پزیشکی تایبەتی ترەمپ ڕایگەیاند: تەندروستی سەرۆک ترەمپ زۆرباشە و هەست بە باشبوونێکی زۆر دەکات. پزیشکی تایبەتی ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی سەرۆک ترەمپ بۆ نەخۆشخانەی سەربازی، بۆ ئامادەکاریی بوو بۆ هەر ئەگەرێک و هیچ زیانێکیش بەر سییەکانی ترەمپ نەکەوتووە. وتیشی" بۆ چارەسەر تاوەکو ئێستا پێویستمان بە ئۆکسجین نەبووە و میلانیا ترەمپیش نیشانەکانی کەمن و لەماڵەوە خۆی کەرەنتینکردووە.
مام جەلال; ئەو كارێزمایەی دووبارە نابێتەوە سێ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر كۆچی دوایی مام جەلال، سەركردەی گەورەی گەلەكەمان و یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی كورد لە عێراق. كۆچی دوایی مام جەلال گەورەترین خەسارەت بوو لەمێژووی كورد‌و كوردستان، كە ئەستەمە جارێكی تر مێژوو بتوانێ كارێزمایەكی تری ئاوامان پێ ببەخشێ. بۆ من، مام جەلال هاوڕێ و هاوسەنگەرو سەركردە بوو، فێرگەی پێگەیاندنی دەیان و سەدان كادیر و هەڵگیرسێنەرەوەی شۆڕش بوو لە كوردستان، بەرنامەو سیاسەت و دنیابینییەكەی هەوێنی دیموكراسی و ئاشتی و ئارامی و پێكەوەژیان بوو لە عێراق و ناوچەكە، بۆ كورد پارێزەری پێگەو ڕۆڵی كورد بوو لەعێراق و ناوچەكە، پارێزەری كورد بوو لە دنیا، مام جەلال هەمیشە حەكیمانەو دووربینانەو وردبینانە سیاسەتی لەپێناو دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین دەكرد. لەدەستدان و كۆچی دوایی مام جەلال، كارەساتێكی گەورە بوو، لەدوای مام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قەیرانی زیاتر، كێشەی زیاتر، ناكۆكی و ململانێی زیاتر بەرۆكمان دەگرێ، ئەسەف لەناومان نییە بەحیكمەتەكانی خۆی هەمووی چارەسەر بكا‌و ئەم قۆناعە تێپەڕێنین، بەڵام دەكرێ و دەتوانین دنیابینی و حیكمەتی مام بكەینە هەوێنی چارەسەركردنی هەموو كێشەكان و لەژێر چەتری ئەزموونە سیاسی و دیبلۆماسییەكەی ڕێگاچارەی گونجاو بدۆزینەوە و بە باشترین شێوە خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان بكەین. كارێزماو كەسایەتی مام جەلال و لەخۆبردووییەكەی فێرمان دەكا لەپێناو چاكەی گشتی و بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان قوربانی بە بەرژەوەندییە تایبەتییە كەسی و حزبیەكان بێنین و هەموومان لەپێناو ئامانجێكی ڕوون و ڕەوان خەبات بكەین. لە سێیەم ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال كە دۆست و نەیار یادت دەكەن هەزار دروود و سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاكی و وەك ئەوێ ڕۆژێ دووپاتی دەكەینەوە كە درێژەپێدەری ڕێبازەكەی و ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان دەبین و هەموو هەوڵەكانمان لەپێناو كورد‌و كوردستان دەخەینەڕوو. ئەم ساڵڕۆژە خەمناكەش بە دەرفەت دەزانم ڕایبگەیەنم كە لەئاست ئەو مەسولیەتە گەورەیە دەبین و ئەمانەتەكانی مام جەلال وەك بیلبیلەی چاومان دەپارێزین و تەسلیمی هیچ قەدەرێك و ئایندەیەكی ناڕوونی ناكەین. كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نەخۆشخانە کێشەی هەناسەدانی بۆ دروست بووە. دوای ئەوەی دۆناڵد سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیەندرایە نەخۆشخانەی (والتەر ڕید)ی سەربازی، لە ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە (سی ئێن ئێن). ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ لە سەروبەندی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادایە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای کۆیە - تەق تەق، له‌نزیك گوندی مه‌رزان ڕوویدا و بەهۆیەوە دایک و کچێک گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە باوک و کوڕێکن. زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی کۆیە بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3ی ئۆكتۆبه‌ر، لەسه‌ر ڕێگای كۆیه - تەق تەق، له‌نزیك گوندی مەرزان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندا ئەلەنتەرا کۆنتڕوڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە پردێکدا، سه‌ره‌نجام دایك و كچێك گیانیان له‌ده‌ستداوه و كوڕ و باوكێكیش برینداربوون." وتیشی: "ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە ناوی "شەمام حمەد ئەمینە" و تەمەنی 39 ساڵە، کچەکەشی ناوی "لەنیا عەبدوڵایە" و تەمەنی 15 ساڵە." له‌ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٩، زیاتر له 4 هه‌زار و 400 ڕووداوی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان ڕوویانداوە و به‌هۆیانه‌وه 575 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 6 هه‌زار و 800 كه‌سیش برینداربوونه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی دا ده‌ڵێت: "ڕێز‌و پزانینم بۆ خەبات و ڕۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسی کوردستان و عێراقدا." ده‌شڵێت: "پێزانینم ئاراستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم و هیوادارم یادی مام جەلال، هاندەربێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکه‌مان."
كاروان كه‌لار/ باڵكێش لەم هەفتەیەوە دەرچووانى قۆناغى 12ی ئامادەیى دەتوانن وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە. عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: "وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) بۆ سەرجەم دەرچووانى 12ی ئامادەیى ئامادەکراوه و دوێنێش ڕه‌وانه‌ی وەزارەتى پەروەردە كراوه." ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "كه لەم هەفتەیەوە قوتابیان دەتوانن سەردانى قه‌تابخانه‌كانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) و وتیشی، پێویستە دەرچووان بەباشى (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئه‌و (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه‌وه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرۆكی كۆریای باكوور، نامەیەك بۆ سەرۆكی ئەمریكا ده‌نێرێت و هیوای چاكبوونەوەی بۆ ده‌خوازێت. (كیم جۆنگ ئۆن)، سەرۆكی كۆریای باكوور، نامەیەكی بۆ (دۆناڵد ترامپ)ی سەرۆكی ئەمریكا ناردووە و هیوای چاكبوونەوەی بۆ خواستووە. سەرۆكی كۆریای باكوور له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "هیوادارم تره‌مپ و میلانیای هاوسەری ئەو قۆناغە تێپەڕێنن و دۆخەكەیان ئاسایی ببێتەوە." ئه‌م نامه‌یه‌ی سەرۆكی كۆریای باكوور لەكاتێكدایە، كە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا تائێستا له ئاستێكی نه باش نه خراپدایه و دیاریش نییه به‌ره‌و چی ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات.
قوباد تاڵەبانی لە سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ" ئێستا کە سێ ساڵ بەسەر ژیانئاوایی تۆدا تێپەڕدەبێت بەڵێنت پێ دەدەم تا مردن لەسەر رێبازی تۆ بەردەوام دەبم. هەرچەندە لەلایەن خەڵکانێکی مافیا ئاسا و پیسخۆر و گەندەڵەوە رێگری زۆر دەخرێتە بەردەمم، بەڵام دڵنیات دەکەمەوە بە هەموو توانامەوە هەوڵ دەدەم خزمەت بەخەڵكی كوردستان بكەم". باوکە گیان سڵاو… چەند رۆژێکە بیر لەوە دەکەمەوە هاتمە خزمەتت چیت پێ بڵێم و چیت بۆ باس بکەم! کوردستان وەک سەردەمی تۆ نەماوە؛ بارودۆخ خراپە و گوزەرانی خەڵك باش نییە. ئەم بەیانییە تەماشای هەندێک لە وێنەکانتم دەکرد لە هەموویاندا گەشبین و دەم بە پێکەنین بووی، بیرم لەوە دەکردەوە سیحری ئەوە لە چیدایە کە لە ساتە ناخۆش و تاریكەکانیشدا هەر بە هیوا و ئومێدەوە دەتڕوانییە داهاتوو؟ بیرم لەوە دەکردەوە بۆچی بەر لەوەی نەخۆشی بە یەکجاری لە سیاسەت دوورت بخاتەوە، نەک تۆ، بەڵکو هەموو کورد بە هیوا و بە گەشبینییەوە ئەیانڕوانییە ئایندە؟پێموایە هۆکارەکەی ئەوەبوو؛ تۆ لە ڕێبازی خۆت دڵنیابووی، گەلیش متمانەیان پێت هەبوو. ڕێبازی تۆ هەوڵدان و لێبڕان و ماندوو نەناسی بوو لەپێناو ئازادی و بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هەر لەبەر ئەمەش بوو هەر کاتێک کێشە و قەیرانێک هەبوایە چارەسەرێکت پێ بوو كە هەمیشە لە بەرژەوەندی گشتیدا بوو نەک لە بەرژەوەندی تایبەتی هیچ كەس و لایەنێك. ڕێگای تۆ رێزگرتنە لە بیرکردنەوە و بۆچوونی جیاواز. ئەوانەی ڕەخنە قبوڵ ناکەن و پەنا دەبەنە بەر توندوتیژی و هەڕەشە و سوکایەتیکردن بە دڵنیاییەوە دوورن لەبیر و بۆچوونی ئازادیخوازانەی تۆ. میراتی تۆ كێبەركێی تەندروستیی سیاسییە، رێزگرتنە لە نەیار و ڕكابەر، هەوڵدانە بۆ یەکێتی و یەکڕیزی گەلی کورد، كۆكردنەوەی لایەنە ناکۆکەکانە لەسەر خاڵە هاوبەشەکان، رێز گرتنە لە سیمبولە‌كانی نیشتمان، بەڵام بە داخەوە لەو کاتەوە تۆ جێتهێشتووین زیاتر پەرش و بڵاوین و وەك جاران یە‌كڕیز نین. ئێستا کە سێ ساڵ بەسەر ژیانئاوایی تۆدا تێپەڕدەبێت بەڵێنت پێ دەدەم تا مردن لەسەر رێبازی تۆ بەردەوام دەبم. هەرچەندە لەلایەن خەڵکانێکی مافیا ئاسا و پیسخۆر و گەندەڵەوە رێگری زۆر دەخرێتە بەردەمم، بەڵام دڵنیات دەکەمەوە بە هەموو توانامەوە هەوڵ دەدەم خزمەت بەخەڵكی كوردستان بكەم. باوکە گیان..بەڵێنت پێدەدەم وەک تۆ شەڕ لەپێناو ئازادی گشتی و ئازادی بیروڕا دەکەم. وەک تۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووس و رەخنەگران و نووسەران دەکەم و بەرگریكاری مافی ژنان دەبم.دڵنیابە لەگەڵ دڵسۆزانی راستەقینەت لە ئێستا بە دواوە بە گوڕوتینی زیاترەوە بە ئیلهام وەرگرتن لە ئامۆژگارییەکانت تێدەکۆشین بۆ چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی و یەکێتی ناو ریزەکانی یەکێتی و یەکێتی ریزەکانی کورد. دەزانم لەم ڕێگەیەدا تووشی ڕێگری و ناخۆشی و کۆسپی زۆر دەبین، بەڵام بە شانازییەوە هەرچی ناخۆشی و سەختییە قبوڵی دەکەین و چی لە بەرژەوەندی گشتی دا بێت ئەوە دەکەین. کوڕی خۆتقوباد
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له هه‌شت مانگی ڕابردوودا 486 پیاو له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه توندوتێژییان به‌رامبه‌ر كراوه به‌پێی ئاماره‌كانی لیژنه‌ی تۆماركردن و به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كان له یه‌كێتی پیاوانی كوردستان، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوو له هه‌رێمی كوردستان، له (1ی1 تا 1ی8)، 486 حاڵه‌تی توندوتیژی هه‌مه‌جۆر به‌رامبه‌ر به پیاوان ئه‌نجامدراون و تۆماركراون." بورهان عه‌لی، سه‌رۆكی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوو له هه‌رێمی كوردستان، 486 كه‌یسی توندوتیژی هه‌مه‌جۆر به‌رامبه‌ر به پیاوان ئه‌نجامدراون و له یه‌كێتی پیاوانی كوردستان تۆماركراون." ده‌شڵێت: "له‌و ژماره‌یه، 77 كه‌یسی له‌لایه‌ن یه‌كێتی پیاوانی كوردستانه‌وه چاره‌سه‌ر كراون و كه‌یسه‌كانی تریش به‌شێكیان له دادگاكان و به‌شێكی تریان به پێكهاتنه‌وه و به‌شێكیشیان به جیابوونه‌وه چاره‌سه‌ركراون." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "به‌هۆی توندوتیژییه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت مانگه‌دا 47 پیاو خۆیان كوشتووه و 5 پیاویش به هاوكاری هاوسه‌ره‌كانیان كوژراون." ڕوونیشیكرده‌وه: "كه زۆربه‌ی كه‌یسه‌كان و حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی كه به‌رامبه‌ر به پیاوان ئه‌نجامده‌درێت، به‌هۆی ده‌سته‌وه‌ردانی كه‌سوكاره‌وه‌یه له ژیانی ئه‌و هاوسه‌رانه‌دا." ئاشكراشی كرد: "ساڵانه 10 بۆ 15 حاڵه‌تی توندوتیژی جه‌سته‌یی "لێدان"، له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌رامبه‌ر به پیاوان ئه‌نجامده‌درێت و به‌پێی ئاماره‌كانی یه‌كێتی پیاوانی كوردستانیش، حاڵه‌ته‌كان به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو، ڕوویان له هه‌ڵكشان كردووه." ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین كه‌یسی توندوتیژی هه‌مه‌جۆر له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه تۆمار ده‌كرێن، به‌شێك له‌و كه‌یسانه له یه‌كێتی پیاوان و به‌شێكی تریان به سوڵحی عه‌شایه‌ری "پێكهاتنه‌وه" و به‌شێكیشیان له دادگاكان و به جیابوونه‌وه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له سێیه‌مین ساڵه‌ی كۆچی دوایی "جه‌لال تاڵه‌بانی"، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی دا: "له هه‌موو كات زیاتر هه‌ست به بۆشایی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ین." نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له توێتێكدا ده‌ڵێت: "له یادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالدا، به ڕێز و پێزانینه‌وه خه‌بات و تێكۆشانی دوور و درێژی له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كوردستاندا به‌بیرده‌هێنینه‌وه و له هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌ست به بۆشایی و ڕۆڵی گرنگ و دنیابینی و پێویستییان ده‌كه‌ین."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت: "ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیاجیا." ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له هه‌ندێك كات و شوێنیش ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و ئه‌گه‌ری تاوه بارانیش له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی دوو شه‌ممه كۆده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگێشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ده‌كات. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، داوا له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، ڕۆژی دوو شه‌ممه، 5ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 10ی پێش نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن بۆ دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن بۆ ئه‌م بابه‌تانه ده‌كرێت به ئاماده‌بوونی (سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری داریی) كه بریتییه له: 1-هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان. 2-بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه. 3-دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق. 4-بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان. 5-لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا. ڕۆژی دوو شه‌ممه، 5ی ئۆكتۆبه‌ر، په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.