کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر داوای پزیشکەکانی و بۆ چاودێریی زیاتر، برایە نەخۆشخانە. سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، لەگەڵ میلانیای ژنی تووشی کۆرۆنا بوون. دواتریش پزیشکەکەی ڕایگەیاند، تەندروستی جێگیرە و تەنیا ماندووە.
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراقەوە پەیامێکی ئاراستەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی، کوڕانی مام جەلال کرد و دەڵێت، درێژە بە رێگای باوکتان بدەن. بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "ئێستا زیاتر لە هەموو کاتێک هەست بە خەسارەتی لەدەستدانی [مام جەلال] دەکەم." سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، رێز و پێزانینی بۆ دەوری کاریگەری مام جەلال لە خەباتی شۆڕشگێڕانە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان و لەکاتی سەرۆکایەتیشیدا لە عێراق هەیە. دەقی پەیامەکە برازاکانم کاک بافل و کاک قوباد، لە یادی تێپەربوونی ٣ سال بە سەر کوچی دووایی برای بەڕێزم مام جەلال لە گەل پێشکەش کردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەری بەڕێزیان لە کاتی خەباتی شورەشگێرانە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و لە کاتی سەروکایەتی عێراق دا وەک یەکەم سەروک کوماری کورد ئێستا زیاتر لە هەمو کات هەست بە خەسارەتی لە دەست دانی دەکەم. هیوادارم ئێوەش بەردەوام بن لە وەی درێژە بە ڕێگای باوکتان بدەن بۆ بە دی هێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەو کردنی یەک ڕیزی نیشتیمانی. مامتان مسعود بارزانی
دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، پزیشکی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ روونکردنەوە لەبارەی تەندروستییەوە دەدات. پزیشکی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند " سەرۆک ترەمپ ماندووە، بەڵام ورەی بەرزە و لەلایەن ژمارەیەک پسپۆڕەوە چاودێری دەکرێ. پزیشکەکەی ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ تێپەڕاندنی پەتاکە، سەرۆک ترەمپ چەند چارەسەرێک بەکاردێنێ. بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، خۆیی و میلانیای ژنی تووشی کۆرۆنا بوون.
د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە حکومەتی عیراق مووچە دابەش دەکات و "بە دڵنیاییشەوە 320 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت". د.ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، دواکەوتنی مووچەی عێراق بەهۆی کورتهێنانەوە بووە و ئێستا کورتهێنانەکە پڕکراوەتەوە، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات و ئەو 320ملیار دینارەشی کە پێشتر هەولێر و بە‌غدا لەسەری ڕێککەوتوون دەینێرێت. نزیکەی 50 ڕۆژە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە و 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستانیشی نەناردووە. پێشتریش حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بۆ دابەشکردنی مووچە چاوەڕێی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدایە.
یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی بەڕازیلیدا کرد کە یاری بۆ چەند یانەیەکی ناوداری بەرازیل و ئەوروپا کردووە. ئایرتۆن دۆس سانتۆس یاریزانی بەرازیلی یاری بۆ یانەکانی بۆتافۆگۆ، فلامینگۆ، ئینتەرناسیۆنال، فلومێنێنسی و بێنفیکا کردووە. تەمەنی 30 ساڵە و لە وەرزی ئەمساڵدا یاریی بۆ یانەی هەولێر دەکات.
له‌به‌ر ده‌رگای پایزێکی دیکه وه‌ستاوین، هه‌موومان چاوبه‌فرمێسک بۆ کۆستی ماڵئاوایی سه‌رۆک و رابه‌رمان، به دیار شینی هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا ره‌نگاوره‌نگه‌کانی دره‌خته‌کانی ئه‌م پایزه دانیشتووین، ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه به‌و فرمێسکانه ره‌گی یه‌کێتیه‌که‌مان ئاو بده‌ین و له به‌هاری داهاتوودا بیکه‌ینه‌وه بە دره‌خته هه‌ره سه‌وز و سایه‌و سێبه‌ره هه‌ره گه‌وره‌که‌ی کوردایه‌تی. پایز و سه‌ربورده‌کانی ئه‌مانباته‌وه سه‌ر یاده‌وه‌ری شه‌هیده‌کانمان، زیندانیان و چیرۆکی بێ وێنه‌ی خۆڕاگریان، چۆن به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بوون به هارمۆنیایه‌کی تازه‌و به‌هاری راپه‌ڕینیان خولقاند، ئه‌بێ ئه‌مڕۆش گرفت و قه‌یرانه‌کان ساردمان نەكه‌نه‌وه، به‌ڵکو وزه‌مان پێ بده‌ن بۆ گۆڕینی خۆمان و ده‌وروبه‌رمان، ئه‌مه‌ش به ئیلهام و گه‌ڕانه‌وه بۆ حیکمه‌تی سیاسی مام . قه‌ده‌ری یه‌کێتی وابووه له‌پشت هه‌ر سه‌رکه‌وتنیک خوێنێک، له‌پشت هه‌ر خۆشیه‌ک، خه‌میكی قوڵ هه‌بووه، ھەرئەوەشە وایکردوە باشتر له خه‌ڵکی تر نرخی ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌می خۆمان بزانین، به‌ڵام ئێستا پشتوپه‌نامان، مامی هه‌مووانمان له‌گه‌ڵ نییه، که جاران کێوێک بوو له پشت یه‌کێتی و یه‌کێتیه‌کان، بۆیه ئێستا پێویسته رۆحی مام و رێبازه‌که‌ی قیبله‌نمامان بێ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌نا وه‌فادار بین بۆ رێبازه‌که‌ی، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌که‌وینه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و ستراتیژیه‌وه. هەر لەم پایزەدا، چه‌ند رۆژێکی تر به‌سه‌ر یاده‌وه‌ریه‌کی دیکه‌ی پڕ له ئازاردا ئه‌که‌وین، که دۆسته‌کانی دوێنێمان بێ ویژدانانه فرسه‌تیان لێ هێناین و رفراندۆمیان كرد بە (كراسەكەی عوسمان) -که‌تێبینی زورییشی لە سەر بوو- ئه‌وه‌ی به خوێن له داعشمان وه‌رگرته‌وه‌و پاراستمان، به‌هێز لێیان وه‌رگرتینه‌وه و ئابلوقەی سیاسی و دارایی و ئابووری و ئیداری بە سەر هەرێم سەپاند و ئه‌وان به‌وه‌شاندنی خه‌نجه‌ری ژه‌هراویان، نه‌ک به‌شێکی زۆری خاکی کوردستانیان داگیرکرده‌وه و ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگە یەكێتی یان شەهید كرد ، بگره تۆویی دووبه‌ره‌کیه‌کی تازه‌شیان له‌ناومان چاند، که سێ ساڵه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌کانی تر، ئه‌ویش بۆته به‌ڵایه‌کی دیکه بۆ کوردستان و خه‌ریکه جه‌سته‌ی کوردایه‌تی ئه‌نجن ئه‌نجن ئه‌کات، به‌جۆرێک نه‌یاره‌کانمانی یه‌ک خست و ئێمه‌شی په‌رت په‌رت و دابه‌ش کرد. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه ده‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌ی وائه‌کات ئه‌م پایزه‌ی سروشتی کوردستان ، وه‌کو پایزێکی سیاسیش بکه‌وێته‌وه بریتیه لە: گەندەڵی و لاوازی دامەزراوەكانی دیموكراسی و نەگۆرینی مەشروعیەتی شۆرش بۆ مەشروعیەتی یاسا و دەوڵەتداری و بەقوربانی كردنی ئایندە بۆ دەسكەوتی رۆژانەی بچوک. بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌مانه پێویسته دووباره ئه‌م پایزه بکه‌ین به که‌ره‌سته‌و وزه‌و توانا بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان و بە یەك ریزی و یەك هەڵوێستی و یەك دەنكی بۆ گەیشتن بە به‌هارێکی درێژخایه‌نی کوردایه‌تی، که به‌قه‌د فره‌یی ره‌نگه‌کانی فره‌یی سیاسی و بۆچوون و رای ئازادی تیا بێت و هه‌موومان به‌یه‌که‌وه ببین به هارمۆنیاو سه‌مفۆنیای بوژانه‌وه‌ی کوردایه‌تی. سێ ساڵه ئێمه بێ مام جه‌لالین، ئه‌و مام جه‌لاله‌ی تاقه دره‌ختێک بوو به‌لام تامی هه‌موو باخچه‌کانی دنیای ئه‌دا، چه‌پکه گوڵێک بوو له گوڵێکدا، بۆنی هه‌موو عه‌تره‌کان بوو له‌یه‌ک عه‌تردا، هه‌موو کوردستان بوو له‌ره‌هبه‌رێکدا، تا زه‌مه‌ن زیاتر به‌سه‌ر ئۆغری ئەبەدی تێئه‌په‌ڕێت، زیاتر لێمان نزیک ئه‌بێته‌وه، ئیمرۆ یەكێتی و هەموو لایەنەكانی كوردستان و عیراق پێویستییان بە حكمەت و دووربینی مام جه‌لالە، دەبا ده‌ست به حیکمه‌ته‌کانیه‌وه بگرین و بڵێین بۆ ئه‌به‌د تۆ رێنیشانده‌رو رابه‌رمانی، چونکە بە لێهاتوویی خۆت واتکرد ئەمڕۆ تۆ لە یەکێتی و لە هەموو جۆرە حزبایەتیەک گەورەتر بیت و بەمەش بوویت بەسێبەرێک بۆ هەمووان. عیماد ئه‌حمه‌د ٢٠٢٠/١٠/٢
گەنجێکی عێراقی بووە بچووکترین وەزیر لە مێژووی بەلجیکا و ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد و لەلایەن پاشای وڵاتیشەوە متمانەی پێدرا. سامی مەهدی، گەنجێکی بە ڕەچەڵەک عێراقیە و ناسنامەی بەلجیکای هەیە، لە باوکێکی عێراقی و دایکێکی بەلجیکی لەدایک بووە، تەمەنی 32 ساڵە. سامی مەهدی، ماستەری لە یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی برۆکسل بەدەستهێناوە، کاندیدی حیزبی دیموکراتی کریستیان بووە و ئەمڕۆ بە فەرمی وەکو وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەستبەکاربوو. ڕاگەیاندنەکانی بەلجیکا سەرکەوتنی ئەو گەنجە بۆ پاڵپشتییەکانی رەوەندی عەرەبی و عێراقی دەگەڕێننەوە کە لێیان کردووە. حکومەتی نوێی بەلجیکا بە سەرۆکایەتی ئەلیکسەندەر دیکرۆ، لە 20 وەزیر پێکهاتووە کە 10یان ژنن و دوو لە وەزیرە ژنەکانیش بە ڕەچەڵەک مەغریبین. سامی مەهدی، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی بەلجیکا
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هیچ پرۆژه و پلانێك نه‌چوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه له پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانى سنورى گه‌رمیان، ئه‌وه‌ى له ئێستادا گرنگى پێدراوه، ته‌نها پرۆژه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تن." شادیه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و پلانانه‌ى كه بۆ چوار ساڵى كابینه‌ى نوێ دراوه‌ته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ڕووى پرۆژه‌ی كشتوكاڵییه‌وه له سنورى گه‌رمیان، به‌هۆی قه‌یرانی دراییه‌وه هیچكامیان نه‌چوونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌وه‌ى هه‌یه له گه‌رمیان، پرۆژه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تن، وه‌ك دانانى كارگه‌ى زه‌یتون و قارچك و چه‌ندین كارگه‌ى دیكه." ده‌شڵێت: "كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ته‌نها زه‌وى ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت، ئه‌گینا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان خۆیان تێچووى پرۆژه‌كان ده‌گرنه ئه‌ستۆ."
حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبا دەداتە کەرتی تایبەت و بۆ کۆنترۆڵکردنیشی کارەبا بەسەر سێ زۆندا دابەش دەکرێ. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە کارەبا بداتە کەرتی تایبەت و مانگی 12ی داهاتوو بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کارەبا بەسەر سێ زۆندا دابەشدەکرێ بۆ ئەوەی کۆنترۆڵکردنی ئاسان بێت. ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد"بەکارهێنانی کارەبا لەسەر خواستی خەڵک خۆیەتی، ئەگەر بیەوێ بە کارت بێ یان بە پێوەر، نرخەکەشی هەمان نرخی ئێستا دەبێت و زیاد ناکات، ئەم بڕیارەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر نەهێشتی زێدەڕۆیی و سەرپێچی دەبێت و کەمیان دەکاتەوە.
ڤارزادات هاورونیان کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرمینیا چوونی بۆ یانە نوێیەکەی رەتکردەوە لەپێناو پەیوەندیکردنی بە سوپای وڵاتەکەیەوە بۆ شەڕکردنی دژی سوپای ئازەربایجان. هارونیانی تەمەن 28 ساڵان، گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی یۆنانیدا کردبووە، بەڵام بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و بووە سەرباز. ڤارازدات دەڵێت، منیش وەکو هەر ئەرمینییەکی تر دەچمە بەرەکانی جەنگ و بەرگری لە وڵاتەکەم دەکەم . هاورونیان تەمەنی 28 ساڵە لە یەریڤان لەدایکبووە، 51 یاری نێودەوڵەتی بۆ ئەرمینیا کردووە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی پێنج شه‌ممه، خێزانێكی 3 كەسیی لە كێڵگەیەكی بەخێوكردنی پەلەوەر لە ناحیەی لەیلانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری كەركوك كوژران و له‌ئێستادا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه و ژن و پیاوێكی تر ده‌ستگیركراون. عه‌مید سه‌ڵاح، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی له‌یلان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "شه‌وی پێنج شه‌ممه، ئاگاداركراینه‌وه له‌وه‌ی كه خێزانێكی 3 كه‌سی له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر به‌خێوكردن له سنوری ناحیه‌ی له‌یلان كوژراون، ده‌ستبه‌جێ چووینه شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌مان له ڕووداوه‌كه و گه‌ڕانمان به‌دوای بكوژه‌كه‌دا ده‌ستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی زانیاری له هاوژینی یه‌كێك له كوژراوه‌كان، دوای یه‌ك كاتژمێر تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه و برایه‌كیمان ده‌ستگیركرد." به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی له‌یلان ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بۆ باڵكێش گێرایه‌وه و وتی: "ئه‌م خێزانه ئاواره‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وان، له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر به‌خێوكردن به دووریی 3 كیلۆمه‌تر له گوندی شۆریجه‌ی شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی سه‌ربه ناحیه‌ی له‌یلان كارده‌كه‌ن، شه‌وی پێنج شه‌ممه، بكوژه‌كه كه ناوی "سالم"ه و كوڕی خوشكی پیاوی خێزانه كوژراوه‌كه‌یه، ڕوخساری داپۆشیوه و چووه‌ته سه‌ر ماڵی خاڵی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی بڕه پاره‌یه‌كیان هه‌یه و ویستوویه‌تی بیبات، به‌ڵام به‌شه‌ڕهاتوون و خاڵی و هاوژینه‌كه‌ی و برازایه‌كی پیاوه‌كه‌ی كوشتووه و منداڵێكیشی برینداركردووهن." به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی له‌یلان زیاتر وتی: "سه‌ره‌تا بكوژه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕه‌زایه‌كی به‌ناوی "محسن غانم خه‌ڵه‌ف" به‌شه‌ڕهاتووه و ته‌قه‌ی لێكردووه و سێ گوله‌ی به‌ركه‌وتووه، كوژراوه‌كه‌ش سه‌ره‌تا برینداربووه و چه‌قۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه بووه، به‌ڵام به‌هۆی برینه‌كه‌یه‌وه توانای نه‌ماوه و چه‌قۆكه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست بكوژه‌كه و چه‌قۆیه‌كی كردووه به سكیدا و كوشتوویه‌تی، له ده‌نگه ده‌نگی هه‌ردووكیاندا خاڵی بكوژه‌كه و هاوژینه‌كه‌ی به‌خه‌به‌ر هاتوون و خاڵیشی چه‌كی پێ بووه و ویستوویه‌تی ته‌قه‌ی لێبكات، به‌ڵام بكوژه‌كه زووتر هاتووه‌ته ده‌ست و ته‌قه‌ی له خاڵی و هاوژینه‌كه‌ی كردووه و هه‌ردووكیانی كوشتووه، منداڵێكیشیان گوله‌ی به‌ركه‌وتووه و برینداربووه، دواتر بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه "سالم" چه‌كه‌كه‌ی خاڵیشی بردووه و هه‌وڵێكی زۆریشی داوه هاردی كامێرای كێڵگه‌كه ده‌ر‌بكات، بۆیه كامێرای كێڵگه‌كه خوێنی پێوه‌یه و پاشان به‌ره‌و كێڵگه‌یه‌كی تر له‌و سنوره به‌ڕێكه‌وتووه بۆ لای برایه‌كی كه له‌و كێڵگه‌یه په‌له‌وه‌ر به‌خێو ده‌كات، دواتر هاوژینی (محسین غانم خه‌ڵه‌ف)مان ده‌ستگیركرد و داوامان لێ‌كرد ناسنامه‌ی بكوژه‌كه ئاشكرا بكات، به‌ڵام ده‌ترسا و ده‌یووت: "ده‌مكوژێت"، دوای ئه‌وه‌ی دواتر دڵنیامان كرده‌وه له‌وه‌ی كه ناتوانێت بیكوژێت، بكوژه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا كردین و دوای كاتژمێرێك توانیمان خۆی و برایه‌كی ده‌ستگیربكه‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی براكه‌ی ڕاستی له‌گه‌ڵ پۆلیسدا نه‌كرد و زانیاری هه‌ڵه‌ی پێداین." ئاشكراشی كرد، كه خێزانه‌كه ئاواره‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وان و له ڕووداوەكەدا 3 كه‌س كوژران به‌ناوه‌كانی (محسین خه‌ڵه‌ف یاسین، محسین غانم خه‌ڵه‌ف، ئه‌میره محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) و منداڵێكیشیان به‌ناوی (حه‌سه‌ن موحسین خه‌ڵه‌ف) برینداربووه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا و خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێ" دڵمان لاتانە و هیوای چاکبوونەوەتان بۆ دەخوازم". نێچیرڤان بارزانی پەیامەکەی بەهۆی تووشبوونی ترەمپ و میلیانیای هاوسەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوە و دەشڵێ" هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا و سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا دەخوازم".