كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30ی ئه‌یلوول، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی سوتانی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی سه‌ر ڕێگای تاسڵوجه - سلێمانی و شاخی گۆیژه، ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه. بڕیاربوو كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی سوتانی پوش و پاوان و دارسنه‌وبه‌ره‌كانی شاخی گۆیژه و ڕێگای تاسڵوجه - سلێمانی كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانییه‌وه، 22 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی واژۆیان كۆكرده‌وه و ڕه‌تیانكرده‌وه به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه كۆبوونه‌وه بكه‌ن. مینا سامی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "به‌هۆی ئاگادانه‌كرنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه‌ی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌درا" وتیشی: "یاداشتێكمان ئاماده‌كردووه و ناردوومانه بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی یاداشته‌كه‌مانین، به‌ڵام ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت و چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ین." 4ی ئه‌م مانگه به‌هۆكارێكی نادیار زیاتر له هه‌زار دار و نزیكه‌ی زیاتر له 350 دۆنم پوش و پاوان له شاخی گۆیژه‌ی سلێمانی سوتا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای هاوڵاتیان دروست كردووه و ده‌ڵێن: "ئه‌وه به‌مه‌به‌ست كراوه و ئه‌و دارسنه‌وبه‌ر و پوش و پاوانه نه‌سوتاون، به‌ڵكو "سوتێنراون". ڕۆژی شه‌ممه 19ی ئه‌یلوول، ئاكۆ عەلی، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ئەو دارسنەوبەرانەی كە سوتاون تازە نییە و لەم چەند رۆژەی ڕابردوودا ڕووینەداوە و ڕەتیشیكردەوە هیچ دەستێك لەپشت ئاگرەكەوە بووبێت." له‌م مانگه‌دا به‌شێكی زۆری شاخی گۆیژه سوتا، دواتر به‌شێكی زۆری دارسنه‌وبه‌ره‌كانی سه‌ر ڕێگه‌ی تاسڵوجه - سلێمانیش سوتان، بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لێژنه‌یه‌كی پێكهێنا، بریاربوو ئه‌مڕۆش كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانییه‌وه، 22 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی واژۆیان كۆكرده‌وه و ڕه‌تیانكرده‌وه به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه كۆبوونه‌وه بكه‌ن.