وەرزش

کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرمینیا وازی لەیاریکردن هێنا و بووە سەرباز

02-10-2020
کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرمینیا وازی لەیاریکردن هێنا و بووە سەرباز
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڤارزادات هاورونیان کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرمینیا چوونی بۆ یانە نوێیەکەی رەتکردەوە لەپێناو پەیوەندیکردنی بە سوپای وڵاتەکەیەوە بۆ شەڕکردنی دژی سوپای ئازەربایجان.

هارونیانی تەمەن 28 ساڵان، گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی یۆنانیدا کردبووە، بەڵام بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و بووە سەرباز.

ڤارازدات دەڵێت، منیش وەکو هەر ئەرمینییەکی تر دەچمە بەرەکانی جەنگ و بەرگری لە وڵاتەکەم دەکەم .

هاورونیان تەمەنی 28 ساڵە لە یەریڤان لەدایکبووە، 51 یاری نێودەوڵەتی بۆ ئەرمینیا کردووە.