سەرەتای هەفتەی ڕابردوو به‌هۆی کارکردن لە گۆڕینی ڕێڕەوی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفراز 3، بۆرییه‌كه توشی شکان بوو، بەو هۆیەوە گرفتی بێ ئاوی دروستبوو". ئاری محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر به باڵكێشی وت: "بەشێك لە بۆرییەكانی ئاوی هەولێر كەوتبوونە نێو پرۆژەی شەقامی هەولێر - گۆپاڵ، بۆ ئەم مەبەستەش داوامان لێكرا ئەم بۆرییانە بگوازرێنەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوو گرفت دروست نەكات، لەسەر داوای ئێمە و بەهۆی پێویستی هاولاتیان بە ئاو لەبەر وەرزی گەرما پرۆژەكە دواخرا، هەفتەی ڕابردووش كۆمپانیا خۆی ئامادە دەكرد بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە دەستبەكارەكانی گواستنەوە بكات، لەئەنجامدا بۆری ئاوی ئیفراز 3 تووشی شكان بوو". وتیشی: "چارەسەركردنی گرفتەكە پێویستی بە دوو ڕۆژبوو، بەڵام ئێمە بڕیارماندا كارەكە بەیەكجار بكرێت و پرۆسەی گواستنەوەكەش ئەنجامبدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستیمان بە (6) ڕۆژبوو بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كه لە دوێنێ شەوەوە ئاو بۆ هەولێر ڕەوانەكراوە، ئەو گەرەكانەش كه ئەمڕۆ نۆرەیانە ئاویان بەسەردا دابەش دەكرێت، لە ئێوارەشه‌وە كێشەكان چارەسەر دەبن و ئاو ده‌گاته‌وه دەستی هاوڵاتیان". سەرەتای هەفتەی ڕابردوو به‌هۆی کارکردن لە گۆڕینی ڕێڕەوی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفراز 3، بۆرییه‌كه شكا و بەو هۆیەوە گرفتی بێ ئاوی له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر دروست بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا گرفته‌كه چاره‌سه‌ركراوه و ئه‌م ئێواره‌یه ئاو ده‌گاته‌وه ده‌ستی هاوڵاتیان".
یەکێک لە دادوەرە بەناوبانگەکانی دادگای باڵای ئەمریکا بە شێرپەنجەی پەنکریاس، کۆچی دوایی کرد. رۆت گێنسبۆرگ، دادوەری لیبیراڵی و بەرگریکاری مافەکانی ژنان لە واشنتن دی سی پایتەخت لەتەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئەو یەکێک بوو لە دادوەرە لیبراڵییەکانی دادگای باڵای ئەمریکا کە لە 9 دادوەر پێکهاتووە. دادوەرانی دادگای باڵای ئەمریکا بەدرێژایی تەمەنیان لە پۆستەکەیان دەمێننەوە مەگەر خۆیان دەستلەکاربکێشنەوە یان کۆچی دوایی بکەن.
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، ئاماری هەفتەی ڕابردووی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاندووه، (164) توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە دەکاتە رێژەی (3.6). ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه لە رۆژی (11 تا 17/9-2020)، ژمارەی ئەو پشکنینانەی ئەنجامدراون (39 هەزار و 316) پشکنین بووە، لە ئەنجامدا 4 هه‌زار و (573) توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە دەکاتە ڕێژەی (11.5٪). وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه لە ماوه‌ی هەفتەی ڕابردوودا، 2 هەزار و (937) توشبوونه، کە دەکاتە رێژەی (19.1٪).
غەمگین خدر کتێبێکی شیعریی نوێ ناوی (تەرمێك لەسەر زمان دەنێژم) چاپ و بڵاودەکاتەوە کە دەکاتە سێیەمین کتێبی شیعری خۆی. غەمگین خدر، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند: (تەرمێك لەسەر زمان دەنێژم) نوێترین کتێبی شیعریمە و بەمزووانە بڵاودەبێتەوە. غەمگین لە ساڵی 2000ەوە دەستی بە نووسین کردووە و یەكەم كۆمەڵە شیعری بەناوی (ڕووتبوونەوەی وشەكان) ساڵی 2012 بڵاوكردووەتەوە و لە هەمان ساڵدا كتێبی (گۆرانییەكی شین)م بڵاوكردەوە كە پێكهاتبوو لە كۆمەڵە وتارێكی ڕەخنەی ئەدەبی، دوا كتێبیشی بەناوی (برینەكان گۆرانیمان پێدەڵێن) بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر سوتانی ئۆتۆمبێلەكەی دوێنێ بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەو ئۆتۆمبیلەی ئێوارەی دوێنێ سوتا، لەلایەن خاوەنەكەیەوە ئاگری تێبەردراوە." بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردەوە: "دوێنێ هەینی كاتژمێر 5:22 خولەكی ئێوارە پەیوەندیمان پێوەكرا كە ڕووداوێكی سوتانی ئۆتۆمۆبیل هەیە لە گەڕەكی سەروەران، دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتینە شوێنی ڕوداوه‌كه و دوای لێكۆلینەوە دەركەوت خاوەنەكەی خۆی سوتاندوویەتی بەئەنقەست، به هۆكارێكی خێزانی." ئاماژەی بەوەشكرد: "هۆكاری زۆر سوتانی ئۆتۆمۆبیلەكە، بەهۆی بەكارهێنانی بەنزینه‌وه بووە ڤیدیۆی ساتی كەوتنەوەی ئاگرەكەشمان لا پارێزراوە."
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ" لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له سلێمانى ده‌ستىپێكردووه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، ده‌ستى بۆ ببرێت". دابان محەممەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" پرسى داگیركاریى زه‌وى له سلێمانى، بۆ ئێمه پرسێكى گه‌وره و قورسی، به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵییه، لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له سلێمانى ده‌ستىپێكردووه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، ده‌ستى بۆ ببرێت، له دواى خاڵه سنورییه‌كان له‌م سنووره‌دا (سلێمانی)، ئه‌م پرسه بووه به كه‌یسێكى قورسى به‌هه‌داردان و گه‌نده‌ڵى و سه‌رچاوه‌ى دارایى و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى وحكومی، كه ناوى به‌رپرسه‌كان و بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵه‌كانیش لاى ئێمه ئاشكرایه". دابان محەممەد، ئەو کەسانەی هەستاون بە سووتاندنی دارەکان بە پیت ناوەکانیان ئاشکرا دەکات. ئاوباره (د.ت)ڕێگاى تاسڵوجه، سوتاندى سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر له 120 دۆنمته‌نیشت و پشتى قه‌برستانى عه‌واڵ به هاوبه‌شى ( د.ت) (ه.ح)به‌رامبه‌ر محه‌مه‌ته‌ى كاره‌باكه زیاتر له هه‌زار دۆنم ( ه.ح)به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ ( ه.ح)ته‌نیشت مه‌تارى سلێمانى (د.ت)به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ (ه.ح)زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارى گه‌ڕه‌كه‌كانى بیسته‌كان و ...ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان (د.ت)کانى گۆمه تا تانجه‌رۆ به هاوبه‌شى (د.ت) (ه.ح)خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان (ه.ح)خه‌لیفاوا (ه.ح) كه زیاتر له 100 پارچه زه‌وى كراوه به‌ناوى یه‌ك ئافره‌ته‌وه دابا محەممەد وتیشی" به ئامێرى پێشكه‌وتوو و له ئاسمانه‌وه زه‌وى ئیفراز ده‌كرێت، به ده‌غڵودانه‌وه مامه‌ڵه به زه‌وییه‌وه ده‌كرێت، به سه‌وزایى و دار و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ى بازرگانى بۆ ده‌كێشرێت، فشار له خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كرێت، یان ڕازیبن به پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرێت". ئاماژەی بەوەشکردووە، رشتنى ئه‌م ئاوە سه‌رچاوه‌كه‌ى دیاره، كه زۆر كه‌س پێى تێخستووه، خه‌مساردى و بێده‌سه‌ڵاتى و چاوپۆشى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى خۆجێى له ئاست ئه‌م ده‌ستدرێژى و داگیركارییه له سلێمانى، ئێمه ده‌باته قۆناخێكى دیکە بۆ را‌گرتن و چاره‌سه‌ر، كه سیاسییە. بۆ ئێمه پرسى وه‌به‌رهێنان و زه‌وى و زار، پرسێكى گه‌وره و قورسى گه‌نده‌ڵیه، زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه له پرسى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ و قاچاغى سنوره‌كان. داواكارم له نوسینگه‌كانى خانوبه‌ره و هاوڵاتیانیش، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره زه‌ویانه‌دا نه‌كه‌ن، به یاسا له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان زیاده‌ڕۆ مه‌نع كراوه و زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م و كۆتایى ئه‌وان ده‌بن.
ئەمریکا دوو دانیشتووی شاری هەولێر بە پێدانی بەرتیل تۆمەتبار دەکات. وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، مارک ئالان فرایدەی "تەمەن 37 ساڵ" و لارە جومعە محەممەدی "تەمەن 30 ساڵ" بە سکاڵایەکی دادگای شاری واشنتن دی سی تۆمەتبارکراون. بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دادی ئەمریکا، ئەو دوو کەسە تۆمەتبارن بە بەرتیلدان لە گرێبەستەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و بە تۆمەتبارناساندنیشیان لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ساختەکاری لە گرێبەستەکانی دامەزراوە سەربازییەکان لە دەرەوەی ئەمریکا. ئاماژە بەوەشکراوە، ئالان و لارە لە هەولێر کۆمپانیایان هەبووە و ویستوویانە گرێبەست بکەن بۆئەوەی کاڵا و خزمەتگوزاری بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دابین بکەن، بۆیە بەرتیلیان داوەتە بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر. ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە سەرەتای ساڵی 2020دا مارک ئالان و لارە جومعە ویستوویانە بڕە پارەیەک بدەنە بەرپرسێکی بواری بەڵێندەرەکانی سوپای ئەمریکا کە بڕی 20٪ی بەهای ئەو گرێبەستە بووە دەدرێتە کۆمپانیاکانیان و دواتریش پێشنیازیان کردووە پارەیەکی کاش بدەن، ئەوەش لە بەرامبەر پێشکەشکردنی گرێبەستەکە پێیان، کە لە مانگی ئاداری 2020 راگەیەنراوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19ی ئه‌یلولی 2020، نرخی دۆلار و دراوه جیهانییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه.100 دۆلار، 123 ھەزار و 200 دیناره.100 یۆرۆ، 144 هەزار و 250 دیناره.100 پاوەن، 157 هەزار دیناره.100 ھەزار تمەن، 4 ھەزار و 850 دیناره.100 لیرەی تورکیش، 16 ھەزار و 500 دیناره.
حەشدی شەعبی هێزێکی سەربازی ڕەوانەی ناوچەی بەشیری باشووری پارێزگای کەرکووک کردووە. فیرقەی عەباسی سەر بە حەشدی شەعبی رایگەیاند، هێزێکی سەربازییان بەهۆی ئەو رووداوانەی لەم دوواییانەدا روویانداوە رەوانەی ناوچەی بەشیر لە باشووری پارێزگای کەرکوک کردووە. ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیارماندا بەوەی هێز ڕەوانە بکەین بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچەیەدا هەیە، تاوەکو ئەمن و ئاسایش بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە." فیرقەی عەباسی دەشڵێت: “ناردنی هێزی بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی داعشە بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی عێراق و گوندەکانی ناوچەکە”.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، چوار كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه)ی قاچاغ ده‌ستگیرده‌كات. له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دژه تیرۆری كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، "له هه‌فته‌ی ڕابردوو چوار كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا‌ن وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه به ناوه‌كانیان و ورده‌كارییه‌كان دراوه: 1- شه‌وی (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوی (ئیبراهیم سه‌ردار حه‌سه‌ن) - دانیشتووی شاری هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كی مامزاوه كه كاری كڕین و فرۆشتنی هێلكه ده‌كات، ده‌ستگیر كرا به تۆمه‌تی هه‌وڵی هێنانە ناوەوەی بڕی (84) کارتۆن هێلكه‌ی قاچاغ بۆ شاری هه‌ولێر لە رێگای بازگه‌ی هیران - شه‌قڵاوه به ئۆتۆمبێلی جۆری بارهه‌ڵگر ژماره (192771/هه‌ولێر). 2- له ڕێكه‌وتی (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوی (ئارام عه‌ونی كه‌ریم) - دانیشتووی شاری هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كی ژیان – پیشه: پۆلیس ده‌ستگیركرا به تۆمه‌تی هه‌وڵی هێنانه ناوه‌وه‌ی بڕی (7) كیسه‌ی گه‌وره‌ی كرێم و مه‌رهه‌می كۆزماتیكی قاچاغ و ماوه به‌سه‌رچوو بۆ شاری هه‌ولێر لە رێگای بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌وه. 3- له رێكه‌وتی (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كران به تۆمه‌تی كاری قاچاغچیێتی چه‌ك به‌ناوه‌كانی: أ- (مسته‌فا سه‌عید محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین)، ناسراو به حاجی هه‌رووتی - دانیشتووی هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ - له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 1250 دانه ده‌مانچه‌ی توركی قاچاغ. ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهیر حه‌سه‌ن)، دانیشتووی هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كی كورانی رێگای مه‌خموور - پێشه: پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی (70)، له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 10 دانه ده‌مانچه‌ی توركی قاچاغ. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،"به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش له چاودێریكردن و به‌شوێنداچوونی دیارده‌ی هێنانی ده‌رمان و خۆراكی قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو و هه‌ر كارێكی نایاسایی كه زیان به ته‌ندروستی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئابووری و ئارامیی هه‌رێم بگه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بین ".
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، باڵیۆزی تورکیا باسی له‌وه كردووه، كه سەرۆککۆماری تورکیا گرنگیەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەدات و دەیەوێت لە کاتێکی گونجاو‌دا سەردانی بەغدا بکات. باڵیۆزی تورکیا ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو، "كه بانگهێشتنامەى فەرمییان پێشکەش کردووە، تاوەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا بکات." ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقش رایگەیاندووه، "كه بەرژەوەندی عێراق دەخوازێت پەیوەندی هاوسەنگی لەگەڵ هاوسێکانیدا هەبێت." باسی لەوەشکردووه، "عێراق و تورکیا بەرژەوەندی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان هەیە، پێویستە بۆ خزمەتکردنی هەردوو وڵات گەشە بەو پەیوەندییانە بدرێت." لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی کوشتنی سێ سەربازی سەرسنوری عێراق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، عێراق بڕیاریدا سەردانی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بۆ بەغدا هەڵبوەشێنێتەوە و نامەیەکی ناڕەزایەتیشی پێشکەشی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا کرد.
میلیاردێرى بەناوبانگى ئەمریكى بێڵ گیتس لە دیمانەیەكى ڕۆژنامەوانىدا دەڵێت: "لە كۆرۆنا ترسناكتر بەڕێوەیە، كه گۆڕ‌انى كەشوهەواى گۆى زەوییە و لەوانەیە 3 ملیۆن كەس بكوژێت." بێڵ گیتس، سەرۆكى گروپى كۆمپانیاكانى مایكرۆسۆفت، لە دیمانەیەكىدا لەگەڵ ئاژانسى بلۆمبێرگى ئەمریكى باس لەوە دەكات، "حكوومەتەكان گوێ بە نیشان و ئاگاداركردنەوەكان نادەن، وەك ئەوەى لە پەتاى كۆرۆنا ڕوویدا." ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "كه 40 ساڵى تر بەهۆى تێكچوونى كەشوهەوا و بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى گۆى زەوى لەوانەیه لە 100 هەزار كەس 14 كەس بمرن." ده‌شڵێت: "پێشبینى دەكه‌م لە 2100، 3 ملیۆن كەس لە دانیشتووانى گۆى زەوى بەم هۆیەوە بمرن، چونكه ئەو كێشەیە زۆر لە پەتاى كۆرۆنا ترسناكترە و ئه‌وكات نه كەرەنتین كردن، نە دۆزینەوەى ڤاكسین، ئۆمێدێك نابن بۆ چارەسەرى كێشەكە."