Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13726 بابەت
هەواڵ
21-09-2020

زانیاری نوێ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو له‌ حكومه‌تی خۆجێیی دهۆك

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆک ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەو ڕێککەوتنەى لە نێوان پارتى و یەکگرتوودا هەبوو لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی پارێزگاى دهۆک، هەڵوەشایەوە و یەکگرتوو بڕیاریدا لە حکومەتى خۆجێیی پارێزگاکە بکشێتەوە." سەباح باپیری، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە ئەنجوومەنى پارێزگاى دهۆک بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند، " له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا و یه‌كگرتوو ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی ڕاگه‌یاند، پارتی داوای ئه‌و پۆستانه‌ ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام به‌ دیاری كراوی پێداگرییه‌كه‌یان له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ له‌وكاته‌وه‌ زیاتر بووه‌ كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان واژۆی كۆكرده‌وه‌ بۆ بانگێشت كردنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان." ئاماژەى بەوەشکرد، "كه‌ خواستی یه‌كگرتوو به‌رده‌وام بوون و مانه‌وه‌یه‌‌ له‌ حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای دهۆك و نوێنه‌ره‌كانیشیان له‌ حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای دهۆك نموونه‌یه‌كی جوانیان پێشكه‌ش كردووه‌ و خزمه‌تی به‌رچاویان كردووه‌، به‌ڵام پارتی پێداگری له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ ده‌كات." له‌وباره‌یه‌وه‌، شیمال عادل میرۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك له‌ فراكسیۆنی پارتی به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌و پۆستانه‌ی‌ به‌رمه‌بنای ڕێككه‌وتنێكی حیزبی وه‌رگرتووه‌ و كه‌ له‌ئێستادا ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت ئه‌و پۆستانه‌ ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌یه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌ی كه‌ بڕیاره‌ مانگی 6ی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت" وتیشی: "هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی كه‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا و یه‌كگرتووی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی ڕاگه‌یاند، ئێمه‌ نیگه‌رانی خۆمان گه‌یاندووه‌ته‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی و داوامان كردووه‌ ئه‌و پۆستانه‌ له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ربگیرێته‌وه‌، چونكه‌ ناكرێت له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئۆپۆزسیۆن بن و له‌ حكومه‌تی خۆجێی دا ده‌سه‌ڵات بن." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كه‌ ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی پارتی ئه‌و پۆستانه‌ به‌ مافی خۆیان ده‌زانن و پڕیده‌كه‌نه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه‌ و به‌ یه‌ك ڕۆژ ده‌نگ به‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ده‌ستنیشان كراون بۆ ئه‌و پۆستانه‌." ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "كه‌ ئاشووریه‌كان له‌ حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای دهۆك‌ به‌شداریی پێده‌كه‌ن و پۆستی جێگری پارێزگاری دهۆك و ژماره‌یه‌ك پۆستی تریان پێده‌ده‌ن، كه‌ تائێستا لای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانن." چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان‌ له‌ حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای دهۆك، له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌، په‌یوه‌ندی نیوان هه‌ردوولا ڕوو له ساردی بكه‌ن." یه‌كگرتووی ئێسلامی كوردستان، خاوه‌نی 3 كورسییه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك‌، ساڵی 2016، به‌رمه‌بنای ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، 25 پۆستی له‌ پارێزگای دهۆك پێدرا، له‌وانه‌: (جێگری پارێزگاری دهۆك و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و 2 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و 3 به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌) و ژماره‌یه‌ك پۆستی تری پارێزگاكه‌.

هەواڵ
21-09-2020

گەنجێک بە ١٣ مانگ ٩٠ کیلۆ کێشی دادەبەزێنێت

ھێندەی کێشی مرۆڤێکی ئاسایی کێشی دابەزاندووە و جلوبەرگەکانی چەند مانگ پێش ئێستای بوونە یادگاری. دانەر دیدار، پێش 13 مانگ کێشی 185 کیلۆگرام بوو، ئێستا کێشی 95 کیلۆگرامە.

هەواڵ
21-09-2020

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ فه‌رمی وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیاری دایه‌وه‌

دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی "له‌ بری بیره‌وه‌ری" مه‌لا به‌ختیار و هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی میدیایی له‌ دژی، دواجار بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی بە فەرمی له‌ڕێگه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ وەڵامی مەلا بەختیاری دایه‌وه‌ و دەڵێت، "مەلا بەختیار، کۆمەڵێك تۆمەت و بوختان و حیکایەتی بێ بنەمای داوەتە پاڵ نەوشیروان مستەفا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ بزووتنەوەكەیان لەڕێگه‌ی ئەو هەموو بەڵگانەی لەبەردەستدا هەن، بە هەموو توانایەکەوە، ئەو هەوڵە ریسوا ئەکەن و بەرپەرچی ئەدەنەوە."بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "خۆنەپاراستن لە بێڕێزی کردن و ناوزڕاندنی کۆمەڵێک کاراکتەری سەربازی و سیاسی میلەتەکەمان لە قۆناغەکانی ڕابردوودا، سەرەتایەکی مەترسیدارە گەر ڕووبەڕووی نەوەستینەوە." ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:  ڕوونکردنەوەیەك لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بۆ ڕای گشتی کوردستاندوای بڵاوبونەوەی کتێبی (لەبری بیرەوەری) مەلا بەختیار، کە کۆمەڵێك تۆمەت و بوختان و حیکایەتی بێ بنەمای داوەتە پاڵ ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، کە مێژوو سەلماندویەتی یەکێک بوە لە ڕابەرە هەرە دیارو کاریگەرەکانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان و قەڵەمێکی بەبڕشت و ڕاستگۆی دنیای ئەدەب و فکر و رۆشنبیری  و سیاسەت بووە، لەمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا خەڵکی ڕاستگۆو پێشمەرگە دێرینە تێکۆشەرەکان و شاهید حاڵی ڕوداوەکان وخەڵکانی دڵسۆز و بەئەمەك، ئەم حیکایەتە ساختەی ناوەڕۆکی کتێبەکە و چاوپێکەوتنەکەی ناوبراویان لە کەناڵی روداو پێ قبوڵ نەکراو، هەر یەکە بەشێوازی تایبەتی خۆی، هەوڵی ڕاستکردنەوەیان دانەوشیروان مستەفا یەکێکە لە رابەر و سەرکردە گەورەکانی میلەتەکەمان و لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا، خەمخۆرانەو راستگۆیانەو خۆنەویستانە، کاری بۆ ئازادی و عەدالەت و رزگاری کردوە. ئەو چ لە قۆناغی شاخدا، وەک سەرکردەیەکی کارامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵە، وەک ئەندازیار و رابەری راپەڕینی ١٩٩١، وەک پلاندانەری پرۆسەی ئاشتی و رێکەوتنەکانی نێوان دوو هێزی شەڕکەری یەکێتی و پارتی، وەک کەسایەتیەکی سەرەکی لە گفتوگۆکانی دوای راپەڕین و دوای روخانی رژێمی بەعس و نوسینەوەی دەستور و پەیکەری نوێی عێراق، وە چ لە قۆناغی دامەزراندن و بەڕێخستنی بزوتنەوەی چاکسازی و گۆڕانخوازی، بزوتنەوەی گۆڕان، هەمیشە لە خەمی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی  دیموکرات و مۆدێرندا بوە لەسەر بنەماکانی عەدالەت و رێز لە مافی مرۆڤ. بۆیە وەستانەوە بە ڕوی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستی و بوختان و حیکایەت داتاشینەی مەلا بەختیار و هاوچەشنەکانی، کە دەیانەوێت لەپاڵ باسکردنی مێژوویەکی ناڕاست و خەیاڵپڵاوانەی خۆیاندا، لە پرۆژە فکری و سیاسیە گەورەکەی بدەن و پەرێزی خۆیان لە دادگای گەل و مێژوو و ویژداندا پاکبکەنەوە، بە ئەرکی هەمو مرۆڤێکی راستگۆ و بەویژدانی ئەم نیشتمانەی ئەزانین، چونکە جورئەتکردن و نەسڵەمینەوە لە هۆنینەوەی کۆمەڵێک بوختانی بێبنەماو تەشهیرکردن بەسەرکردەیەکی دەستپاک و مێژوو پاکی وەک نەوشیروان مستەفا، وە خۆنەپاراستن لە بێڕیزی کردن و ناوزڕاندنی کۆمەڵێک کاراکتەری سەربازی و سیاسی میلەتەکەمان لە قۆناغەکانی رابردودا، سەرەتایەکی مەترسیدارە گەر روبەروی نەوەستینەوە.ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان، وێڕای دەستخۆشی و پێزانینمان بۆ خەمخۆرانی نەوشیروان مستەفا و مێژووە پڕشانازیەکەی و خەباتی هاوسەنگەر و هاوڕێیانی، لەهەمانکاتدا رایدەگەیەنین کە بزوتنەوەی گۆڕان و هەموو گۆڕانخوازان و کەسانی دڵسۆز و راستگۆو خەمخۆری نیشتمان،  بەهەموو توانایەکەوە، ئەو هەوڵە ریسوائەکەن و بەرپەرچی ئەدەنەوە، هەم لەرێگەی خستنەروو و دەرخستنی  راستیەکان و هەمیش لە رێگای ئەو هەموو بەڵگانەی لەبەردەستدا هەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوئەکرێنەوە.دواجار دەبێ ئەو راستیە بزانین، کە ئەو رقە پەنگخواردوەی مەلا بەختیار، تەنها پەیوەست نیە بە مێژووەوە، بەڵکو بەشێکە لە هەڵمەتەکانی دژ بە بزوتنەوەی چاکسازی و پرۆسەی ریفۆرم و عەدالەتخوازی. بۆیە بە ئەرکێکی سیاسی و ئەخلاقی خۆمان و هەمو دڵسۆزان و هاوڕێ و یاوەرانی کاک نەوشیروانی ئەزانین، لە دەرفەتێکی نزیکدا، کۆی چەواشەکاریەکان بۆ خەڵکی کوردستان و مێژوو رونبکەینەوەو راستی نیەتی مەلا بەختیار دەربخەین.بزوتنەوەی گۆڕان٢١/٩/٢٠٢٠  

هەواڵ
21-09-2020

پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 گەیشتە پەرلەمانی عێراق

پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 گەیشتە پەرلەمانی عێراق. رۆژی 2/9/2020، وەزارەتی دارایی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد. پێشتریش پەرلەمانی عێراق، حکومەتی پابەندکرد بەوەی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان بکات. قەبارەی بودجەی 2020ی عیراق بە 148 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە و هەر بەرمیلێك نەوتیش بە 40 دۆلار دانراوە.محەمەد دەڕاجی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بودجەی ئەمساڵی عێراق بە 148 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە و بانكی ناوەندی عیراقیش لەمساڵدا تەنیا 27 ملیار دۆلاری فرۆشتوە. دەڕاجی دەڵێ"داهاتی گومرگەكان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەنیا 490 ملیار دینار بووە، بودجە تەنیا بۆ سێ مانگ نییە، بەڵكو بۆ تەواوی مانگەكانی ساڵی 2020"

هەواڵ
21-09-2020

ئاسایشی هەولێر: دوو قاسەبڕمان دەستگیرکرد

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە قاسەی مارکێت و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلیان بڕیوە. بەپێی راگەیەنراوی ئاسایشی هەولێر، ئەو دوو کەسە لە بەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و هەردووکیشیان دانیشتووی سنووری هەولێرن.

هەواڵ
21-09-2020

بزووتنەوەی ئیسلامیی ڕۆژی کۆنگرەی دیاریکرد

ئەنجومەنی شوورای بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبووەوە و رۆژی کۆنگرەی 12ی حیزبەکەی دیاریکرد. عەبدوڵڵا وەرتێ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئەیلوولی 2020 ئەنجومەنی شوورای بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی کۆبووەوە و بڕیاریدا لە 1.11.2020 کۆنگرەی 12ی حزب ببەسترێ، کە چاوەڕواندەکرێ چەند گۆڕانکارییەکی گەورە رووبدەن. پێشتریش عەبدوڵڵا وەرتی بە باڵکێشی وتبوو” عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاریداوە خۆی بۆ پۆستەکە بەربژێر نەکاتەوە و کۆنگرە کەسێکی دیکە بۆ ئەو شوێنە هەڵدەبژێرێت”.

بیروڕا
21-09-2020

دوو برا به‌هۆى کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2020/9/21، عومه‌ر محه‌مه‌د، دانیشتووى گوندى (كانى هه‌نجیرى برایم ئاغا)ى سه‌ر به‌ قەزای چه‌مچه‌ماڵ‌، به‌هۆى تووشبوونى به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانى له‌ ده‌ست دا. دوای دوو مانگ، ڕه‌زا محه‌مه‌دى برای له‌ ڕۆژى 2020/9/21 به‌هۆى ڤایرۆسەکەوە گیانى له‌ ده‌ست دا.

هەواڵ
21-09-2020

جارێکی دیکە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەرزبووەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 730 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 17 کەسیش مردوون.  دەقی راگەیێندراوەکە ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٨)  ١. پشکنین: (٥٠٢٣ پشکنینی نوێ)(١٥١٢ هەولێر)، (١٠٢٠ سلێمانی، ١٦٣ گەرمیان)، (٢٢٧٣ دهۆك)، (٥٥ هەڵەبجە)  ٢. تووشبوو: (٧٣٠ تووشبووی نوێ)(٢٢٦ هەولێر)(٩٢ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان)(٣٤٦ دهۆك)(٣٩ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٤٥٧ چاکبوون)(٢١٥ هەولێر)(١٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)(١٦١ دهۆك)(٣١ هەڵەبجە)  ٤. مردن: (١٧ مردن)(٤ هەولێر)(٧ سلێمانی)(٦ دهۆك) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٤٢٣٥٢٦ (١٥٦٨١١ هەولێر، ١٠٧٠٢٤ سلێمانی، ١٥٥٨٢٢ دهۆك، ٣٨٦٩ هەڵەبجە) تووشبوون ٤١٧٣٢ (١٥٧٣٩ هەولێر، ١٤٨٠١ سلێمانی، ٩٧٧١ دهۆك، ١٤٢١ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٦٩٢١ (١٢٢٧٣ هەولێر، ٩٦٠٨ سلێمانی، ٣٧١٠ دهۆك، ١٣٣٠ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٣٢٧٥ (٢٩٣٥ هەولێر، ٤٤٠١ سلێمانی، ٥٨٧٧ دهۆك، ٦٢ هەڵەبجە)مردن ١٥٣٦ (٥٣١ هەولێر، ٧٩٢ سلێمانی، ١٨٤ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)

هەواڵ
21-09-2020

سواڵكه‌رێك له‌ هه‌ولێر له‌ ماوه‌ی 30 ڕۆژدا 13 ملیۆن دینار كۆده‌كاته‌وه...

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كه‌ سواڵکەرێکیان دەستگیرکردووە، تەنها لە ماوه‌ی 30 ڕۆژدا 13 ملیۆن دیناری کۆکردووه‌تەوە. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئاماری شەش مانگی ڕابردووی دەستگیركردن و ڕێژەی ئەنجامدانی تاوانەكانی لە سنوری پارێزگاکە بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاند: "له‌كۆی 5 هەزار و 995  تاوانی جۆراوجۆر كه‌  تۆمارکراوە لە سنوری پاریزگاکە، توانراوە 5 هه‌زار و 568 تاوانیان ئاشكرا بکرێن و تۆمەتباران بدرێنە دادگا." ئاماژە بەوەش كراوە: "لەماوەی ئەو شەش مانگەدا، 751 سواڵكەر دەستگیركراون، کە ژمارەیەکی زۆر لەو سواڵکەرانە بۆ ڕاکێشانی هەست و سۆزی خەڵک وەک نەخۆش یان خاوەن پێداویستی تایبەت خۆیان دەرخستووە." پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "كە 655 تۆمەتبار بە تاوانەكانی كوشتن و دزی و ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە و ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەستگیركراون."

هەواڵ
21-09-2020

سبەی دوایین رۆژی گەرمای ئەمساڵە

سبەی سێشەممە پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و رۆژانی دواتر کەش و هەوا گۆرانکاریی بەسەردادێت و فێنک دەبێ. ئەژی چەتۆ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سبەی سێشەممە 22.9.2020 پلەی گەرما لەنێوان 38-40 پلەی سیلیزی دەبێت، بەڵام رۆژی چوارشەممە پلەی گەرما 3-4 پلە دادەبەزێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو زیاتریش دادەبەزێت. بە گوێرەی پێشبینییەکان، هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ژێر 35پلە دادەبەزێت، بەمەش کۆتایی بە شەپۆلی گەرما دێت.

هەواڵ
21-09-2020

تیک تۆک و ویچات لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتن

هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیی چینی تیک تۆک و ویچات دەبنە هاوبەشی دوو کۆمپانیای ئەمریکی و رێگەیان پێدەدرێت لەو وڵاتەدا بمێننەوە. رێککەوتنەکە لە قۆناغی کۆتایی دایە بەڵام ئیمزا نەکراوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: کۆمپانیایەک بەناوی تیک تۆک گلۆباڵ دادەمەزرێنرێت کە دەبێتە خاوەنی نوێی هەردوو ئەپلیکەیشنەکان و بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە واشنتنی پایتەخت یان لە تێکساس دەبێ. بە گوێرەی زانیارییەکان، لە 20٪ی پشکەکانی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیک تۆک و ویچات کە خاوەنەکەی کۆمپانیای بایتدانسی چینیە، لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ئەمریکی ئۆراکڵ و وۆڵمارت-ەوە دەکڕدرێنەوە، لە 12.5٪ی پشکەکان بۆ ئۆراکڵ و لە 7.5٪یان بۆ کۆمپانیای وۆڵمارت دەبن.  تائێستا کۆمپانیای بایت دانسی چینی قسەی لەبارەی رێککەوتنەکەوە نەکردووە و هەردوو کۆمپانیای ئۆراکڵ و وۆڵمارت-ی ئەمریکیش زانیاری زیاتریان لەسەر پێکهاتەی کۆمپانیای تیک تۆک گلۆباڵ نەدرکاندووە.

هەواڵ
21-09-2020

پەرلەمان دەیەوێ دار لە شوێنی سنەوبەرە سووتاوەکان بچێنێ

پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەک بۆ بەدواچوون لە هۆکاری سووتاندنی دار سنەوبەرەکانی سلێمانی پێکدەهێنێت. جەلال محەمەد، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لیژنەی تەندروستی و ژینگە لەبارەی سووتاندنی دار سنەوبەرەکانی سلێمانی کۆدەبێتەوە و لیژنەیەکی بەدواداچوون پێکدێنێت و سەردانی سلێمانی دەکەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و لایەنە ئەمنیەکان و دەستەی ژینگە کۆببنەوە و هەوڵبدەن ئەنجامدەرانی ئەو کارانە بدۆزنەوە. جەلال محەمەد وتیشی" بە زووترین کات ڕێکارێک بۆ قەرەبووکردنەوەی دارە سووتاوەکان دادەنێین و هەوڵدەدەین ژمارەیەک داری تر لەو شوێنە بڕوێنین". هەفتەی رابردوو ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەردەکەوێت بەشێک لە سنەوبەرەکانی رێگەی تاسڵوجە - سلێمانی دەسووتێن، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوادا هات و جگە لە شارەوانی سلێمانی، زۆربەی ئەو کەسایەتی و بەرپرسانەی قسەیان لەبارەوە کردووە دەڵێن" بە ئەنقەست و بۆ کاری بازرگانی ئەو کارە کراوە".

1 2 ... 1029 1030 1031 ... 1143 1144