Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13719 بابەت
هەواڵ
22-06-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئوردن دەکات بە بۆنەی کۆتاییهات...

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/22 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجالی کونسولی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم. سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی کونسوڵی گشتیی ئوردن بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە ، هیوای سەرکەوتنشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست . سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان کرد و پێزانینیشی بۆ پشتیوانیی شا عەبدوڵلای دووەم لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. کونسوڵی گشتیی ئوردن ، ئاماژەی بەوە دا کە دەسکەوتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا مایەی شانازین. هەروەها سوپاسی هاریکاریی و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی.

هەواڵ
20-06-2025

ترەمپ هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکان دەکات

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بەشداریکردنی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر ئێران ڕایدەگەیێنێت، ئێستا ناتوانێت بڕیار بدات. ڕاشیگەیاند گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و ناوچەکە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریکا و دەبێت ڕابگیرێن. تا دێت جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران فراوانتر دەبێت، ئەمریکا لە هەوڵی دامرکاندنەوەی جەنگەکەدایە و داوای دانوستانی بێ مەرج لە ئێران دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتەش بە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی خۆی دەزانێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، ئێران چەند هەفتەیەک دوور بوو لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، بۆیە ڕێگە نادەین ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم. ئێستا ناتوانم بڕیار لەسەر ئێران بدەم، ئێران ئێستا ئازار دەچێژێت، منیش نازانم چۆن جەنگەکە بووەستێنم. ترەمپ گوتی: ٠ ئیسرائیل لەڕووی سەربازییەوە باشە، سەختە داوا لە ئیسرائیل بکرێت هێرشە ئاسمانییەکان ڕابگرێت. ٠ قسە لەسەر ئەوە ناکەم هێز بنێرین بۆ ئێران، کاتمان بە ئێران داوە و زۆرترین ماوەش دوو هەفتەیە. ٠ ئاشتی کاری لەپێشینەیە و ڕەنگە بەپێی بارودۆخ پشتیوانی لە ئاگربەست بکەم. ٠ ئێران دەیەوێت گفتۆگۆ لەگەڵ ئێمە بکات نەک ئەورورپییەکان، ئەوان ناتوانن ئەو جەنگە ڕابگرن و زەحمەتە داوای ڕاگرتنی جەنگ لە ئیسرائیل بکەم. ترەمپ لەبارەی توانای ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران وتی، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەین و ئیسرائیل ئەو توانایەی نییە کە بتوانێت هەموو کارەکان بۆ لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی ئێران بکات.

هەواڵ
19-06-2025

پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانییەوە

غيبتەی پاتریەرک کاردینال بەڕێز مار لویس روفائێل ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدنی لە جیهان: بۆ کۆچی دوایی (مەتڕان مار پۆڵس ثابت حبیب) مەتڕانی ئەبڕەشیەی ئەلقوشی کلدانی، پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و بەڕێزتان و کەنیسەی کلدانی و کریستیانانی کوردستان دەکەین. مەتڕانی کۆچکردوو، لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستییانە ئاوارانە هەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان هێنابوو، خوای گه‌وره گیانی شاد بکات و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 19 حوزەیران 2025

هەواڵ
18-06-2025

ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی و ئارامیی و...

سەرۆک وەزیران: * لەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی، نامەیەکمان سەبارەت بە مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە و هیوادارین دادگای فیدراڵی لە وەڵامی نامەکەدا بڕیارێکی ئەرێنی و لە قازانجی خەڵکی کوردستان بدات. ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە بابەتی بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا کرد و گوتی، بە هەموو شێوەیەک، لە هەوڵ و کارکردنمان بەردەوامین بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیە و بۆ ئەم مەبەستەش لەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی، نامەیەکمان بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە سەبارەت بە نایاسایی و نادەستووریبوونی بڕیاری بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە . سەرۆک وەزیران گوتیشی، هیوادارین دادگای فیدراڵی لە وەڵامی نامەکەدا بڕیارێکی ئەرێنی و لە قازانجی خەڵکی کوردستان بدات ، بە تایبەتیش کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و خوازیارە لە بەرامبەریشدا ، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی بگیرێت و شایستە داراییەکانی بنێردرێت. پاشان ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان کرد. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران، جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە ، کە هەمیشە دژی شەڕ و گرژی و وێرانکاری بووە و وەک هەمیشەش، فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی و ئارامیی وسەقامگیریی دەبێت و نابێتە مایەی هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هیچ لایەنێک .ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، پشتیوانیی هەموو هەوڵێک دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان و پاراستنی ئاشتی و تەناهی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە. لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ، پێشنیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تایبەت بە لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتووچۆ بە ڕێژەی %20 بۆ شەش مانگی دیکە لە 7/1 تا 2025/12/31 خستەڕوو .ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پێشنیارەکەی پەسەند کرد. لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتییان خستەڕوو.لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکەی پەسەند کرد و بڕیاری دامەزراندنیان لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی درا و ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و تەندروستی و ئەنجومەنی گشتی ڕاژەی ڕاسپارد ڕێکاری پێویست بۆ دامەزراندنیان بگرنەبەر.

هەواڵ
18-06-2025

پەیامێکی تووند لە خامنەییەوە بۆ ئیسرائیل

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا هەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەو وڵاتە بەهۆی "پێشێلکردنی ئاسمانی ئێرانەوە" رووبەڕووی سزایەکی "حەتمی" دەبێتەوە. بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە، "قەوارەی زایۆنی هەڵەیەکی گەورەی کردووە، دەبێت دڵنیا بێت لەوەی لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا سزا دەدرێت." رێبەری ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە، "ئێران لە پێشێلکردنی ئاسمانەکەی خۆش نابێت،" بەڵێنیشی دا کە "خوێنی شەهیدەکانیان لەبیر ناکەن." ئەم هەڕەشانەی خامنەیی دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل دێت بۆسەر چەندین پێگەی سەربازی لەنێو خاکی ئێراندا، کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

هەواڵ
18-06-2025

پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە

لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند"گرنگترین بابەت کە دەست بە قسەکانم بکەم لەم کۆبونەوەیەدا بابەتی موچەیە". بەڕێزیان ئاماژەی بەوەکرد پێش دوو ڕۆژ نامەیەکی تایبەتی بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. بەم نزیکانە دادگای فیدراڵی کۆدەبنەوەو بڕیار لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەن. پێشەوا هەورامانیوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
17-06-2025

کۆبوونەوەی ئەمەریکا کۆتایی هات

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوە تایبەتەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەكەی لە كۆشكی سپی كۆتایی هات. میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە: كۆبوونەوەكە كاتژمێرێك و 20 خولەكی خایاندووە و بە وردی باس لە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران كراوە. هەر لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بابەتی هاتنەنێو جەنگ بۆ پاڵپشتیكردنی ئیسرائیل لە دژی ئێران كراوە. بڕیارە كەمێكی دیكە، كۆشكی سپی ئەمەریكا راگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەكە بخاتەڕوو. تەلەفزیۆنی كەناڵ 12ی ئیسڕائیل بڵاوی كردەوە: لە كۆبوونەوەكەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا بڕیادراوە، لە ئەمشەوەوە ئەمەریكا بێتە نێو جەنگەوە.

هەواڵ
16-06-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەر...

ئەمڕۆ دووشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی تایبەت و دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و پشتیوانیی خەڵک و سەرکردایەتیی ئیمارات دووپات کردەوە. هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات، سڵاو و ڕێزی سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیران شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.

هەواڵ
16-06-2025

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی هەنگاریای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست. کونسوڵی گشتیی هەنگاریا، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگيی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

هەواڵ
15-06-2025

ئەمەریکا کونسوڵخانەکانی لە ئیسرائیل داخست

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەلئەڤیڤ داخستنی دەرگای باڵیۆزخانەکەی ڕایگەیاند و ئاماژەیداوە، بڕیاری داخستنەکە هەر دوو بەشی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە قودس و تەلئەڤیڤیش دەگرێتەوە. هەروەها ئاماژەیداوە، لەم دۆخەدا ناتوانن کارمەندەکانیان بگوزانەوە یان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هاوکاریان بکەن بۆ ئەوەی ئیسرائیل بەجێ بهێڵن.

هەواڵ
15-06-2025

ئاگادارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی ناوخۆوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت “‎وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم، فۆڕمێكی تایبەت بە وەرگرتنی زانیاری بۆ زیاتر كارئاسانی بۆ هاونیشتمانیان رادەگەیەنین”. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،‎ بەهۆی زۆریی ژمارەی پەیوەندییەكان و لۆدێكی یەكجار زۆر لەسەر هەردوو هێڵی گەرم و پەیوەندیی بەردەوامی هاوڵاتییان بە بەرپرسانی حكومەتەوە، تەنها لەدوێنێوە 2.612 پەیوەندی لەو دوو ژمارەیەوە وەرگیراون كە رامانگەیاندبوون و هێڵەكان لە كاركردن بەردەوامن. هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەواوی هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە لەهەر شوێنێك بن كە تەواوی پەیوەندیەكان وەردەگیرێن و بەردەوامدەبین و ئەو هاوڵاتییانەی پەیوەندییتان بە هێلە گەرمەكان نەكردووە دەتوانن زانیارییەكانتان لەم فۆرمەی خوارەوە رەوانەبكەن: https://forms.gle/CreBZc5nWayMVUP3A هێلە گەرمەكانیش ئەم دوو ژمارەیەی خوارەوە و دەتوانن زانیارییەكان لەسەر وەتس ئەپی ئەم دوو هێلە گەرمە یان لە رێی پركردنەوەی فۆرمی سەرەوە رەوانە بكەن و هێلە گەرمەكانیش ئەم دوو ژمارەیەی خوارەوە و دەتوانن زانیارییەكان لەسەر وەتس ئەپی ئەم دوو هێڵە گەرمە یان لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمی سەرەوە رەوانەبكەن: +00964 750 803 5680

هەواڵ
14-06-2025

وەزیری دەرەوەی عوممان: سبەینێ دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران بەڕێوە نا...

وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند: سبەینێ  یەکشەممە، 15ـی حوزەیران 2025، گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان بەڕێوە ناچێت.

1 2 ... 102 103 104 ... 1143 1144