دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە وێنە ساتی دەستگیر کردنی سەرۆکی پێشووی فرۆکەخانەی نەجەف بڵاو کردەوە. دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی (جەواد کازم کەرعاوی) سەرۆکی پێشووی فرۆکەخانەی نەجەفی بەهۆی گەندەڵیەوە ڕاگەیاند. ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق هەڵمەتێکی چاکسازی و لەناوبردنی گەندەڵی دەستپێکردووە و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین بەرپرسی سەربازی و حکومی لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەستگیر کراون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، به‌شێك له‌و مه‌رجانه‌ی بڵاوكرده‌وە، كه تایبەته بەو مامۆستایانەی دەیانەوێت لە خوێندنی باڵا درێژە بەخوێندن بدەن. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به نوسراوی ژمارە (8930) كە وێنەیەكی دەست باڵكێش كه‌وتووه، ڕایگەیاندووە: "ئەو مامۆستایانەی كە خوازیارن لە خوێندنی باڵا بۆ ماستەر و دكتۆرا بخوێنن لە زانكۆكانی حكومەتی فیدراڵ پێویستە ئەم مەرجانەیان تێدابێت." ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: "كه پێویستە دووساڵ خزمەتی كرده‌ییان هەبێت و كۆنمرەی بەدەست هاتووش بۆ خوێندنی ماستەر لە 65 نمرە كەمتر نەبێت و بۆخوێندنی دكتۆراش لە 70 نمرە كەمتر نەبێت." ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "كه پێویستە پسپۆریی ئەو كەسانە لە هەمان ئەو پسپۆرییانە بێت كە وەزارەتی پەروەردە پێویستی پێیانە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: "ئەو دوو تۆمەتبارەی كه لە هەولێر مۆبایلیان لە منداڵان دەدزی، دەستگیركران و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوه." پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگه‌یاندووه: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی ڕۆژهەڵات، دوو كەسی بە ڕەگەز سووری‌یان بە ناوەكانی (ش.ع.ق) و (ح.ع.ی) بە تۆمەتی دزینی 11 مۆبایلی زیرەك دەستگیركردووه، كە لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێر بە ماتۆڕسكیل مۆبایلی زیرەكیان لە دەستی منداڵان ڕفاندووه و لێیان دزیون." ئاماژە بەوەش كراوە: "كه تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوه، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوه‌ته‌وه و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و درانە دادگا." پۆلیسی هه‌ولێر، هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كه هەر كەسێك دزیی له‌و شێوه‌یه‌ی لێ كراوە و مۆبایل لە منداڵەكانی دزراوە، بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی ڕۆژهەڵات بكات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شەوی ڕابردوو 21 ی ئه‌یلوول، تەرمی پیاوێکی ئایینی ئێزدییەکان کە خەڵکی گوندی (مقبله)ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تی سه‌ر به قه‌زای شێخانه، دۆزراوه‌ته‌وه و به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی شوێنەری لێدان به جەستەیه‌وه دیار بووه . شێخ سه‌ربار یه‌حیا، قایمقامی قه‌زای شێخان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "شه‌وی ڕابردوو پۆلیسی شێخان ئاگاداركراوه‌ته‌وه له بوونی ته‌رمی كه‌سێك له نزیك (گردی مومباره‌ك)ی سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تی قه‌زای شێخان و ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری شێخان." وتیشی: "كه‌سه‌كه گه‌نجێكه به‌ناوی (کۆچک میران برھان حەمۆ کۆچک شەمۆ)، ته‌مه‌نی 25 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی (مقبله)ی سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تی قه‌زای شێخانه و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه ئاسه‌واری لێدان به جه‌سته‌یه‌وه بووه." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "كه پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونیدا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی له عێراق دیاری كرد و وا بڕیاره مانگی 6ی ساڵی داهاتوو، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه‌بچێت. له‌سه‌ر ئه‌م پرسه مشتومڕێكی زۆر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه عێراقی و كوردستانییه‌كاندا دروست بووه و تائێستا هیچ ده‌ره‌نجامێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ڕێككه‌وتنیش نه‌كراوه له‌سه‌ر دیاری كردنی میكانیزم و شێوازی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته. له‌ئێستاشدا چه‌ندین پێشنیار و بۆچوون له‌وباره‌یه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ندێك لایه‌ن پێشنیاریان كردووه عێراق یه‌ك بازنه بێت، هه‌ندێكی تر پێشنیاریان كرووه 18 بازنه بێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كرگرتووه‌كانیش پێشنیاری كردووه 80 بازنه بێت، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌شی كه خاوه‌نی حیزب و كوتله‌ی سیاسی نین، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه فره‌بازنه‌یی بێت، كه له‌م شێوازه‌یاندا كوتله و حیزبی سیاسی نامێنێت و ڕاسته‌وخۆ ده‌نگ به كاندید ده‌درێت. له‌باره‌ی ئاماده‌كاری و بۆچوون و پێسنیاری كورد له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، تۆڕی میدیایی باڵكێش په‌یوه‌ندی به عه‌دنان كه‌ركوكی، به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك گه‌رمیانی پارتییه‌وه كرد، وتی: "تائێستا میكتانیزم و شێوازی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی مانگی 6ی ساڵی داهاتووی عێراق دیاری نه‌كراوه و چه‌ندین پێشنیار و بۆچوونیش گه‌ڵاڵه كراون و له‌ئێستادا گفتوگۆ ده‌كرێن." وتیشی: "ئێمه پێداگری له‌سه‌ر شێوازی یه‌ك بازنه‌یی ده‌كه‌ین و پێویسته هێزه كوردستانییه‌كانی تریش پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه بكه‌ن، چونكه له‌م شێوازه‌دا ده‌نگه‌كانمان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم نافه‌وتێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شێوازی فره بازنه‌یی جێگیر بكرێت، ئه‌وه كورد زیانی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت له‌و ناوچانه." ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "كه له ئه‌گه‌ری جێگیركردنی شێوازی فره‌بازنه‌ییدا، كورد ته‌نها یه‌ك ڕێگه‌چاره‌ی له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌ویش ڕێككه‌وتنی لایه‌نه كوردستانییه‌كانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك له هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن ده‌نگده‌ری زیاتر بوو، له‌و بازنه‌یه ته‌نها ئه‌و لایه‌نه كاندیدی هه‌بێت و لایه‌نه‌كانی تر ده‌نگێ پێبده‌ن، ئه‌گینا ده‌نگه‌كانمان ده‌فه‌وتێت." باسی له‌وه‌ش كرد: "كه تاوه‌كو ئێستا هیچ جۆره ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و زه‌مینه‌ش نه‌ڕه‌خسێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕیككه‌تن بكه‌ین و پێكه‌وه به‌ره‌و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بڕۆین." هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه یه‌كێتی و پارتی لیژنه‌یه‌كیان له هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی خۆیان دروست كردووه و چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستاش ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی كۆبووه‌وه. دوێنێ دوو شەممە، 21ی ئه‌یلوولیش، سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی زۆرینەی هێزە سیاسییەکانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه پرسی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه بووه و جەختیان لە پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و پشت بەستن بە کارتی بایۆمەتری بۆ پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی داهاتوو كردووه‌ته‌وه. نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "كه بەشداربوانی کۆبوونەوەکە کۆدەنگ بوون لەسەر ئەوەی داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکرێت هەموو ڕێکارەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخته دەستپێبکات و گەرەنتی ئەوەش بکات کە سەرجەم ئاوارەکان بتوانن دەنگ بدەن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێ شەممە، 22ی ئه‌یلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگه‌ڵخوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق كۆبووه‌وه. لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێسپانیا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کراوه و باڵیۆزیئیسپانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە بارزگانییەکان و هاندانی وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوه. هاوكات، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بەوە كردووه، "کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گرنگییەکی زۆر بە هەمەجۆرکردنی ئابووری و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ دەدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاسانکاری پێویست پێشکەش به وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی دەکات."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه لەسەر شەقامی 120 شاری هەولێر، جەنجاڵییەكی زۆر دروست بووە و ڕێگاكە داخراوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی باڵكێش لە هەولێر ڕایگەیاند، له شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر به‌هۆی تیژره‌وییه‌وه ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه شەقامەكە داخراوە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه پۆلیسی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ كردنەوەی ڕێگاكە بە ڕووی شۆفێراندا، چونكه ڕووداوه‌كه قه‌ره‌بالغییه‌كی زۆری لەسەر شەقامە سەرەكییەكه دروست كردووه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو كاروباری شارستانی هەولێر، ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر ودەوروبەری ده‌كاته‌وه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانی هه‌ولێرله ئاگادارینامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "بەمەبەستی كارئاسانی و كەم كردنەوەی ڕۆتین، هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی وڕاستی و دروستی/صوره‌قيد وەرەقی)، لە 16ی ئه‌یلووله‌وه دەست بەكاربووە لە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان." ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن: "كه بۆ مامەڵەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی، كه پێشتر پێویست بوو سەردانی به‌غدا بكەن، لەئێستادا ئەم مامەڵانە لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو كاروباری شارستانی هەولێر دەكرێت و چیتر پێویست ناكات سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوێنێ دوو شەممە، 21ی ئه‌یلوولی 2020، سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی زۆرینەی هێزە سیاسییەکانی عێراق لەبەغدا کۆبوونەوەو جەختیانکردەوە لە پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و پشت بەستن بە کارتی بایۆمەتری بۆ پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه، شەوی ڕابردوو سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرکردەی زۆرینەی لایه‌نه سیاسییەکان لە کۆشکی حکومی لە بەغدا کۆبوونەته‌وە، لەو کۆبونەوەیەدا دۆخی ئەمنی، سیاسی، ناوچەکە و پرسی بودجەی فیدڕاڵی تاتوێ کراون و جەخت لە پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و پاراستنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان کراوەتەوە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "بەشداربوانی کۆبوونەوەکە کۆدەنگ بوون لەسەر ئەوەی هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵیش پەلەی تێدابکرێت و داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکرێت هەموو رێکارەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەستپێبکات و گەرەنتی ئەوەش بکات کە سەرجەم ئاوارەکان بتوانن دەنگ بدەن. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه بەشداربووانی کۆبوونەوکە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەو کەس و لایەنانەی كه باڵیۆزخانه‌كان لەڕێگەی هێرشی موشەکییەوە ده‌كه‌نه ئامانج، پێیانوابووه ئەو هەنگاوە سەرچاوەکەی هەرکەسێک بێت پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە و پێویست دەکات بکەرانی ڕووبەڕووی سزا بكرێنه‌وه.
نرخی زێڕ دابه‌زینێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و لەئێستادا نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كورستان به‌م شیوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 282 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 329 هه‌زار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 378 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سه‌رله‌به‌ياني ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، 22ی ئه‌یلوول، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جه‌يمس جيفرى، نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا و نێرده‌ى تايبه‌تى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش كۆبوونه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که وه‌زیری پێشمه‌رگه، سوپاسالاری پێشمه‌رگه و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، ڕه‌وشی ئێستای سووريا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له عێراق و سوریا و دۆخى كورد و گفتوگۆى لايه‌نه كوردييه‌كان له سووريا بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كانيان و يه‌كڕيزيى نێوانيان تاوتوێ كرا. جه‌یمس جيفرى، به‌رده‌وامی پشتگیری ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه: "كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌ین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر." ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن بووه ده‌رباره‌ی گفتوگۆى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان له سووريا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جیفری پشتگیری ئه‌مریكای بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان نيشان داوه و ئاماژه‌ی به ڕۆڵى ئه‌رێنی نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستانیش كردووه له‌پێناو لێكنزيككردنه‌وه‌يان و هاندانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان. لاى خۆشيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشى كردووه و به‌رده‌وام بوونیانی به گرنگ زانیوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و پشتیوانی كردنی هه‌رێمی كوردستان و هاوكاری كردنی پێشمه‌رگه
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە، 3 گوله هاوەن لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتووه‌تە خوارەوە. شانەی ڕاگەیاندنی ئه‌منی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كردەوە، سه‌رله‌به‌یانی ئەمرۆ سێ شەممە، 22 ئەیلوول، 3 موشه‌ك لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتووه‌ته خوارەوە. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: "شوێنی ئاراستەكردنی موشەكەكان ئاشكراكراوە و لە ناوچەی كەڕادە - الزویە، نزیك ئامادەیی ئەلعرفان بووە و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه". ئاراسته‌كردنی موشه‌ك بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا و دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، بووه‌ته دیارده و بەبەردەوامی موشه‌كیان ئاراسته ده‌كرێت، ئه‌مریكاش به‌رده‌وم گرووپه چه‌كداره شیعه‌كانی نزیك له ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات.