كراوه و كه‌سیش ناتوانێت بچێته ئه‌و سنوره." به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، هاتنی ئه‌و هێزه دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی ڕابردوو كوڕی نوێنه‌رێكی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌و سنوره كوژرا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی لێكه‌وته‌وه و ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانی كرد (فیرقه‌ی عه‌باسی قیتالی)، كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ڕه‌وانه‌ی سنوره‌كه بكرێت.
حکومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020ی عێراقی گەڕاندەوە بۆ وەزارەتی دارایی. ئەحمەدی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند" حکومەتی عێراق لە جیاتی ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020 بۆ پەرلەمان، پرۆژە یاساکەی گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، بەڵام نازانرێت هۆکاری گەڕاندنەوەی پرۆژەکە چییە". دوێنێ یەکشەممە تۆرهان موفتی، نوێنەری حکومەت لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "حکومەت بەنیازە ئەم هەفتە و دوای لێبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2020، پرۆژە یاساکە رەوانەی پەرلەمان بکات".
بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: "لەپێناو كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، كامێرای چاودێری تیژڕەوی دادەنێین و هەر شۆفێرێك پابەندی خێرایی نەبێت، سزایی مادی دەدرێت." مقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "ده‌بێت شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداربن كە له ڕۆژی سێ شەممە، 22ی ئه‌یلووله‌وه، كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی لە سەر شەقامەكان دادەنرێن." وتیشی: "مه‌به‌ست له دانانی كامێراكانی چاودێری بۆ پابەندكردنی شۆفێرانه بە خێرایی دیاری كراوی شەقامەكان و كەمكردنەوەی تیژڕەوی و ڕووداوەكانی هاتوچۆ." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كه ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له سنوره‌كه به‌راورد به ماوه‌كانی ڕابردوو، ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه و قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه." له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله بێ سه‌ره‌تا و بێ تابلۆكان ده‌ستپێكرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تا و بێ تابلۆدا گرت و بڕیاره له موزایه‌ده‌یه‌كی ئاشكرادا بیانفرۆشن.
پسپۆڕانی ئەنجوومەنی توێژینیەوەی پزیشکی لە بەریتانیا رایانگەیاند، پشکنینیان لەسەر 1200 کەس کردووە کە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و دەرکەوتووە 90٪یان دووجار و لە دوو کاتی جیاواز دژە تەنیان لە جەستەیان شوێنی خۆی تووندکردووە. پسپۆڕانی ئەنجوومەنی توێژینیەوەی پزیشکی لە بریتانیا رایانگەیاند، ٩٠٪ی ئەو نەخۆشانە راستەوخۆ لەدوای چاکبوونەوە دروستبوونی دژە تەن لە لەشیان ئەرێنی بووە، دوای مانگێک لەو پشکنینە هی دووەمیشیان بۆ کراوە، هەر ئەرێنی بووە. زاناکان دەڵێن "بە قەبارەیەکی گەورەتر دژە تەنیان لە دژی کۆرۆنا پەیداکردووە، کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی بە قورسی نەخۆشییەکەیان گرتووە و چاکبوونەتەوە، بە هەمان شێوە بەرگرییەکی بەهێزتریان پەیداکردووە". بەڵام ئەل ئێدواردس وەکو پسپۆڕەکانی تر گەشبین نییە و دەڵێ" هێشتا زووە بەو بۆنەوە ئاهەنگ بگێڕێن، چونکە زانستی ڤایرۆسناسی هەرگیز زانستێکی پێشبینیکراوی 100٪ راستنەبووە".
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 20ی ئه‌یلوول، كاتژمێر11 حیزبه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 2ی كه‌ركوكی یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كه‌ن مه‌لا ڕێباز، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كه‌ركوك، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "كاتژمێر11 له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركوك كۆده‌بینه‌وه و چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كه‌ین." وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، ڕه‌وشی شاره‌كه، یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان ده‌بێت." سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی پارتیش له كۆبوونه‌وه‌كه، باڵكێش په‌یوه‌ندی به عه‌دنان كه‌ركوكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك گه‌رمیانی ئه‌و حیزبه‌وه كرد، وتی: "تاوه‌كو ڕه‌وشی كه‌ركوك به‌و جۆره بێت، پارتی له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شاره‌كه‌دا به‌شداری ناكات و كه‌ركوك لای ئێمه شارێكی داگیركراوه." ناوبه‌ناو حیزبه كوردستانییه‌كان له كه‌ركوك كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌دا به‌شداری نه‌كردووه.